ژن و ئیسلام : بینینێك له به‌رامبه ره
ژن و ئیسلام : بینینێك له به‌رامبه‌ره‌وه
بێستون ژاڵهیى
ئێستا زۆرترین قسه ده‌رباره‌ى ژن ده‌كرێت
،له‌وباره‌یه‌وه رۆژانه له میدیاى كوردیدا بیر‌ورا ده‌خرێته روو ،كه‌تیایاندا
ژن و ئازادى ومافه‌كانى ویه‌كسانى وئه‌و زوڵم ونابه‌رابه‌رى وجهوروستهمانهى ده‌رحه‌قى
ده‌كرێت ته‌وه‌رى سه‌ره‌كیه ،به‌جۆرێك كه‌سێك چاودێرى میدیاى كوردى بكا و ئاشناى
واقیعى كوردى نه‌بێت واى به خه‌یاڵدا دێت ژن و پیاوه‌كانى ئه‌م كۆمه‌ڵگایه له
به‌ره‌ى شه‌ردان وقهرهوڵیان له‌یه‌ك گرتووه‌و شه‌و رۆژ یه‌كتر قه‌تڵ وعام ده‌كه‌ن
وئیتر باسێك له دایك و فهرزهنى و بۆیه‌ك ژیان ومردن و زینده‌گى هاوبه‌ش و هاوسه‌ردارى
و وه‌فادارى نه‌ماوه ! وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌زاران ژن و مێردى ئه‌م ولاَته له جیاتى
باوه‌شى یه‌كتر شه‌و تا به‌یانى له زۆران و ململانێدابن !
له‌م
نێوه‌نده‌شدا ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام به راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ به‌شى زۆرى گوناهه‌كه‌ى
ده‌خرێته ئه‌ستۆ ئاینى ئیسلامه ، بۆ ئه‌مه‌ش كێشه‌ى گه‌وره‌ى نووسه‌ره ئهنتى
ئاینه‌كان ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام له فیكرى خۆرئاواوه تێگه‌یشتنى ئیسلامى بۆ ژن ئه‌خوێننه‌وه
نه‌ك له ژیار‌و فیكر‌و كه‌لتورى ئیسلامی‌دا كه ئه‌م ده‌سته بژێره بێدینه لێى
بێئاگایه ، به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه ده‌توانى بێ‌ترس ته‌حه‌دا بكه‌یت یه‌ك نووسه‌رى
عه‌لمانى كوردت نیه بتوانێت ئایه‌تێكى میرات له قورئاندا به ره‌وانى بخوێنێته‌وه
و سه‌رو گوێى نهشكێنىَ !
ئیتر با ته‌فسیركردنى ئه‌م ئایه‌ته و
زانینى بهشهمیراتى ژنان له حاڵه‌ته جیاجیاكاندا هه‌ر واز لێ‌بێنین كه ئه‌مانه
به‌یانى تا ئێواره له كه‌مى بهشهمیراتى ژن هاواریانه !
عه‌لمانیه كورده‌كان دێن به زه‌ینى به یه‌كدا
هه‌ڵشاخان و زۆرانبازى ئایدۆلۆژیه‌وه له پێگه‌ى ژن له په‌یكه‌رى تێگه‌یشتنى
ئیسلامی‌دا ده‌روانن و لێره‌شه‌وه تێده‌كه‌ون و تووره ده‌بن و هه‌ڵده‌چن و هه‌ر
خۆیان به‌راست ده‌زانن ! ئه‌وان نازانن 80 ساڵ له‌وه‌وپێش محه‌مه‌د ره‌شید ره‌زا
له مافى ژن له ئیسلامدا كه‌یدا چى وتووه؟ یا محه‌مه‌د عه‌بده له مباره‌یه‌وه
ته‌نانه‌ت پێش قاسم ئه‌مینیش چى ته‌رح كردووه ، ئه‌ڵبه‌ته ئێمه نابىَ ئینكارى
ئه‌وه بكه‌ین كه له چوار چێوه‌ى سیاسی‌دا ته‌فسیرى وشك و داخراو و رواڵه‌تى
تاڵیبانى كه ژنى له ماڵدا زیندانى ده‌كرد و له كار‌و خوێندن بێبه‌شى ده‌كرد و
ئازادى لىَ زه‌وت ئه‌كرد له‌و سالاَنهى رابردودا بووه هۆى شێواندنێكى گه‌وره بۆ
ئیسلام و هه‌لى بۆ نه‌یارانى هێنایه پێش تا موسڵمانانى پێ ئیحراج بكه‌ن ، ئه‌م
نیشاندانه‌ى ژن وه‌ك عه‌وره‌ت كه كاردانه‌وه و تێگه‌یشتنێكى لات و بێتفاقانهیه
له ئیسلام و له به‌رامبه‌ر ( بلاَو كردنه‌وه‌ى پلاندارى فه‌ساد و فاحیشه‌دا وه‌ك
هۆكارێكى به‌نجكردنى سیاسى ) هاتۆته ئارا ، ئهبىَ ئه‌وه له به‌رچاوبگرین له
ته‌پڵى سه‌رى ئه‌وانه‌دا وا ئیسلام به هۆكارى مه‌ینه‌تیه‌كانى ژن ده‌زانن نهموزهجى
( ژن له خۆرئاوا ) كاریگهرترینهو وه‌ك ئاسمانى و پیرۆز ده‌خوێنرێته‌وه و ده‌بینرێت
، دیاره له به‌رامبه‌ر توندره‌وى بێدینیدا له مه‌سه‌له‌كانى ژناندا ده‌بێت هه‌ندێك
شكستى ناو دنیاى ئیسلامیش له ماف و ئازادیه‌كانى ئینسان به گشتى و ژنان به
تایبه‌تى له به‌ر چاو بگرین ، هه‌روه‌ك كوشتنى ده‌یان ژن به عورفێكى جاهیلانه
كه به‌رگێكى دینى به به‌ردا كراوه دوور له‌و حوكمه فیقهیهى كه ژنىَ كاتێك به
زینا مه‌حكوم ده‌كرێت كه له شوێنێكى گشتیدا ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات و چوار كه‌س
بیبینن كه له‌م حاڵه‌شدا كاره‌كه له حاڵه‌تێكى ده‌رونى تایبه‌ته‌وه كه هه‌ڵچوونى
سێكسى ناو ده‌روونه ده‌بێته تاوانێكى كۆمهلاَیهتى كه ئارامى كۆمه‌ڵگا دهشێوێنىَ
،وه‌ختێكیش وه‌ك محه‌مه‌د مه‌هدى شه‌مسه‌دین ده‌ڵێت ( ئیجماع له سه‌ر ئههلیهتى
ژن بۆ بوونه سه‌رۆكى ولاَت هه‌یه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش له سه‌ر مه‌رجى نێر بوون
بۆ سه‌رۆكایه‌تى له مێژووى فیقهو شه‌رعى ئیسلامیدانیه ) ئیتر وه‌ك دكتۆره مونا
یهكون ده‌ڵێت ( ئه‌وه ئیشكالیهتهكانى ناو بزوتنه‌وه ژنانیه ئیسلامیه‌كان و
هه‌یمه‌نه‌ى ره‌هاى پیاوان به‌سه‌ر بزوتنه‌وه چاكسازیه ئیسلامیهكانهوهیه كه
رێگرى له ده‌ركه‌وتنى سه‌دان ژنى سه‌ركرده‌و بریار دروستكردنى ژنانه گرتووه نه‌ك
شه‌رع ودین ) ئه‌نجا له به‌رامبه‌ریشدا خۆ هه‌موو عه‌لمانیه‌تى كوردى له په‌نجا
ساڵى رابردودا عادیله و حه‌پسه و مه‌ستووره خانێكى نهداینىَ كه هه‌موو ئه‌وان
به باكگراوندێكى ئیسلامیه‌وه هاتن و گه‌وره و بریار به ده‌ستیش بوون .



