بابه ته كان

سیاسه ت و درۆ یان درۆی سیاسی

« سیاسه ت و درۆ یان درۆی سیاسی»

وتووێژ له گه ڵ عه باس
میلانی

وه رگێڕانی له فارسیه
وه : هاشم زوورئاوه ر- نه غه ده

ئاماژه: باس و بابه تی درۆی سیاسی به رده وام یه کێک له و باسانه یه که که وتۆته به ر
سه رنجی فه یله سوفان و زانایانی زانستی کۆمه ڵایه تی و سیاسی و تاوتۆکردن و خستنه
ڕووی پێناسه یه ک له و ، یه کێک له حه وله کانی زانایانی ئه و بواره بووه. درۆی
سیاسی به سانایی هه رێمی ڕاستی و ڕه وشتی کۆمه ڵایه تی ده خاته ژێر کاریگه ریه تی
خۆی و هه ل و مه رجی کۆمه ڵایه تی تووشی ته نگژه ی جۆراوجۆری ڕه وشتی و سیاسی و ستراتژیکی
ده کات .

عه باس میلانی مامۆستای زانکۆی (استنسفورد) ی
ئامریکا له توێژینه وه ی دیارده ی درۆی سیاسی له هه ر به ش له وته کانی ئاورێکیش
له رووداوه کانی مێژوویی و نێوخۆیی ئێران ده دات . ئه و له سه ر ئه وبڕوایه یه که
دیارده ی درۆی زل یا درۆی توتالیتر به هاسانی ده توانێ له پرۆسه ی درێژخایه ندا
چینی نێونجی کۆمه ڵگا هه ڵوه شێنێته وه . و توێژێکی لاواز و په راوێز جێگری ئه
وبکات . درۆی زل یا هه مان درۆی توتالیتر به بڕوای ئه و له کۆمه ڵگایه ک که هیچ
شێوه ئامرازێکی شیاو بۆ زانیاری دان له بیروڕای گشتی دا نیه ، ده توانێ به سانایی
کۆمه ڵگا به ره و چاره نووسێکی نادیار به رێت ، چاره نووسێک که مێژوو هه ندێ جار
گێڕانه وه یه کی تاڵی له وبواره دا له سه ر دێڕی کتێب و نووسراوه کاندا تۆمار
کردووه . · له ئه ده بیاتی زانستی سیاسی چ پێناسه یه کتان بۆ درۆی سیاسی هه یه ؟

ئێمه له ئه ده بیاتی سیاسی دا پێناسه یه کمان له
درۆی سیاسی و شێوه کانی تر ی ئه وهه یه . هه ر له هه مان زانکۆی (استنفورد) یش
تێزی هێندێک له خوێندکارانی دۆکتۆرا له مه ڕ ئه و بابه ته و لێکدانه وه ی ئه و له
وڵاتانی تر ئه نجام ده ده ن . درۆکانی زل زۆرتر له کۆمه ڵگایه ک که خوازیاری مه
شقی دێموکراسی نه ، دێته دی. به ڵام یه کێک له و که سایه تیانه ی که له بابه تی
درۆی سیاسی توێژینه وه ی کردووه و منیش له وه رگێڕانی کتێبی « سه باره ت به
توتالیتاریسم » ئاماژه م پێکردووه ، «کولاکوفسکی» یه . ئه و له سه ر ئه و بڕوایه
یه که توتالیتاریسم (ده سه ڵاتی ڕه ها) شوناسی ڕاستی و درۆ ده گۆڕێ . ڕاستی و
دروستی له و ڕێژیمانه دا ته نیا ئه وه یه که له و ساته دا حیزب یان رێبه ر جه ختی
له سه ر ده که ن . سه رچاوه ی وشه ، نه چییه تی _ یان چه ند و چۆنی هاوسه نگی له
گه ڵ ڕاستێنی ، پێوانه ی ڕاستیه . هه روه ها رێژیمه کانی توتالیتر به ناچالاکی
شارومه ندان ڕازی نابن .ئه و سیستمانه خه ریکی نووژه نکردنه وه ی ده روونی مرۆڤند.
ئه وان مرۆڤێکی نوێ ده خوازن . بیر و زمان ، چۆل وهۆل ، ئاشکراودیار ده خه نه ژێر
پاوانی خۆیان و له کاری سازکردنه وه ی ده روونن.

کولاکوفسکی له وتاری
توتالیتاریسم و درۆی زل له سه رزه نشتی استالیسم داده ڵێ : سه رکه وتنی ئه و له وه
دانه بوو که به کرده وه هه موو شتێک له هه ژمار بگره تا رووداوه کانی مێژوویی هه
نووکه ، نێوه کان ، نه خشه کان ، کتێبه کان ، ته نانه ت ئاسه واری لێنین، چه واشه
ده کرا، به ڵکوو شازی سه ره کی سه رکه وتنی استالیسم له وه دا بوو که فێری خه ڵکی
کرد که چۆن بزانن چ شتێک له بواری سیاسی ڕاسته؟ له بیر ومێشکی کارگێڕانی ئه و
سیستمه دا سنوری نێوان ڕاستی و دروستی نه ماوه . له باس و بابه تی جۆره کانی درۆی
سیاسی پێویست به وتنه که گروپێک له و درۆیانه که تاک ده زانێ ، درۆیه ده کات و به
جه وهه ری درۆبوونه که ی وته کانی ئاگاداره ، به ڵام خوازیاری ئه وه یه که له درۆ
وه کوو ئامرازێک که ڵک وه رگرێ . به ڵام له به رامبه ر دا جۆرێکی تر له درۆی
سیاسیمان هه یه که به درۆی توتالیترده ڵێن . درۆی توتالیتر یان درۆی زل به درۆیه ک
ده وترێ که تاکی درۆزن له باوه ڕمه ندی زۆر بۆ ئه و، جه وهه ری درۆ به ڕاست ده
زانێ و لێره یه که هه ڕه شه ی گه وره ی مرۆڤایه تی و ده ره نجامه کانی نێگه تیڤی
ئه وشێوه درۆیه زۆر پڕجه زره به ترله درۆیه کانی تر ده بێ .

بێژه ر له و شێوازه له
درۆیه دا ، پێویستیه کانی درۆبوونی وته کانی باوه ڕ پێ نیه ، چونکه ڕاستی ئه وه یه
که خۆی یان سه رچاوه ی پیرۆز(قدسی) ده یڵێن . به واتایه کی ترئه و بۆ ئه و جۆره
درۆیانه که خۆی زۆری بڕوا پێی هه یه، له سه رچاوه یه کی پیرۆز که ڵک وه رده گرێ و
کرده وه ی درۆ له ناخی ده روونه وه راستیه کی بێ هاوتا له قه ڵه م ده دات و له
ڕاستی دا کێشه ی مرۆڤایه تی و ده وڵه ته کانی داخراو نوقم بوو له زڵقاوی درۆ له وه
ده ست پێده کات . هه نوکه گه ر بمه وێ ئه و بواره پێوه ندی بده م به و مه سه له یه
ی که ئێستا له ئێران ڕووده دات ، ده بی بڵێم که پاڵێوراوێک هه ندێ جار درۆ و وته
کانی خۆی باوه ڕ ده کات . درۆکانی له ڕاده یه ک دا بڕوا پێی هه یه که هه ندێ جار
پێی وایه ئه وپه ڕی ڕاستی یه و بۆ خۆشی له و نێوه دا سه ری لێ ده شێوێ. ·

به بڕوای تۆ درۆی سیاسی و ده ره نجامه کانی چ
کاری گه ریه تێکی له سه ر چینی نێونجی کۆمه ڵگا دا هه یه . توێژێک که له ڕه وته
کانی سیاسی و و مێژوویی ڕۆڵی به رچاوی له پێناو ئاڵوگۆریه کانی کۆمه ڵگا دا گێراوه
؟

له نێوان کلتووری سواڵکه رێتی و ئه وه ی که من
ده توانم ئه و ڕاده یه پووڵی بده مه تۆ، بۆ خۆی نیشانده ری ئه وڕاستیه یه که ئێمه
ئێستا سیاسه ت و مکانیزمی شیاومان بۆ گه شه کردن نه گرتۆته پێش . سیاسه توانانی
ئێمه ده بی بتوانن له شیوازێک بۆ په ره سه ندنی کۆمه ڵگا که ڵگ وه رگرن که له و
نێوه دا گه شه ی پیشه سازی و تێکنۆلۆژی له پرۆژه یه کی ڕاسته وخۆدا ئاسایشی خه ڵک
دابین بکات . به ڵام سه ره ڕای دابینکردنی ئاسایشی خه ڵک ده بێ ئامرازێک بۆ وه ده
ست هێنانی به رهه م بدۆزرێته وه و له و پێناوه دا ده ستی نیاز بۆ ده وڵه ت ڕانه
کێشن .

پێویسته بڵێم ئه و
دیارده یه ی که ئه و ساڵانه به سه ر خه ڵکی ئێمه دا هاتووه ، جۆرێک گه ڕانه وه بۆ ڕه
وشت وخووخده ی سیاسی و ده سه ڵاتدارێتی ده ره به گا یه تی بووه . ده ره به گه کان
زۆرتر له سه ر ئه وشێوازه ن که تاکه کان ده ستی نیازیان بۆ راکێشن . و ئه وان به
رده وام له لایه نی ته بایی و دۆستایه تی و به شێوه ی نامه و نامه نووسین دا
نیشانێک بۆ ره عیه ته کان ده ست نیشان بکه ن .

ده زانی که خوووخده ی
زاڵ له سه رنیزامی ده ره به گایه تی له مێژساڵه که له سیستمی ده سه ڵاتی جیهاندا
نه ماوه . و له شوێنی ئه و ده توانین جۆره کانی تر ی ڕه‌ وشته کانی مۆدێڕنی سیاسی
جێگیری ئه و بکه ین . سیستمی زاڵ به سه ر سواڵکه رێتی ، چینی نێونجی له درێژخایه ن
دا هه ڵده وه شێنێت . و له و هه لومه رجه دایه که هه ست به وه ده که ین چینی په
راوێز نشین که خاوه نی وشیاری شارومه ندی نیه ، پێک دێت . و ڕاست له وبارودۆخه
دایه که درۆکانی توتالیتر و زل و زلتر به سانایی پێک دێ. ده بی کۆمه ڵگا له تووشبوون
به هه لومه رجه دوورخه ینه وه . پێکهاته ی کۆمه ڵایه تی و سیاسی ئێران خاوه نی ئه
و تواناکارامه یه یه تا بتوانێ به رله وانه به گه شه و سیاسه توانێتی مۆدێڕن نزیک
بێت ، نه ک ئه وه ی که ئێمه له شێوه کانی ده سه ڵاتداری له شێوازه کانی هه ڵوه
شاوه ی جیهانی پاشه کشه بکه ین . چینی نێونجی له گشت کۆمه ڵگا ، توێژێکه که وشیاری
تێدا له گه شانه وه دایه و هه مان دینامیزمی وشیاری یه که خۆڕاگری و ما نه وه ی
کۆمه ڵگا له لایان کرده وه کان چالاک دابین ده کات . مه ترسی ئه وه یه که ئێمه بۆ
لای رووخان و ساردبوونه وه ی چینی نێونجی کۆمه ڵگا برۆین . هه ژاری ، نه بوونی
وشیاری به دواوه یه و نه بوونی وشیاری کۆیی بیروڕای گشتی ، به ستێنێکی شیاو بۆ
سیاسه توانێتی هه ڵه و نادروسته . له پله ی مامۆستایه کی زانکۆ که ئاگاداری بواره
کانی مێژوویی و سیاسی و کۆمه ڵایه تینه ، پێتان وایه که چ هۆکارێک ده بێته هۆی ئه
وه که بوار بۆ گه شه سه ندنی درۆکانی زل له کۆمه ڵگا دا پێک بێت ؟ من رۆڵی راگه یه
نه کان له مانیتورینگ به کاریگه ر ده زانم . ئه گه ر له کۆمه ڵگا دا تۆڕێکی
زانیاریدانی دیاریکراو نه بێت ، له ڕه هه ندی زانیاری گه یاندنی ئه و کۆمه ڵگایه
دا به هاسانی دراوه کانی درۆ له نێوان کۆمه ڵگای گشتی ئاڵوگۆر ده کرێت .

به شێوه یه ک که چی تر
بڕستی ئه وه نه بێت به ئاسانی درۆکان له تۆڕی جڤاکی کۆمه ڵگا بسڕینه وه . بیر له
وه بکه نه وه ئه گه ر ڕاگه یه نه کان مۆله تی ئه وه یان پێ بدرێ تا بۆ نموونه له
هه ڵبژاردنێک له مه ڕ ڕاستی و دروستی هه ژمار و به رنامه ی پاڵێوڕاوه کان به
خێرایی خه ریکی دانی ڕاپۆرت و زانیاریدان بن ، تا چ ڕاده یه ک ئاستی درۆکردن له
کۆمه ڵگادا که م ده بێته وه . کاتێک به ڕێز« بایدن» له یه کێک له وته کانی له
۱۶ساڵ له مه وپێش به بێ به ڵگه چه ند وته یه کی کوتبوو ، ڕاگه یه نه کان ناوبرایان
له کۆمه ڵگای ئامریکا به بیروڕای گشتی خه ڵک ناساند . ئه ورۆژانه هه واڵی ڕیسوایی
«برلوسکنی» ده بیسن . دانی زانیاری له لایان ڕاگه یه نه کان له مه ڕ دزی نوێنه
رانی مه جلیسی ئینگلستان هه لومه رجی ئێستای ئه و ده وڵه ته ی تووشی قه یرانێکی
بنه ڕه تی کردووه و له وشێوه کێشانه زۆر ڕووده دات . چوون چاوه ڕوانی ئه وه ده کرێ
ڕاگه یه نه کان زانیاری پێویست سه باره ت به پاڵێوڕاوه کان و بیرۆکه یان بده نه ده
ست خه ڵکی ، به هۆی ئه وه که کۆمه ڵی خه ڵک توانای ئه وه ی نیه که له ناوه ندی
لێکۆڵینه وه کان و ڕێکخراوه کانی هه ژمار کۆببنه وه و له ڕاستی و نادروستی هه
ڵوێستی پاڵێوراوێک دڵنیا بن . ئه مه تایبه تمه ندی ڕاگه یه نه کانه .

بێگومان له هه لومه رجێک دا که ئازادی مه ده نی
نه بێت ئه و شێوه هه لومه رجه ئه سته مه . له وته کانی پێشووم دا له نه بوونی ئازادی
به یان و ئازادیه کانی مه ده نی ئاماژه م به وه کرد که له و بارودۆخه دا تا چ ڕاده
یه ک به ستێن بۆسازکردنی درۆی زل ده کرێته وه . سه رنج بده ن هه لومه رجی درۆکردنی
زاڵ به سه ر کۆمه ڵگا دا چ له مپه رێک ده خاته به رده م پێشکه وتنی پڕۆسه ی
دێموکراسی خوازی . ئێمه کاتێک که ده مانه وێ مه شقی دێموکراسی بکه ین، پێویستیمان
به هه ندێک ئامرازهه یه . نه بوونی ئه و ئامرازانه به رده وام مه رجه کانی گه
یشتنی به دێموکڕاسی به رته سک ده کاته وه که به هێندێک له و ئامرازانه ئاماژه م
کرد . گه نده ڵی و درۆکردن کاتێک که زۆرتر ده بێ ، له مپه رێک ده بێ له به رده م
سه قامگیری دێموکراسی . کۆمه ڵگایه ک که به رتیل ، درۆکردن، ساخته کاری، گیرۆده یی
به ئامرازی سڕکه رو هێندێکی تر له خه ساره کانی کۆمه ڵایه تی تێدا به دی بکرێ ،
ناتوانێ هۆکاری وه دیهاتنی دێموکراسی بێت . خه ساری کۆمه ڵایه تی و بۆ نموونه هه
ژماری حه وت میلیۆن که سی گیرۆده به ئامرازی سڕکه ر تێپه ڕبوون به دێموکراسی تووشی
کێشه ده کات .

سه رچاوه : رۆژنامه ی اعتمادملی -۹۴۲- ۲۳ی جۆزه
ردان

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا