بابه ته كان

کۆنگره‌‌ى قه‌ته‌ر ده‌ریخست موزا

کۆنگره‌‌ى قه‌ته‌ر ده‌ریخست موزایه‌ده‌یه‌ک
هه‌یه‌ له‌سه‌ر کێشه‌ى فه‌له‌ستین

د. موسه‌نا ئه‌مین

 له‌
مایانه‌ى دیمانه‌یه‌کى سایتى یه‌کگرتوو له‌گه‌ڵ به‌رێز دکتور موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندامى
سه‌رکردایه‌تى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان و ئه‌ندامى سه‌نته‌رى جیهانى وه‌سه‌تیه‌ت
و تایبه‌تمه‌ند له‌ بوارى مه‌سه‌له‌کانى ئافره‌تدا که‌ ئێسته‌ له‌ سه‌ردانێکه‌ له‌
ولاَتى کوه‌یت سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و کاره‌ساته‌ى که‌ له‌ غه‌ززه‌دا رویدا ، وه‌ ئایا
هه‌ڵوێستى موسڵمانانى کوه‌یت به‌ گشتى و ده‌وڵه‌تى کوه‌یت له‌وباره‌یه‌وه‌ چۆن بوو
؟

 

ئایا کۆنگره‌ى لوتکه‌ى ئابورى به‌ ئاماده‌بوونى
سه‌رۆکانى ولاتانى عه‌ره‌بى که‌ له‌وىَ به‌رێوه‌چوو  کاردانه‌وه‌ى چى بوو له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌مه‌وه‌
چوونى غه‌ززه‌ و کێشه‌که‌یدا ؟

 

به‌ گشتى ئایا هه‌لوَێستى حکوماتى عه‌ره‌بى
و گه‌لانى ولاتانى ئیسلامى بۆ پشتگیرى کردنیان له‌و کێشه‌یه‌ چۆن ده‌بینێت ؟

 

هه‌ڵوێستى موسڵمانان له‌ کویت و له‌هه‌موو
دونیای ئیسلام دوو هه‌ڵوێسته‌:

هه‌ڵویستى خه‌ڵکانێک دڵ سوتاو خه‌مبارو جه‌رگ
سۆز
ئه‌وانه‌ش زۆرینه‌ى زۆرى هه‌موو دونیاى ئیسلام پێکده‌هێنن ئه‌وانه‌
ئاماده‌ن به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک بێنه‌ مه‌یدان و هه‌رچی بتوانن درێغى نه‌که‌ن له‌
دیفاع کردن له‌ گه‌لێک که‌ ده‌یان ساڵه‌ 
خاکى داگیرکراوه‌ و شاربه‌ده‌ر و ده‌ربه‌ده‌ر کراوه‌ به‌ده‌یان هه‌زاریشیان
خوێنیان رژاوه‌ و رِۆژانه‌ زۆر بێ رِه‌حمانه‌ و دوور له‌هه‌موو به‌زه‌یی و به‌هایه‌کى
مرۆیی هێزه‌ زایونیسته‌کان خوێنیان ده‌رِێژن و ئازاریان ده‌ده‌ن و ماڵ و خانه‌یان
وێران ده‌که‌ن و به‌دیل و ئه‌سیر ده‌یان گرن و زیندانیان ده‌که‌ن و به‌هه‌موو مه‌عنا
کۆمه‌ڵ کوژ و جینو سایدیان ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ى که‌ خۆیان ده‌ڵێن نازیه‌کان به‌ جوله‌که‌یان
کردوه‌ ئه‌مان ده‌به‌رابه‌ر به‌ عه‌ره‌ب و موسڵمانی ده‌که‌ن، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ هه‌ڵوێستى
گشتى خه‌ڵکی بێ لایه‌ن  و هێزه‌ ئیسلامی و
عه‌ره‌بی قومی و چه‌به‌کانیش به‌گورِ تینی ده‌ده‌نێ و دیفاعی لێده‌که‌ن .

 

هه‌ڵوێستى دووهه‌م هه‌ڵوێستى که‌مینه‌یه‌کى
خه‌ڵکی علمانی و وابه‌سته‌یه‌ به‌ حکوماتى ژماره‌یه‌ک له‌ حکوماتى عه‌ره‌بی
ئه‌وانه‌ش
ده‌ڵێن ئه‌مه‌ کاره‌ساته‌ و ئیدانه‌ى ده‌که‌ن به‌لاَم چه‌ند تۆمه‌ت ده‌خه‌نه‌ پاڵ
درِونده‌یی ئیسرائیل ئه‌وه‌نده‌ش باس له‌ حماس و لایه‌نه‌کانى ترى مقاومه‌ ده‌که‌ن
که‌ به‌رپرسیارن له‌ هه‌ڵگیرساندنی شه‌رِو ئه‌وان چارى ئیسرائیلیان پێ ناکرێت و ده‌بێت
بێده‌نگ بن و چاوه‌رِوانی رِه‌حمى ئه‌مریکا و به‌خشنده‌یی ئیسرائیل بکه‌ن وه‌ک
بڵىَ ئیسرائیل هیچ رۆژێک حه‌زى له‌ فه‌له‌ستینی کوشتن بوبێت به‌هانه‌ و به‌ڵگه‌ى
ده‌ست نه‌که‌وتبێت وه‌ک بڵێى که‌ یاسر عه‌رفات یش حماس بوو سىَ ساڵ له‌ ژوره‌که‌ى
خۆیدا زیندان کرابوو دواییش ده‌رمانخواردیان کرد.

 

باس له‌ په‌یمان شکێنی و ئینقلابی حماس ده‌که‌ن
له‌سه‌ر فه‌تح ، له بیریان چوه‌ که‌ حه‌ماس نزیکه‌ى له‌  %۶۷ ى ده‌نگی شه‌رعی خه‌ڵکی به‌ده‌ست هێنا له‌
هه‌ڵبژاردنێکدا که‌ دۆست و دوژمن و هه‌موو دونیا اعترافی به‌ نه‌زاهه‌تى کرد و
حاڵه‌تێکى ناوازه‌ بوو عه‌ره‌ب هه‌ڵبژاردنی دیموکراسی راسته‌قینه‌یان هه‌بێت .

 

به‌ نیسبه‌ت لوتکه‌ى عه‌ره‌بی و هه‌وڵى بۆ
کێشه‌که‌ من به‌ش به‌حاڵى خۆم هیچیان لىَ چاوه‌رِوان ناکه‌م شایه‌نی باس بێت .

 

رِه‌نگه‌ هه‌ندێک پاره‌ بده‌ن بۆ چاک کردنه‌وه‌ى
ئه‌و کاولکاریه‌ی کرا تۆزێک به‌یانات ده‌رکه‌ن په‌یوه‌ندی ئاشکرا له‌گه‌ل ئیسرائیل
که‌متر بکه‌نه‌وه‌  به‌لاَم ئه‌وه‌ى شکی
تێدا نیه‌ و ده‌بێت بگوترێت ئه‌وه‌ى ئێستا گورِ و تینێکى به‌هێز له‌ شه‌قامی عه‌ربیدا
دروست بوه‌ دژ به‌ئیسرائیل کارى کردوه‌ته‌ سه‌ر زۆرێک له‌ حکوماتیش هه‌ڵوێسته‌کانی
قه‌ته‌ر و جه‌زائر و تا حه‌دێک یه‌مه‌ن و سوریا وسودان …هتد ، ئێستا زۆر وازح تر
باس له‌ مقاومه‌ و زه‌روره‌تى کۆمه‌ک کردنی ده‌که‌ن ئه‌و کۆنگره‌ى لوتکه‌ى له‌ قه‌ته‌ر
به‌سرا ده‌رى خست که‌ ولاَتانی عه‌ره‌بی ئێستا هه‌ڵوێسته‌ ته‌قلیدیه‌کانی جارانی
تێپه‌راندوه‌ بو ئه‌وه‌ى دیفاع له‌ حه‌ماس و له‌ مقاومه‌ ببێته‌ حاڵه‌تێکى ره‌سمى  دیارو وئاشکرا که‌ ئه‌مه‌ پێشتر جگه‌ له‌
سوریا  هیچ ده‌وڵه‌تێکى عه‌ره‌بی ته‌به‌نی
نه‌ده‌کرد ئه‌و کۆنگره‌ ده‌ریخست که‌ موزایه‌ده‌یه‌ک هه‌یه‌ له‌سه‌ر کێشه‌که‌ و
حکومه‌تى میسر و سعودیه‌ى به‌ جدی خسته‌ ژێر پرسیار و کارێکى کرد  که‌ خیتابیان بگۆرِن به‌ ئاشکرایی و بایده‌نه‌وه‌
به‌لاى موجامه‌له‌ى شه‌قامی عه‌ره‌بیدا 
وملیار دولاره‌که‌ى مه‌لیک عبد الله و خیتابه‌ ئاشکراکه‌ى و هه‌وڵى بۆ
مێاڵحه‌ و یه‌کخستنه‌وه‌ى رِیز ده‌ره‌نجامێکى ئه‌و فشاره‌بوو به‌شێکى زۆرى .

 

بانگ کردنی حماس و هێزه‌کانی مقاومه‌ بو
کۆنگره‌ى لوتکه‌ى قه‌ته‌ر کارێکه‌ سابقه‌ى نه‌بوه‌ له‌  هه‌ڵوێسته‌ ره‌سمیه‌کاندا  پاشان ده‌وڵه‌تانی ترى غه‌یره‌ عه‌ره‌بی و به‌هێزى
و رِونی مه‌وقفیان زۆر حکومه‌ته‌ عه‌ره‌بیه‌کانی ریسواکرد وه‌ک هه‌ڵویستى
ڕردوغان ى ترکیا  که‌ بۆ یه‌که‌م جاره‌
دواى خیلافه‌ت سه‌رۆکى وه‌زیرانێکى ئه‌و ولاَته‌ بڵێت ئه‌وه‌ جینوسایده‌ ئه‌وه‌
کۆمه‌ڵ کوژیه‌ ئه‌وه‌ عاره‌ بو ئیسرائیل و هه‌رکه‌س لێى بێده‌نگ بێت هه‌موو ئه‌مه‌ش
به‌ناوى رۆڵه‌یه‌کى عوسمانیه‌کانه‌وه‌ که‌ ئه‌وه‌ ره‌مزیه‌تێکى ترى به‌خشی به‌
خیتابه‌که‌ى مانا و ده‌لاله‌تى خۆى هه‌یه‌ .

پاشان هه‌ڵوێستى ئێران که‌ ئه‌ویش هه‌ڵوێستى
هه‌میشه‌ به‌هێز بوه‌ بۆ دیفاع له‌ فه‌له‌ستین و ئاشکرایه‌…

پاشان هه‌ڵوێستى هوغو شافیز و بولیفیا و ده‌رکردنی
سه‌فاره‌تی ئیسرائیل ئه‌مانه‌ هه‌مووى کاریگه‌رى هه‌بوو له‌ ته‌قاندنه‌وه‌ى مه‌سه‌له‌که‌
و بردنه‌ پێشه‌وه‌ى خیتابی مقاوه‌مه‌ و اعتراف پێکردنی نوێنه‌رانی و به‌ جیدى
خیتابی سازشکارانه‌ى کۆمه‌ڵى عه‌باسى برده‌ ژێر پرسیار له‌گه‌ڵیشیدا  هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ عه‌ره‌بیانه‌ى پشتگیری
له‌ و نه‌هج و بیرکردنه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ نه‌ به‌رهه‌مى هه‌یه‌ و نه‌ توند ره‌وه‌کانی
ئیسرائیل یش هیچ فرسه‌تێکى ژیانی بۆ ده‌هێڵنه وه.

سه رچاوه : یکگرتووی ئیسلامی کوردستان

 

 

 

نمایش بیشتر

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا