به شی کوردیشيعر و ئه ده بمطالب جدید
دیسان لە کوردستان بەزمی بەهارانە
دیسان لە کوردستان بەزمی بەهارانە
نوسه ر: کاک ئه حمد موفتی زاده
ساڵی ۲۷۱۶ کوردی لە هەمووان پیروز بێت..
دیسان لە کوردستان بەزمی بەهارانە
بەزمی مەل و مۆری دەشت و بنارانە
بێنەو بەرەێ کابان،نازی پەچەو کۆتان
هۆرتەو بەرەی جوتیار،ئاوازی ئارانە
دیسان شنەی عەتری شەوبۆ لە ئێواران
کاتێ شەماڵ ئەشنێ بۆنی هەناسەی شەو
دیسان گژەو فیتووی پۆڵ پۆڵی گاۆانی
شانۆک و موسیقای کووجی و حەسارانە
چەن جوانە هەڵقونیان بەرغەل لە شیوو دۆڵ
تێکەڵ یەحەو گدگد،منداڵەدێهاتی
گۆرانی وهۆرە وحەێران و بالۆرە
پڕ دەشت و سەیرانگای دێهات وشارانە
کایەی مناڵ خشڵی کۆڵان وبەرماڵان
فڕکەی مەلان ملوێنکی بەر ملەی کۆسار
لەولا کزەو صۆزی شمشاڵ و بلوێرە
لەم لاوە هەڵ تیقانی، هەرزەکارانە
هەم کەوتە سەر ئاشتی ئاسمان لەتەک عەرزا
لەجیەی هەناسەی مەرگ ئاوی ژیان ئەڕژێ
لەولاوە پیری شاخ لەم لا جحێڵی باخ
میوانی هەۆرانە پێشوازی بارانە
شاخ وبنار پەیمانی عەشق ئەبووژێنن
هەدیەی بنار بۆنی شەوبۆ لە بۆ شاخان
سەوقاتی کەل بۆ داوێن دەڼگی قاسپەی کەۆ
شاتر شەماڵ ڕازداری ڕازدارانە
هاژەی شەتاوی شاخ ورتەی زنەی پامێرگ
ئەڵحەق دڵی صەد دڵ سەرسام وحەیرانی
چەن خۆشە مەسناو تاماماتگەی ئاویەر
هەرچەن کە چەن ساڵە بێ دەڼگی یارانە
بەخوا وەتەن خۆشی،خوا جوانی خولقانی
یاخوا خوەت و خەڵکت ئازاد وڕزگاربن
لە و گشتە دەردانە لەو هەمگە داوانە
لەو دینفرۆشانی بۆ پووڵ تەیارانە
وه رگیراو له گروپی یاران