به شی کوردیڕه‌مه‌زان

باخچەی ڕەمەزان

باخچەی ڕەمەزان

ئا/ نیگار حمد علی

۱_خوێندنی دوعای تایبەتی بەیانی و ئیواران ودوای نویژ وزۆربەی کاتەکان   ( هاتنە ماڵ و چونە دەر ).

۲_ کەم ووتن و  زۆر  یادی خوا کردن   .

۳_کەم خورادن و زۆر بەخشین و یارمەتی هەژاران ..

۴_کەم خەوتن و زۆر قورئان خویندن  .

۵_کەم کردنی موعیدو سەردان و گەران و پەیوەندیەکان .

۶_کەم کردنەوەی تێکەڵاوی و هاتوچۆ.

۷_کەم هاتنە دەر لەماڵ تەنها بۆ مزگەوت و  کاری پێویست .

۸_ چاو گرتن و ڕەوشت جوانی و زوهد لە دونیا  و یادی مردن .

۹_زمان پاراستن   لە ( غەیبەت , باس کردن , قسە هێنان و بردن , درۆ , ڕیایی و….هتد)

۱۰_ئەنجام دانی نوێژی تەراویح و هەموو سونەتەکان پێش نویژ و دوای نویژ.

۱۱_بەکار هێنانی سیواک.

۱۲_بەردەوام دەربڕینی تەوبەو پەشیمانی .

۱۳_ چاکەکردن,ِرێزگرتنی دایک وباوک , سەردانی پێویست    .

۱۴_خواردنی ڕۆژوەوان  و هەژاران ئامادە بکە .

۱۵_نیەتی باش و جێبەجێ‌ کردنی .

۱۶_ هیمەت بەرزی  و پێشبرکێ لە خواپەرستی  دا و هاندانی گشتی بۆ چاکە کردن  .

۱۷_خەتمی قورئان زیاتر لە جارێک وە هەوڵ دان بۆ لەبەر کردنی .

۱۸_رۆژانە ئەم زیکرانە بکە کە ۵۰۰۰ ( ۱۰۰۰ جار استغفراللە.۱۰۰۰لا الە الا اللە ,۱۰۰۰ صەلەوات لەسەر پیغەمبەر ,۱۰۰۰سبحان اللە وبحمدە سبحان اللە العڤیم,۱۰۰۰ زیکری تر).

۱۹_فەرمان بەچاکەو  قەدەغەی خراپە .

۲۰_کەم سەیر کردنی کەنالی ئاسمانی و تەلەفزیۆن .

۲۱_واز هێنان لەسەر پێچی وتاوان ,نوێکردنەوەی تەوبە و دەربرینی پەشیمانی .

۲۲_ئەنجام دانی نویژەکان  بە کۆمەڵ  ولە کاتی خۆیدا .

۲۳_هێدی و هێمن و دەم بە خەندە بە, دیاری و شیرینی ببخشە بە ماڵ و مناڵت  .

۲۴_هەمیشە بەخۆداچونەوە لێپرسینەوە ی نەفس .

۲۵_ ئەنجامدانی زۆرترین کاری چاکەو نزیک بونەوە لە خوا .

۲۶_ شەوانی کۆتایی هەمیشە بێدار بە و تا بەرەبەیان خواپەرستی بکە.

۲۷_ئامۆژگاری و ووتەی جوان ئاراستەی دەوروبەر بکە و وە  ئەوانەی پێویستیانە .

۲۸_زیاتر پەیوەندیت بە پەروەردگارەوە  هەبێت و هی دەوروبەر کەمتر .

۲۹_بە تەنهایی ڕوو لەخوا بکەو  زۆر بپاڕێوە و لە جیهانی  ڕۆحدا بژی .

۳۰_ سوپاسی خوا بکە بۆ پێدانی  نیعمەتی ئیمان و تەمەنی ئەم ڕەمەزانەت .

سه رچاوه : فیردوس

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا