بهدرِهوشتی له قووڵایی مێژوو و سه&zw
بهدرِهوشتی له
قووڵایی مێژوو و سه‌رده‌مدا
بورهان محه‌مه‌د ئه‌مین
له هه‌ر كات و سه‌رده‌م
و شوێنێكدا هه‌وا و هه‌وه‌س و ئاره‌زووپه‌رستی باڵی ره‌شی كێشابێت به‌سه‌ر دڵ و ده‌روونی
ئاده‌میزاددا و فیتره‌تی شێواندبێ و به‌رچاوی لێڵ كردبێت و ناخی ئاڵۆز كردبێت و له
به‌رنامه‌ی خوا یاخی بووبێت، له زۆر رهووهوه له ئادهمیهتی خۆی ترازاوه و
رێگه‌ی چه‌وت و چه‌وێڵی بێ شه‌رمانه‌ى گرتۆته به‌ر.
جا وه‌نه‌بێت ئه‌م بهدرِهوشتییهی
ئهمرِۆ، كه له هه‌ندێ هۆكاری راگه‌یاندنه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت، شتێكی
تازه و داهێنراوێكی (مۆدێرن) بێت، به‌ڵكو شتێكی تا سه‌ر ئێسقان كۆن و رزیو و
پتوركاوه، ریشه و ره‌گی پیس و بۆگه‌نی به قووڵایی مێژوودا شۆرِ بۆته‌وه، پێش
هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ر قه‌ومێكی ناله‌بار و هۆزێكی سه‌رگه‌ردان به ناوی قه‌ومی
(لوط) به‌و كاره قێزه‌ونه هه‌ستاون، كه ئاژه‌ڵ و گیانداره درِندهكان به‌لایدا
ناچن.
خواى میهره‌بان پێغه‌مبه‌رێكی
بۆ ره‌وانه كردن به ناوی (لوط)، كه دڵسۆزانه و خه‌مخۆرانه هاورِێ له‌گه‌ڵ
بانگكردنیان بۆ لای خوا، باسی قێزه‌ونی و ده‌رئه‌نجامی ئه‌و بهدرِهوشتییهی به
جۆره‌ها شێوه بۆ كردن، هانی دان كه له رێگه‌ی سروشتی خۆیه‌وه، له رێگه‌ی
هاوسه‌رگیرییه‌وه ئاره‌زووی جنسیی خۆیان دامركێننه‌وه، چه‌نده‌ها ساڵ له‌نێویاندا
مایه‌وه، ترساندنی له سزای خوا، له خه‌شم و قینی په‌روه‌ردگار، به‌ڵام هه‌موو
هه‌وڵه‌كانی ناكام بوو.. تا كار گه‌یشت به‌وه‌ی كه خوای گه‌وره ژماره‌یه‌ك له
فریشته‌كانی ره‌وانه كرد بۆ ماڵی (لوط) پێغه‌مبه‌ر، له شێوه‌ی لاوی جوان و قه‌شه‌نگدا.
جا هه‌ركه نێربازه
بهدرِهوشتهكانی به‌ر ماڵیان به (لوط) پێغه‌مبه‌ر گرت و داوای میوانه‌كانیان ده‌كرد،
ئه‌ویش به بێزاری و غه‌مبارییه‌وه پێی وتن: خه‌ڵكینه غیره‌تتان بێت، ئه‌وانه
میوانی منن، كاری وا زۆر ناشیرینه، ریسواییه، باشه ئێوه تاكه كه‌سێكی ژیر و
سهلارتان تێدا نییه؟!
كاتێ كه كۆڵیان نه‌دا
به شپرهزییهوه خۆی كرد به ماڵدا، فریشته‌كان وتیان: خه‌مت نه‌بێ، ئه‌وانه ئه‌سته‌مه
ده‌ستیان بگاته ئێمه، ئێمه فریشته‌ین!! ئه‌وانه ته‌مه‌نی درێژیان تاكو سه‌رله‌به‌یانییه،
مه‌گه‌ر به‌یانی نزیك نییه؟!
ئینجا فریشته‌كان
چوونه ده‌ره‌وه و روو به خه‌ڵكه‌كه مشتێ خۆڵیان فرِێدا به چرِو چاوی بهدرِهوشتاندا،
ئیتر هه‌موویان به شپرزه‌یی و بۆڵه‌بۆڵ به‌ر ماڵی (لوط) پێغه‌مبه‌ریان چۆڵ كرد وه‌كو
كوێری سه‌رگه‌ردانیان لێ هاتبوو!!
له‌وه‌دا دوا فه‌رمانیان
دا به (لوط) كه ده‌بێت له به‌شی كۆتایی شه‌ودا خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی ـ جگه له
هاوسه‌ره‌كه‌ی كه باوهرِی پێى نه‌بوو ـ شارۆچكه‌كه چۆڵ بكه‌ن و ئاورِیش نه‌ده‌نه‌وه.
جا كاتێ ئه‌وان دوور
كهتبوونهوه، خوای گه‌وره فه‌رمانی دا به ژێروژووركردنی شارۆچكه‌كه‌یان، هه‌روه‌ها
بهردبارانكردنیشان.
جا له كۆتایی ئه‌و به‌سه‌رهاته‌دا
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت، وه‌نه‌بێت ئه‌و سزایانه له سته‌مكاران به‌دوور بێت!!
كه‌چی به‌داخه‌وه سته‌مكارانی
ئهمرِۆ، بهدرِهوشتانی ئهمرِۆ ده‌یانه‌وێت مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و هه‌ڵدێر به‌رن و
دوچاری به‌ڵایه‌كی له‌و چه‌شنه‌ی بكه‌ن!!
په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا
و كۆنگرێسمانه‌كان له سه‌رده‌می زانست و زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیادا بانگه‌شه‌ی بۆ
ده‌كه‌ن، یاسای بۆ دادهرِێژن و (ره‌سمیه‌ت)ى ده‌ده‌نێ؟!
زۆربه‌ی گه‌نج و لاوی
لهمهرِ خۆشمان بیر ناكاته‌وه و تێنافكرێ كه بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌ساد و بهدرِهوشتی
له‌نێویاندا نه‌خشه‌یه‌كی سامناكی بۆ دارِێژراوه و هۆكاره‌كانی راگه‌یاندن خراوه‌ته
خزمه‌تی، تا له لایه‌نه خراپه‌كانه‌وه وه‌كو ئه‌وروپا و ئه‌مریكای لێبێت، له‌لایه‌نی
زانست و زانیاریشه‌وه هه‌ر له‌دواوه بین.
ئیتر زۆربه‌یان بیر
ناكه‌نه‌وه كه هۆی پێشكه‌تنی وڵاتان نه‌به‌ستراوه به ئازادیی ره‌ها و بهدرِهوشتییهوه،
به‌ڵكو به‌ستراوه به‌و زانا و پسپۆرِ و لێهاتووانه‌ی كه شه‌و و رۆژ له تاقیگه‌كاندا
خه‌ریكی تاقیكردنه‌وه و به‌ده‌ستهێنانی زانست و زانیارین و، خه‌ڵكێكی زۆر ته‌نها
نه‌خشه و پلانه‌كانی ئه‌وان پیاده ده‌كه‌ن له هه‌موو بواره‌كاندا.
له سه‌ره‌تای ساڵی
(1997)دا سه‌ردانێكی ئه‌مریكام كرد، له كۆنگرێسدا تاوتوێی بهیاساكردن و ره‌سمیه‌تدان
ده‌كرا به نێربازه‌كان!! چونكه (كلینتۆن) پێشتر به‌ڵێنی پێدابوون، كه ئه‌گه‌ر
ده‌نگی بۆ بده‌ن، ئه‌و هه‌وڵ ده‌دات كه له قه‌ده‌غه‌بوون و یاساغی ده‌ربازیان
بكات!!
جا له‌و رۆژانه‌دا كه
ئێمه له‌وێ بووین، به‌دواداچوونمان ده‌كرد بزانین گفتوگۆ و موناقه‌شه‌كان به‌ره‌و
كوێ ده‌چن.
زۆرێك به ناوی
ئازادیی تاكه‌كه‌سییه‌وه پشتگیری بوون، به‌ڵام ده‌بێ حه‌ق بڵێین كه‌سانێكی بهشههامهت
و ره‌وشت به‌رزیش هه‌بوون كه قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرد و به (منطق) و به‌ڵگه هه‌وڵیان
ده‌دا كه یاساكه سه‌رنه‌گرێت، بۆ نمونه ده‌یانوت:
– ئه‌و حاڵه‌ته ئه‌وه‌نده
ناشیرینه، ئاژه‌ڵیش له‌نێو خۆیاندا به‌و شێوازه ئاره‌زووی جنسیی خۆیان ئه‌نجام
ناده‌ن!
– ئه‌مه پێشێلكردنی
مافی هه‌موویانه، ئه‌گه‌ر ئه‌و رێبازه قێزه‌ونه بگرنه به‌ر، له كه‌متر له سه‌ده‌یه‌كدا
ئه‌مریكا كه‌سی تێدا نامێنێت، ئه‌گه‌ر رێگه له كۆچبه‌ران بگیرێت!
– هه‌ندێك له (مه‌سیحی)
و جوله‌كه‌كانیش ده‌یانوت: ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌گه‌ر ئاوا ببێته باو، دوور نییه به‌ڵایه‌كمان
به‌سه‌ردا بێت وه‌كو ئه‌وه‌ی كاتی خۆی به‌سه‌ر قه‌ومی (لوط) پێغه‌مبه‌ردا هاتووه.
دیاره كه باسی له‌ناوچوونی
ئه‌و قه‌ومه له ته‌ورات و ئینجیلیشدا هاتووه.
جا ئیتر نازانین داخۆ
خه‌مخۆرانی ئه‌م گه‌له سته‌مدیده‌یه و ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی هه‌رێم سنورێك
بۆ (اهانه)كردن و سوكایه‌تیكردن داده‌نێن، له حاڵێكدا پتر له (95%)ى خه‌ڵكی
كوردستان موسڵمانه و تا ئێستا دوور بووه له‌و باس و (پرۆژه) قێزه‌ونانه‌وه.
داخۆ زانایانی بهرِێز
مه‌ترسیی ئه‌و باس و خواسانه له مینبهرهكانهوه ده‌ده‌ن به‌گوێی جه‌ماوه‌ردا،
تا به‌رگری له دڵ و ده‌روونی لاوهكانماندا دروست بێت و به‌ره‌و هه‌ڵدێر نه‌چن؟!
داخۆ پزیشكه‌كان مه‌ترسیی
ئه‌و بهدرِهوشتییه، له رووی پزیشكی و زانستییه‌وه ده‌خه‌نه روو؟!
داخۆ باوكان و سه‌رجه‌م
خه‌ڵكی هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشه نارِهوایهی كه
ده‌كرێته سه‌ر بیروباوهرِ و داب و نه‌ریتی ئه‌م گه‌له بێ كه‌سه‌ی، كه هه‌ر
خوای گه‌وره و میهره‌بانی هه‌یه و هه‌وڵ ده‌رێت ئه‌و زاته‌ش ده‌ستبه‌رداری بێت و
لێی برِهنجێت؟!
به ئومێدی خه‌مخۆری
له روانگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌وه (كلكم راع وكلكم مسؤول عن رعیته).
سه رچاوه : ئیسلام پیک



