حه‌سه‌ن تورابی بیریارێكیگهور
حه‌سه‌ن تورابی بیریارێكیگهورهو سیاسیهكیناسهركهوتوو؟!
ئاماده‌كردنی : د.ئاراس محمد صالح
تورابی یه‌كێكه له‌و بیریارونوسهرانهی
كهلهسهدهی ڕابردوودا‌و به‌تایبه‌تی دوای كوده‌تای حوزه‌یرانی 1989ولاَتی
سودان وهاتنهسهركاری حكومه‌تی ڕزگاری نیشتمانی(الانقاژ الوگنی)به ڕابه‌رایه‌تی
خودی دكتۆر تورابی زۆرترین قسهوباسیلهخۆگرتوه، وه‌چه‌ندین خوێندنهوهولێكدانهوهی
بۆكراوه، تورابی وه‌ك بیریارێكی سیاسی ئیسلامی خاوه‌ن زۆر دیدوبۆچوونی جه‌ریئانه‌ی
نێوهندیكاری ئیسلامی پێش ئه‌وه‌ی ببێته سیاسیه‌كی دهسهلاَتدار، دیدوبۆچونهكانی
جێگه‌ی مشتومڕی نێوه‌نده ئیسلامیه‌كان بووله‌نێوان وه‌رگرتن و ڕه‌تكردنه‌وه‌دا،
هه‌ندێك جار گه‌یشتوه‌ته ته‌كفیركردنی به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تی و ناوه‌نده
ته‌قلیدیه‌كانه‌وه كه ناتوانن له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ندێك شتی چه‌قبه‌ستوو هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌كیان
تریان هه‌بێت، وه هه‌مووكات نه‌یاره‌كانی زیاتربووهلهدۆستهكانی وه ئه‌وكه‌سانه‌ی
ئیجتیهاده‌كانی تورابیان قبوڵكردوه زۆر كه‌من.
حه‌سه‌ن تورابی له‌ساڵی 1932له‌خێزانێكی
نیمچهدهرهبهگی خوێنده‌وار له‌شاری ( كهسهلا)ی سودان له‌دایك بووه، خێزانه‌كه‌یان
به‌خێزانێكی ڕه‌سه‌ن وزاناو ئاین پهروهرناسراون، وهباوكی (عهبدولاَ تورابی)
قازیه‌كی زانا‌و ناسراوبووه، تورابی له‌سه‌رده‌ستی باوكی ده‌ست به‌خوێندن ده‌كات
وههربهمناڵی قورئانی پیرۆز له‌به‌رده‌كات به‌خوێندنه‌وه‌ی جیاوازه‌وه(قرا‌وات
مختلفه)، وه‌زمانی عه‌ره‌بی و كتێبه شه‌رعیه‌كان لای باوكی ده‌خوێنێت وله‌زمانی
عه‌ره‌بیدا توانایه‌كی بالاَی هه‌یه، وه‌له‌كاتی لاوی‌دا توانیویه‌تی سه‌روه‌تێكی
زۆری زانستی ومه‌عریفی كۆبكاته‌وه‌و لهناوهاوتهمهنهكانی خۆیدا هاوشانی نه‌بووه
له‌خوێنده‌واریدا.
سه‌ره‌تایی ژیانی زانكۆیی لهزانكۆیی خه‌رتومه‌وه
ده‌ست پێده‌كات وپله‌ی به‌كالۆریس لهقانووندا به‌پله‌ی شه‌ره‌ف له‌زانكۆی
ناوبراو وه‌رده‌گرێت، پاشان ڕووده‌كاته ڕۆژئاوا‌و له‌زانكۆی له‌نده‌ن ماجستێر له
قانوون‌دا وه‌رده‌گرێت ولهزانكۆی سۆربۆن له‌فه‌ره‌نسا بڕوانامه‌ی دكتۆرای ده‌وڵه‌ت
له‌قانوونی ده‌ستوریدا وه‌رده‌گرێت، پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه سودان وده‌بێته ڕاگری
كۆلێجی قانوونی زانكۆی خه‌رتووم وچه‌ند ساڵێك له‌و پۆسته‌دا ده‌مێنێته‌وه،
تورابی جگه‌له‌وه‌ی زانایه‌كی بهتوانایزمانیعهرهبیه زمانه‌كانی ئینگلیزی
وفه‌ره‌نسی وئه‌ڵمانی زۆربهباشیدهزانێت، وه‌خاوه‌ن بههرهیهكیباشهلهزۆربهی
مه‌عریفه‌كاندا ته‌نانه‌ت زۆرێك لهڕكهبهرهكانی به‌پیاوێكی به‌ڕۆژئاوایی بوویدادهنێن
پێش ئه‌وه‌ی شێخێكی ئوصولی بێت.
تورابی وێًستگهی فكریوسیاسیخۆیلهزانكۆی
خه‌رتومه‌وه ده‌ست پێده‌كات له‌ساڵی1964دوایئه‌وه‌ی شێخ(ڕهشیدالتاهیر) ده‌ستی
له‌كار كێشایه‌وه له ڕابهراتیهتی (برایانی موسڵمانی سودانی(الاخوان
المسلمون السودانی) شێخ تورابی ده‌بێته ڕابه‌ری ئه‌و بزاڤهولهوێوه ده‌ست ده‌كات
به‌كاری سیاسیوپراكتیزهكردنی دیدو فكری خۆی كه‌خاوه‌نی ڕوئیایه‌كی جیاوازی
سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیبووه هه‌تا كاردهگاتهئهوئاستهی ئیعلانی جیابوونه‌وه‌ی
خۆیلهقوتابخانهی برایانی موسڵمان ده‌كات وخۆی وه‌ك بیریاروموجتههیدێكی نوێ
ده‌ناسێنێت پابه‌ندنابێت به‌هیچ قوتابخانهوبیركردنهوهیهكیكۆن ونوێوه.
تورابی له‌وكه‌سانه‌یه كه‌زۆرترین موحازه‌رات
وكهمترینی نوسینیههیهوزۆرێك له‌نوسین وكتێبه‌كانی موحازهراتن وله‌لایه‌ن
قوتابیهكانیهوه كۆكراوهتهوهوكراون به‌كتێب،خاوه‌نی كه‌سایه‌تیه‌كی قورس
وبههێزو وتاربێژێكی زۆربهتوانایهو زمانێكی پاراویههیهوبهخێرایی مه‌سه‌له‌كان
پێشكه‌ش ده‌كات وبه‌ڵگه‌ی به‌هێزه‌و ڕۆشنبیریهكیزۆرفراوانیههیهودهتوانێت گوێگرانی
كه‌مه‌ندكێش و توشی سه‌راسیمه بكات وهۆشوگۆشیان بۆلای خۆی ڕابكێشێت.
هه‌ركه‌سێك كتێبه‌كانی تورابی بخوێنێته‌وه
وه‌ك:(الایمان وأپره علیالانسان)(تجدید الفكر الاسلامی) (تجدید أصول الفقه)(نڤرات
فی الفقه الساسی)(الحكم والسیاسه)ته‌واو هه‌ست به‌وه ده‌كات كه خاوه‌نه‌كانیان
خاوه‌ن پرۆژه‌یه‌كی فكری نوێوجیاوازی ته‌واوه، وه‌هه‌ست به‌وه‌ده‌كات كه‌ئه‌م
كه‌سه پێش ئه‌وه‌ی سیاسی بێت بیریارێكی گه‌وره‌یه‌و وه‌لایه‌نه فكری‌و ڕۆشنبیریه‌كی
زۆربالاَترهولهوهی ئه‌م پیاوه سیاسیه‌كی دیاربێت، وهتورابی له‌نوێبونه‌وه‌ی
فكری ئیسلامی‌دا هه‌موو سنوره ڕێپێدراوه‌كانی بزاڤی ئیسلامی هاوچه‌رخی تێپه‌ڕاندوه،
به‌شێوه‌یه‌كی وه‌ها زۆریان حسابی ده‌ره‌وه‌ی خۆیانی بۆده‌كه‌ن وبه دیارده‌یه‌كی
سه‌ره‌تانی ناوی ده‌به‌ن و ڕایانی وایه بیركردنه‌وه‌كه‌ی ڕیشه‌كێش بكرێت نه‌هێڵرێت
وهه‌ندێكیان بێده‌نگ بوون به‌باشتر ده‌زانن وه‌ك كه‌مترین زیان.
پرۆژه‌ی فكری تورابیبهشیچوهیهكی میحوه‌ری
لهسهرنوێكردنهوهی ئاین وه‌ستاوه، نوێكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی
واقیع وگۆڕان وئه‌زمونه مرۆییه‌كان وكۆگیریهك له‌نێوان نه‌گۆڕه ڕه‌هاكان وگۆڕاوه
ڕێژه‌ییه‌كان، وه‌ئه‌مه هه‌مان ئهومونتهلهقانهیه كهبزاڤی ئیسلامی هاوچه‌رخ
كردویه‌تی به‌ناونیشانی پرۆژه‌ی فكری خۆی، وهتورابی فكر‌و بۆچوونه‌كانی خۆی
له‌ژێر هه‌مان ناونیشاندا ده‌ربڕیوه بهلاَم ته‌واو جیاوازه له‌وه‌ی كهبلاَوه
لای بزاڤه هاوچه‌رخه‌كان ناوه‌نده ئاینیه ڕه‌سمیه‌كاندا.
وهتورابی به‌بێ هیچ دودڵیهك له‌كتێبی(تجدید
الفكر الاسلامی) هێرش ده‌كاته سهرفكری ئیسلامی به نقوم بوو لهتهجریدو دهرچووله
مێژوو وناواقیعیناوی ده‌بات، وه ده‌ڵێت ئه‌م فكره ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سهردهمهبهسهرچووهكانهو
ئێستا پێویستی به‌بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئاینی نوێ هه‌یه، وه‌داوای نوێبوونه‌وه‌یه‌كی
گشتگیروههمهلایهن ده‌كات و ڕای وایه ده‌بێت وازبهێنرێت له‌هه‌ندێ شتی شكڵی
كه‌زانایانی سه‌رده‌م خۆیان پێوه سه‌رقاڵ كردوه، وهتورابی ئه‌مانه بهكهتوانا
وه‌صف ده‌كات وده‌ڵێت توانای بیركردنه‌وه‌و ته‌نزیری فكریان نیه، وهسهركردهكانی
بزاڤی ئیسلامی به سیاسی وڕۆشبیر ناوزه‌د ده‌كات وده‌ڵیت توانای فكری وگۆڕنیكاریان
نیهوخاوهن قوڵبونهوهیهكی زانستی ئیسلامی نین. ونوێبونه‌وه تازه‌گه‌ری له‌ئایندا
لای تورابی هه‌موو بواره‌كانی ئاین ده‌گرێته‌وه، وهلهكتێبی( قچایا فكریه
وأصولیه) داوای شۆڕشێكی نوێگه‌ری گشتگیردهكات له فقهی ئیسلامیداو بهدۆگماو
داخراو‌و ته‌قلید وپابه‌ندبوون به‌ڕابردوه‌وه ناوزه‌دی ده‌كات، وه‌داوای تێپه‌ڕاندنی
ئه‌م كه‌لتوره فقهیه ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌هاو داوای نوسینه‌وه‌ی فقهێكی
نوێی هاوچه‌رخ ده‌كات.
هه‌روه‌ها داوای نوێبوونه‌وه‌ی ئوصولی
فقهی ئیسلامی ده‌كات وڕای وایه مه‌نهه‌جێكی ئوصولی نوێ دابڕێژرێت وچونكهبهڕای
ئه‌و مه‌نهه‌جی كۆنناتوانێت هه‌موو خواسته‌كانی سه‌رده‌م جێبه‌جێبكات، وه‌له‌م
بانگهوازهشیدا زۆر ڕای پێچه‌وانه‌ی زانا گه‌وره‌كانی ئوصول هه‌یه.
تورابی ڕای وایه كه‌هه‌موو كه‌لتورو ئه‌ده‌بیاتی
ئیسلامی جگه‌له قورئان سونه‌تی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) هه‌مووی به‌رهه‌م وزاده‌ی فكری
مرۆڤهودهتوانین به‌پێی پێویستی ڕۆژو سه‌رده‌م گۆڕانكاریان تێدا بكه‌ین وپه‌یوه‌ست
بوون پێیانهوهبهشێك نیه لهدینداریونابێت له‌خۆمانی بكه‌ینه ئاین.
تورابی له خوێندنهوهومامهڵهكردن له‌گه‌ڵ
سونه‌تی پێغه‌مبه‌ردا(د.خ) ڕای تایبه‌تی هه‌یه‌و ئهوڕای وایه(خبر اڵاحاد)نابێته
به‌ڵگه‌ی شهرعیوئیستدلالی پێناكرێت وسونه‌تی پێغه‌مبه‌ر دابه‌شده‌كات بۆ(ملزم)و(غیر
ملزم) وهدهلێت ئهمرو نه‌هیه‌كانی پێغه‌مبه‌ر هه‌موویان واجب نیهئێمه پێیانه‌وه
په‌یوه‌ست بین وجێبه‌جێیان بكه‌ین، وه‌ده‌ڵێت ئهوسونهتانهی له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه
وه‌رمانگرتوه ده‌بێت جیاوازی بكه‌ین له‌نێوان ئه‌وه‌ی كه‌پێغه‌مبه‌ر وه‌ك
(مشرع) شه‌رعدانه‌ر بۆی دیاری كردوین وئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر وه‌ك مرۆڤی كردویه‌تی
له‌ژیانی خۆیداو وه واجب نیه له‌سه‌رمان پێوه‌ی پابه‌ند بین، وه‌داوای ئه‌وه
ده‌كات جاریچكیتر زانسته‌كانی فه‌رموده(علوم الحدیپ) دابڕێژرێتهوهوبهشێوهیهكی
نوێ بنوسرێته‌وه‌و گۆڕانكاری تێدا بكرێت، وه‌داوای گۆڕینی هه‌موو ئه‌و مهعایرانه
ده‌كات كهفهرمودهی ڕاست وناڕاستی پێدیاری ده‌كرێت، وه‌داوای خوێندنه‌وه‌یه‌كی
نوێ ده‌كات بۆ چه‌می صه‌حابه‌و وه ئه‌و به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م زانایان وفقههاو
ئه‌هلی كه‌لامی ئه‌هلی سونه‌ته‌وه كهڕایان وایه صه‌حابه‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)
كه‌هه‌موویان ڕاستگۆ‌و دادپه‌روه‌رن(عدول) ئه‌و ده‌ڵیت نه‌خێر وانیه‌و مه‌رج نیه
هه‌موویان عدول بن.
تورابی داوای داڕشتنه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌ری
ئیسلام ده‌كات به‌جۆرێكی وه‌ها گونجاو بێت له‌گه‌ڵ داب ونه‌رێت وبیركردنه‌وه‌و تایبتمهندێتی
هه‌موو گهلانێدا به‌پێی عورفی تایبتی خۆیان ووهچهند ئاینداریهكی ئیسلامی
هه‌بێت وه‌ك ئیسلامه‌تی سودانی‌و میسری وهتد، له‌گه‌ڵ بوونی خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوان
هه‌موو دیدو بیركردنه‌وه جیاوازه‌كاندا. وه‌یه‌كێكی ترلهبۆچوونهكانی تورابی
ئهوهیهداوای نوسینه‌وه‌ی فقهێكی میللی(الفقه الشعبی) ده‌كات، واته فقهێك بێت
ته‌نها له‌لایه‌نی ئه‌هلی فقهو زانسته‌وه نه‌نوسرێته‌وه، به‌ڵكو له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م
میلله‌ته‌وه بنوسرێته‌وه‌و كۆده‌نگی(الاجماع)ی میللهتیلهسهربێت، وه‌لێره‌دا
كه (الاجماع)له‌دوای قورئان و سونه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌وه(د.خ)وه‌ك سه‌رچاوه‌ی ته‌شریع
لای سه‌رجه‌م زانایانی فقهیی ئیسلامی وهیچ خیلاف وجیاوازیهكیان نیه، تورابی
پێچه‌وانه‌ی ئه‌هلی سونه (الاجماع)ی زانایانی فقهی ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و بۆچونی
تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌وباره‌یه‌وه.
له‌باره‌ی ئافره‌ته‌وه تورابی جیا له‌دیدوبۆچوونی
زانایان وبنهما گشتیه‌كانی ئیسلام زیاتر بیر كردنه‌وه‌ی نزیكه لهبزاڤهكانی
ژنان لهڕژئاواو تاڕاده‌یه‌ك ئه‌و گوتارهپهسهند ده‌كات وه‌ك له‌وه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
فكرێكی ئیسلامی ئوصولی بێت، وهتورابی زۆرپێداگیری له‌یه‌كسانی ڕهای نێوان
نێر‌و مێ ده‌كات هه‌تا له‌ڕوی فسیۆلۆجیشه‌وه، كه‌ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ڕاستیه‌كی
به‌رجه‌سته‌یه، وه بڕوای بهتێكلاَوی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز هه‌یه‌و له‌كاتی ڕاگه‌یاندنی
به‌ره‌ی ئیسلامی‌دا(الجبهه الاسلامیه)یه‌كه‌م ڕێكخراوی ئیسلامی بوو كهتێكهلاَوی
ژن وپیاوی قبوڵكرد له‌بنیاتی ڕێكخستنه‌كانیدا.
یهكێكیترله هێڵه فكریه‌كانی تورابی مه‌سه‌له‌ی
هاولاَتیبوونه(المواگنه) هه‌تا ئێستا جێگه‌ی مشتومڕی ناوه‌نده ئیسلامیه تهقلیدیهكانهو
وهتورابی بهدهرچوولهئیسلام ناوزهددهكهن، وه‌ئه‌و بڕوای وایه كههاولاَتی
یه‌ك ولاَتی خاوه‌ن سیاده‌و یه‌ك چوارچێوه‌ی جوگرافی یه‌كسانن له ئه‌رك
ومافداو هیچ جیاوازیه‌كیان نیهوبهبێ گوێدانه ئاین وعه‌قیده، واته مافه‌كان
وئه‌ركه‌كان به‌پێی چه‌مكی هاولاَتی بوون دیاری ده‌كرێت نه‌ك عه‌قیده، بهلاَم
ڕای بزاڤه‌كانی تروایه كهئهركومافهكان له‌سه‌ر بنه‌مای عهقیدهوئاین دیاری
ده‌كرێت نه‌ك ولاَت ونیشتمان، وهتورابی پێش ئه‌وه‌ی جڵه‌وی دهسهلاَت بگرێته
ده‌ست له‌ناو بزاڤی ئیسلامی سوداندا ئه‌م بۆچوونه‌ی خۆی پهێڕهوكردو زۆرناموسڵمانی(به‌تایبه‌تی
مه‌سیحی) له‌ناو ڕێكخستنه‌كانی خۆیدا قبوڵكردو زۆریشیان گه‌یشتنه ئاستی سه‌ركردایه‌تی،
وه‌له‌ناو ده‌ستوری حكومهتهكهشیدا ئه‌م بنه‌مای دانا‌و پراكتیزهیكرد، وه‌ئه‌مه‌ش
یه‌كه‌م نمونه‌ی بزاڤی ئیسلامی هاوچه‌رخه و ئێستا لهتوركیاو له‌ناو پارته‌كه‌ی
ئه‌ربه‌كانی كۆن وئاردۆگانی ئێستادا پراكتیزهكراوه.
تورابی سزای ههڵگهنهوه له‌ئاین(حد
الرده) ڕتدهكاتهوهو وه‌هه‌موو سزایه‌كی قانوونی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌ئاین قبوڵ
ناكات و وهوای داده‌نێت ئه‌وه بریتیه له‌ئازادی فكر‌و بیروباوه‌ڕو بۆكه‌س نیه
خه‌ڵكی به تۆبزی بخاته ژێریهك جۆرهبیركردنهوه كه‌خۆی په‌سه‌ندی ده‌كات
خهڵكیترقبوڵیناكات.
له‌بواره‌كانی هونهروداهێناندا له‌كتێبه‌كانی(قیم
ا‌لدین ورسالیه الفن)(نماق اسلامسه) هیچ جۆره سڵكردنه‌وه‌یه‌كی نیه‌و ڕێگابهههموو
جۆره‌كانی هونهردهدات مه‌گه‌ر هونه‌رێك كهحهرامێكی ئه‌خلاقی بێت، وه بانگه‌وازی
سه‌رجه‌م موسڵمانان ده‌كات بۆ ئاشتبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هونه‌ردا وهوای ده‌دانێت
كههونهر ڕێگاو هۆكارێكه بۆگۆڕان ورێفۆرمی كۆمهلاَیهتی وسیاسی وپێشكه‌وتن.
تورابی بیریارێكی ئازاده له‌هه‌موو كۆت‌و
پێوه‌نده‌كان خۆی داڕنیوهو هه‌مووئه‌مانه‌ش وای كردوه كه‌جێگه‌ی دوودڵی زۆرێك
له‌ناوه‌نده ئیسلامیه‌كان بێت، وه‌ئه‌وان زۆرترین دژایه‌تی ده‌كه‌ن وزۆر تۆمه‌تی
ده‌ده‌نه پاڵ وبیركردنهوهكانی ڕهتدهكهنهوهو، یه‌كێك له‌وانه‌ی هه‌تا ئێستا
بۆچوونه‌كانی تورابی قبوڵ كردوه(فتحی یكن)ڕابه‌ری برایانی موسڵمانی
لوبنان(الاخوان المسلمون اللبانی) یه‌و وه‌ئه‌و وای داده‌نێت كهتورابی وه‌ك هه‌ریه‌ك
له(سید قطب)و(ڕاشد الغنوشی) خاوه‌ن قوتابخانه‌یه‌كی نوێگه‌ری سه‌ربه‌خۆیه‌و وه
وای داده‌نێت كه یهكێكهلهوانهی بیری قوتابخانه‌ی ئیخوانی نوێده‌كاته‌وه.
تورابی وسیاسه‌ت: تورابی بڕوای وانیه كه
بیریار‌و موجته‌هید هه‌رده‌بێت به‌هه‌م هێنه‌ری فكر‌و بۆچوون بێت ئه‌گه‌ر به‌فكرو بۆچوونه‌كه‌ی
ده‌وڵه‌ت بنیات نه‌نێت، هه‌روه‌ك خۆی توانی له‌سه‌ربنه‌ما فكریه‌كانی ده‌وڵه‌ت
دروست بكات، وهڕای وایه نابێت ڕابه‌ران وبیریاران خاوه‌ن قهڵهكان ههربنوسن ڕهخنهگربن
لهدهسهلاَت، چونكه دهسهلاَ هیچ كاتئاماده نیه گوێیان لێبگرێت، به‌ڵكهو ده‌بێت
خۆیان هه‌وڵی دروست كردنی دهسهلاَت بده‌ن وجڵهوی سیاسه‌ت بگرنه ده‌ست وه‌ك(خومه‌ینی)له‌ئێران
چۆن ده‌وڵه‌تی پێكهێناو هه‌تا مرد جڵه‌وی حكومه‌ت له‌ده‌ستی خۆیبوو، وهبڕوای
به‌پێكه‌وه گرێدانی فكر‌و سیاسه‌ت هه‌یه‌و بۆئه‌وه‌ی له بیریارێكی ئازاده‌وه
ببێت بهبیریارێكی وه‌ها كهخهڵیداواكاری لێیههیهوههتا له‌وێوه ته‌وزیفی
فكر‌و ئیجتیهاداتهكانی بكات وبیخاته خزمه‌تی پرۆژهسیاسیهكهی، وهسیاسیئهگهر
خاوه‌نی فكر‌و بیركردنه‌وه نه‌بوو چۆن ده‌توانێت پێشه‌وایه‌تی میلله‌ت وولاَت
بكات وگۆڕان بكات وخۆشگوزه‌رانی ده‌سته‌به‌ر بكات ولاَت پێشبخات؟.
لێره‌دا تورابی دارێكی له‌ناوه‌ڕاستدا
گرتووه‌و وه‌ده‌یه‌وێت له‌یه‌ك كاتدا بیریار‌و سیاسی بێت، وه ده‌یه‌وێت پێگه‌ی خۆی
وه‌ك بیریاریارێكی دیار‌و خاوه‌ن فكری سه‌ربه‌خۆ بپارێزێت وه‌له‌هه‌مان كاتیش‌دا سیاسیه‌كی
سه‌ركه‌تووی خاوه‌ن پرۆژه بێت، بهلاَم له‌م یاریه‌دا نه‌یتوانی زۆر به‌رده‌وام
بێت ولایه‌نی سیاسه‌ت زاڵ بووبهسهر لایه‌نه فكریهكهیداو، وهنهیتوانی ببێته
سیاسی ودهسهلاَتێكی خۆشه‌ویست وته‌نانه‌ت لهولاَتهكهی خۆشی‌دا پێگه فكریه‌كه‌ی
لهدهستداوئهو تورابیهی گوتاره‌كانی پڕبوون له شورا‌و دیموكراسی كاتێك دهسهلاَتی
گرته ده‌ست هیچ حسابێكی بۆئه‌م چه‌مكانه نهكردو به‌ڵكو بووه سیاسیه‌كی خۆپه‌سه‌ندی
تاكڕه‌و نه‌ك ههرحسابی بۆ ڕای بهرمبهرنهكرد ته‌نانه‌ت له‌ناو خودی حزبه‌كی
خۆشی‌دا گاڵته‌ی به ڕاوبۆچوونی هاوكاره‌كانی ده‌كرد وبهسادهوكاڵفام ناوی ده‌بردن،
ههتاكار گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه سه‌ركرده‌كانی حزبه‌كه‌ی یاداشتێكیان دابه عومه‌ر
به‌شیرو سكالاَیان له هه‌ڵسوكه‌تی تورابی كرد كه‌دوایی به(مژكرهالعشره)
ناسراو داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی تورابیان كرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
كه‌زۆریان له قوتابیه‌كانی خۆی بوون.
تورابی هه‌رچه‌ند بانگه‌وازی ئه‌وه‌ی ده‌كرد
كه‌هه‌ركه‌سێك ته‌مه‌نی گه‌یشته شه‌ست ساڵ ده‌بێت واز له‌كاری سیاسی وڕێكخستن
بهێنێت وجێگه چۆڵ بكات بۆچینی لاوان وئه‌وان جڵه‌وه‌ی كاربگرنه ده‌ست، بهلاَم
خۆی ئه‌و بۆچوونه‌ی خۆی قبوڵ نهكردو ته‌مه‌نی ئێستا سه‌رو حه‌فتاو پێنج ساڵهوئاماده
نیه ده‌ست له ڕابهرایهتیحزبهكهی به‌ربدات وجێگهبۆلاوان چۆڵبكات وازلهوكورسیه
بهێنێت كهنیوسهدهیه چنگی لێگیر كردوه، وه‌هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌وگه‌نجانه
ده‌دات كهبیركردنهوهكانی ئه‌و وه‌رناگرن، وهبۆئهمهش بیانوی ئه‌وه‌یه كه‌هێشتا
شۆڕشه‌كه‌ی به‌پایان نه‌گه‌یشتوه‌و نه‌گه‌یوه‌ته ئه‌نجام، وه‌ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی
لاوازه ته‌نها مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كورسیه‌كه‌ی چۆڵ نه‌كات.
تورابی هه‌رچه‌ند سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی(المۆتمر
الوگنی السودانی) وخودی عومه‌ر به‌شیر هه‌وڵی زۆریاندا كهدهسهلاَتهكانی كه‌م
بكه‌نه‌وه‌و وسنورێك بۆ سه‌ره‌ڕۆیه‌كانی دابنێن، بهلاَم نه‌یانتوانی هیچ گۆڕانێك
له‌كه‌سێك بكه‌ن كهبۆچوونهكانی خۆی زۆرلاپهسهندهو زۆر زه‌حمه‌ته بۆچوونی
كه‌سانی تر وه‌ربگرێت وئیعترافی پێبكات، ئه‌م كێشهناوخۆیهی حزب درێژه‌ی كێشا
هه‌تا حزب‌و حكومه‌ت بڕیاری لابردن وه‌ده‌رنانیان له‌حزب وحكومه‌ت بۆدهركردو بڕیاریان
دا تورابی بچێته ماڵه‌وه‌و وازلهكاری سیاسی بهێنێت، بهلاَم داخۆ كه‌سایه‌تیه‌كی
وه‌ك تورابی ئه‌وبڕیاره قبوڵ ده‌كات وده‌توانێت به‌بێ ململانێی سیاسی ژیان
بباته‌سه‌ر به‌كۆتایی ته‌مه‌نه‌وه؟ وهلاَم نه‌خێر، وهههرلهیهكهم ڕۆژی بڕیاره‌كه‌وه
كهوتهههوڵی پێكهێنانی حزبێكی نوێوههرچهند زۆرێك له‌كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی
جیهانی ئیسلامی ههوڵیانداو زۆر ئامۆژگاری تورابیان كرد كهگۆڕپانی سیاسه‌ت چۆڵ
بكات وببێته بیریار‌و رهنگڕێژێكی پشتی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شیرو وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی
مێژوویی كهحكومهتێك له‌سه‌ر بنه‌ما تێۆره فكریه‌كانی دروست بووه‌و درێژهبهمێژووه
بدات، بهلاَم تورابی له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی زۆر‌و ئهمونی تاڵ ودوورودرێژی كاری سیاسی
گوێی بهوئامۆژگاریانه نهداوبههیوای گه‌ڕانه‌وه‌ی جارێكیتربۆسهركورسی دهسهلاَت
حیزبێكی نوێی ڕاگه‌یاند له‌گه‌ڵ ئه‌و حكومه‌ته‌ی خۆی لهتێوره فكریه‌كانی پێكیهێنابوو
كه‌وته كێشمه كێش و وهبڕوای وابوو ناخۆشی به‌ری كورتهوجارێكی تر مێژوو لای
خێری لێده‌كاته‌وه جڵه‌وی دهسهلاَت ده‌گرێته‌وه ده‌ست، بهلاَم جارێكیترو
له‌م ته‌مه‌نه به‌سه‌رچووه‌ی تورابیدا هه‌لی یه‌كه‌مجاری بۆناڕهخسێت وكاتی
كاركردن وسه‌رده‌می تێپه‌ڕیوه‌و، چونكهلهسهرهتایكاركردنیدا وه‌ك بیریارێكی
نوێخوازی ناوه‌ندی كاری ئیسلامی جێگه‌ی هیوای هه‌زاران گه‌نج وڕۆشبیرو نیشتمانپه‌وه‌ری
ولاَتهكهی ده‌ره‌وه‌ی ولاَتهكهی بوو، بهلاَم ئێستا تورابی خۆشه‌ویستی دهسهلاَت
وتێكهلاَبوونی بهههڵدیرهكانی سیاسه‌ت ته‌واو لایه‌نه فكریه‌كانی لێڵكردوهو
خۆرشهویستی خۆی له‌ده‌ستداوه.
وه‌له‌كاتی ئێستادا هیچ كه‌س گه‌شبین نیه
به‌كاری سیاسی تورابی ولهناوجهماوهری سودانیدا به‌بارێكی قورسی سه‌رشانی
خۆیان زانیوه‌و هیوای ئه‌وه‌یان بووه لێی ڕزگارببن، وهحكومهتیش گهیشتوهتهئهو
بڕوایه‌ی كه‌به بوونی تورابی ناتوانێت ئارامی ده‌سته‌به‌ربكات، وه ئۆپۆزیسیۆنی
سودانیش خاوه‌ن ئه‌زمونێكی تاڵن له‌گه‌ڵ تورابیدا وههمووكات كوته‌كی حكومه‌ت له‌هاوپه‌یمانی
تورابی به‌باشتر ده‌زانن، وهحكومهته هه‌رێمیه‌كانیش هه‌موو كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ
حكومه‌تی سوداندا تورابی به‌هۆكار ده‌زانن، وهئهمهریكاش به‌ڕابه‌ری بیری
ئوصولی جیهانی داده‌نێت، وهبزاڤه ئیسلامیه‌كانیش به‌كه‌سێكی ده‌ره‌وه‌ی خۆیانی
ده‌ده‌نێن،ته‌نانه‌ت به‌ره‌ی ئیسلامی سودانیش كه‌خۆی دامه‌زرێنه‌ریه‌تی وای
داده‌نێن ئه‌وه قۆناغێكی مێژووی كاریان بووه‌و وه‌ستان لهسهریلهكاتی ئێستادا
پێویست نیه.
سه رچاوه : ئیسلام په یک



