بابه ته كانبه شی کوردیمطالب جدید

مامەڵەی منداڵ لەگەڵ باوکیدا

مامەڵەی منداڵ لەگەڵ باوکیدا
* کاتێ تەمەنم ۴ ساڵە دەڵێم: تەنها باوکم گەورەیە.

* کاتێ تەمەنم ۶ ساڵە دەڵێم: باوکم هەمو کەس دەناسێ.

* کاتێ تەمەنم ۱٠ ساڵە دەڵێم: باوکم نایاب و دەگمەنە بەڵام هەڵسو کەوتیم بەدڵ نی یە.

* کاتێ تەمەنم ۱۲ ساڵە دەڵێم: باوکم کاتێ بچوک بوم زور نەرم و نیان بوو.

* کاتێ تەمەنم ۱۴ ساڵە دەڵێم: باوکم خەریکە وردە وردە بێتامی دەکات و زۆر هەست ڕادەگرێ.

* کاتێ تەمەنم ۱۶ ساڵە دەڵێم: باوکم لەگەڵ سەردەمی ئێستادا هەڵناکات.

* کاتێ تەمەنم ۱۸ ساڵە دەڵێم: باوکم ڕۆژ لەدوای ڕۆژ تەبیعەتی خرابتر و قورستر دەبێ.

* کاتێ تەمەنم ۲٠ ساڵە دەڵێم: بەخوا ناتوانم چیتر لە باوکم قەبوڵ بکەم، پێشم سەیرە دایکم لە گەڵیدا ژیاوە.

* کاتێ تەمەنم ۲۵ ساڵە دەڵێم: هەرچی من بیکەم و داوای بکەم باکم دژیەتی.

* کاتێ تەمەنم ۳٠ ساڵە دەڵێم: زۆر زەحمەتە لەگەڵ باوکم مەدار بکەم، باشە سەیرە دەبێ باپیرم چەند بەدەست باوکمەوە ماندو بوبێت کاتێ باکم گەنج بوو.

* کاتێ تەمەنم ۴٠ ساڵە دەڵێم: باوکم زۆر بە جوانی پەروەردەی کردم، دەبێ منیش چاو لە باوکم بکەم.

* کاتێ تەمەنم ۴۵ ساڵە دەڵێم: سەرم سوڕماوە چۆن باوکم توانیویەتی هەمومان پەروەردە بکات.

* کاتێ تەمەنم ۵٠ ساڵە دەڵێم: بەخوا زۆر قورسە منداڵەکانم بڕیارەکانم جێ بەجێ بکەن، دەبێ باوکم چەند زەحمەتی کێشابێ لە پێناو پەروەردە کردن و پاراستنی ئێمە.

* کاتێ تەمەنم ۵۵ ساڵە دەڵێم: بەخوا باوکم زۆر دوربین و ووررد بین بو، بەڕاستی باوکم جیاواز بو نەرم و نیان و چاک بوو.

* کاتێ تەمەنم ۶٠ ساڵە دەڵێم: بەڕاستی باوکم زۆر چاک و دەگمەن بوو.

دیارە ئەم هەمو ئەزمونە ۶۵ ساڵی خایاند تا منداڵ بگەڕێتەوە خاڵی سەرەتایی تەمەنی ۴ ساڵی کە ئەوکات دەیگوت: تەنها باوکم گەورەیە.

تێبینی: ئەمە نامەی کەسێکە هەمو ئەم قۆناغانەی بینیوە و پێ ی خۆشبو ئەزمونی خۆی پێشکەش بەئێمە بکات تا دەرس و وانەی لێ وەربگرین.

یک دیدگاه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا