ئافره‌ت و حه‌ج کردن له ئیسلامدا
ئافره‌ت و حه‌ج کردن له ئیسلامدا
حه‌ج کردن: پێناسه‌که‌ی: حه‌ج کردن بریتی یه
له زیاره‌تکردنی ماڵی خوا (بیت الحرام) وه‌ستان له عه‌ره‌فه‌و ڕۆشتن له نێوان
کێوی سه‌فاو مه‌روه‌دا به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی وله‌کاتێکی تایبهتیداو به‌نیازێکی
تایبه‌ته‌وه.
حوکم و یاسای حه‌ج کردن:
حه‌ج کردنی ماڵی خودا له شاری مه‌ککه‌ی
پیرۆز له ته‌مه‌ندا یه‌ک جار فه‌رزی عه‌ینه له‌سه‌ر هه‌موو پیاو وژنێکی مسوڵمان
که مه‌رجه‌کانی واجب بوونی حه‌ج کردنی تێدا هاتبێته‌دی, ئه‌و مه‌رجانه‌ش ئه‌مانه‌ن:
۱- مسوڵمانێتی.
۲- عه‌قڵ و ژیری.
۳- باڵغ بوون.
۴- ئازادی.
۵- توانای ده‌سته‌ڵاتی حه‌ج کردن.
مانـــای توانایی:
مانای توانا بوون بۆ حه‌ج کردن ئه‌وه‌یه ئه‌و
مرۆژڤه توانای هه‌بێ به‌ئاسانی و به‌بێ ناڕه‌حه‌تی حه‌ج بکا ئه‌وه‌ش به‌چه‌ند
شتێک ئه‌بێت, ئه‌و شتانه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
یه‌که‌م: لاشه‌ی مرۆڤ له هه‌موو ده‌رد و
ئافه‌ت وناته‌واوی یه‌ک که نههێلًن ئینسانه‌که هه‌ڵبسێ به‌و کارانه‌ی کهلهسهفهردا
پێویستن ساغ و سه‌لامه‌ت بێت ودوربێ له‌و ده‌ردو ئافاتانه.
دووه‌م: نه‌بوونی هه‌ر به‌ربه‌ستێک و مانعێک
له ڕۆشتن بۆ حه‌ج کردن وه‌کو: زیندانی کردن و ترسان لهدهستهڵاتدار و سته‌مکار.
سێیه‌م: ئه‌مین بوونی ڕێگا له ڕۆشتن و
هاتنه‌وه‌ی دا.
چواره‌م: هه‌بوونی ئه‌و ماڵ و سامانه‌ی که
به‌شی حه‌ج کردن و مه‌سروفاتی حه‌ج کردن بکات و وه‌هه‌روه‌ها به‌شی مه‌سروفاتی ئه‌وکه‌سانه‌ش
بکات که مه‌سره‌فیان له‌سه‌ر که‌سی حاجی یه (نه‌فه‌قه‌یان له‌سه‌ر حاجی یه‌که‌یه)
تاوه‌کو کاتی هاتنه‌وه‌ی.
حیکمه‌ت و نهێنی فه‌رز بوونی حه‌ج
حیکمه‌ت ونهێنی فه‌رزبوونی حه‌ج کۆبوونه‌وه‌ی
مسوڵمانانه له شاری مه‌ککه‌ی پیرۆز هه‌رچه‌نده زبان و ڕه‌گه‌زیان جیاواز بێت به‌ڵام
په‌یوه‌ندی یه‌کگرتووی و خۆشه‌ویستی له‌نێوانیاندا په‌یدا ده‌کات وه‌هه‌روه‌ها بۆ
یارمه‌تی دانی سته‌مدیده‌کانی موسوڵمانانه وه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌حه‌ج کردندا ده‌رخستنی
به‌ندایه‌تی بۆ خوای گه‌وره‌ی تێدا هه‌یه. که‌وابوو حه‌ج کات و مهوسمێکی پیرۆزه و خه‌ڵکانێکی زۆر
سوودی تیا وه‌رده‌گرن.
حیکمه‌ت و نهێنی ڕاوه‌ستان له کێوی عه‌ره‌فه‌دا
وه‌ستان له کێوی عه‌ره‌فه هه‌رچه‌نده ده‌قیقه‌یه‌کیش
بێت, پایه‌یه‌که له پایه‌کانی حه‌ج کردن و حیکمه‌ت ونهێنیش له‌و وه‌ستانه‌دا ئه‌وه‌یه
که پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام) هه‌ر له‌کۆنه‌وه چوونه‌ته ئه‌و کێوه بۆ خواپه‌رستی,
وهلهوهستانی حاجی یه‌کاندا له‌سه‌ر کێوی عه‌ره‌فات لێچواندنه وهاوشێوهیهیی حاجی یه‌کانه به پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام)
وه یادکردنه‌وه‌ی حاڵی ئه‌وانه وه‌هه‌روه‌ها یادکردنه‌وه‌ی بانگه‌واز وئارامی
وئه‌زیه‌ت دانی گه‌له‌که‌یان بۆ پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام) تاوه‌کو ئه‌م حاجی
یانه سود لهویادانه وه‌ربگرن و ڕێگای پێغه‌مبه‌ران بگرن.
حه‌ج کردنی ئافره‌ت له‌گه‌ڵ مهحرهمدا
ده‌رباره‌ی حه‌ج کردنی ئافره‌ت له‌گه‌ڵ مهحرهمدا:
له ئیبن عباسه‌وه (خوا لێ ی ڕازی بێت) ده‌گێڕێته‌وه که گوێ ی له پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله علیه وسلم) بووه که ووتاری خوێندۆته‌وه و فه‌رموویه‌تی: (لایخلون رجل
بأمرأه إلا ومعها ذو محرم ولاتسافر المرأه الا مع ذی محرم فقام رجل فقال یارسول
الله إن إمرأتی خرجت حاجه وإنی أکتتبت فی غزوه کذا و کذا قال: فانطلق فحج مع
إمرأتک) متفق علیه. واته: (هیچ پیاوێک نابێت به‌بێ مه‌حره‌م له‌گه‌ڵ ژنێکدا بێت
وه نابێ ژن به‌بێ مه‌حره‌م گه‌شت و سه‌فه‌ر بکات کابرایه‌ک هه‌ستا و ووتی: ئه‌ی
پێغه‌مبه‌ری خوا ژنه‌که‌ی من ئه‌چێت بۆ حه‌ج و منیش بۆ فڵان غه‌زا خۆم نوسیوه,
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی: هه‌سته بڕۆ له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌تدا
حه‌ج بکه.
وه هه‌ر چوار ئیمامه‌که‌ی ئیسلام و زۆرینه‌ی
زانایان ئیجماعیان کردوه له‌سه‌ر هه‌بوونی مه‌حره‌م یان مێرد له‌گه‌ڵ ژن‌دا بۆ حه‌ج
کردن وه پێویسته له‌سه‌ر ئافره‌ت که ئه‌گه‌ر ویستی بچێت بۆ حه‌ج ئیزن له مێرده‌که‌ی
وه‌ربگرێت ئه‌گه‌ر ژن بوو چونکه ده‌بێت مێرده‌که‌ی ئیزنی بدات ئه‌وجا بۆی هه‌یه
حه‌ج ئه‌نجام بدات.
حه‌ج کردنی ئافره‌ت جیهاد و تێکۆشانه
لهعائیشهوه خوا لێی ڕازی بێت ده‌گێڕنه‌وه
که فه‌رموویه‌تی: یارسول الله نرى الجهاد افضل العمل افلا نجاهد؟ قال: (لکن افضل
الجهاد, حج مبرور) رواه / بخاری ومسلم).
واته: عائیشه به پێغه‌مبه‌ر خوا (صلى
الله علیه وسلم)ی ووت: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله علیه وسلم) ئێمه ده‌بینین جیهاد کردن گه‌وره‌ترین کاری ئیسلامییه ئه‌ی
که‌وابوو بۆ ئێمه‌ش جیهاد نه‌که‌ین؟ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی: به‌ڵام
گه‌وره‌ترین جیهادو تێ کۆشان حه‌جێکی وه‌رگیراوه.
وه له ابو هریره‌وه ده‌گێڕنه‌وه که ده‌گێڕێته‌وه
که پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی: جیهاد و تێکۆشانی پیاوی پیر و
لاواز و زه‌عیف و ئافره‌ت ته‌نها حه‌ج کردنه.
سوننه‌ته‌کانی ئیحرام
به‌و ئادابانه ئه‌ڵێن: که‌واجبه ئیحرام
پۆشه‌که (محرم) ڕێعایه‌تی و چاودێری بکات ئه‌و ئادابانه‌ش بۆ ئافره‌ت به‌م شێوه‌یه:
۱- پاک و خاوێنی و خۆ پاک کردنه‌وه: ئه‌م
خۆ پاکردنهوهیهش به نینۆک کردن و لابردنی مووی بن باڵ ولابردنی مووی عه‌وره‌ت
دێته جێ, وه هه‌م به ده‌ست نوێژ یان خۆششتن دێته جێ, وه خۆ شتن چاکتره,
عبدالله ی کوڕی عومه‌ر خوا لێیان ڕازی بێت ده‌فه‌رموێت: له سوننه‌تدایه که هه‌ر
کاتێک ئینسان وویستی ئیحرام له‌به‌ر بکات
و هه‌ر کاتێ ویستی بچێته ناو مه‌ککه‌وه خۆی بشوات. (متفق علیه). وه له
عبدالله‌ی کوڕی عه‌باسه‌وه (ڕه‌زای خوایان له‌سه‌ر بێت) ده‌گێڕنه‌وه که پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: ئافره‌تی زه‌یستان و ئافره‌تی بێ نوێژ خۆیان
ده‌شۆن و ئیحرام له‌به‌ر ده‌که‌ن وه عیباده‌ته‌کان (مناسک) هه‌موو ده‌که‌ن ته‌نها
نابێ ته‌وافی ماڵی خوا بکه‌ن تاوه‌کو پاک نه‌بنه‌وه.
۲- بۆن له‌خۆدان وخۆ بۆن خۆش کردن: سوننه‌ته
له‌کاتی له‌به‌ر کردنی ئیحرام ودوای خۆشتن بۆنی خۆش له‌خۆی بدات.
۳-
ئیحرام پۆشه‌که دووڕکعات نوێژی سوننه‌ت بکات: وه نێتی سونه‌تی ئیحرامی لێ بهێنێت
وه له ڕکعاتی یه‌که‌مدا دوای فاتیحه سوره‌تی الکافرون بخوێنێت وه له ڕکعاتی
دووه‌مدا له‌دوای فاتیحه سوره‌تی ئیخلاس بخوێنێت.
ئیحرام دابه‌ستنی ئافره‌ت: له عبدالله‌ی
کوڕی عومه‌ره‌وه (خوا لێیان ڕازی بێت) ده‌گێڕنه‌وه که پێغه‌مبه‌ر (صلى الله
علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (لا تنقب المرأه المحرمه ولاتلبس القفازین) واته: ئافره‌تی
ئیحرام پۆش نابێ ده‌م وچاو وده‌ستی دابێۆشێت واته ده‌ست کێش نابێت له‌ده‌ست بکات
وه‌نابێت جلێک له‌به‌ر بکات ڕه‌نگی زه‌ردی زهعفرانی بێت چونکه ئه‌و ڕه‌نگه که‌راهه‌تی
هه‌یه.
حه‌ج کردنی ئافره‌تی حه‌یزدار و ئافره‌تی زه‌یستانی:
زانای پایه به‌رز شه‌وکانی ده‌ڵێت: له‌باره‌ی دامه‌زراندنی حه‌جکردن بۆ ئافره‌تی
حه‌یزدار له ابن عباسه‌وه ده‌گێڕنه‌وه (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ئه‌ویش له پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله علیه وسلم)ه‌وه که فه‌رمویه‌تی: (إن النفساء والحائض تغتسل وتحرم
وتقضی المناسک کلها غیر أنها لا تطوف بالبیت) واته: ئافره‌تی زه‌یستان و ئافره‌تی
بێ نوێژ خۆیان ده‌شۆن و ئیحرام له‌به‌ر ده‌که‌ن و وه عیباده‌ته‌کان (مناسک) هه‌موو
ده‌که‌ن ته‌نها نابێ ته‌وافی ماڵی خوا بکه‌ن
تاوه‌کو پاک نه‌بنه‌وه.
(لبیک) (له‌ببه‌یک) کردنی ئافره‌ت: لبیک
کردنی ئافره‌ت به‌و شێوه‌یه‌یه که پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) کردویه‌تی و
ووتوویه‌تی که به‌م شێوه‌یه: (لبیک اللهم لبیک … لبیک لا شریک لک لبیک, إن
الحمد والنعمه لک والملک لاشریک لک) رواه مسلم. به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه‌نده هه‌یه
که ئافره‌ت پێویست ناکات ده‌نگ به‌رز بکاته‌وه و هاوار بکات به‌ڵکو به هێواشی
له‌به‌رده‌م خۆیه‌وه بیڵێت.
جۆره‌کانی ئیحرام دابه‌ستن: سێ جۆر
ئیحرام دابه‌ستن هه‌یه که ئه‌ویش بریتین له ئیحرام دابه‌ستن به عه‌مره و
ئیحرام دابه‌ستن به حه‌ج و عه‌مره و ئیحرام دابه‌ستن به حه‌ج.
چ جۆرێک له جۆره‌کانی حه‌ج کردن باشتره؟
په‌یڕه‌وانی ڕاو بۆچوونی ئیمامی شافیعی ده‌ڵێن
که حه‌ج کردن به ته‌نها وعهمرهکردن به ته‌نها چاکتره له ئیحرام دابه‌ستن به
حه‌ج و عه‌مره چونکه کردنیان جیا به‌جیا کاره‌کانی حه‌ج و عه‌مره هه‌مووی ئه‌نجام
ده‌درێت به‌ڵام به‌یه‌که‌وه کردنی حه‌ج و عه‌مره ته‌نها کاره‌کانی حه‌ج ئه‌نجام
ده‌دات.
ئه‌و شتانه‌ی بۆ ئیحرام پۆش حه‌ڵاڵه: ئه‌و
شتانه‌ی بۆ ئیحرام پۆش حه‌ڵاڵن ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌ن:
۱- خۆ شتن.
۲- پۆشاک گۆڕین.
۳- خوێن گرتن ودومهڵ ته‌قاندن وددان کێشان
وده‌رزی لێدان, هه‌موو ئه‌م کارانه ئه‌توانێت ئه‌نجام بدات, له ابن عباسه‌وه ده‌گێڕنه‌وه
که ده‌گێڕێته‌وه: (أن النبـی إحتجم وهو محرم) واته: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه
وسلم) خوێنیشی گرتوه‌و له ئیحرامدا بووه, متفق علیه.
زانای پایه‌به‌رز شه‌وکانی ده‌ڵێت: ئه‌م فه‌رموده‌یه
به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر دروست بوونی خوێن گرتن و برین پێچان ودومهڵ پێچان و ڕه‌گ بڕین
وددان ده‌رهێنان و هه‌موو جۆره‌کانی ته‌داوی.
۴- سه‌رخوراندن ولاشه خوراندن: له عائیشه‌وه
ده‌گێڕنه‌وه (ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت) که عائیشه پرسیاری له پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله علیه وسلم) کردووه که ئایا ئیحرام پۆش بۆی هه‌یه خۆی بخورێنێت؟ پێغه‌مبه‌ریش
(صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی به‌ڵێ بۆی هه‌یه با خۆی بخورێنێت ئه‌گه‌ر به
توندیش بێت (رواه مسلم و البخاری و الامام مالک).
۵- توند کردنی کیسه یان جزدانی پاره و له‌ده‌ست
کردنی مستیله.
۶- کل له‌چاو کردن.
۷- کوشتنی مێش و مه‌گه‌ز وهه‌نگ و غه‌یری ئه‌وانیش.
۸- کوشتنی پێنج فاسقه‌کان و ئه‌وانی تریش:
له عائیشه‌وه ئه‌گێڕنه‌وه (خوا لێ ی ڕازی بێت) که فه‌رموویه‌تی: پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (پێنج گیاندار هه‌ن هه‌موویان فاسقن له حه‌ره‌می
مه‌ککه‌دا ده‌بێ بکوژرێن, قه‌له‌ڕه‌ش و کوله‌و و دووپشکه و مشک و سه‌گی نههێنگر)
رواه مسلم, وه ئیمامی بخاریش ڕیوایه‌ت کردوه.
قه‌ده‌غه‌کراوه‌کانی ئیحرام:
۱- جووتبوونی پیاو له‌گه‌ڵ ژن (جیماع), یان
ده‌ست کردنه ملی وماچ کردنی و ده‌ست لێدانی به‌مه‌به‌ستی ئاو هاتنه‌وه.
۲- لابردنی مووی سه‌ری ئافره‌ت یان مووی عه‌وره‌تی
یان بن باڵی به‌بێ عوزر وبههانه وه‌له‌به‌ر ئه‌وه که شانه‌کردنی سه‌ر یان سه‌رداهێنان
هه‌ندێ تووک لاده‌بات بۆیه هه‌ندێ له‌زانایان به‌لایانه‌وه سه‌رداهێنان که‌راهه‌تی
هه‌یه و وهچاکتریش وایه ههرنهیکات.
۳- کردنی نینۆکی ده‌ست وپێ. وه له‌به‌رکردنی
په‌چه‌و ده‌ست کێش و ئه‌و پۆشاکانه‌ی بۆنی خۆشی هه‌یه.
۴- خۆبۆن خۆش کردن و بۆن له‌خۆدان به‌بێ
عوزر.
چۆنیه‌تی کاره‌کانی حه‌ج:
(أ) ئه‌وانه‌ی بۆ چوونه ناو شاری مه‌ککه‌وه
(بیت الله) سوننه‌تن:
۱- خۆشتن.
۲- مانه‌وه‌ی شه‌و له (ذی الطوى) له‌لای
زاهیره‌وه -ناوی جێگه‌یه‌که-.
۳- له‌گه‌لی سه‌ره‌وه که گه‌لی (کداء)ه
بچێته ناو شاری مه‌ککه‌وه ئه‌گه‌ر توانی.
۴- دوای ئه‌وه‌ی که‌ل وپه‌له‌که‌ی له
شوێنێکی ئه‌مین دانا په‌له بکات بۆ ناو به‌یت ( کعبه) وه له (باب السلام)وه
بچێته ناو به‌یته‌وه وه زۆر به ترس وخهوفهوه ئه‌م دوعایه بخوێنێت: أعوذ
بالله العظیم وبوجهه الکریم وبسلطانه القدیم من الشیطان الرجیم (بسم الله) اللهم
صلی على محمد و على اله وصحبه وسلم, اللهم
أغفرلی ذنوبی وأفتح لی أبواب رحمتک).
۵- له‌لای ڕاستی به‌رده ڕه‌شه‌که‌وه بوه‌ستێت
وده‌ست به ته‌واف کردنی بکات.
۶- نوێژی تحیه المسجد ناکات چونکه سه‌لام
کردنی به‌یت ته‌واف و سوڕانه‌وه‌یه به ده‌وریدا وه کاتێک ئیمام نوێژه فه‌رزه‌کانی
کرد ئه‌میش له‌گه‌ڵ ئیمام نوێژ ئه‌کات وته‌واف ناکات.
(ب) سوڕانه‌وه‌ی ده‌وری بیت الله به‌م شێوه‌یه
ده‌بێت: ده‌ست ده‌کات به سوڕانه‌وه به ده‌وری به‌رده ڕهشهکهداو له ڕاسته‌وه
ده‌ست پێده‌کات وهه‌ر چۆنێک بۆی بگونجێت ماڵی خوا (بیت الله) ده‌خاته لای ده‌ستی
چه‌پیه‌وه‌و ده‌ڵێ: (بسم الله والله اکبر، اللهم إیمانا بک وتصدیقا بکتابک ووفاء
بعهدک وإتباعا لسنه نبیک) به‌ڵام ئافره‌ت وه‌ک پیاو خێرا خێرا ناکات به‌ڵکو هه‌نگاوه‌کانی
وه‌ک خۆی ئاسایی ده‌بێت.
(ج) ئافره‌ت ده‌توانێت خۆی به‌ند نه‌کات به‌و
دوعایانه‌ی که تهوافکهرهکان ده‌یخوێن و ههردوعایهک خوا بۆی ئاسان بیکات
بخوێنێت وبه‌ڵام باشتر وایه ئه‌و دوعایانه بخوێنێت که پێغه‌مبه‌ری خوا خوێندویه‌تی
ئه‌ویش هه‌رکاتێ ڕووی کرده به‌رده ڕه‌شه‌که ده‌ڵێ: (اللهم إیمانا بک وتصدیقا
بکتابک ووفاء بعهدک وإتباعا لسنه نبیک) وه هه‌رکاتێ ده‌ستی کرد به سوڕانه‌وه
بڵێ: (سبحان الله والحمد الله ولا إله إلا الله والله اکبر ولاحول ولا قوه إلا
بالله) وه گه‌یشته ڕوکنی یهمامی ده‌پاڕێته‌وه‌و ده‌ڵێ: (ربنا اتنا فی الدنیا
حسنه وفی الاخره حسنه وقنا عذاب النار).
قورئان خوێندنی ته‌وافکار: بۆ ته‌وافکار هیچ
شتێکی تێدا نی یه که له‌ناو تهوافهکهیدا قورئان بخوێنێت بگره چاکتریشه, وه
هه‌رکاتێک ته‌واف کاره‌که حه‌وت سوڕانه‌وه‌که‌ی ته‌واو کرد له‌لای مه‌قامی
ئیبراهیم دوو ڕکعات نوێژ ده‌کا و ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی خوای گه‌وره ده‌خوێنێته‌وه:
(واتخذوا من مقام ابراهیم مصلى) ئه‌مه بۆ ئه‌و که‌سه‌ی ته‌واف کردنه‌که‌ی ته‌نها
بۆ حه‌ج کردنه ده‌بێته ته‌وافی قدوم وه ده‌بێته ته‌وافی تهحیهو سه‌لام کردن
وه ده‌بێته ته‌وافی چوونه ناو مه‌ککه‌وه.
جۆره‌کانی ته‌واف:
۱- طواف القدوم: واته ته‌وافی چوون بۆ ماڵی
خودا له‌و کاته‌دا که حاجی گه‌یشته ماڵی خودا ئه‌م ته‌وافه ده‌کات.
۲- طواف الافاضه: واته ته‌وافی ڕۆژی جه‌ژنی
قوربانه.
۳- طواف الوداع: واته ته‌وافی ماڵ ئاوایی
که حاجی له مه‌ککه گه‌ڕایه‌وه ئه‌و ته‌وافه ده‌کات.
۴- طواف التطوع: واته ته‌وافی خۆبه‌خت کردن
که سوننه‌ته.
مه‌رجه‌کانی ته‌واف کردن:
۱- پاک بوونه‌وه به بێ ده‌ست نوێژی گه‌وره‌و
بچوک.
۲- داپۆشینی عه‌وره‌ت.
۳- ته‌واف کردنه‌که حه‌وت سوڕانه‌وه ده‌بێت.
۴- ته‌واف کردنه‌که له به‌رده ڕه‌شه‌که‌وه
ده‌ست پێ بکات و هه‌ر له‌ویشه‌وه کۆتای بێت.
۵- ماڵی خوا (که‌عبه) بخاته لای ده‌ستی چه‌پیه‌وه.
۶- ته‌واف کردنه‌که به ده‌وری ماڵی خودا
بێت نه‌ک له‌ناوی بیت الله.
دوو ڕکعه‌ت نوێژ دوای ته‌واف کردن: سونه‌ته
که ته‌واف کاره‌که دوو ڕکعات نوێژی سوننه‌ت بکات دوای ته‌واو کردنی ته‌وافه‌که
که له ڕکاتی یه‌که‌مدا دوای فاتیحه
سوره‌تی کافرون بخوێنێت و له دووه‌میشدا ئیخلاس بخوێنێت.
ته‌واف کردنی پیاوان له‌گه‌ڵ ژنان: خێزانه
به‌ڕێزه‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا له‌گه‌ڵ پیاوان ته‌وافیان کردوه و هیچ شتێکی تێدا
نی یه که پیاو ژن به‌یه‌که‌وه ته‌وافه‌که بکه‌ن.
سوار بوونی ووڵاغ: ئه‌و ئافره‌ته‌ی ناتوانێت
به پێوه ته‌وافه‌که ته‌واو بکات دروسته سواری وولاغ یان عه‌ره‌بانه که ئێستا
دانراوه به‌کاری بهێنێت بۆ ته‌واو کردنی ته‌وافه‌که‌ی.
خواردنه‌وه‌ی ئاوی زه‌مزه‌م: هه‌ر کاتێک
ئافره‌ته‌که ته‌وافه‌که‌ی ته‌واو کرد‌و دوو ڕکعاته نوێژه سونه‌ته‌که‌ی کرد ئه‌وه
سوننه‌ته له ئاوی زه‌مزه‌میش بخواته‌وه. له ابن عباسه‌وه ده‌گێڕنه‌وه که
پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: (چاکترین ئاوی سه‌ر زه‌وی ئاوی زه‌مزه‌مه هه‌م
شیفایه‌و هه‌م خواردنه‌وه‌یه).
وه سوننه‌ته دوای ئاو خواردنه‌وه‌که له‌لای
(ملتزم) دوعا‌و پاڕانه‌وه زۆر بکرێت چونکه شوێنێکی پیرۆزه.
ڕاکردنی نێوان سه‌فا و مه‌روا: به‌لای
عبدالله ی کوڕی عومه‌رو جابرو عائیشه‌و مالیک وشافیعی وئیمام ئه‌حمه‌د (خوا له‌هه‌مویان
ڕازی بێت), ڕاکردنی نێوان سه‌فا و مه‌روه ڕوکنێکه له ڕووکنه‌کانی حه‌ج.
وه مه‌رجه‌کانی دروست بوونی ئه‌م راکردنهش
ئه‌وه‌یه: که ڕاکردنه‌که دوای ته‌واو کردنی ته‌واف بێت وه ده‌بێ ڕاکردنه‌که
حه‌وت سوڕانه‌وه بێت وه له ته‌پی سه‌فاوه ده‌ست پێ بکات وله ته‌پی مه‌روا
کۆتای بێت.
ڕۆشتن بۆ مینا: سوننه‌ت و پیرۆزه له ڕۆژی
هه‌شته‌می مانگی ژی الحجه دا حاجی به‌ره‌و مینا به‌ڕێ بکه‌وێت و بڕوا، وه له‌م
کاته‌دا سوننه‌ت وایه زۆر زیکر و دوعا‌و نزا‌و پاڕانه‌وه بکات وه نوێژی نیوه‌ڕۆو
عه‌سرو مه‌غریب وعیشا سوننه‌ته له مینا بکرێ وه شه‌ویش هه‌ر له مینا بمێنێته‌وه
و نابێ ده‌ربچێت تاکو ڕۆژهه‌ڵاتی ڕۆژی نۆیه‌م. وه شهوماننهوه له مینا واجبه
له هه‌رسێ شه‌وی یانزدهو دوانزه‌دا, وه حاجی له میناوه ده‌گه‌ڕێته‌وه وه له‌پێش
ڕۆژئاوا بوون بۆ شاری مه‌ککه له ڕۆژی دوازهیهم له‌دوای ڕه‌جمی شه‌یتان.
ڕۆشتن بۆ عه‌ره‌فات: له‌دوای ئه‌مانه سوننه‌ته
له‌دوای هه‌ڵهاتنی ڕۆژی نۆیه‌م به‌ره‌و عه‌ره‌فات به‌ڕێ بکه‌وێت له‌ڕێگه‌ی زهببهو
له‌گه‌ڵ (الله اکبر) کردن وتهلیلهکردن ولبیک کردن, وه سوننه‌ته له (نه‌میره)
دابه‌زێت وهه‌ر له‌وێ خۆی بشوات و بۆ وه‌ستانی کێوی عه‌ره‌فه و هه‌روه‌ک چۆن سوننه‌ته
نه‌چێته عه‌ره‌فه‌و ته‌نها له‌کاتی وه‌ستان نه‌بێت له‌دوا لادانی ڕۆژ له ناوه‌ڕاستی
ئاسمان واته دوای نیوه‌ڕۆ. وه تێکڕای زانایان ڕایان وایه که‌کاتی وه‌ستان له
کێوی عه‌ره‌فات له ڕۆژی دوای نیوه‌ڕۆی نۆهه‌م هه‌تاوه‌کو به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی ده‌یه‌می
ده‌ست پێ ده‌کات وه ئه‌و وه‌ستانه له‌هه‌ر به‌شێک له‌م کاته‌دا بێت شه‌و بێت یان
ڕۆژ ئه‌وا کافی یه‌و ته‌نها ئه‌وه‌ندا هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌م وه‌ستانه‌ی له‌ڕۆژدا
بوو واجبه وه‌ستانه‌که‌ی درێژه بکێشێت و هه‌تاوه‌کو دوای ڕۆژئاوا بوون بمێنێته‌وه.
وه سوننه‌ته که وه‌ستان له عه‌ره‌فه له‌لای
به‌رده‌کان بێت یان نزیک له‌وانه‌وه بێت و به‌گوێره‌ی توانا و خۆشۆردنیش باشه.
بهڕۆژووبووونی
ڕۆژی عه‌ره‌فه و بهڕۆژوونهبوونی حاجی: سوننه‌ته بۆ حاجی که له ڕۆژی عه‌ره‌فه‌دا
به‌ڕۆژوو نه‌بێت و ڕۆژووه‌که‌ی بشکێنێت به‌ڵام بۆ خه‌ڵکانی تر له‌هه‌ر شوێنێک بن
سوننه‌ته که به‌ڕۆژوو ببن و چاکیشه.
گه‌ڕانه‌وه له عه‌ره‌فات: له‌دوای ڕۆژئاوا
بوونی ڕۆژی عه‌ره‌فه سوننه‌ته حاجی بگه‌ڕێته‌وه وه پابه‌ندی هێواشی و له‌سه‌ر
خۆیی بێت و به (الله اکبر) و (ته‌لیله) کردنه‌وه به‌ره‌و مزدلفه به‌ڕێ بکه‌وێت,
وه هه‌رکاتێک حاجی یه‌که گه‌یشته مزدلفه له‌وێدا نوێژی مغرب و عیشا جمع ده‌که‌نه‌وه
وه زۆربه‌ی زانایان مانه‌وه‌ی ئه‌و شه‌وه له مزدلفه بهواجبیان داناوه وه‌له‌هه‌ر
به‌شێک بمێنێته‌وه باشه.
ڕۆژی جه‌ژنی قوربان: له‌ڕۆژی جه‌ژندا حاجی ده‌ست
ده‌کات به ڕه‌جمی شه‌یتان که ئه‌م ڕه‌جم کردنه ڕوکنێک نی یه له ڕوکنه‌کانی حه‌ج
به‌ڵام واجبه‌و سوننه‌ته به‌رده‌کان وه‌ک ده‌نکه نۆک وابن و ژماره‌یان (۷۰) به‌رد
بێت و ڕۆژی جه‌ژن و دووڕۆژی تر یان سیانی تر له ڕۆژه‌کانی ته‌شریق ئه‌م کاره ئه‌نجام
بدرێت. وه پاشان حه‌یوان سه‌ربڕین ده‌ست پێ ده‌کات و پاشان سه‌رتاشین بۆ پیاوان
دوای ئه‌و ته‌واف کردنه‌ی ماڵی خودا و ئه‌م تهرتیبهش سوننه‌ته, وه به ڕه‌جم
کردنی شه‌یتان و سه‌رتاشین یان کورت کردنه‌وه بۆ پیاوان و له‌ڕۆژی جه‌ژندا و ئه‌وه
ئه‌و شتانه‌ی بۆ ئیحرام پۆشه‌که حه‌رام بوون حه‌ڵاڵ ده‌بێت و ته‌نها ئافره‌ت نه‌بێت.
قژ کورت کردنه‌وه‌ی ژنان: هه‌رکاتێک ئافره‌ت
ویستی قژی کورت کاته‌وه ئه‌وه مووه‌کانی کۆده‌کاته‌وه بۆ پێشی سه‌ری و ئه‌نجا
هه‌ندێکی لێ کورت ده‌کاته‌وه و ده‌یقرتێنێت.
ته‌وافی گه‌ڕانه‌وه:
ئه‌مه‌ش ڕوکنێکه له ڕوکنه‌کانی حه‌ج و ئه‌گه‌ر
حاجی نه‌یکات حه‌جه‌که‌ی به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه که ئه‌ویش ته‌وافی گه‌ڕانه‌وه‌یه له
عه‌ره‌فات وه کاتێک ده‌ست پێ ده‌کات له نیوه‌ی شه‌وی جه‌ژنی قوربانه‌وه به‌لای
ئیمامی شافیعی یه‌وه, وه چاکترین کات کاتی چێشته‌نگاوه له ڕۆژی جه‌ژنی قوربانه‌وه
کاته‌که‌شی درێژ ده‌بێته‌وه هه‌تاکو ئاخیری مانگی زی الحجه وه سوننه‌ته خێرا
کردنی ئافره‌ت له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئافره‌ت له ڕۆژی جه‌ژنی قورباندا له ترسی هاتنی
خوێنی بێ نوێژی وه له خاتوو عائیشه‌وه ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت هاتووه که فه‌رمانی
به ئافره‌تان کردوه له ڕۆژی جه‌ژندا به‌په‌له بگه‌ڕێنه‌وه له ترسی هاتنی
خوێنی بێ نوێژی.
کۆتایی به باسی حه‌ج هات وداواکارین له‌خوای
گه‌وره ئه‌و حه‌جه‌مان پێ ببه‌خشێت و له‌تاوانه‌کانمان خۆش ببێت.
ئاماده‌کار: ماڵپه‌ڕی خوشکان