چه‌ند به‌سەر هاتی خوش له زمانی مامۆستا حه‌مه یوسف و حه‌سه‌نی پێنجوێنی
چه‌ند به‌سەر هاتی خوش له زمانی مامۆستا حه‌مه یوسف و حه‌سه‌نی پێنجوێنی
لەوانەیە شتێکتان پێ ناخۆشبێ و خێربێ بۆتان:
رۆژی شەممە ٢٢/٣/٢٠١٤ پاش نوێژی عه‌سر مامۆستا حه‌مه یوسف ته‌له‌فونی كرد كه نیازمان وایه له‌ته‌ك مامۆستا شێخ ئیبراهیمی مەردۆخیدا بێین سه‌رت لێ بده‌ین.. گوتم: یاخودا به‌خێر بێن.. ئیتر من نوێژه‌كه‌ی عه‌سرم كرد و ئه‌وانیش گەیشتن..
من هه‌ندێ قسه‌ی خۆشم بۆ باسكردن كه بانگخواز چ ده‌ورێكی ئیجابی هه‌یه، چۆن سوود به‌خه‌ڵكی ده‌گه‌یه‌نن بۆ دنیا‌و قیامه‌تیان، و دوونموونهم بۆ هێنانه‌وه: نموونه‌ی یه‌كه‌م باسی كابرای ده‌وڵه‌مه‌ند كه ده‌چێت بۆ ئه‌زمر و ده‌یه‌وێ خۆی بكوژێت و گوێی له باسیكی شێخ فاتیحی درود ده‌بێت به‌وهۆیه‌وه لە خۆکوشتن په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌و دێت سوپاسی دەكات..
نموونه‌ی دووه‌م مه‌لای بلجیكی و كوڕه‌كه‌ی چۆن له‌و رۆژه ساردها فریای ئه‌و پیره ژنه ده‌كه‌ون كه خۆی نه‌خنكێنێ و بۆ جومعه‌ی داهاتوو دێت ئیعلانی موسوڵمانبوونی خۆی ده‌كات؟!
مامۆستا حه‌مه یوسفیش رووداوێكی بۆ گێڕامه‌وه شتێکی كه‌متر نه‌بوو له‌وانەی من باسم کردن به‌ڵام ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی جیاواز بوو ئه‌م به‌هۆی بانگخوازه‌وه نه‌بووه.. گو
مه‌لا مه‌حمودی ئاسنهوهیی بۆی گێڕامه‌وه كه ناسراوێكمان لهراوگان بۆی گێڕامه‌وه و گوتی: له‌ناو بێستان و كشتوكاڵهكهمدا كهپرێكم كردبوو، من به كشتهكهی خۆمه‌وه خه‌ریك بووم ژن و پیاوێك هاتنه كهپرهكهو گوتیان: ئیجازه هه‌یه كه‌مێ پشووبده‌ین و دانیشین؟!
منیش گوتم: فه‌رموون.. به‌خێربێن ماڵی خۆتانه.. دانیشن ئێستا منیش هه‌ندێ میوه‌تان بۆدێنم ودێم.. به‌ڵێ، منیش هه‌ندێ كاڵه‌ك و شوتیم بۆ بردن و به‌خێرهاتنم كردن و له‌خۆوه دڵم خهتهرهیهكی پیا هات بەرامبه‌ر به‌و دوانه..! ئینجا رووم كرده پیاوه‌كه‌و گوتم: ئه‌م ئافره‌ته چیته؟ گوتی: خێزانمه.. بۆچ ئەو پرسیاره‌ت كرد؟
گوتم: هه‌ر له‌خۆوه هات به‌خه‌یاڵمدا كه هه‌ڵت گرتبێ!!
ئه‌ویش بزه‌یه‌ك گرتی و گوتی نه‌وه‌ڵلا هه‌ڵم نه‌گرتووه هه‌ر ژنی شهرعیمهو با به‌سەر هاتهكهت بۆ بگێڕمه‌وه..
گوتم: فه‌رموو..
گوتی: من رێبوارم ولەم ماوەیەدا گەشتەکەمم ته‌واو كرد و کۆڵم دا بهكۆڵمدا وکەوتمەرێ بۆ ئەوەی بگەڕێمهوه، له‌رێگه‌دا كه ده‌ڕۆیشتم لهدێیهكدا شه‌وم به‌سه‌ردا هات وگوتم به‌م شه‌وه كه‌ڵكی رۆیشتنی نییه، له‌سه‌ر ئاوێك كه له‌به‌رده‌م چه‌ند ماڵێكدا بوو ئافره‌تێك جلی ئاو پیادههێشت، و منیش سڵاوم لێ‌كرد و گوتم: خوشكم! ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئینسان لێره خانه خوێی نه‌بێ چی بكات باشه؟ ئه‌ویش گوتی: خۆت بكه به‌و ماڵه‌دا كه ده‌رگاكه‌ی كراوه‌ته‌وه.. ئه‌ڵێ منیش خۆم كرد به‌ماڵدا .. به‌ڵام ماڵ كه‌سی تیا نه‌بوو، پاش ماوه‌یه‌ك ئافره‌ته‌كه هاته‌وه‌و بەخێرهاتنێكی باشی كردم و نان وخۆراكی بۆدانام و پاش ئه‌وه شهوبهسهردا هات و كه‌س دیارنه‌بوو،گوتم: خوشكم! كه‌سێك دیار نه‌بوو، پیاوێك برایه‌ك؟!.. گوتی: شه‌ش مانگه من مێرده‌كه‌م مردووه، و ماڵ باوكم و براكانیشم له‌م ده‌ورو بهرهمدان به‌ڵام من ماڵه‌كه‌ی خۆم تێك نه‌داوه.. شه‌وانه براكانم ناو به‌ناو سه‌رم لێ ده‌ده‌ن..
ده‌ڵێ: كاتی خه‌وتن هات و جێگه‌ی له‌سووچێكی ژووره‌كه‌وه بۆ من راخست و له‌و پهڕهكهیشیهوه جێی بۆخۆی راخست وههریهكهمان له‌شوێنی خۆیدا دور به‌دوور راكشاین.
ده‌ڵێ: شه‌وێ خه‌وم لێ نەدەكهوت هه‌رچی شه‌یتانی دنیا هه‌یه هاتن بۆ گیانم.. ته‌ماحم لێ نیشت كه بچمه سه‌ر جێی ئافره‌ته‌كه!! هه‌رچی سه‌رزه‌نشتی خۆمم ده‌كرد و به‌خۆم ده‌گوت: كه ئه‌مه کاری نه‌شیاوه‌و شتی وانابێ.. بێ سوود بوو، شه‌یتان و ده‌روونی به‌دكارم وازیان لێ نه‌ده‌هێنام.. ئاخری له‌نیوه شه‌ودا هه‌ستام و رۆیشتم بۆلای جێگه‌ی ئافره‌ته‌كه‌و ئه‌ویش خه‌به‌ری بوه‌وه‌و گوتی: له‌وه ده‌چێ پێویستت به‌سه‌ر ئاو هه‌بێ.. ئه‌وه سه‌ر ئاوه.. رێنوێنی كردم بۆ شوێنی ده‌ست به‌ئاو گه‌یاندن..
ده‌ڵێ: پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستم به‌ئاو گه‌یاند هاتمه‌وه دووباره شه‌یتانه‌كه‌م زاڵبوو به‌سه‌رمداو ویستم بڕۆمه سه‌ر جێگه‌كه‌ی، هه‌ر له‌گه‌ڵ نزیكی كه‌وتمه‌وه خه‌به‌ری بووه‌وه‌و گوتی: ئه‌وه ده‌ته‌وێ چی بكه‌یت؟
منیش پێم گوت: كه شه‌یتانه‌كه‌م وازم لێ ناهێنێ و خه‌وم لێ ناكه‌وێت..
ئه‌ویش گوتی: ئاخر من پێم گوتی: ماڵ باوك و براكانم له‌م ده‌ورو به‌ره‌ن و شه‌وانه سه‌رده‌ده‌ن و وا هات ئێمه وه‌ها كارێكمان كرد و ئه‌وان هاتن ده‌زانی چی روو ده‌دات؟!
ده‌ڵێ: من هه‌ر سوور بووم له‌سه‌ر داخوازی خۆم و نه‌فس و شه‌یتانم ئه‌ویش پێی گوتم: ده بڕۆره ده‌ره‌وه هه‌ندێ بگه‌ڕێ به‌ڵكو له‌و خه‌یاڵه‌ت په‌شیمان ببیته‌وه..
ده‌ڵێ: منیش رۆیشتمه ده‌روه‌و هه‌ر له‌گه‌ڵ رۆیشتمه ده‌ره‌وه ژنه ده‌رگای داخست و منیش تكام لێ كرد كه بیكاته‌وه .. ئه‌ویش پێی گوتم: هه‌ی نانهجیبهی نمه‌ك به حه‌رامه‌ی خیانه‌ت كاره، بڕۆ بۆ كوێ ده‌چی. بچۆ.. ده‌لێ: منیش پێم گوت: مه‌ردی خوابه! جل و به‌رگ و كۆڵهكهم با هه‌ڵ بگرم.. گوتی: به خودا نای بینیته‌وه.. بڕۆ ملت بشكێنه..
ده‌ڵێ منیش به‌و نیوه‌شه‌وه به‌كۆڵێ خه‌مه‌وه رۆیشتم، ئه‌ی خودایە! ئێستا روو له‌کوێ بکەم؟ به‌و خه‌م وخه‌فه‌ته‌وه ده‌ڕۆیشتم له‌پڕ كه‌وتمه ناو كونی كڵاو رۆژنهیهكهوه، كایهنێك بوو، ژنێك ده‌ستی خستبووه بینی پیاوێكهوەو خه‌ریك بوو دهیخنكاند، كه منی چاو پێكه‌وت هه‌زار جنێوی ناشیرینی پێدام و گوتی: ئه‌وه بۆ هاتوویت بۆ ئێره؟ مێردهكهمت خنكاندووه‌و ده‌ته‌وێ ده‌ست بۆ خۆیشم درێژ بكه‌یت؟! هاواری لێ به‌رز بووه‌وه‌و خه‌ڵكی ئاوایی داڕژاند به‌سه‌رمدا، خه‌ڵكەکە هاتن ئهوەندهیان تێهه‌ڵدام شه‌ق به‌شه‌قی ده‌گوت: بڕۆ به‌ولاوه!! هه‌رچی منیش هاوارم ده‌كرد وه‌ڵڵاهی درۆ ده‌كات.. من ئاگام له‌وه نه‌بوه‌و له‌سه‌ر بانه‌كه كهوتومهتهخوار .. بێ سوود بوو، هه‌تا توانییان بیرازیان كردم ، گوتی: كابرایش كه ژنه‌کە ده‌ستی خستبوه بینی وادیارە مابووی بەتەواوی بخنکێ بۆیە زیندوو بووه‌وه‌و دەنگی لێ بەرزبوەوە و گوتی: ئەو پیاوە راست ده‌كات لێی مه‌ده‌ن، ئه‌و هیچ ئازاری منی نه‌داوه، ژنه سەڵیتەکەم بوو ویستی بمخنكێنێ، نازانم خوا چۆن ئه‌م فریشته‌یه‌ی بۆمن نارد و له‌ده‌ستی رزگاری كردم؟! خۆ ئه‌گه‌ر چه‌ند چركه‌یه‌كی تر ئه‌مه نەهاتبا به‌ته‌واوی ئه‌و بێ ویژدانه دهیخنكاندم!!
ئینجا خه‌ڵكه‌كه‌ش زۆر ته‌ریق بونه‌وه‌و په‌شیمان بوون له‌و هه‌موو تێهه‌ڵدانه‌ی من و منیان دانا‌و گوتیان: تۆ چۆن كه‌وتیته خوارهووهو له‌كوێوه هاتوویت؟
ده‌ڵێ منیش بهسەرهاتهكهی خۆمم بۆ گێڕانه‌وه، ئینجا كابرای كه خه‌ریك بو بخنكێ گوتی: وه‌ڵلا ئه‌وه‌ی ده‌یویست بم خنكێنێ ئه‌وه ژنی دووهه‌مم بوو، ژنه پێشوهكهم مردووه خوا عه‌فووی بكات.. ئه‌و ئافره‌ته‌ش كه تۆ باسی ده‌كه‌یت ده‌ری كردوویت ئه‌وه كچی منه، هه‌ر ئێستا لێت ماره ده‌كه‌م، چونکە تۆ منت لە مردنی حەتمی رزگار کرد.. و هه‌ر له‌ویا لێی ماره كردم..
ئه‌مه‌ی لهتهكمایه ئه‌و ئافره‌ته‌یه!!
ئەم رووداوە کۆمەڵێ پەندی گەورەی لێ وەردگیرێت.. بەجێی دێڵم بۆ خوێنەران.. ئەگەر ئەوان نەیان نووسی ئینشائەڵڵا خۆم دەینووسم.. بزانم ئێوە چ دەڵێن؟!
سه رچاه: مه لپه ری حه‌سه‌ن پێنجوێنی


