بابه ته كان

منداڵى شتى جوانى فێر کردم !

هه‌ردى ئه‌نوه‌رمنداڵى شتى جوانى فێر کردم !

هه‌ردى ئه‌نوه‌ر

منداڵى شتى جوانى فێر کردم.. فێرکردنێک که‌هه‌ر ساتێک بیره‌وه‌رییه‌کان ده‌گه‌رِێنه‌وه‌رابردوو چێژم پێ ی ده‌به‌خشێ.. ئه‌و چێژ وه‌رگرتنه‌وام لێ ی ده‌کات که‌هه‌ست به‌بوونى فیترِه‌تێکى پاک بکه‌م.. هه‌رچه‌ند سه‌ره‌تامان هه‌ر به‌فیترِه‌تى پاکه‌! نازانم منداڵى بۆ ئه‌وه‌نده‌پیرۆزه‌تا مردن ئه‌و بیره‌وه‌ریانه‌ى هه‌ر ده‌مێننه‌وه‌..! بیره‌وه‌رییه‌کانیشه‌که‌وام لێ ی ده‌کات له‌ته‌مه‌نى گه‌وره‌ییدا فێرى ژیان بم.. له‌وه‌ده‌چێ وا بیر بکه‌ینه‌وه‌هه‌ندێ جار که‌منداڵى فێری هیچمان ناکات.. چونکه‌منداڵین هیچ نازانین به‌لاَم گه‌ر راستمان بوێت منداڵى فێرى هونه‌رى ژیانمان ده‌کات و پێمان ده‌ڵێت:

 

۱-      ده‌بێت هه‌موو کات به‌رامبه‌ر یه‌کتر لێبوردنمان هه‌بێت و گه‌ر لێکیشى زوێر بووین زوو ئاشتمان بێته‌وه‌.. بۆیه‌منداڵى فێرى ئاشتیمان ده‌کات و ماناى شه‌رِ ئایده‌ى ته‌عه‌سووب و ده‌مارگیرى نازانێت ته‌نها یه‌ک شه‌رِ ده‌زانێت بکات ئه‌ویش شه‌رِێکه‌که‌له‌ناخى هه‌موو منداڵێکدا هه‌یه‌، مانایه‌ک له‌خۆ ده‌گرێت که‌به‌لاى منداڵه‌وه‌پیرۆزه‌..!

 

۲-       منداڵى فێرى ئه‌وه‌ى کردوم که‌نه‌یه‌ى بۆ لام و بێ ی بۆ لام، من هه‌ر دێم بۆ لات، که‌واته‌فێرى ئه‌وه‌ى کردووم هه‌مو کات بێم بۆ لات.

 

۳-       له‌منداڵیا پشتى یه‌کترمان ده‌گرت له‌خۆشى و ناخۆشى دا، بۆیه‌ئێستا ده‌بێت له‌خۆشى و ناخۆشیدا له‌گه‌ڵت بم و رێزى ئه‌و مانه‌وه‌بگیردرێ..!

 

۴-      له‌مناڵیا هه‌موو شته‌کانم به‌جوانى ئه‌بینى، به‌و شێوه‌ئه‌م بینى که‌دڵ پێ ی شاد ئه‌بوو، دڵى منداڵى..! بۆیه‌که‌بیرى ئه‌و کات ده‌که‌م.. ئه‌و شتانه‌ى له‌و له‌حزه‌یه‌له‌به‌ر چاومه‌به‌جوانى ئه‌یانبینم ئه‌گه‌ر ناشرینیش بن..!

 

 

۵-      له‌منداڵیدا ئه‌وه‌له‌بیر ده‌کرێ که‌ماناى کینیه‌یه‌.. کینه‌نییه‌چونکه‌دواى دوو سه‌عات ده‌چینه‌وه‌لاى یه‌کتر.. فێرى ئه‌وه‌شی کردووم که‌کینه‌له‌دڵ نه‌بم.

سه رچاوه : کوردیو

نمایش بیشتر

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا