وه‌سیه‌تنامه‌ی مامۆستا مه‌لا موحه‌ممه‌دی عه‌زیزی به‌رده‌ڕه‌شی
وه‌سیه‌تنامه‌ی مامۆستا مه‌لا موحه‌ممه‌دی عه‌زیزی به‌رده‌ڕه‌شی بۆ بانگخوازانی ئیسلامی
بسم الله الرّحمن الرّحیم
وه‌سیه‌ت بۆ بانگخوازانی ئیسلامی….
مامۆستایان و بانگخوازه خۆشه‌ویسته‌کان دروودو سه‌لامی خواتان له سه‌ر بێت.
پێش هه‌موو شتێک خۆم و دواتر ئێوه‌ی به‌ڕێز وه‌سیه‌ت ئه‌که‌م به ته‌قواو پارێزگاری له خوای گه‌وره، چونکه به ڕاستی هه‌ر خودایه به هاواره‌وه هاتووه له هه‌ر دوو دونیا بۆمان؛ به پێی به جێ هێنانی سوننه‌تی خۆشه‌ویستمان پێغه‌مبه‌ری خودا (دروود و سه‌لامی خودای له سه‌ر بێت) که وه‌سیه‌ت کردن سوننه‌ته به تایبه‌ت له کاتی مردن‌دا و هه‌روه‌ها خۆشه‌ویست ده‌فه‌رموێت: «ا‌لدین النصیحه» بۆیه من به پێویستم زانی له‌دوای عه‌رزی ڕێز و سڵاو ئه‌ده‌ب بۆ ته‌واوی موسڵمانانی خۆشه‌ویستی کوردستان و ته‌واوی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌م نه‌خۆشینه‌ی مندا زهحمهتو ماندووبونێکی زۆریان له‌گه‌ڵمدا کێشاوه من هیچم له ده‌ست نایه‌ت جگه له دووعای خێر و هیوای سه‌رکه‌وتن له دونیا‌و قیامه‌ت بۆیان ده‌ڵێم:
ئازیز و خۆشه‌ویسته‌کانم! بزانن که ژیان چوارچێوه‌یه‌کی هه‌یه که ده‌بێت هه‌موو که‌س له‌و بازنه‌دا پێوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ خودا‌و خه‌ڵکیدا ڕێکبخات، که ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ش بریتییه له ئیمان و زانست و عه‌قڵ و پێکه‌وه بوون، و ئیمانیش به سێ پایه و ئه‌ساس له دڵی به‌شه‌ردا جێگیر و کاریگه‌ر ده‌بێت که بریتین له:
عیلم و ئیخلاس و ته‌قوا. و ئه‌مانه بۆ هه‌ر مرۆڤێک پێویسته به‌ڵام بۆ زانایان و بانگخوازانی ئیسلامی زیاتر پێویسته، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه شتانێکی تر به پێویست ده‌زانم که له مامۆستایان و بانگخوازاندا ڕه‌نگ بداته‌وه و سهرکهوتووتریان ده‌کات و پێشنیارانێکم هه‌یه که زۆر ڕایش له خزمه‌ت زۆرێک له برایاندا ووتومه‌و لێرشدا دووپاتی ده‌که‌مه‌وه که بۆ پێشکه‌وتنی کارووباری ئیسلامی کوردستان به پێویستی ده‌زانم:
۱- عیلم گه‌وره‌ییه‌که خوای گه‌وره ده‌به‌خشێت به هه‌ر که‌سێک که بیهه‌وێ: «من یرید الله به خیرا یفقهه فی ا‌لدین» وه‌ک له مێژودا دیاره کوردستان تا به ئه‌مڕۆ مه‌ڵبه‌ندی عیلم و زانیاری بووه و زانایانی ئیسلامی له‌گه‌ڵ ته‌واوی که‌موکورتی و کهمدهسهڵاتیاندا هیچ شتێک نه‌یتوانیوه له خزمه‌ت به دین و ژینی نه‌ته‌وه‌که‌یان ڕێگه‌یان لێ ون بکات و ئه‌مڕۆش پاراستنی ئه‌م ده‌سکه‌وته له سه‌ر ته‌واوی زانایان پێویست و واجبی شه‌رعییه.
۲- من هه‌موو کات نیگه‌رانی ئه‌وه بووم چۆن بتوانین میلله‌تی کورد بپارێزین و ڕێ لێ وونبوان ڕزگار بکه‌ین؛ له‌دوای سه‌رنجێکی زۆرم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، خوای گه‌وره ئاگای لێیه که جگه له ئیسلام هیچ ڕێبازێکی ترم به شیاوی سه‌رکه‌وتنی ئه‌م میلله‌ته نه‌زانی و هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه له سه‌ر ته‌واوی زانایان پێویسته که بۆ تێگه‌یاندن و پێگه‌یاندنی ڕۆڵه‌ی ئه‌م میلله‌ته بێدڵسۆزه هه‌وڵ و تێکۆشانێکی بێ‌وچان بده‌ن و خۆیان به به‌رگی عیلم و ئیمان و عه‌قیده و کرده‌وه‌ی جوان بڕازێننه‌وه.
۳- لاوانی ئێمه جێگه‌ی دڵخۆشی و ئومێدی هه‌موانن و مامۆستایان ده‌بێت به دڵسۆزیه‌کی ڕاسته‌قینه و کرده‌وه‌ی جوان و شیرین که شایانی مه‌قامی به‌رزی مامۆستایان بێت خۆیان له لاوان نزیک بکه‌نه‌وه تاوه‌کو لاوانی ئێمه مامۆستایان به هی خۆیان و له خۆیان، بزانن، چونکه به‌ڕاستی ئیمان و ئیخلاس و کرده‌وه‌ی جوان و هاوسۆزی ڕاسته‌قینه له‌گه‌ڵ خه‌ڵک باشترین ڕێگه‌ی ده‌عوه‌و بانگه‌وازه.
۴- مامۆستا خۆشه‌ویسته‌کانم فیداکاری و خۆ به قوربان کردن له پێناوی دین و میلله‌ت بۆ هه‌موو که‌س جوان و شیاوه، به‌ڵام بۆ مامۆستایان و بانگخوازانی ئیسلامی جوانتر و پێویستتره.
۵- بانگخوازه خۆشه‌ویسته‌کانم یه‌کڕیزیی موسڵمانان بکه‌ن به پێشه‌نگ و ئامانجی کاره‌کانتان، بوونی لایه‌نه ئیسلامییه‌کان به جیاوازی بیروڕا شتێکی شیاوه، به‌ڵام له‌یه‌ک جیا بوون و له یه‌ک خوێندن شتێکی زۆر ناپه‌سه‌ند و دوور له ڕۆحی پاکی ئیسلامه و بردنی ئه‌م جیاوازی بیروو ڕایه بۆ ناو خه‌ڵکی ده‌بێته هۆی ناشیرین کردنی موسڵمانان و دڵساردی خه‌ڵک له ئیسلام. «له به‌ر ڕه‌زای خوای گه‌وره مه‌سڵه‌حه‌تی ئیسلام و موسڵمانان له پێش مه‌سڵه‌حه‌تی حزب و تاکیی خۆتان بێت.»
۶- براکانم له کار‌و بارتاندا واقیعبینی و ئاسانکاری بۆ خه‌ڵک و پابه‌ندی و لێزانی له شه‌رع و ته‌بایی ده‌بێته هۆی سه‌رکه‌وتنتان له دونیا و له قیامه‌تدا.
۷- به بێ ڕیا و به ئیخلاس بۆ خوای گه‌وره هه‌وڵی سه‌ره‌کی هه‌موو لایه‌کتان گه‌یاندنی دینه‌که‌ی خوا بێت به خه‌ڵکی له به‌ر خودا نه‌ک له به‌ر هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی تر. له‌م پێناوه‌شدا هه‌ر که‌سێک هه‌وڵی زیاتر بدات براوه‌ی ڕۆژی په‌سڵان ده‌بێت، چونکه ته‌نیا ناسنامه‌ی ڕزگار بوونتان له قیامه‌ت ئیسلامه‌و به‌س به بێ هیچ ناو نیشانێک.
۸- ئازیزه‌کانم دونیا به که‌م و کورتییه‌که‌ی خۆیه‌وه جێگه‌ی ڕق و کینه له موسڵمانان نییه و دۆست به دۆست بزانن، ئه‌گه‌ر جار و بار به‌رانبه‌رتان هه‌ڵه‌یه‌کیشی کرد. وه دوژمنیش به دوژمن بزانن ئه‌گه‌ر جاروبار پیاوهتیشی له‌گه‌ڵ کردن ده‌خیلتانم هیچ کاتێک له فیکری دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ دووژمنانی دین و میلله‌ته‌که‌تان مه‌بن، به‌ڵام بۆ ئیسڵاحی هه‌موو که‌س هه‌موو کات هه‌وڵ بده‌ن.
۹- به پێویستی ده‌زانم به دڵنیایییه‌وه بڵێم زیندوو کردنه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی حوجره‌کان به ده‌ستی مامۆستا دڵسۆزه‌کان و به هاوکاری جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی کوردستان یه‌کێک له باشترین ڕێگه‌کانی پاراستنی مه‌زهه‌بی ئه‌هلی سوننه‌ت له ئێراندایه.
۱۰- ماموستایان و فه‌قێ خۆشه‌ویسته‌کانم هیچ کاتێک به لۆمه‌ی لۆمه‌کاران و تانه‌ی دووژمنان و بیانوی ماددی سه‌نگه‌ر چۆڵ مه‌که‌ن و ئه‌م مه‌قامه به‌رزه به ئاسانی له ده‌ست مه‌ده‌ن، چونکه ڕێبازی ئێوه ڕێبازی پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان له سه‌ر بێت) و شه‌هیدان و سادقان و ساڵحانه.
۱۱- خه‌ڵکی خۆشه‌ویستی کوردستان هه‌ر وه‌ک له مێژوودا وابوون مامۆستایان به گه‌وره مه‌رجه‌ع و دڵسۆز بزانن و له هیچ کاتێکدا گوێ به دووژمنان مه‌ده‌ن.
له کۆتاییدا دوعای خێر بۆ هه‌مووتان ده‌که‌م و له خوای گه‌وره ده‌پاڕێمه‌وه سه‌ربه‌رزی دونیا و دواڕۆژتان بکات و به هیوای دیتنی هه‌موو یاران له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستمان موحه‌ممه‌د (درود و سه‌لامی خوای له سه‌ر بێت) له ڕۆژی دواییدا.
داوای گه‌ردن ئازادی و دووعای خێرتان لێده‌که‌م و هه‌موو لایه‌کتان به خوای به‌رزی بێ هاوتا ده‌سپێرم.
والسلام علیکم و رحمه الله و برکاته
برای دڵسۆزتان: محه‌ممه‌دی عه‌زیزی به‌رده‌ڕه‌شی
والسلام علی من اتبع الحق والهدی
۹/۱۰/۱۳۸۹ کۆچی هه‌تاوی
تاران/ نه‌خۆشخانه‌ی تاران کلینیک
پێنجشه‌ممه کاتژمێر ۳۰/۱۲ نیوه‌ڕۆ