بابه ته كانبه شی کوردیبیروڕامطالب جدید

پێشەوای ئیمانداران ، عومەری کوڕی خەتاب، چه خۆزگەیەکی هەبوو؟

پێشەوای ئیمانداران ، عومەری کوڕی خەتاب، چه خۆزگەیەکی هەبوو؟

ڕڕۆژێکیان عومەری کوڕی خەتاب (خودا لێ‌ی ڕازی بێت) لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی دانیشتبوو و پێ‌ی گوتن: خۆزگە بە شتێک بخوازن کەخودای گەورە پێتان ببەخشێت.

یەکێکیان گوتی: خۆزگە ئەو خانووە پڕ لە زێڕ بوایە و لە پێناو خودای گەورە بمبەخشیبایە.

ئینجا عومەری کوڕی خەتاب (خودا لێ‌ی ڕازی بێت) جارێکی دیکە فەرمووی: خۆزگە بە شتێک بخوازن کە خوای گەورە پێتان ببەخشێت.

پیاوێکی دیکە گوتی: خۆزگە ئەو خانووە پڕ لە گەوهەر و یاقووت و مرواری بوایە و لە پێناوی خودای گەورە بمبەخشیبایە.

ئینجا جارێکی دیکە عومەری کوڕی خەتاب فەرمووی: خۆزگە بە شتێک بخوازن کە خوای گەورە پێتان ببەخشێت.

هاوڕێکانی گوتیان: نازانین چی بڵێین ئەی پێشەوای ئیمانداران!!

عومەری کوڕی خەتاب (خودا لێ‌ی ڕازی بێت) گوتی: بەڵام من خۆزگە بە پیاوی ئازا و بوێر دەخوازم وەکو (ئەبو عوبەیدەی کوڕی جەڕاح).

بەڵێ پێشەوای ئیمانداران خۆزگەی بە ماڵ و سەروەت و سامان نەخواست چونکە دەیزانی سەرمایەی ڕاستەقینەی ئیسلام پیاوە ئازا و دلێر و بوێرەکانن پیاوانێک لە نموونەی ئەبو عوبەیدەی کوڕی جەڕاح.

بۆیە کامەمان خۆزگەکەی پێشەوای ئیمانداران عومەری کوڕی خەتاب بەدی دێنین بە تایبەت لەو سەردەمەدا کە (بەداخەوە) پارە و پوول زۆرینەی پیاوەکانی لە پیاوەتی خستووە!.

با پێشەوای ئیمانداران عومەری کوڕی خەتاب بشزانێت کە زۆرینەی هاوڕێباز و شوێنکەوتەی ئایینە پاکەکەی ئیسلام ئەوڕۆ جیاواز لە خۆی خۆزگە دەخوازن تەنانەت بەشێکی زۆریشیان دینەکەیان هەڕاج دەکەن لە پێناو پارە و پوول!!.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا