بابه ته كان

به‌ بۆنه‌ی بیره‌وه‌ری شه‌ھیدبوو

به‌ بۆنه‌ی بیره‌وه‌ری شه‌ھیدبوونی شاری ھه‌ڵه‌بجه

شینێک بۆ ھه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌ھید 

ماموشتا ئیبراهیم مردوخی

 

ھه‌ڵه‌بجه! ئه‌ی گوڵی ده‌شتی به‌ھه‌شتی شاره‌زورم

ته‌لی بزوێنه‌ری ھه‌ست و شعورم

 

له‌به‌رچاومه‌ گه‌شی ئه‌و به‌ژن و باڵا

که‌ خمڵی بوو له‌ داوێنی شنروێی ئاڵ و واڵا

 

ھه‌ڵه‌بجه! ئه‌ی ته‌نووری سووری گڵپه‌ی بیر
و بڕوا

گه‌لێ تاوانه‌ روداوه‌ت له‌بیرچێ و ھه‌روه‌ھا
بڕوا

 

ھه‌ڵه‌بجه! ئه‌ی نمونه‌ی گۆمی خوێنی کوردی
خنکاو

قه‌سابخانه‌ی گه‌لی سه‌دجاره‌ کوژراو

 

له‌به‌رچاومه‌ فڕۆکه‌ی به‌عسی پیس وه‌ک بایه‌قوش
ھات

به‌ جارێ خستیه‌ خوارێ غازی کیمیاوی… کش و
مات

 

وه‌کوو رۆژی حه‌شر ئه‌و شاره‌ شێوا

بڕێ رایکرد به‌ شاخ و ده‌شت و کێوا

 

ئه‌وه‌ی فریا نه‌که‌وت ده‌رچێ له‌ ناوشار

له‌ کۆڵان و شه‌قام که‌وت وه‌ک گه‌ڵای دار

 

ھه‌ڵه‌بجه! ھه‌رله‌به‌رچاومه‌ وه‌کوو فیلمێ
ھه‌تا ماوم

نموونه‌ی رۆڵه‌ ھه‌ڵقرچاوه‌کانت… بۆیه‌
ژاکاوم

 

له‌ به‌رچاومه‌ وه‌کوو لێژنه‌ به‌سه‌ریه‌کدا
ھه‌ڵاژاون

ھه‌موو له‌شیان ره‌ش و شین وه‌ک خوم و وه‌ک
گۆشتی برژاون

 

له‌به‌رچاومه‌ که‌ دایک کۆرپه‌ساوای لێ به‌جێ
ماوه‌

سه‌دان کۆرپه‌ش له‌ ناو گۆم و شه‌پۆلی غازا
خنکاون

 

له‌به‌رچاومه ده‌یان کۆرپه‌ مه‌مۆڵه‌ی ھه‌رله‌ده‌مدایه‌

له‌ باوه‌ش دایکی داکه‌وت و به‌ ده‌م مه‌رگۆ
ئه‌ڵێ دایه‌…

 

له‌به‌رچاومه ھه‌موو مزگه‌وته‌کانت بونه‌
مشتێ خۆڵ

ھه‌موو حوجره‌ و قوتابخانه‌ت کپ و بێده‌نگ و
چۆڵ و ھۆڵ

 

له‌به‌رچاومه په‌ڕه‌ی قورئان له‌ ناو گڵپه‌
و گری سورا

ئه‌سوتا و چه‌تری دوکه‌ڵ ھه‌ڵدرا له‌و شاره‌زورا

 

له‌به‌رچاومه به‌ پێخاوس به‌ره‌و ده‌شت و چیا
و چۆڵ

به‌ره‌و سه‌خت و ھه‌ڵه‌ت، ھه‌ڵدێر و لادۆڵ

 

ئه‌ڕۆیشتن… ئه‌که‌وتن… ھه‌ڵئه‌سانۆ…شینێک
بۆ ھه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌ھید

فڕۆکه‌ش ره‌میه‌ کرد بێ به‌ین له‌ بانۆ

 

له‌به‌رچاومه و له‌ بیرمه‌ تاکوو ماوم

به‌ خوڕ ئه‌ڕژێته‌ خوار فرمێسکی چاوم

 

به‌سه‌رھات ئه‌و مناڵه‌ی وا له‌ ھه‌ڵدێر

له‌ ده‌س باب به‌رده‌بێ و ده‌تلێ سه‌ره‌وژێر

 

ئه‌زیڕێنێ و ئه‌ڵێ ھۆ بابه‌ دایه‌

مه‌ڕۆن توخوا… نه‌جاتم ده‌ن تکایه‌

 

به‌ڵام سه‌رما و کڕێوه‌ و به‌فری کوێستان

به‌ ھیچ جۆر نه‌یده‌دا ده‌رفه‌ت به‌ وێستان

 

به‌ڵێ ئه‌و باب و دایکه‌ جه‌رگ بڕاوه‌

له‌ ماڵ و حاڵ و جێی خۆ رابڕاوه‌

 

به‌جێیان ھێشت جگه‌رگۆشه‌ی عه‌زیزیان

به‌ ھاوار و فوغان و داد و گریان

 

ھه‌تا وون بون ھه‌ر ئه‌یوت بابه‌… دایه‌

مه‌ڕۆن توخوا… نه‌جاتم ده‌ن تکایه‌

 

ھه‌ڵه‌بجه! تۆ یه‌که‌م به‌رخی قه‌سابخانه‌ی
وڵات نیت

گه‌ل و ھۆزت گه‌لێ قوربانی دیکه‌ی وه‌ک ئه‌تۆی
دیت

 

ھه‌ڵه‌بجه! ھه‌موو شاخ و چیا و کێڵگه‌ی وڵاتمان

ھه‌موو مه‌زرا و زه‌وی و جێی ده‌سته‌ڵاتمان

 

چ شار و گوند چ کۆخ و ئاوه‌دانی

چ سه‌یرانگا و روانگه‌ و سه‌وزه‌ڵانی

 

چ دارستان، له‌وه‌ڕگه‌ و باخ و بێشه‌

ھه‌موو ئێستاکه‌ یه‌ک مشت خۆڵه‌ مێشه‌

 

به‌ تێکرا گشت وڵاتی کورده‌واری

که‌ ناز و نیعمه‌تی خوای لێ ده‌باری

 

به‌ جارێ کاول و وێران و چۆڵه‌

له‌ باتی رسق و رۆزی خاک و خۆڵه‌

 

له‌ شاخ و داخ و باخ و ده‌شت و دۆڵی

ئه‌خوێنێ بایه‌قوش ئاھه‌نگی چوڵی

 

ھه‌موو دانیشتوانی ئه‌م وڵاته‌

ئه‌مێستا رۆژره‌شی و خه‌میان خه‌ڵاته‌

 

وه‌کوو تۆ و ھه‌رزنی جوتیاری زانا

پژێنراون له‌ سه‌رتاسه‌ر جیھانا

 

سوئد و نه‌روێژ و فه‌نلاند و ئاڵمان

فه‌رانسه،‌ ئینگلیز و تورکیه‌ ئێران

 

له‌ ئه‌مریکا مه‌پرسه‌ چۆن پژاون

غه‌ریب و لاره‌مل زه‌رد ھه‌ڵگه‌ڕاون

 

کز و داماو و خه‌مبار و په‌رێشان

وه‌کوو برسی و ھه‌تیو بۆ پارویه‌ک نان

 

خوته‌ و بۆڵه‌ و ته‌وانجی مه‌رد و نامه‌رد

ئه‌کێشن، ھه‌ڵئه‌کێشن ئاھی زۆر سه‌رد

 

له‌ ئۆردوگا له‌ ژێر چادر به‌ زستان

به‌ سه‌رما و زوقم و تۆف و به‌فر و باران

 

نه‌خۆش و پیره‌ژن، منداڵی ساوا

ئه‌له‌رزن نانوون تا رۆژ له‌ تاوا

 

ئه‌وانه‌شیان به‌ ناو ماون له‌ عێراق

به‌شی ره‌شیانه‌ به‌ند و شه‌ق و شه‌للاق

 

به‌شی زۆری له‌ جێی خۆی ده‌رکراوه‌

به‌ره‌و گه‌رمای عه‌ره‌بسان راو نراوه‌

 

له‌ ناو خۆڵ و لم و تۆزی عه‌ره‌بسان

فڕێ دراون به‌ بێ دوکتۆر و ده‌رمان

 

له‌ ژێر ده‌س به‌عسی پیسی خوانه‌ناسا

که‌ گوێ نادا به‌ ھیچ قانون و یاسا

 

کز و کۆیله‌ و زه‌لیل و به‌ندکراون

کپ و بێ ده‌نگ غه‌ریب و به‌ش خوراون

 

کزه‌ و قرچه‌ی ده‌رون ناگاته‌ لای که‌س

مه‌گه‌ر ده‌نگیان به‌ته‌نیا خوا بگا و به‌س

 

ئه‌وانه‌ی وا ووتم شاھید خودایه‌

تنۆکێکه‌ له‌ به‌حری ئه‌م به‌ڵایه‌

 

له‌ خوام داوایه‌ زوو ھه‌قمان بسێنێ

ئه‌وه‌ی دوژمن به‌ کورده‌ دایڕزێنێ

 

سه­رچاوه 
: وبلاگی ماموستا ئیبراهیم

نمایش بیشتر

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا