باخچەی ڕەمەزان
باخچەی ڕەمەزان
ئا/ نیگار حمد علی
۱_خوێندنی دوعای تایبەتی بەیانی و ئیواران ودوای نویژ وزۆربەی کاتەکان ( هاتنە ماڵ و چونە دەر ).
۲_ کەم ووتن و زۆر یادی خوا کردن .
۳_کەم خورادن و زۆر بەخشین و یارمەتی هەژاران ..
۴_کەم خەوتن و زۆر قورئان خویندن .
۵_کەم کردنی موعیدو سەردان و گەران و پەیوەندیەکان .
۶_کەم کردنەوەی تێکەڵاوی و هاتوچۆ.
۷_کەم هاتنە دەر لەماڵ تەنها بۆ مزگەوت و کاری پێویست .
۸_ چاو گرتن و ڕەوشت جوانی و زوهد لە دونیا و یادی مردن .
۹_زمان پاراستن لە ( غەیبەت , باس کردن , قسە هێنان و بردن , درۆ , ڕیایی و….هتد)
۱۰_ئەنجام دانی نوێژی تەراویح و هەموو سونەتەکان پێش نویژ و دوای نویژ.
۱۱_بەکار هێنانی سیواک.
۱۲_بەردەوام دەربڕینی تەوبەو پەشیمانی .
۱۳_ چاکەکردن,ِرێزگرتنی دایک وباوک , سەردانی پێویست .
۱۴_خواردنی ڕۆژوەوان و هەژاران ئامادە بکە .
۱۵_نیەتی باش و جێبەجێ کردنی .
۱۶_ هیمەت بەرزی و پێشبرکێ لە خواپەرستی دا و هاندانی گشتی بۆ چاکە کردن .
۱۷_خەتمی قورئان زیاتر لە جارێک وە هەوڵ دان بۆ لەبەر کردنی .
۱۸_رۆژانە ئەم زیکرانە بکە کە ۵۰۰۰ ( ۱۰۰۰ جار استغفراللە.۱۰۰۰لا الە الا اللە ,۱۰۰۰ صەلەوات لەسەر پیغەمبەر ,۱۰۰۰سبحان اللە وبحمدە سبحان اللە العڤیم,۱۰۰۰ زیکری تر).
۱۹_فەرمان بەچاکەو قەدەغەی خراپە .
۲۰_کەم سەیر کردنی کەنالی ئاسمانی و تەلەفزیۆن .
۲۱_واز هێنان لەسەر پێچی وتاوان ,نوێکردنەوەی تەوبە و دەربرینی پەشیمانی .
۲۲_ئەنجام دانی نویژەکان بە کۆمەڵ ولە کاتی خۆیدا .
۲۳_هێدی و هێمن و دەم بە خەندە بە, دیاری و شیرینی ببخشە بە ماڵ و مناڵت .
۲۴_هەمیشە بەخۆداچونەوە لێپرسینەوە ی نەفس .
۲۵_ ئەنجامدانی زۆرترین کاری چاکەو نزیک بونەوە لە خوا .
۲۶_ شەوانی کۆتایی هەمیشە بێدار بە و تا بەرەبەیان خواپەرستی بکە.
۲۷_ئامۆژگاری و ووتەی جوان ئاراستەی دەوروبەر بکە و وە ئەوانەی پێویستیانە .
۲۸_زیاتر پەیوەندیت بە پەروەردگارەوە هەبێت و هی دەوروبەر کەمتر .
۲۹_بە تەنهایی ڕوو لەخوا بکەو زۆر بپاڕێوە و لە جیهانی ڕۆحدا بژی .
۳۰_ سوپاسی خوا بکە بۆ پێدانی نیعمەتی ئیمان و تەمەنی ئەم ڕەمەزانەت .
سه رچاوه : فیردوس