بابه ته كانبه شی کوردیمطالب جدید

پلاندانان و کاریگەری لەسەر ژیانی باوەڕدار

پلاندانان و کاریگەری لەسەر ژیانی باوەڕدار

پ.د. عەلی قەرەداغی

ئەگەر سەرنج بدەیتە ئەم بونەوەرە ،لەوپەڕی داهێنان و جوانی و ڕێکخستن دایە، هەموو گەردو گەردیلەو وردیلەکانی تر لە ماددەکان بەپێی سیستمێکی زۆر وردو جوان و بەیاساو سیستمێکی سەرسوڕهێنەر جوڵەدەکات بە ئاڕاستەیەکی ئامانجدار، بەهۆی ئەمەشەوە ژیان و گەدوون دروست بوەو بە بەردەوامیش لە نوێبونەوەدان و وێنەیەکی جوانی بۆ ژیان دروست کردوە بەهەموو پێکهێنەرەکانیەوە، ئەمانە هەمووی بوونە ماددەی سەرەکی زانستە گەورەکانی دنیاو هەموویان لە چوارچێوەی شێکردنەوەو توێژینەوەو ناساندنی و خستنە ڕووی ئەم یاسایانە کاردەکەن .واتە زانست تەنها کاری بریتیە لە خستنە ڕووی ئەو یاساو ڕێسایانەی کە خوا لە گەردووندا دیاری کردون، هەر لەبەر ئەوەشە خوای گەورە دەفەرموێت (إنما یخشی اللهَ من عباده العلما‌ء)

ئەم گەردوونە کە شوێنکاری بەدیهێنەری گەورەیە کە خوایە، لەهەمان کاتدا سەرمەشقێکی گەورەیە بۆ مرۆڤ کە بەو ئاڕاستەیە شارستانیەت و تەکنەلۆژیاو شۆڕشی زانیاری پەرە پێ بدات، ئەمە لە ڕوی زانستی یەوە، لە ڕووی ڕێکخستنی سیستمی ژیان و بەڕێوەبردن و سیاسەتیشەوە، هانیان دەدات کە بە وردی کاربکەن و هەموو شتەکان لە شوێنی خۆیدا دابنێن و کار لە پێناو گەشەپێدانی ژیانی خەڵک و هەموو زیندەوەراندا بکەن و زەوی بکەنە شوێنێک بۆ گەشەپێدان و ژیانی باش و خۆشگوزەرانیەکی باش. ئەگەر سەرنج بدەین پێشکەوتنی گەلانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا نەبەستراوەتەوە بە ئەو سامانە سروشتیەی کە لە ژێر زەویەکانیاندایە .

بەڵکو پێشکەوتنی دەوڵەت و گەلەکانیان بەستراوەتەوە بە ئاستی بوونی پلان و ڕێکخستنی ژیان و بنیات نانی سیستەمی سیاسی گەشەسەندو، بۆ ئایندەی ووڵاتەکەیان. بەمەش کۆمەڵگەیان پاراستووە لە ئاژاوەو دووبەرەکی و لە جیاتی ئەمە داهێنانیان کردووە لە هۆکانی پێشکەوتن و بەمەش ژیانێکی باشیان بۆ گەلەکانیان دابین کردووە، خوای گەورە ڕێزی لە مرۆڤ ناوە بەوەی عەقڵێکی پاک و جوان و داهێنەری پێ بەخشیوە، کە بەسیستەمێکی زانستی زۆر وردو جوان کار دەکات، ئەم عەقڵە خوا بۆیە پێی داوین هەتا ئێستا سەرچاوەی ژیانی باش لە دنیاو دواڕۆژدا، هەموو مرۆڤایەتی بەعەدالەت بەهرەمەندبوون لەم نیعمەتە گەورە، ڕۆژئاواییەکان ئەم عەقڵەیان لە پێناو داهێنان و گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوەی زەوی و داهێنانی سیستمی پێشکەوتوی زانستی جۆر بەجۆر بەکارهێناوە، بەم هۆیشەوە توانیویانە ژیانێکی خۆش بۆ گەلەکانیان دابین بکەن، بەڵام گەلانی ئێمە لە جیهانی ئیسلامیدا لەسەر هەمان دۆخی خۆی مایەوەو عەقڵیان بەکار نەهێناو لە ئێستاشدا ئەم گەلانە دواکەوتوترین گەلانی جیهانین لە ڕوی سیستەمی سیاسی و شۆڕشی زانیاری و گەشەپێدانی ئابوری، ئەگەر هەر لەسەر ئەم حاڵەتە بمێنیتەوە بارەکە بەرەو دواکەوتوو خراپتر دەچێت، ئەم ووڵاتانەی ئێمە لە سامانی سروشتی کەم نیەو یەکێکین لە دەوڵەمەندترین ووڵاتانی دنیا .

بەڵام لەبەر ئەوەی عەقڵێک نیە ئیدارەی بکات و بەرنامەی بۆ دابنێت بوەتە سەرچاوەی شەڕو ئاژاوەو دوا کەوتوویی، عەقڵ پێویستی بە پەروەردەی تایبەتی هەیەو دەبێت لەم ڕێگەیەوە بە ئاراستەی خزمەت و گەشە پێدان و داهێنان بەگەڕ بخرێت، چونکە ئەگەر بەو جۆرە مامەڵەی لەگەڵدا نەکەین دەبێتە ئالەتێک بۆ تێکدان و توندڕەوی و ئاژاوە، ئەگەر لەم ڕوانگەیەوە سەرنجی مسوڵمانان و جیهانی ئیسلامی بکەین و بپرسین ئایا شوێنکارتان لەم ژیانەدا چیەو لە کوێی شارستانیەت و پێشکەوتنەکانی دنیادان ؟

بنەمای پێشکەوتنی هەموو گەلێک بوونی پلان و ڕێکخستنی ژیانە لە ئایندەدا، خوای گەورە لە چەندان شوێنی قورئاندا سوێند بە گەورەیی کات دەخوات، وەک (والفجر، والضحی، والعصر، واللیل)

پاشان قورئان باس لە ڕێکخستن و داهێنانکاری دەکات، خوای گەورە لە قورئاندا باس لە دوو مێروو دەکات ئەوانیش (هەنگ و مێروول)ن، لە ناو ملیۆنان مێروودا هەڵیان دەبژێرێت و وەسفیان دەکات، ئەویش بەهۆی ڕێکخستنی وردی کاروجوانی داهێنانەکانیانەوە بۆ ژیانی خۆیان، و گەیاندنی سودێکی گەورەش بە دەرەوەی خۆیان، هەنگ لە ناوسکیدا خواردنێکی خۆش و جوان و ڕەنگاو ڕەنگ، لەبەر ئەوەش کە لە ڕووی ڕێکخستنی کارەکانیەوە لە مێرولە لەپێشترە خوای گەورە وەسفی دەکات (وأوحی ربک إلی النحل أن اتخذی من الجبال بیوتاً)

بەمە مرۆڤ لە دوای بیرو باوەڕو ئەخلاق، دەکەوێتە سەر شێوازی ڕَکخستنی ژیان و ئەو داهێنانانەی کە هەیەتی لە هەموو بوارەکانی ژیان، مرۆڤ چەندە سود بەخش بێت و خاوەنی داهێنان بێت بۆ گەل و نیشتیمانەکەی، ئەوەندە نرخی بەرزدەبێتەوە، پێغەمبەری خوا لە فەرمودەیەکدا دەفەرموێت : (ڵا تَزُولُ قَدَمُ ابْنِ ا‌دَمَ ێوْمَ الْقِێامَەِ مِنْ عِنْدِ رَبِّهِ حَتَّی یُسْأَڵ عَنْ خَمْسٍ عَنْ عُمُڕهِ فِیمَ أَفْنَاهُ ۆعَنْ شَبَابِهِ فِیمَ أَبْڵاهُ ۆمَالِهِ مِنْ أَیْنَ اکْتَسَبَهُ ۆفِیمَ أَنْفَقَهُ ۆمَاذا عَمِڵ فِیمَا عَلِمَ)

لەم فەرموودەیەدا دوو پرسیار هەیە دەرەبارەی کات، دەربارەی تەمەن، پرسیارێک لە بارەی قۆناغی گەنجێتی یە، چونکە گەنجێتی قۆناغی داهێنان و بنیاتنانە، پرسیارێکی تریش دەربارەی هەموو ژیانی مرۆڤە، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر گرنگی ڕێکخستنی کات لە تەمەنی مرۆڤدا لای هەموووان ڕوونە کە گەلانی ڕۆژئاوا لە سەدە کانی ناوەڕاستدا چەندە نقومی نەفامی و شەڕو ئاژاوەو دواکەوتوویی و نەفامی بوون، بەڵام دوای ئەوەی کە چوونە قۆناغی چاکسازی و چاکسازەکان دەستیان دایە چاکردنی سیستەمی سیاسی و پڕۆسەی فێرکردن و بەرنامەی چاکسازی کۆمەڵگایان دانا ئەویش لە ڕێگای پیرۆزکردنی کاروداهێنان و ڕێکخستن، دوای ئەوەی ئەم گەلانە زیندوو بونەوە پێشکەوتن و گەیشتن بەو ئاستەی کە ئێستا تیایدا دەژین، پاشان گەلانی تریش چاویان لێ کردن و پێشکەوتن، بەڵام ئیستا ئێمە بارین بەسەر ئەم جیهانەوە چونکە ئێمە لە جیهانی فەوزادا دەژین .

ڕێزی کات ناگرین، ژیانمان ڕێکناخەین، پلان و بەرنامەمان نیە بۆ ئابوری و سیاسەت و هەموو بوارەکانی تر .

هەموو شتێک دەدەینەوە پاڵ خواو بەقەدەری خوای دەزانین، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە پشت بەستن نیە بەخواو تێنەگەیشتنە لەقەدەری خوا، چونکە خوا قەدەری نەکردوە هیچ گەلێک نەفام و نەزان و دوا کەوتووبێت، ئێمە هیچ پلانێک دانانێین بۆ ژیان، لە کاتێکدا کە پێغەمبەری خوا هەر کارێکی ئەنجام بدایە، پلانی بۆ دادەنا، بیری لێ دەکردەوە، ئامانجەکانی دیاریدەکرد.

دەبێت ئێمە گرنگی کات بزانین، چونکە کات ژیانە لە هەموو شتە بەنرخەکان بەنرخ ترەو شمشێرێکی تیژەو بەردەوام لەسەر گەردنمانە .

ئەگەر دەمانەوێت ڕَێزی خۆمان و دەوروبەر بگرین دەبێت ڕێز لە کات بگرین، دەبێت بەرنامەمان هەبێت بۆ نەوەی داهاتوو چۆن ڕێز لە کات بگرن، چۆن کاتەکان بەرهەمداربن، چونکە ئەمانە گەورەترین سەرمایەن، دەبێت پەروەردە بکرێن بۆ ئایندە، هەتا ژیانی ئایندەمان باشتر بێت بۆ ئەوەی ئەم گەلە لە ونبون و دواکەوتوییەوە بچێتە قۆناغی داهێنان، بەڕێوەبردنی کات لە جیهانی کارگێڕیدا گرنگترین شتە .

لە ڕووی ڕێکخستنی کاتەوە، پێویستە ئێمە لەگەڵ مناڵەکانماندا دابنیشین و لەسەر چەند شتێکی گرنگ وتوێژیان لەگەڵدا بکەین لەوانەش :

۱-     لەگەڵیاندا دابنیشین و بەرنامەیەکیان بۆ دابنێین بۆ دابەشکردنی کاتەکان بەپێی ڕۆژو هەفتەو مانگ و ساڵ، لەم کاتەدا بەرنامەیان بۆ دابنێین بۆ کاتی گەشەپێدانی تواناکانیان و هێنانەدی خەونەکانیان .

۲-     فیقهی ژیانناسیان تێ بگەیەنین و ئاڕاستەیان بکەین بۆ داهێنان .

۳-     لەگەڵیاندا دابنیشین و باس لەوشتانەبکەین کە پێویستە لە ژیاندا بکرێتە ئامانج بۆ ئەوەی شتە بەسودەکان و زیانمەندەکان لەیەکتر جیا بکرێنەوە، ئەمەش بەڕێگەی گفتوگۆیەکی کراوە، زۆرجاریش ئەمە لە ڕێگەی قسەی خۆش و گاڵتەکردنەوە دەبێت، هەتا زیاتر گوێ بگرن، لەم کاتەدا زۆربەی گەنجانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی توانای گفتوگۆیان نەماوە، ئەگەر گفتوگۆ لەگەڵ هەر قوتابیەک بکەین دەبینین توانای نیەو دەرگا دادەخات و پاش چەند خولەکێک هیچی پێ نامێنێت، بەڵام ئەگەر لەسەر هەمان بابەت گفتوگۆ لەگەڵ قوتابیەکی بەریتانی بکەین، توانای هەیە چەندان سەعات گفتوگۆ بکات و هیلاک نابێت، ئەم گەلانە بەرەو ئایندەیەکی تاریک و نادیار هەنگاو دەنێن، چونکە ئێمە بەرنامەی ژیانمان لێ تێکچووە، نازانین پلان بۆ ئایندە دابنێین، خوای گەورە لە سورەتی (ألانشراح) باسی لە ڕێگەی بەختەوەری دەکات، کە بەختەوەری دەرون و ڕۆحە و ئەویش بەکارودانانی پلانی ئامانجدار وەسف دەکات (فإذا فرغت فانصب) ئەم ئایەتە باس لە دوو کۆمەڵە ئامانجی گرنگ دەکات، پێویستە سەرەتا مرۆڤ پێش دەست پێکردنی هەرکارێک ئامانج دیاری بکات و پلانی بۆ دابنێت، لە دوای تەواو بوونی هەرکارێکیش دەبێت پلانی کاری دوای ئەوە دابنێت، ئەگەر ئێمە بەم شێوەیە ژیانمان ڕێک بخەین، ئەوکاتە دەتوانین بڵێین ئەو باوەڕدارەین کە خوا دەیەوێت، چونکە مرۆڤێک کە خۆی بەبەندەی خوا بزانێت، دەبێت هەڵگری سیفاتەکانی خوابێت و ڕەوشت و مامەڵەو ژیانی بەو ئاڕاستەیە گەشە پێ بدات ئەو کاتەش ئەو فەرمودەی خوا دێتەدی کە دەفەرموێت (کنتم خیر أمە أخرجت للناس)

ئەمە هاندانی باوەڕدارانە بۆ ئەوەی ببنە پێشەنگی گەلانی جیهان لە پاکی و چاکی و شارستانیەت و شۆڕشی زانیاری ئەم کارەش بەتاکێکی هۆشیارو بەئاگاو خوێندەوارو دڵسۆزو ڕەوشت بەرز دەکرێت، نەک نەخوێندەوارو نەزان و نەفام و دواکەوتوو هەژارو نەدارو بێ تواناو پەککەوتوو .

——————–

سه رچاوه http://www.qaradaghi.org

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا