ئاڵوگۆری ئاشتیانه‌ی ده‌سته‌ڵات
لێكۆڵینه‌وه : ئاڵوگۆری
ئاشتیانه‌ی ده‌سته‌ڵات
د. ئاوات محه‌مه‌د ئه‌مین*
ده‌سه‌ڵات
زاراوه و چه‌مكێكى مه‌عنه‌وییه و رِێكخهرى په‌یوه‌ندییه‌كانى
هاووڵاتییان و ده‌ستنیشانكردنی شێوازی ژیانیانه، له‌سه‌ر زه‌ویدا هیچ كۆمه‌ڵێك له‌خه‌ڵك
نابینێت ئیلا جۆرێك له ده‌سه‌ڵات له‌ناویاندا هه‌یه و ژیانیان رِێك ده‌خات له
رِووى په‌یوه‌ندییه‌كان و ماف و ئه‌ركه‌كانه‌وه، به‌م شێوه‌یه گرنگی ده‌سه‌ڵاتمان
بۆ رِوون ده‌بێته‌وه له ژیانی كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكدا.بوونى ده‌سه‌ڵات وه‌ك رِێكخهرێك
بۆ ژیانی تاكه‌كان و وه‌ك هێزێكى باڵا به‌درێژایی زه‌مكان كه په‌یوه‌ندییه‌كانى
نێوان ده‌سه‌ڵات و تاكه‌كان رِێكدهخات و نه‌ریت و ده‌زگاكان له‌وه‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرن له پێناو یه‌كلایی كردنه‌وه‌ى
كێشه‌كان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا، به‌م شێوه‌یه بوونی ده‌سه‌ڵات حهتمیهتێكى
واقعییه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به پێویستی ده‌زانم فێڵه‌كه‌ى قه‌یسه‌رى رِوسیا له
ساڵى 1565 بخهمهرِوو، له‌و ساڵه‌دا خۆى شارده‌وه و ده‌سه‌ڵات نه‌ما، به ئه‌ندازه‌یه‌ك
دزی وكوشتن و نائارامییه‌ك رِووى كرده ناوچه‌كه ناچار بوون به تكا و پارِانهوه
بیهێننه‌وه و بیكه‌نه‌وه به سه‌رۆك، ئه‌ویش به‌مه‌رج هاته‌وه و كه‌وته كوشتن
و برِین لێیان و تاوه‌كو ناونرا به ئیڤانی ترسێنه‌ر.
ئاڵوگۆرِى
ده‌سه‌ڵات له كۆندا ته‌نها له كاتى مردن و شۆرِشدا رِویداوه، به‌م شێوه‌یه ئه‌م
چه‌مك و زاراوه‌یه ماناكه‌ى قه‌تیس مابوو له نێوان ئه‌و دوو حاڵه‌ته‌دا، به‌ڵام
دواى شۆرِشى پیشه‌سازی و گهرِاندنهوهى مهكانهتى عه‌قڵ و هاتنه كایه‌وه‌ى
گرێبه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و جارِنامه جیاجیاكانى مافى مرۆڤ، ئه‌م چه‌مكه وه‌كو
چه‌مكێكى تازه له رِۆژئاوا سه‌رى هه‌ڵدا.
له
ئیسلامدا و دواى وه‌فاتی پێغه‌مبه‌رى ئیسلام (درود و سڵاوى خواى له‌سه‌ر) ده‌سه‌ڵات
به هه‌ڵبژاردنی موسڵمانان گوازرایه‌وه بۆ ئه‌بوبه‌كر و پاشان عومه‌ر و عه‌لى و
عوسمان و به‌سه‌رده‌می ئه‌م چوار خه‌لیفه‌یه ده‌وترێت سه‌رده‌می رِاشدین، جێگاى
باسه شێوازى ئاڵوگۆرِهكان جیاواز بوو له سه‌ره‌تاى ده‌ست به‌كاربوونه‌وه….
به‌ڵام دواى ئه‌م سه‌رده‌مه شێوازێك له حوكمرِانی زاڵ بوو و تیایدا بازنه‌ى چه‌مكى
ئاڵوگۆر كورت بوویه‌وه له كه‌سانی بنه‌ماڵه‌ى خه‌لیفه و به‌م شێوه‌یه سیستمی
ویلایه‌تی عه‌هد سه‌رى هه‌ڵدا.
به‌هه‌ر
حاڵ ده‌توانم ئه‌وه بڵێم له ورده‌كارى ئه‌م چه‌مكه له‌سه‌ره‌تاى بوونییه‌وه له
ئیسلامدا بازنه‌ى گه‌وره‌تر بوو، هه‌تا سه‌رده‌مه‌كانى ناوهرِاست له‌و كاته‌دا
موسڵمانان له‌سه‌رده‌می دواكه‌وتندا ده‌ژیان و رِۆژههڵات له‌ده‌ست سته‌م و زوڵمى
كڵێسا و مه‌لیكه سته‌مكاره‌كان ده‌رباز بوون.
به‌م
شێوه‌یه چه‌مكی ئاڵوگۆرِكردنی ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه بوو به فه‌لسه‌فه‌ى
دیموكراسی و ئهمرِۆش زۆر قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
گرنگی
ئه‌م بابه‌ته له‌و په‌یوه‌ندییه رِاستهخۆیهی كه به واقیعی ژیانه‌وه هه‌یه‌تی
سه‌رچاوه ده‌گرێت و ئه‌مه‌ش گرنگیه‌كی تایبه‌تی لاى لێكۆڵه‌ر دروست كرد تاوه‌كو
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌نجام بدات و باسه‌كه‌ش دابه‌ش بكات بۆ دوو به‌ش:
به‌شی
یه‌كه‌م: چه‌مكى ئاڵوگۆرِی ده‌سه‌ڵات.
به‌شی
دووه‌م: ئاڵوگۆرِى ده‌سه‌ڵات له مێژووى ئیسلامى و ده‌ستورى وڵاتانی عه‌ره‌بیدا.
ده‌روازه
مرۆڤ
به سروشتی كائینێكى كۆمه‌ڵایه‌تییه و كۆمه‌ڵایه‌تیش پێویستی به رِێكخهرى ماددى
و مه‌عنه‌وى ده‌بێت، ئه‌گه‌ر مه‌عنه‌وى بریتی بێت له‌و په‌یوه‌ندی و بازنه
خێزانیانهى كه مرۆڤ تیایدا په‌یوه‌سته به چه‌رده‌یه‌ك له ئه‌رك و كار به‌رامبه‌ر
ئه‌و په‌یوه‌ندییه، ئه‌م چه‌مكه‌ش بۆ خۆى گۆرِانكارى نه‌وعی به‌سه‌ردا هات و
ئاینه ئاسمانییه‌كانیش هه‌میشه ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌یان گه‌وره و به‌رفراوان ده‌كرد،
ئه‌وا رِێكخهرى ماددى ئه‌گه‌رچى خۆشی مه‌عنه‌وییه به‌ڵام ئاسهوارهكهى ده‌بینرێت
و له ده‌سه‌ڵات به‌هه‌موو ده‌زگاكانییه‌وه خۆى ده‌بینێته‌وه.
بوونی
ده‌سه‌ڵات خواستێكى كۆمه‌ڵایه‌تییه و پێویستییه‌كی فیتری مرۆڤه بۆ بوونى سیستمێك
و بهجێهێنهرێك بۆ ئه‌و سیستمه تاكو په‌یوه‌ندییه‌كان به هه‌موو رِهههندهكانییهوه
له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا رِێك بخات، به‌م شێوه‌یه ده‌توانین جه‌خت بكه‌ینه‌وه له‌سه‌ر
گرنگیه‌تی ده‌سه‌ڵات، ده‌سه‌ڵاتیش له رِووى سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه چه‌ند جۆرێكى هه‌یه،
وه‌ك ده‌سه‌ڵاتى ئاینی و مه‌ده‌نی، ده‌سه‌ڵاتى سروشتی، ده‌سه‌ڵاتى خێزان له‌سه‌ر
منداڵه‌كان، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتى نه‌ریتی، ده‌سه‌ڵاتى مامۆستا له‌سه‌ر قوتابی، ده‌سه‌ڵاتى
رِهها یان سته‌مكار، ده‌سه‌ڵاتی دیموكراسی و ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل)( ).
له‌دیدی ئیسلامییه‌وه ده‌سه‌ڵات له خودی خۆیدا
ئیسلامی و مه‌ده‌نییه و دوره له‌و شێوازه‌ى كه پێی ده‌وترێت ده‌سه‌ڵاتى ئاینی و
ئه‌زموونێكى تاڵ و سته‌مكارى هه‌بووه له ئه‌وروپا، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ى
جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له‌نێوان ئیسلام و نه‌سرانیدا، ئیسلام له دین گه‌وره‌تره،
به‌ڵكو دین یه‌كێكه له پێنج مه‌به‌سته سه‌ره‌كییه‌كه‌ى شه‌ریعه‌تی ئیسلامی كه
له‌پێناو پاراستنی‌دا ئیسلام ده‌یه‌ها برِیار و یاساى ده‌ركردووه.
به
پێویستی ده‌زانم له‌م به‌شه‌دا چه‌مكى ده‌سه‌ڵات شی بكه‌مه‌وه لهرِێگاى ناساندن
و سروشت و جۆره‌كانى و ده‌سه‌ڵات له ئیسلامدا و پاشان باسی ئاڵوگۆرِى ده‌سه‌ڵات
بكه‌م.
چه‌مكى
ده‌سه‌ڵات Authority
بۆ
پێناسه‌ى هه‌ر چه‌مك و زاراوه‌یه‌ك پێویسته بگهرِێینهوه بۆ سه‌رچاوه‌ى وشه‌كه
و به‌كارهێنانه‌كانى، ئه‌ویش لهرِێگاى ناساندنی له رِووى زمانه‌وانییه‌وه و
دواتر پێناسه جۆراوجۆره‌كان بۆ ئه‌و زاراوه و وشه‌یه، له زمانى عه‌ره‌بیدا
سوڵته ناوێكه له سوڵتانه‌وه، و سوڵتانیش والى و ده‌سه‌ڵاتداره، یان خاوه‌نى
به‌ڵگه، یاخود خاوه‌نی هێز و توانا و توندیه…(2)
بهگهرِانهوه
بۆ هه‌موو فه‌رهه‌نگه‌كانى زمانه‌وانی ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى كه چوار
مانا هه‌یه له سوڵتان داتاشراوه ئه‌وانیش بریتین له:
1ـ
به‌ڵگه و بورهان: به‌م مانایه سوڵتان كۆناكرێته‌وه، فهرمانرِهواش ناونراوه
به به‌ڵگه و بورهان چونكه به‌هۆى به‌ڵگه‌وه قه‌ناعه‌ت بۆ هاووڵاتییان درووست
ده‌كات و ئه‌وانیش گوێرِایهڵى ده‌كه‌ن.
2ـ
توندوتیژى: سوڵتان به‌م ناوه ناونراوه چونكه مافى به‌كارهێنانى ئه‌م هۆكاره‌ى
هه‌یه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا.
3ـ
توانا: هه‌ركه‌س تواناى هه‌بێت پێی ده‌وترێت سوڵتان.
4 ـ
سهلیت: ئه‌ویش شتی پێ رِوناك ده‌بێته‌وه، به‌م شێوه‌یه سوڵتان وه‌ك رِوناكى
وایه و زه‌وی رِوناك ده‌كاته‌وه(3).
ئه‌م
مانا زاراوه‌ییانه ده‌بنه بنه‌ما بۆ ناساندنی ده‌سه‌ڵات، له فیقهی سیاسی‌دا ده‌سه‌ڵات:
(بریتیه له سه‌رچاوه‌ى باڵا كه گوێرِایهڵى پێویسته، یاخود بریتییه له ده‌سته‌یه‌كی
كۆمه‌ڵایه‌تی به‌توانایه كه ئیراده‌ى خۆى بسه‌پێنێ به‌سه‌ر ئیرادهكانى تردا، به‌شێوه‌یه‌ك
ههیئاتهكانى تر مافى پێشه‌وایه‌تی و فه‌زڵى پێ بده‌ن و مافى دادگایی كردن و دابه‌زاندنی
سزاى هه‌بێت، یاخود هه‌موو ئه‌و كارانه‌ى كه شه‌رعییه‌تی پێ ده‌دات و رِێزگرتنی
پێویست ده‌كات له‌به‌ر ئیعتبارهكانى و پابه‌ند بوون به برِیارهكانى)(4)
بیردو
(Berdeu) پێناسه‌ى ده‌كات
به‌وه‌ى هێزێكى هه‌ڵقوڵاوه له وشیارى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، تایبه‌تمه‌نده بۆ
پێشرِهویهتی كۆمه‌ڵ به‌ره‌و خه‌یرێكی هاوبه‌ش، تواناى هه‌یه ئه‌گه‌ر پێویستی
كرد تاكه‌كان رِام بكات له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به فه‌رمانه‌كانییه‌وه(5).
سه‌باره‌ت
به بنه‌چه‌ى زاراوه‌ى سوڵته وهرگێرِدراوى زاراوه‌ى ئینگلیزی “Authority” كه ئه‌ویش
له‌زاراوه‌ى لاتینی “auctoritas” وه‌رگیراوه، هه‌رچۆن بێت ئه‌م زاراوه‌یه تازه‌یه‌كی كۆنه
و ئاسهوارهكهى به ئاشكرا له ژیاندا هه‌ستى پێ ده‌كرێت(6).
ده‌سه‌ڵات
و ئاسه‌واره‌كانى به ئاشكرا هه‌ستی پێ ده‌كرێت له هه‌موو دامءدهزگاكانى حكومه‌تدا،
موماره‌سه‌كردنی په‌یوه‌سته به‌و سیستمه‌ى كه ئه‌و حكومه‌ته یان ده‌وڵه‌ته هه‌ڵیگرتووه
و باكگراونده فیكری و ئایدۆلۆژییهكه حزورێكى ئاشكراى هه‌یه تیایدا، بۆیه به
پێویستی ده‌زانم له‌م به‌شه‌دا شیكردنه‌وه‌یه‌ك بكه‌م بۆ چه‌مكى ده‌سه‌ڵات له
ئیسلامدا.
ده‌سه‌ڵات له ئیسلامدا
ئیسلام
وه‌ك كۆتا ئاینی ئاسمانى گرنگییه‌كی له‌به‌رچاوی داوه بهرِێكخستنی كاروبارى
ژیانی هاووڵاتییان له‌سه‌ر ئه‌و په‌یگه و بنه‌مایانه‌ى كه شه‌ریعه‌ت وه‌سیه‌تی
پێكردووه و ئامانجی گشتی خه‌ڵكیش ده‌هێنێته دی و به‌هۆیه‌وه ژین و ژیان مانایه‌كی
خۆش و جوانى ده‌بێت و ده‌بێته كۆمه‌ڵگاى به‌خته‌وه‌رى و فازڵ.
چه‌مكه
ئیسلامییه‌كان تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تر‌ى هه‌یه كاتێك به‌راوردی ده‌كه‌ین به‌و چه‌مكانه‌ى
كه ههڵقوڵاى فیكر و ئایدۆلۆژیاكانى ترن، ئه‌ویش حزوری رِهههندی میتافیزیكیا له‌ناو
هه‌موو چه‌مكه‌كاندا، به‌ڵكو ده‌توانم بڵێم ده‌بێته دهینهمۆى جوڵێنه‌رى ئه‌و چه‌مكه، ئه‌مه‌ش به‌ئاشكرا له ده‌سه‌ڵات و هه‌موو ئه‌و
ده‌زگا بچوك و گه‌ورانه‌ى كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به ده‌سه‌ڵاته‌وه خۆى نما ده‌كات.
بۆ
نمونه گه‌ر لێره‌دا پێناسه‌كی ئیسلامی بۆ ده‌سه‌ڵات بكه‌ین ده‌ڵێین: (بریتیه له‌و
توانا هه‌ڵقوڵاوه له جڵه‌وگیری ته‌واو بۆ هه‌موو بواره‌كانى حوكم له رِوانگهى
شه‌رعی ئیسلامه‌وه)(7)
لێره‌دا
پێویسته ئه‌و رِاستییه بڵێین كه سوڵته له ئیسلامدا ته‌نها چه‌رده‌یه‌ك ده‌قی
ده‌ستورى و قانونی نییه كه ژیانی خه‌ڵكى رِێك ده‌خات له‌بازنه‌یه‌كی
دیاریكراودا، به‌ڵكو په‌یوه‌ندییه‌كى قوڵ و تۆكمه‌ى هه‌یه به فیكر و ده‌رونی
تاكه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ورده‌كارییه‌كانى ژیانی، له رِێگاى هه‌ست كردنی به‌رده‌وام
به به‌رپرسیارێتی و ته‌حقیقی مه‌به‌ستی شه‌ریعه‌ت له وڵات و كۆمه‌ڵگادا له
رِێگاى كاركردنی به‌رده‌وام بۆ پاراستنی پێنج زهرورهتهكهى بوونی مرۆڤ، له‌گه‌ڵ
رِێكخستنی پێداویستییه‌كانى ژیانی، كه‌واته به‌م پێیه ده‌سه‌ڵات له دیدى
موسڵمانه‌وه چه‌مكێكه هه‌میشه حزورى هه‌یه له ویژدانى تاك و له‌هه‌موو كرداره‌كانیدا
رِهنگ ده‌داته‌وه.
جیاوازى
جه‌وهه‌رى له نێوان ده‌سه‌ڵات له دیدى موسڵمان و غه‌یرى موسڵماندا ئه‌م رِهههنده
رِۆحی و ده‌رونییه، كه ئیسلام ئیكتیفا ناكات به چه‌رده‌یه‌ك یاساى دستورى و
قانونی بۆ بهرِێوهبردنی كاروبارى كۆمه‌ڵگا و مرۆڤ، به‌ڵكو ده‌چێته ده‌روون و
فیكر و سۆزی تاكه‌وه و له‌م رِێگهیهوه گوتار له‌گه‌ڵ مرۆڤدا ده‌كات به‌و
ئیعتبارهى كه یه‌كه‌یه‌كی ته‌واوه له‌م به‌شانه، چونكه ده‌قه‌كان هه‌رچه‌نده
جوان و رِێك بن له رِووى یاساییه‌وه ته‌واو و گونجاو نییه بۆ بهرِێوهبردنی
كاروبارى وڵات، تاوه‌كو تهفاعولێكى حه‌قیقی دروست نه‌بێت له‌نێوان مرۆڤ و ئه‌و
یاسایانه‌دا(8).
ده‌سه‌ڵاتى
ئیسلامی پێش ئه‌وه‌ى ببێته هێزێكى ماددى بۆ رِێكخستنی كاروبارى خه‌ڵكى، هێزێكى مه‌عنه‌وییه
له‌ناخى تاكه‌كاندا و له رِێنماییه خواییه‌كانه‌وه بۆ تاك سه‌رچاوه‌ى گرتووه
كه تیایدا ئاماژه ده‌كرێت به‌گرنگی رِێكخستنی كۆمه‌ڵگا و كاركردن به‌كۆمه‌ڵ له
پێناو به‌دیهێنانى مه‌به‌ستی گشتی و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانى دادپه‌روه‌رى و یه‌كسانی
له كۆمه‌ڵگادا، به‌م شێوه‌یه له قورئان و سوننه‌تدا ده‌یه‌ها رِێنمایی و یاسا
ده‌بینین سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵات و كاروبارى تاكه‌كان، هه‌ر ئه‌م مه‌به‌سته‌یه
وا له لێكۆڵه‌ر ده‌كات كه به چاوخشاندنێكى خێرا به‌ناو قورئاندا ماناكانى
زاراوه‌ى ده‌سه‌ڵات بخاتهرِوو.
ماناى ده‌سه‌ڵات له قورئاندا
بێگومان
له‌كاتى دیراسه‌كردنى وشه‌ى ده‌سه‌ڵات له قورئاندا هیچ زاراوه‌یه‌ك به‌م مانایه
نابینین، به‌ڵام داتاشراوه‌كانى له چه‌نده‌ها شوێندا، وه‌ك به شێوه‌ى فیعلى رانه‌بردوو(موزاریع)
هاتووه وه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: […وَڵوْ شَاءَ اللَّهُ ڵسَلَّگَهُمْ
عَڵیْكُمْ فَڵقَاتَلُوكُمْ….](9)به واتا گه‌ر خوا مه‌یل و ویستى لێ بێت به‌سه‌رتانا
زاڵ ده‌كات و شهرِتان له‌گه‌ڵ ده‌كات، یاخود خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَڵكِنَّ
اللَّهَ یُسَلِّگُ رُسُڵهُ عَڵى مَنْ ێشَاءُ )(10). به‌ڵام زۆربه‌ى به‌كارهێنانه‌كانى
زاراوه‌ى سوڵتان له قورئاندا به شێوه‌ى سوڵتان هاتووه و له 37 شوێندا له
قورئاندا باسی هاتووه، ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌یرى بۆچوونى موفه‌سیره‌كان بكه‌ین ده‌گه‌ینه
ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى كه هه‌موو ئه‌م به‌كارهێنانه‌ى وشه‌ى سوڵتان له قورئاندا له
دوو مانادا كۆده‌بێته‌وه، ئه‌ویش بریتین له:
یه‌كه‌م/
به‌ڵگه و به‌یانی به‌هێز و یه‌كلایی كه‌ره‌وه: ئه‌م مانایه هاوتایه له‌گه‌ڵ
ماناى زمانه‌وانى ئه‌م زاراوه‌یه، كه به‌هێزترین هێز له ئیسپاتدا به‌ڵگه‌یه،
لێره‌شدا ئاماژه به‌چه‌ند ئایه‌تێك ده‌ده‌ین وشه‌ى سوڵتان به‌ماناى به‌ڵگه به‌كارهێنراوه،
وه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (إِنْ هِێ إِلَّا ڕَسْمَاءٌ سَمَّیْتُمُوهَا
ڕَنْتُمْ وَآبَاۆُكُمْ مَا ڕَنْزَڵ اللَّهُ بِهَا مِنْ سُلْگَانٍ)(11) و(پُمَّ
ڕَرْسَلْنَا مُوسَى وَڕَخَاهُ هَارُونَ بِآیاتِنَا وَسُلْگَانٍ مُبِینٍ)(12)،
یاخود له ههرِهشهى سوله‌یمان بۆ په‌پوسوله‌یمانه كه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
(ڵڕُعَژِّبَنَّهُ عَژَاباً شَدِیداً ڕَوْ ڵاژْبَحَنَّهُ ڕَوْ ڵێڕْتِێنِّی
بِسُلْگَانٍ مُبِینٍ)(13)، ئه‌م ئایه‌تانه و هاوشێوه‌ى تریش زۆره له قورئاندا
كه تیایدا سوڵتان به‌ماناى هێزى به‌ڵگه و مه‌نتیق به‌كارهێنراوه، له‌م ماناوه
ئه‌وه تێده‌گه‌ین باشترین و به‌هێزترین هێز بۆ سوڵتان و ده‌سه‌ڵاتدار هێزى مه‌نتیقه
نه‌ك مه‌نتیقی هێز.
دووه‌م/
زاڵبوون و حوكم كردن یان توانایه‌كی قاهیر
و هێزێكی زاڵ: ئه‌مه‌ش مانایه‌كی تر‌ى به‌كارهێنانه‌كانى زاراوه‌ى ده‌سه‌ڵاته له
قورئاندا، ئه‌م مانایه‌ش له كرۆكی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا نزیكه، هه‌رچه‌نده
موفه‌سیره‌كان وه‌ك نه‌ریتی خۆیان هه‌میشه زاراوه‌ى سوڵتانیان له قورئاندا به
به‌ڵگه لێكداوه‌ته‌وه، به‌ڵام له هه‌ندێ شوێندا به ماناى هێز و توانا و مه‌لیكایه‌تی
لێكدراوه‌ته‌وه، وه‌ك ئه‌م ئایه‌ته كه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَقُلْ رَبِّ
ڕَدْخِلْنِی مُدْخَڵ ێِدْقٍ وَڕَخْرِجْنِی مُخْرَجَ ێِدْقٍ وَاجْعَلْ لِی مِنْ
ڵدُنْكَ سُلْگَاناً نَێِیراً)(14)، ته‌به‌رى له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌ڵێت:
“هه‌ندێك له زانایان ده‌ڵێن خوایه هێزێكم پێبده به‌هۆیه‌وه زاڵبم به‌سه‌ر
ئه‌وانه‌ى دژایه‌تیم ده‌كه‌ن، عیزهتێكیشم پێبده به‌هۆیه‌وه دینه‌كه‌ت به‌رپا
بكه‌م و هه‌ركه‌س نیه‌تی خراپی هه‌بوو پێی دوری بخه‌مه‌وه لێی”(15)، به‌م
شێوه‌یه لێره‌دا سوڵتان به‌ماناى هێز هاتووه كه به‌هۆیه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارى سه‌رپێچیكار
و تێكده‌ر سزا ده‌دات.
له
داتاشراوه‌كانى سوڵته سوڵتانه، ئه‌م زاراوه‌یه حزورى هه‌یه له فه‌رهه‌نگى
ئیسلامی‌دا به‌تایبه‌ت له‌كاتى باسكردنی ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت و كاروبارى ده‌وڵه‌ت،
بۆ زانینی زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به زاراوه‌ى سوڵتان به باشی ده‌زانم خوێندنه‌وه‌یه‌كی
بۆ بكه‌ین:
چه‌مكی سوڵتان
به‌و
پێیه‌ی كه سوڵته په‌یوه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه له نێوان فهرمانرِهوا و
هاووڵاتییاندا و سوڵتانیش خاوه‌نى ده‌سه‌ڵاته، كه‌واته هاووڵاتییان له‌گه‌ڵ
سوڵتاندا له گرێبهندێكى كۆمه‌ڵایه‌تیدان و له‌م گرێبه‌ند و په‌یوه‌ندییه‌دا ماف
و ئه‌رك و ئازادى دادهرِژرێتهوه و تیایدا سوڵتان هێزێكى مه‌عنه‌وی ده‌ست ده‌خات
و به‌هۆیه‌وه هێزى ماددی به‌كارده‌هێنێت بۆ رِێكخستنی كاروباره‌كان.
لێره‌دا
پێویسته ئه‌وه بڵێم كه ئه‌م زاراوه‌یه به‌درێژایی مێژوو ماناكه‌ى لهگۆرِاندا
بووه، به‌م پێیه ئه‌م مانایه‌ى ئهمرِۆ له واقیعدا بۆ سوڵته و سوڵتان به‌كارده‌هێنرێت
مه‌رج نییه له مێژوودا هاوشێوه‌ى ببینینه‌وه ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌و هه‌موو
گۆرِانكارییه لهبهرچاوهى له سیستم و رِهوتی ژیانی كۆمه‌ڵگا و كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكدا
رِویداوه.
له‌گه‌ڵ
بوونى جیاوازى سه‌باره‌ت به رِهچهڵهك و بنچینه‌ی زمانه‌وانى ئه‌م زاراوه‌یه،
ئه‌وه ماوه كه بڵێین ئه‌م زاراوه‌یه له مێژژودا به له‌قه‌ب و وه‌زیفه به‌كارهێنراوه
و چه‌ند مانایه‌كی له خۆیدا كۆكردووه‌ته‌وه، له‌وانه:
یه‌كه‌م:
به ماناى توانا و ده‌سه‌ڵات، به‌م مانایه له‌چه‌ند ئایه‌تێكی قورئاندا ئاماژه‌ى
پێكراوه، له‌وانه: (… ڵیْسَ ڵكَ عَڵیْهِمْ سُلْگَانٌ…)(16)، یان
(…إِنَّمَا سُلْگَانُهُ عَڵى الَّژِینَ ێتَوَلَّوْنَهُ …)(17).
دووه‌م:
ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌سه‌ڵاتى به‌ده‌سته، یان هێزی به‌ده‌سته، ئه‌م مانایه‌ش به
ئاشكرا له مێژووى درێژى ئیسلامدا به‌تایبه‌ت سه‌ده‌ى یه‌كه‌م ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها
ئه‌م مانایه له مێژووى میلله‌تانی تردا به‌هه‌مان شێوه ئاماده‌یى هه‌بووه.
سێیه‌م:
به ماناى له‌قه‌ب و كار، ئه‌مه‌ش له‌قه‌بی خه‌لیفه و ده‌سه‌ڵاتدار بوو، بۆ نمونه
برِینی وشه‌ى سوڵتان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداره‌كاندا له مێژوودا، هه‌تا ئهمرِۆش به
رِێژهیی بوونی هه‌یه، وه‌ك له وڵاتى عوماندا هه‌یه كه سه‌رۆكه‌كه‌یان پێی ده‌وترێت
سوڵتان قابووس.
برِینی
وشه‌ى سوڵتان به‌سه‌ر زۆرێك له فهرمانرِهوا و ده‌سه‌ڵاتداره‌كاندا وه‌ك لهقهبێكى
شه‌ره‌ف وابوو بۆیان، چونكه ئه‌م زاراوه‌یه ماناى زۆرى هه‌بووه له مێژوودا و
له‌م سه‌رده‌مه‌شدا به‌كارده‌هێنرێت، وه‌ك دكتۆر تورابی ده‌ڵێت:”زاراوه‌ى
سوڵتان له كۆندا لاى موسڵمانان بڵاو بووه و به ئاستێكى فهرمانرِهوایی ده‌وترا
كه له خوار خه‌لیفه‌وه بووه، پاشان ئه‌م زاراوه بڵاوه‌ى كردووه، تاوه‌كو
ببرِێت به‌سه‌ر سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و ناوچه و هۆزدا)(18).
دكتۆر
تورابی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ناساندنی سوڵتان و ده‌ڵێت:”له رِووى
سیاسییه‌وه به والى قاهیر ده‌وترێت” ئه‌و پێشى باشه زاراوه‌كه له‌سه‌ر
بنچینهكهى خۆى بمێنێته‌وه و ده‌ڵێت:”باشتر بۆ حاڵى موسڵمانان ئه‌وه‌یه كه
ئه‌م زاراوه‌یه له‌سه‌ر بنچینه‌ى خۆى بمێنێته‌وه و ببرِێت به‌سه‌ر فهرمانرِهواى
قاهیردا و ئه‌م زاراوه‌یه تێكه‌ڵ به جیهانی چه‌مك و مه‌فهوم و سیستمه‌كانى ئه‌حكامى
سیاسی ببێت)19).
به‌م
شێوه‌یه زاراوه‌ى سوڵته و سوڵتانمان ناساند، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ماناى په‌یوه‌ندیدار،
به‌مه‌به‌ستی زیاتر نزیك بوونه‌وه له جه‌وهه‌رى بابه‌ته‌كه‌مان كه (فه‌لسه‌فه‌ى
ئاڵوگۆرِى ده‌سه‌ڵات)ه به پێویستی ده‌زانم باس له جۆره‌كان و رِووهكانى ده‌سه‌ڵاتیش
بكه‌م، به‌م شێوه‌یه‌ی لاى خواره‌وه:
رِووهكانى ده‌سه‌ڵات
بێگومان
له رِووى موماره‌سه‌وه ده‌سه‌ڵات یه‌ك رِهنگ و شێوه‌ى نییه، به‌ڵكو چه‌ند شێوه
و رِویهكی هه‌یه بۆ بهرِێوهبردنی كاروبارى هاووڵاتییان له سنورى ده‌وڵه‌تێكدا،
ئه‌م گۆرِانكارییهش دهگهرِێتهوه بۆ سه‌رچاوه‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته و شه‌رعیه‌تی
و شێوازى مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ هاووڵاتییاندا، بهرِوانینێكى ورد له مێژووى
مرۆڤایه‌تی ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى كه شێوازه‌كانى ده‌سه‌ڵات له سێ
شێوازى سه‌ره‌كیدا كورت ده‌بێته‌وه، ئه‌وانیش بریتین له:
یه‌كه‌م:
شێوازى قه‌سرى و خۆسه‌پاندن.
دووه‌م:
شێوازى به‌رامبه‌ر.
سێیه‌م:
شێوازى تهلائومی هاوتایی(20).
یه‌كه‌م:
شێوازى
قه‌سرى و خۆسه‌پاندن
به‌م
شێوه‌یه سوڵته و ده‌سه‌ڵات ناو ده‌نرێت به یه‌كێك له‌م ناوانه كاتێك لهرِووى
مامه‌ڵه‌وه یه‌كێك له‌م شێوازانه‌ى هه‌ڵبژارد، بۆ نمونه گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك هه‌میشه
په‌ناى ده‌برده به‌ر هێزى باسك و بازوو و سوڵتانى خۆى به‌زۆر به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ده‌سه‌پاند
ئه‌وه بێگومان جۆرى یه‌كه‌میانه، ئه‌مه‌ش سروشتی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته تۆلیتارى و
شمولییهكانه و بۆ خۆیان سیفاتی دیكتاتۆریان هه‌ڵبژاردووه و به‌زۆر قه‌ناعه‌ت بۆ
هاووڵاتییان دروست ده‌كه‌ن.
هه‌ڵوێستی
ئیسلام سه‌باره‌ت به‌م جۆره رِهفزى ته‌واوه و له‌گه‌ڵ هیچ كام له رِێنماییهكانیدا
یه‌كناگرێته‌وه، ئه‌وه‌مان له بیرنه‌چێت ئێمه باسی ئیسلام ده‌كه‌ین نه‌ك ئه‌زموونى
موسڵمانان، چونكه ئه‌م دووانه دوو شتی جیاوازن، به‌م شێوه‌یه ئیسلام ئه‌م
شێوازه‌ى ده‌سه‌ڵاتى به‌ته‌واوى لا ته‌ریكه و بانگهێشت ده‌كات بۆ شێوازێك كه به‌ها
باڵاكانى مرۆڤایه‌تی بپارێزێت، و پارێزگارى له سه‌روه‌رى مرۆڤ و مافه‌كانى بكات.
دووه‌م:
شێوازى
به‌رامبه‌ر
واته
سوڵته په‌نا ده‌باته به‌ر دیارى و پاره و سه‌روه‌ت و سامان بۆ رِازیكردنی خه‌ڵك
و ئیلزام كردنیان به پابه‌ند بوون به سستمی حوكمرِانی و گوێرِایهڵى كردن بۆ فه‌رمانه‌كانى
سوڵتان، چونكه هاووڵاتییان یان هێزه كاریگه‌ره‌كانى ناو كۆمه‌ڵگا چاو به‌ره‌و
خوارى ده‌سه‌ڵات ده‌بن.
ئه‌م
جۆره گرنگی ده‌دات به به‌رژه‌وه‌ندی تاك و مهكانهتى به‌رز ده‌كاته‌وه و له‌به‌رامبه‌ریشدا
وهلاْ و گوێرِایهڵى ئه‌و تاكانه بۆ خۆى
مسۆگه‌ر ده‌كات و ئه‌و تاكانه‌ش هه‌موو نهێنییه‌كانى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌شارنه‌وه
و بێده‌نگ ده‌بن به‌رامبه‌ر هه‌موو هه‌ڵه و كهمءكورِییهكانى(21).
ئه‌م
جۆر و شێوازه له سیستمه لیبرالییهكانى رِۆژئاوادا هه‌یه، تیایدا بازنه‌ى
جوڵانى تاك گه‌وره و به‌رفراوانه و ماڵ و سه‌روه‌ت و سامان ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی
سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵات (ده‌سه‌ڵاتى خۆسه‌پێن ههرِهشه له تاك ده‌كات به ئازارى جه‌سته‌یی
یان ده‌روونی، ئه‌مه‌ش وا له تاك ده‌كات كه له شته سه‌ره‌كییه‌كانى واز بهێنێت
له پێناو خۆپاراستن له‌و سزایه، ده‌سه‌ڵاتى تهعویزیش دیارى و خه‌ڵاتێكى زۆر ده‌دات
و به‌م شێوه‌یه تاك بهرِازیبوونى به‌م دیاریانه واز له تهماكانى ده‌هێنێت و
به‌كورتی ده‌توانم بڵێم كه ده‌سه‌ڵاتى خۆسه‌پێن له رِێگاى تۆقاندن و ده‌سه‌ڵاتى
ته‌عویزی له رِێگاى ئیغرا و دیارى و به‌خشینه‌وه خۆیان ده‌سه‌پێنن)(22).
جۆرى
سێیه‌م:
ده‌سه‌ڵاتى
گونجاو
ئه‌م
جۆره ده‌سه‌ڵاته پشت ده‌به‌ستێت به گفتوگۆ و دانوستان و گۆرِینهوهى رِا و
بۆچوون، هه‌وڵیش ده‌دات بۆ هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ردا و رِێزگرتن له مافی
رِادهربرِین و پاراستنی كه‌رامه‌تى لهرِووى هاوڵاتى بوونییه‌وه، زۆری لێناكات
تا ده‌نگی كپ بكات و وه‌لا و دڵسۆزی بۆ لاى خۆ رِابكێشێت، دروشمی ئازادی تاكه‌كان
و پاراستنی مافى هاووڵاتییانه، چاككردنی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵات و تاك به‌شێوه‌یه‌ك
متمانه و وئینسیجام له‌نێوانیاندا دروست ببێت، به‌م شێوه‌یه سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه داد و فه‌زڵ ده‌بێت و گوێرِایهڵى هاووڵاتییانیش
واجب و كه‌رامه‌ته، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌سه‌ر قه‌ناعه‌تى به‌رابه‌ر و ئازادى بینا
ده‌كرێت … ئازادى رِاوبۆچوون .. رِا دهربرِین … زانیاری… له‌پێش ئه‌مانه‌شه‌وه
له‌سه‌ر ئارامی و دڵنیایی .. و ئاشتی و دوورخستنه‌وه‌ى ترس و فێڵ داده‌مه‌زرێت(23).
دواى
شیكردنه‌وه‌ى وشه و زاراوه‌ى ده‌سه‌ڵات، ئه‌گه‌رچی زۆر شتی تر ماوه ئاماژه‌ى
پێبده‌ین وه‌كو (ده‌سه‌ڵاتى سیاسی و ده‌سه‌ڵاته‌كانى یاسادانان و جێبه‌جێكردن و قه‌زائی)،
به‌ڵام ئه‌م ئه‌ندازه‌یه وه‌ك خولگه‌یه‌كی بیرۆكه‌یی بابه‌ته‌كه به پێویست ده‌زانم،
ئه‌مه‌ش ده‌كه‌م به پێگه‌یه‌ك تاوه‌كو ماناكانى ئاڵوگۆرِى ئاشتییانه لێكبده‌ینه‌وه.
ماناى ئاڵوگۆرِى ده‌سه‌ڵات
ئاڵوگۆرِ
به‌واتاى ده‌سته و ده‌ستكردنی شتێكى ماددى یان مه‌عنه‌وی و زیاتر بۆ شتی ماددى و
هه‌ست پێكراو به‌كارده‌هێنرێت، خواى گه‌وره ئاماژه به ده‌سه‌ڵات و رِۆژگارهكان
ده‌كات و ده‌فه‌رموێت ئه‌و رِۆژانه كه له‌نێو خه‌ڵكیدا ئاڵوگۆرِی پێده‌كه‌ین
(…وَتِلْكَ اڵاێامُ نُدَاوِلُهَا بَیْنَ النَّاسِ..)(آل عمران: من اڵایه140) ئه‌م
ئاڵوگۆرِه سوننه‌تێكى خوایه له بووندا و مانایه‌كی گشتگیری هه‌یه.
ئاڵوگۆرِى
ده‌سه‌ڵات واته به‌هۆى پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسییه‌وه میلله‌ت متمانه‌ى خۆیان له
كه‌سێك یان پارتێكی سیاسی ده‌سه‌ننه‌وه و ده‌یده‌نه كه‌س و پارتێكى تر، ئه‌م چه‌مك
و زاراوه‌یه له‌گه‌ڵ نوێیدا له رِووى بیرۆكهییهوه ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ڵام له
رِووى كرداریه‌وه سه‌خته، چونكه هه‌موو پارته سیاسییه‌كان به‌تایبه‌ت رِۆژههڵاتییهكان
هونه‌ره‌كانى گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات باش ده‌زانن به‌ڵام دواى گه‌شتن پێی به موسته‌حیلی
ده‌زانن جێی بهێڵن و هه‌موو رِێگاكانى گه‌یشتن پێی دهبرِن.
ئه‌م
ئاڵوگۆرِهى ده‌سه‌ڵات ئه‌م چه‌مكانه‌ى تر پێویست ده‌كات وه‌ك پێشه‌كی بۆ ئاڵوگۆرِ
(فره‌یی لایه‌نه سیاسییه‌كان، موماره‌سه‌كردنی ئۆپۆزسیۆن، به‌شدارى سیاسی، هه‌ڵبژاردن،
په‌رله‌مان و…هتد)، ئه‌م چه‌مكانه‌ش به كرۆكی دیموكراسی داده‌نرێن.
شایانی
باسه ئه‌م چه‌مكانه له فه‌لسه‌فه‌ى سیاسی ئیسلامی‌دا وجودییان هه‌یه له رِووى
بیرۆكهییهوه و له‌هه‌ندێ مهقاتیعی مێژوودا جێبه‌جێكراوه، به‌ڵام به‌هۆى دواكه‌وتنی
ژیارى ئیسلامییه‌وه، ئهمرِۆ فه‌لسه‌فه‌ى غه‌ربی زاڵه ئه‌گه‌رچی زاراوه ئیسلامییه‌كان
رِۆڵى دیار و كاریگه‌ریان هه‌بووه له زارهوهكانى رِۆژئاوا له‌سه‌ده‌ى ناوهرِاستدا،
وه‌ك نمونه (عه‌قدی كۆمه‌ڵایه‌تی) هه‌ر سێ زاناى ئه‌وروپی (هۆبز، لۆك و رۆسۆ)
سودیان له چه‌مكی (به‌یعه‌ت) وه‌رگرتووه به‌ڵام به ئیزافاتی خۆیانه‌وه.
لێره‌دا
ئه‌گه‌ر به‌كورتیش بێت ئاماژه ده‌كه‌ین به په‌یوه‌ندی ئاڵوگۆرِى ده‌سه‌ڵات به
دیموكراسییه‌وه.
په‌یوه‌ندی ئاڵوگۆرِى ده‌سه‌ڵات به دیموكراسییه‌وه
دیموكراسی
ئه‌و زاراوه‌یه‌ی كه سه‌ده‌ها پێناسه‌ى جۆراوجۆرى بۆ كراوه و پانتاییه‌كی گه‌وره‌ى
بۆ خۆى داگیركردووه له بوارى بیرۆكهییدا، داخوازییه‌كی زۆرى له‌سه‌ره له‌لایه‌ن
وڵاتانی دونیاوه، تاوه‌كو به‌هۆى ئه‌م ئامێره‌وه هه‌موو پێگه و بنه‌ما و
لقءپۆپه په‌یوه‌ندیداره‌كانى بێته دی، كه مرۆڤایه‌تی دواى تێكۆشانێكى دور و
درێژ و پرِ ئازار پێیگه‌یشتووه.
ئه‌گه‌ر
دیموكراسی ئالیه‌تی نوێی ده‌سه‌ڵات بێت له كۆمه‌ڵگادا ئه‌وا بنه‌ماكانى جیاكردنه‌وه‌ى
ده‌سه‌ڵاته‌كان و ده‌ستورى یاسا و رِێزگرتن له‌مافى مرۆڤ و ئاڵوگۆرِى ده‌سه‌ڵات له
دیارترین و سه‌ره‌كیترین بنه‌ماى دیموكراسییه، وێرِاى ئه‌وه‌ى ئه‌م چه‌مكه بابه‌ته‌كانى
فره‌لایه‌نی و به‌شدارى سیاسی و ئۆپۆزسیۆن پێویست ده‌كات.
شایه‌نی
باسه به‌درێژایی مێژوو ململانێ هه‌بووه بۆ ده‌سه‌ڵات و مۆركی توند و په‌نابردن
بۆ باسك و بازوو و چه‌ك و ئاگر كراوه ، به‌ده‌ر له ململانێیه‌كی سلمی و هێمنانه
كه ئهمرِۆ خه‌ریكه ده‌بێته سیماى جیهان به‌گشتی و به‌رهه‌می دیموكراسییه.
بێگومان
ئاڵوگۆرِێك له‌م جۆره پێویستی بهمیللهتێكى هۆشیار و به‌ئاگا هه‌یه كه له
رِێگاى پرۆژه‌وه پارتی سیاسی خۆیان هه‌ڵبژێرن به وه‌سیله‌ى هه‌ڵبژاردنی ئازادى
بێ فێڵ و غه‌ش.
پێش
گه‌یشتنه ده‌ستنیشانكردنی ئالیهتهكانى ئاڵوگۆرِى ده‌سه‌ڵات، پێویسته ئاماژه
به سه‌رچاوه و شه‌رعییه‌تی ده‌سه‌ڵات بكه‌ین، چونكه زانینی سه‌رچاوه و شه‌رعییه‌ت
شێوازی ئالیه‌ته‌كان رِوون ده‌كاته‌وه.
ناسینی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
تا
به‌ئاسانی له ئاڵوگۆرِى ده‌سه‌ڵات بگه‌ین له سیستمه سیاسییه‌كاندا، پێویستمان
به وه‌ڵامدانه‌وه، یاخود زانینی ئه‌م چه‌ند خاڵه هه‌یه كه په‌یوه‌سته به ده‌سه‌ڵاته
سیاسییه‌كه‌وه، ئه‌ویش:
1-
سه‌رچاوه‌ى ده‌سه‌ڵات ئایا ئاسمانه یان زه‌وی؟ ئایا خه‌ڵكه یان ده‌ق؟ ئایا نوخبه‌یه
یان گه‌ل؟ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیارانه سه‌رچاوه‌كه ده‌خاته رِوو، زانینی سه‌رچاوه‌ى
هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك كار ئاسانیمان بۆ ده‌كات تا مه‌وداى ئاڵوگۆرِ و شێوازه‌كه‌ى
بزانین.
2 ـ
شهكڵ و هه‌یئه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته، ئایا كۆمارییه یان پاشایی، یان په‌رله‌مانی،
یان حیزبی و غه‌یری حیزبی؟ ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه خاڵ ده‌خاته سه‌ر پیته‌كان و
بابه‌تی ئاڵوگۆرِمان لا ئاسان ده‌كات.



