ره‌مه‌زان، شكاندنى عادهتهكانى ژیان

ره‌مه‌زان، شكاندنى عادهتهكانى ژیان …
عبدالعزيز هاشم
ره‌مه‌زان مانگى له‌دایكبوونه‌وه‌ى نوىَ، مانگێك جیاواز، مانگى مه‌عنه‌ویه‌ت و رۆحناسى و خودناسى و خواناسى.. ئه‌و مانگه‌ى مرۆڤه‌كان ده‌بنه مرۆڤێكى دى .. چونكه جیهانى ناخیان گۆرانى به‌سه‌ردادێت و جیهانیان ده‌بێته جیهانێكى دى…جیاواز لهووانانهى له‌م مانگه‌دا وه‌رمانگرتوون،
ئه‌وه لاى مرۆڤه ئاسایى و ساده‌كانه كه ژیان دووباره بونه‌وه‌یه، ماناى ژیانكردن و له لایان ده‌رنه‌چوونه له‌و بازنه‌یه‌ى كه رۆژه‌كانى تێدا ده‌گوزه‌رێنن وه‌كو ماسیانى ناو ده‌ریان كه هێشتاش هه‌ستیان به مه‌زنى ئاو نه‌كردووه. ئاخر هێشتا سه‌فه‌ریان به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ى ئاو نه‌كردووه بۆیه له یه‌كدى ده‌پرسن " ئاو له كوێیه؟ كىَ هه‌واڵى ئاو ده‌زانێت!؟" بهلاَم مرۆڤه مه‌زنه‌كانى مێژووى ژیانى مرۆڤایه‌تى عاده‌تیان شكاندووه، هه‌موو رۆژه‌كانیان له‌وه‌ش زیاتر هه‌موو ساتێكیان جیاوازه له ساتى پێشووتر(ماناى فه‌رموده پیرۆزه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ریش هه‌رئه‌مه‌یه كه هه‌ركه‌س دوو رۆژى وه‌ك یه‌ك بێت زه‌ره‌رمه‌نده.) ژیان هه‌میشه نوىَ ده‌بێته‌وه. لێره‌وه هه‌میشه به ئومێده‌وه ده‌ژین، له ژیاندا له دایك ده‌بنه‌وه چونكه مه‌وله‌وى تاوه‌گۆزى گوته‌نى:
هه‌ركه‌س تهوهللود دوباره‌ش نیه‌ن
لابـــد سهعــادهت ستــارهش نیه‌ن
"هه‌ركه‌سێك دووباره له‌دایك نه‌بێته‌وه، ئه‌ستێره‌ى خۆشبه‌ختى نیه و خۆشبه‌خت نابێت."ده‌مه‌وێت له‌م دهروازهیهوهبهرهو باخى ره‌نگاو ره‌نگ و جیهانى گه‌وره‌بوونى رۆحه‌كان برۆین و له‌ده‌رگاى ئه‌م مانگه نوورینه بده‌ین.
ره‌مه‌زان مانگى له‌دایكبوونه‌وه‌ى نوىَ، مانگێك جیاواز، مانگى مه‌عنه‌ویه‌ت و رۆحناسى و خودناسى و خواناسى.. ئه‌و مانگه‌ى مرۆڤه‌كان ده‌بنه مرۆڤێكى دى .. چونكه جیهانى ناخیان گۆرانى به‌سه‌ردادێت و جیهانیان ده‌بێته جیهانێكى دى…جیاواز لهووانانهى له‌م مانگه‌دا وه‌رمانگرتوون، ده‌مه‌وێت چه‌ند گه‌وهه‌رو مرواریهكى دى له ده‌ریاى ناكۆتا بدۆزینه‌وه و چه‌ند میوه‌یه‌كى دى له باخى داره جوانه‌كانى ئه‌م مانگى بچێنین ئه‌وانیش:
1- ئه‌م مانگه پیرۆزه سیفه‌تى نوورى هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه نوورى خودا"قورئانى پیرۆزى" تێدا هاتوه‌ته خواره‌وه ئیدى سیفه‌ته‌كانى نووریش وه‌رده‌گرێ كه بریتین له‌وه‌ى ناخى مرۆڤه‌كان رووناك ده‌كاته‌وه، جێكهوتى له‌سه‌رهه‌موو شوێنه‌كان و كاته‌كان به بىَ جیاوازى ده‌بێت. ئه‌گه‌ر "با" به‌هۆى جولاَنى شته‌كانى دیكه‌وه هه‌ستى پىَ بكرێت ئه‌وا"نوور" به خودى خۆى هه‌ست به بوونى ده‌كرێت و خۆى ده‌سه‌لمێنێت..
2- ئه‌و شتانه‌ى مرۆڤ له ژیاندا خووى پێوه‌گرتوون لایان ده‌بات. واته ته‌قلید و شته دووبارهبوهكانى ژیان تێك ده‌شكێنێت، مرۆڤه گه‌وره‌كانى مێژووش هه‌میشه ئه‌وانه بوون كه"تقلید" یان شكاندوه‌و له ژیاندا وه‌كو خه‌ڵكانى دى له‌سه‌ر خوو و عاده‌ت نه‌رۆیشتوون. ئه‌م مانگه‌ش پیرۆزه‌ش ئه‌و ژیانه‌ى كه (11) مانگه خوومان پێوه‌گرتووه، نایهێڵێت و ده‌بێت جۆریكى تێیدا بژین.
3- مانگى عروجى رۆحه‌كان، شته ئاسمانیه‌كان هه‌میشه به‌ره‌وسه‌ره‌وه سه‌فه‌ر به مرۆڤ ده‌كه‌ن" ئه‌وه‌نیه به‌هه‌شت و فیرده‌وس له به‌رزاییدان و چه‌ندین پله‌ن" و شته ماددییه‌كانیش مرۆڤ زیاتر به دایكه زه‌ویه‌وه ده‌نوسێنن"چاڵه ئاگرینه‌كان" ره‌مه‌زانى پیرۆز زیاتر رۆحمان ناسك و گه‌وره ده‌كات و ئاماده‌ى"عروج" ى ده‌كات و زێده‌تر له شته"ماددییه‌كان" دوورمان ده‌خاته‌وه..ئیدى به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه مرۆڤ ئه‌گه‌ر "عروج" ێكى زۆریش نه‌كات ئه‌وا كه‌متر به زه‌ویه‌وه ده‌نوسێت و "سوكتر" ده‌بێت.
4- ئاوێنه‌ى رۆحى مرۆڤ پاكتر ده‌بێته‌وه و كارى پێغه‌مبه‌رانیش ئه‌وه بووه زیاتر مرۆڤ ئاوێنه‌ى خۆى و پاك بكاته‌وه و ئه‌مه‌ش نهێنى ماناى فه‌رمووده‌ى (ئیماندار ئاوێنه‌ى ئیمانداره) و مه‌ولانا رۆمى گوته‌نى "بێباوه‌ر"یش ئاوێنه‌ى هه‌یه، بهلاَم بۆفهرموودهكه بۆ ئیمانداره چونكه ئاوێنه‌ى بێباوه‌ر لێڵ و پیسه و شته‌كانى پیشان نادات.
5- دواجار ئه‌م مانگه له نێو خۆماندایه نه‌ك ده‌ره‌وه‌ى خۆمان، ئه‌م گوته‌یه پێویست به ووربونهوهى زۆتردهكات بهلاَم بۆ ئه‌وه‌ى مه‌به‌سته‌كه‌م روون بكه‌مه‌وه سه‌رنجى خوێنه‌رى ئازیز بۆ ئه‌م نمونه‌یه راده‌كێشم:( جارێكیان پیاوێك له نزیك ئیمامى عهلیهوهخوداى لىَ رازى بێت قسه به دونیا ده‌ڵێت، ئیمامیش دهفهرموىَ: دونیا چى كردووه قسه‌ى پێده‌ڵێیت. دونیا له نێوخۆماندایهنهك ده‌ره‌وه‌ى خۆمان. دونیا هه‌روه‌ك خۆیه‌تى ئه‌وه ئێمه‌ى مرۆڤین ده‌گۆرێین، جیهانى ناوه‌كیمان ئه‌گه‌ر شادومانى و پر له جوانى بێت دونیا وده‌ره‌وه‌ش له لامان جوان و پر له شادییه وبه پێچه‌وانه‌شه‌وه ههرراسته. سه‌باره‌ت به‌م مانگه پیرۆزه‌ش هه‌ر راسته تاكو زێده‌تر ده‌روازه‌كانى جیهانى ناوه‌كى و ده‌رونمان والاَتر بكه‌ین زیاتر ئیمان و یه‌قین و نوورى ده‌چێته نێومانه‌وه و ناخمان ده‌بێته ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌ى كه هه‌میشه له فراوانبوون و نوێبوونه‌وه‌و كشان و عروجكردندا ده‌بێت. دوا دڵۆپى نوسینهكهش به‌م نزا جوانه‌ى عاریفى گه‌وره"محى ا‌لدین عربى" كۆتایى پىَ ده‌هێنم كه دهفهرموىَ: ( خودایا: بمانخه‌ره نێو قولاَیى ده‌ریاى یه‌كتایى بىَ سنورتهوه.) ئیلاهى رۆحمان مه‌زن و دڵمان نوورین.
سه رچاوه به خته وری