ئیعتیكاف سوننه‌ت مزگه‌وت رۆژوو موعته‌كیف ڕه‌مه‌زان
ئیعتیکاف کردن چیه له ڕه‌مه‌زاندا ؟ چۆن و بۆچی ؟
ئیعتیكافی سوننه‌ت ئه‌وه‌یه كه موسوڵمان له‌به‌ر خاتری خوای گه‌وره و بۆ نزیك بوونه‌وه لێی و به ئومێدی وه‌ده‌ست هێنانی پاداشت و ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و وه‌ك سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر r له مزگه‌وتێكدا به نییه‌تی ئیعتیكاف بمێنێته‌وه . ئه‌ویش له ده رۆژی ئاخیری ره‌مه‌زاندا .
1ـمانای : ئیعتیكاف به مانای پابه‌ند بوون و خوو گرتنه به شتێكه‌وه ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ 🙁 ما هذه التماثيلُ التي انتم لها عاكِفُونَ ) الانبیا‌ء/52 واته : ئه‌م په‌یكه‌رانه چییه وا ئێوه پێیانه‌وه پابه‌ندن و خووتان به پهرستنیانهوه گرتووه ؟
له زاراوهییشدا مه‌به‌ست له پابه‌ند بوون و مانه‌وه‌یه له مزگه‌وتێكدا به نیازی خواپه‌رستی و نییه‌تی له خوا نزیك بوونه‌وه .
2ـ شیاوێتی : هه‌موو زانایان رایان وایه كه ئیعتیكاف جائیزه ، چونكه پێغه‌مبه‌ر r ( كان النبي صلى الله عليه وسلم يَعْتَكِفُ ، في كُلِّ رمضانَ عَشَرَةَ أيَّامٍ ، فلما كان العامُ الذي قُبض فيهِ ، اعْتَكَفَ عِشرينَ يوماً (1). رواه البخاري ، وأبو داود ، وابن ماجه ) واته : ده رۆژ له هه‌موو ره‌مه‌زانێك ئیعتیكافی ده‌كرد . له‌و ساڵه‌شدا كه كۆچی دوایی تێدا كرد بیست رۆژ ی ره‌مه‌زانه‌كه‌ی ئیعتیكافی كرد . یاوه‌ران و خێزانه بهرِێزهكانی و ئه‌وانه‌ی له خزمه‌تیدا بوون و ئه‌وانه‌ی پاش جه‌نابیشیان هاتوون ، هه‌موو هه‌ر ئیعتیكافیان كردووه . ئیعتیكاف هه‌ر چه‌نده خێریكی چاكه به‌ڵام حه‌دیسێكی وای به هێزی له‌سه‌ر نه‌هاتووه . ئیمامی ئه‌بو داوود ده‌فه‌رموێ : له ئیمام ئه‌حمه‌دم پرسی : ئه‌رێ هیچ شتێك ده‌رباره‌ی فه‌زڵ و گه‌وره‌یی ئیعتیكاف ده‌زانیت ؟ فه‌رمووی : نا . نه‌خێر ، مه‌گه‌ر حه‌دیسی زه‌عیف .
3ـ به‌شه‌كانی : ئیعتیكاف ده‌بیت به دوو به‌شه‌وه : سوننه‌ت و فه‌رز .
ئیعتیكافی سوننه‌ت ئه‌وه‌یه كه موسوڵمان له‌به‌ر خاتری خوای گه‌وره و بۆ نزیك بوونه‌وه لێی و به ئومێدی وه‌ده‌ست هێنانی پاداشت و ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و وه‌ك سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر r له مزگه‌وتێكدا به نییه‌تی ئیعتیكاف بمێنێته‌وه . ئه‌ویش له ده رۆژی ئاخیری ره‌مه‌زاندا .
ئیعتیكافی فه‌رز ئه‌وه‌یه كه موسوڵمانێك له‌سه‌ر خۆی نه‌زر كردووه‌و بۆته فه‌رزێك له‌سه‌ری كه ده‌بێت بیكات . بۆ نموونه ووتوێتی : شه‌رت بێت به شه‌رتی خوا ئه‌وه‌نده رۆژ ئیعتیكاف بكه‌م . یان به شتێكیه‌وه په‌یوه‌ست كردووه . بۆ نموونه ووتوویه‌تی : ئه‌گه‌ر خوا بكات و ئه‌م نه‌خۆشیه‌م یان ئه‌م نه‌خۆشه‌م چاك بێته‌وه مه‌رج بێت ئه‌وه‌نده رۆژ ئیعتیكاف بكه‌م . له‌م حاڵه‌تانه‌شدا ئیعتیكاف كردنه‌كه واجبه‌و ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت . له سه‌حیحی بوخاریدا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر r فه‌رموویه‌تی 🙁 مَنْ نَذَرَ أنْ يُطِيعَ اللّهَ، فَلْيُطِعْهُ)واته : هه‌ر كه‌س نه‌زرێكی له خۆ گرتبوو كه گوێ رایه‌ڵی فه‌رمانێكی خوا بكات با بیكات . هه‌روه‌ها هه‌ر له بوخاریدا هاتووه كه سیدنا عومه‌ر ـ خوا لێی رازی بێت ـ پرسی 🙁 إنِّي نَذَرْتُ في الجاهليةِ أنْ أعْتَكِفَ ليلةً في المسجِدِ الحَرامِ . فقالَ : أوْفِ بنَذْرِكَ واته : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌زرم كردووه شه‌وێك له مزگه‌وتی حه‌رام ( كه‌عبه ) دا بمێنمه‌وه ، فه‌رمووی : نه‌زره‌كه‌ت بێنه دی .
4ـ كاته‌كه‌ی : ئیعتیكافی نه‌زر به گوێره‌ی كاته نه‌زر كراوهكهیه ، گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ووتبێتی نه‌زری رۆژێكم له‌سه‌ر بێت یان دوو یان سێ ، هه‌ر ئه‌وه‌نده ئیعتیكاف ده‌كات كه برِیاری له‌سه‌ر داوه .
ئه‌مما ئیعتیكافی سوننه‌ت كاتی دیاری كراوی نییه . چونكه خۆی به گوێره‌ی نییهتهكهیه كه كابرا ده‌یه‌وێت چه‌ند له مزگه‌وته‌كه‌دا بمێنێته‌وه . زۆر بێت یان كه‌م مه‌یلی خۆیه‌تی و پاداشتیشی بێ گومان به گوێره‌ی زۆر‌و كه‌می مانهوهكهیهتی .. ئه‌گه‌ر پێویستی كرد و چووه ده‌ره‌وه‌و پاشان هاته‌وه‌و به ته‌ما بوو ئیعتیكاف بكاته‌وه ، نییه‌ته‌كه‌ی تازه ده‌كاته‌وه . یه‌علای كورِی ئومه‌ییه فه‌رمووی : من جاری وا هه‌یه له مزگه‌وت به نییه‌تی ئیعتیكاف بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌مێنمه‌وه . عهگائیش فه‌رمووی : تا بمێنێته‌وه هه‌ر به ئیعتیكاف بۆی حسێبه . كه‌سێك هه‌ر كه له مزگه‌وت به نییه‌تی خواپه‌رستی بمێنێته‌وه ، ئه‌وه ئیعتیكافی كردووه . گه‌ر نییهتهكهشی وا نه‌بوو ئه‌وه هیچ .
5ـ مه‌رجه‌كانی : ئه‌و كه‌سه‌ی ئیعتیكاف ده‌كات مه‌رجه كه موسوڵمان بێت ، له له‌ش گرانی ( له‌ش پیسی ) و حه‌یزو زه‌یستانی پاك بوو بێته‌وه . كه‌وا بوو ئیعتیكاف بۆ كافرو منداڵ و له‌ش گران و حه‌یزدارو زه‌یستان ناشێت .
6ـ روكنه‌كانی : ئیعتیكاف كه مانه‌وه‌یه له مزگه‌وت به نییه‌تی خواپه‌رستی . له غه‌یری مزگه‌وت نابێت و به نییه‌تی غه‌یری خواپه‌رستیش ناشێت . له‌به‌ر گرنگی و روكنێتی نییه‌ته كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ 🙁 وَمَا أُمِرُوا إِلاَّ لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ ) البينة/5 )واته : هه‌ر وایان فه‌رمان پێ كرا بوو كه ته‌نها خوای گه‌وره بپه‌رستن وپهرستنهكانیان تایبه‌ت به‌و كه‌ن . پێغه‌مبه‌ریش r ده‌فه‌رموێ :(إنما الأعمال بالنيات ، وإنما لكل امرئ ما نوى )واته : هه‌موو كار‌و كرده‌وه‌یه‌ك هه‌ر به گوێره‌ی نییهتهكهیهتی ، هه‌ر كه‌سه‌و نییه‌تێكی هه‌یه .
ئه‌مما كه ده‌بێت ئیعتیكافه‌كه له مزگه‌وتدا بێت ، چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ 🙁 وَلاَ تُبَاشِرُوهُنَّ وَأَنتُمْ عَاكِفُونَ فِي الْمَسَاجِدِ ) البقرة/187 )واته : كاری سه‌رجێیی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانتاندا ئه‌نجام مه‌ده‌ن له‌و كاتانه‌ی كه ئیعتیكافتان له مزگه‌وتدا كردووه . ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئیعتیكاف كردن له مزگه‌وت ده‌بێت .
7ـ ئه‌و مزگه‌وتانه‌ی ئیعتیكافیان تێدا ده‌كرێت : را جوێییهك له نێوان زانایاندا ده‌رباره‌ی ئه‌و مزگه‌وتانه‌ی كه بۆ ئیعتیكاف ده‌شێن هه‌یه . ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌و ئه‌حمه‌د و ئیسحاق و ئه‌بو پور رایان وایه كه له‌و مزگه‌وتانه‌دا ئیعتیكاف ده‌كرێت كه پێنج فه‌رزه‌ی نوێژیان به جه‌ماعه‌ت تێدا ده‌كرێت . ئیمامی مالیك و شافیعی و داوود ده‌فه‌رموون له هه‌موو مزگه‌وتێكدا ده‌شێت بكرێت ، چونكه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێز له‌سه‌ر تایبه‌ت كردنی جۆری مزگه‌وت نه‌هاتووه .
مه‌زهه‌بی شافیعی ده‌فه‌رموێ : چاكتر وایه له مزگه‌وتی جامیع دا ئیعتیكاف بكات . واته ئه‌و مزگه‌وته‌ی كه نوێژی كۆمه‌ڵ و هه‌ینی ( جومعه‌و جه‌ماعه‌ت ) تێدا بكرێت . چونكه پێغه‌مبه‌ر r له مزگه‌وتی جامیع دا كردوێتی ، چونكه به‌رده‌وام نوێژی جه‌ماعه‌تی تێدا ده‌كرێت . باله مزگه‌وتێكدا نه‌یكات كه نوێژی جومعه‌ی تێدا ناكرێت تا ناچار نه‌بێت بۆ جومعه كردنه‌كه‌ی برِواته ده‌ره‌وه‌و ئیعتیكافه‌كه‌ی به‌تاڵ كاته‌وه .
موعته‌كیف ( ئه‌و كه‌سه‌ی له ئیعتیكاف دایه ) بۆی هه‌یه بچێته سه‌ر هه‌یوان وحهوشهو سه‌ربان ومنارهی مزگه‌وته‌كه بۆ بانگدان به‌و مه‌رجه‌ی رێی هه‌موویان هه‌ر له ده‌رگای مزگه‌وته‌كه‌وه ( له شوێنی ئیعتیكافه‌كه‌یه‌وه ) بۆیان بچێت ، چونكه هه‌موویان هه‌ر به ناو مزگه‌وته‌كه حسێبن . ئه‌مما ئه‌گه‌ر رێی یه‌كێكیان ( بۆ نموونه مناره‌كه ) پێویستی ده‌كرد له مزگه‌وته‌كه بچێته ده‌ره‌وه‌و له‌وێوه سه‌ركه‌وێته سه‌ری ، ئه‌وه ناشێت ، چونكه به چوونه ده‌ره‌وه‌كه‌ی ـ گه‌ر به ئه‌نقه‌ست بوو ـ ئیعتیكافه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه . به رای ئیمامی مالیك و رایه‌كی ئیمامی ئه‌حمه‌د موعته‌كیف بۆی نییه بچێته هه‌یوان و حه‌وشه‌كه‌ش چ جای سه‌ربان و سه‌ر مناره‌كه ، به‌ڵام له مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی و شافیعی و ریوایهتێكی تری ئیمام ئه‌حمه‌د بۆی هه‌یه بچێته هه‌موویان مادام هی مزگه‌وته‌كه بن .
جمهوری زانایان ده‌فه‌رموون ئافره‌ت بۆی نییه ئیعتیكاف له جێ نوێژی ماڵه‌كه‌ی خۆیدا بكات ، چونكه سیفه‌تی مزگه‌وتی نییه . به‌ڵام ئه‌ویش وه‌كو پیاو ده‌توانێت له مزگه‌وتێكدا ئیعتیكاف بكات . چونكه خێزانه بهرِێزهكانی پێغه‌مبه‌ر r ئیعتیكافیان له مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ردا r ده‌كرد .
8ـ رۆژوو گرتنی موعته‌كیف : له غه‌یری ره‌مه‌زاندا ئه‌گه‌ر موعته‌كیف له‌گه‌ڵ ئیعتیكافهكهشیدا بهرِۆژوو بێت چاكتره ، بهرِۆژووش نه‌بێت هیچی له‌سه‌ر نییه . بوخاری له ئیبنو عومه‌ره‌وه ـ خوا لێیان رازی بێت ـ دهگێرِێتهوه كه سه‌ییدنا عومه‌ر له پێغه‌مبه‌ری r پرسی 🙁 إنِّي نَذَرْتُ في الجاهليةِ أنْ أعْتَكِفَ ليلةً في المسجِدِ الحَرامِ . فقالَ : أوْفِ بنَذْرِكَ )واته : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌زرم كردووه شه‌وێك له مزگه‌وتی حه‌رام ( كه‌عبه ) دا بمێنمه‌وه ، فه‌رمووی : نه‌زره‌كه‌ت بێنه دی .ئه‌م حه‌دیسه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رۆژوو مه‌رجێك نییه له ئیعتیكاف كردن . چونكه خۆ رۆژوو به‌شه‌و ناگیرێت . سه‌عیدی كورِی مه‌نسور ( مامۆستای ئیمامی موسلیمه ) له ئه‌بو سه‌هله‌وه دهگێرِێتهوه : ئافره‌تێكمان نه‌زرێكی له خۆ گرتبوو ، بۆم له عومه‌ری كورِی عبدالعزیز پرسی ، فه‌رمووی : رۆژووی له‌سه‌ر نییه ، مه‌گه‌ر خۆی بیه‌وێت بیگرێت . ئیمامی زوهری كه هه‌ر له‌و كۆرِهدا بوو ، فه‌رمووی : ئیعتیكاف بێ رۆژوو نابێت . عومه‌ری كورِی عبدالعزیز لێی پرسی : هیچ به‌ڵگه‌یه‌كت له پێغه‌مبه‌روه هه‌یه ؟ فه‌رمووی : نه‌خێر ، عومه‌ر پرسی : ئه‌دی قه‌ولێكی ئه‌بو به‌كر ؟ فه‌رمووی : نه‌خێر ، عومه‌ر پرسییه‌وه : ئه‌دی هی عومه‌ر ؟ فه‌رمووی : هی ئه‌ویش ( واته هی ئه‌ویشم هه‌ر نییه ) ، سه‌هل ده‌فه‌رموێ وا بزانم دیسان عومه‌ر لێی پرسیه‌وه : ئه‌دی هی عوسمانت هه‌یه ؟ فه‌رمووی نه‌خێر هی ئه‌ویشم نییه .. له كۆرِی ئه‌وان هاتمه ده‌رێ ئیمامی عهگاء و گاووسم بینی ، لهوانیشم پرسی :ئه‌وانیش هه‌ر فه‌رموویان : رۆژووی له‌سه‌ر نییه مه‌گه‌ر خۆی له زیاده بیگرێت .
ئیمامی الخگابی ده‌فه‌رموێ : خه‌ڵكی له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا راجوێن . حه‌سه‌نی به‌سری و شافیعی ده‌فه‌رموون : ئیعتیكاف بی رۆژوو ده‌شێت . سه‌ییدنا عه‌لی و سه‌ییدنا ئیبنو مه‌سعود فه‌رموویانه : كه‌یفی خۆیه‌تی ، ده‌توانێت بهرِۆژوو بێت ودهشتوانێت بهرِۆژوو نه‌بێت . به‌ڵام ئیمامی مالیك و ئه‌وزاعی هه‌ر ده‌فه‌رموون : حه‌تمه‌ن ئیعتیكاف ده‌بێت رۆژووی له‌گه‌ڵ بێت . ئه‌مه رای ئه‌هلی ره‌ئی و سه‌عیدی كورِی موسه‌ییب و عوروه‌ی كورِی الزوبهیریشه .
9ـ كاتی سه‌ره‌تاو كۆتایی ئیعتیكاف : ووتمان ئیعتیكافی سوننه‌ت كاتێكی دیاری كراوی نییه . هه‌ر كاتێك موعته‌كیف چووه مزگه‌وتێك و نییه‌تی وا بوو ئیعتیكاف ده‌كات ، تا دێته ده‌ره‌وه ئیعتیكافی بۆ حسێبه . ئه‌گه‌ر كه‌سێك وویستی ده رۆژی كۆتایی ره‌مه‌زان ئیعتیكاف بكات ، ئه‌وه پێش خۆرئاوا بوون ده‌چێته جێ ئیعتیكافه‌كه‌ی . چونكه بوخاری دهگێرِێتهوه كه سه‌ییدنا ئه‌بو سه‌عید ـ خوا لێی رازی بێت ـ گێرِاوێتییهوه كه پێغه‌مبه‌ر r فه‌رمووی 🙁 مَنْ كانَ اعْتَكَفَ مَعِيَ ، فَلْيَعْتَكِفْ العَشْرَ الأواخِرَ )واته : ئه‌و كه‌سه‌ی له‌گه‌ڵ من ئیعتیكاف ده‌كات با ده رۆژه‌كه‌ی ئه‌خیر بیكات . یه‌عنی رۆژی بیسته‌م یان بیست و یه‌كه‌می ره‌مه‌زان . هه‌روه‌ها حه‌دیسی موسلیم كه ده‌فه‌رموێ 🙁 كانَ إذا أرادَ أنْ يَعْتَكِفَ ، صَلَّى الفَجْرَ ، ثُمَّ دَخَلَ مَعْتَكِفِهِ. )واته : كه پێغه‌مبه‌ر r بیوویستایه ئیعتیكاف بكات ، نوێژی به‌یانییه‌كه‌ی دهكردو ته‌شریفی ده‌برده جێ ئیعتیكافه‌كه‌ی . یه‌عنی ئه‌و جێگایه‌ی كه له ناو مزگه‌وته‌كه‌دا بۆ ئیعتیكافی خۆی ته‌رخانی كردبوو . ئه‌مما كاتی ته‌شریف برنی بۆ مزگه‌وت به مه‌به‌ستی ئیعتیكافه‌كه ئه‌وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای شه‌وه‌وه ده‌بوو .
هه‌ر كه‌س له ده رۆژی كۆتایی ره‌مه‌زاندا ئیعتیكافی كرد ، له دوای خۆر ئاوا بوونی كۆتا رۆژی ره‌مه‌زان كۆتایی به ئیعتیكافه‌كه‌ی ده‌هێنێت . ئه‌مه‌ش رای ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌و ئیمامی شافیعییه . ئیمامی مالیك و ئیمامی ئه‌حمه‌د ده‌فه‌رموون : موعته‌كیف بۆی هه‌یه دوای ئاوا بوونی خۆری كۆتا رۆژی ره‌مه‌زان كۆتایی به ئیعتیكافه‌كه‌ی بهێنێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام له ئیعتیكافهكهیدا بمێنێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی سبه‌ینێ دهرِواته ده‌رێ بۆنوێژی جه‌ژن ، چاكتره . ئه‌مه‌ش ـ وه‌كو الاپرم له ئه‌بو ئه‌ییوب و ئه‌ویش له ئه‌بو قهلابهوه دهگێرِێتهوه ـ كه پیشه‌ی یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ر بووه ، ئه‌وان هه‌میشه حه‌زیان ده‌كرد كه شه‌وی جه‌ژنی رهمهزانهكهش تا نوێژی جه‌ژن هه‌ر له ئیعتیكافهكهیاندا بمانایه‌ته‌وه . پاشان به چوونیان بۆ نوێژی جه‌ژن كۆتاییان به ئیعتكافهكانیان ده‌هێنا .
ئه‌و كه‌سه‌ی ئیعتیكافێكی نه‌زری له خۆ گرتووه ، جا له رۆژانی ره‌مه‌زاندا بێت ، یان له رۆژانی تر ، به هه‌مان شێوه پێش ئه‌وه‌ی سپێده‌ی ئه‌و رۆژه دیاری كراوه‌ی هه‌ڵ بێت ، ده‌بێ بچێته جێ ئیعتیكافه‌كه‌ی و ئه‌و ماوه‌یه‌ی خۆی نه‌زری كردووه تێیدا بمێنێته‌وه تا ده‌بینێت خه‌پله‌ی خۆر( قرص الشمس )ی كۆتا رۆژی نه‌زر كراوی به ته‌واوی ئاوا بوو ، ئیتر كۆتایی به ئیعتیكافه‌كه‌ی ده‌هێنێت . ئه‌گه‌ر نه‌زری كه‌سێك شه‌و بوو ، یان وویستی شه‌وێك یان چه‌ند شه‌وێك ئیعتیكافی سوننه‌ت بكات ، ئه‌ویش ده‌بێت ئه‌و ساته بچێته جێ ئیعتیكافه‌كه‌یه‌وه كه ده‌بینێت هه‌موو خه‌پله‌ی خۆر وا ئاوا بوو . بۆ كۆتایی پێ هێنانیشی ئه‌و كاته ده‌بێت كه له هه‌ڵهاتنی خۆر دڵنیا ده‌بێت .
ئیمامی ئیبنو حه‌زم ده‌فه‌رموێ : چونكه سه‌ره‌تای شه‌و بریتیه له ئاوا بوونی خۆر . كۆتا هاتنیشی بریتیه له هه‌ڵهاتنه‌وه‌ی خۆر . هه‌ر وه‌كو كه سه‌ره‌تای رۆژ بریتیه له هه‌ڵهاتنی خۆر و كۆتا هاتنیشی بریتیه له ئاوا بوونی ، كه‌وا بوو كه‌س بۆی نییه كاتی زیاده له‌سه‌ر خه‌ڵكی فه‌رز كات ، هه‌ر كه‌س و هه‌ر چه‌ندێكی نه‌زر كرد یان برِیار دا ئیعتیكافی تێدا بكات ئیتر ماوه‌كه هه‌ر ئه‌وه‌یه . ئه‌گه‌ر ئیعتیكافی مانگێكی نه‌زر كردبوو ، یان هه‌ر وه‌كو سوننه‌تێك وویستی مانگێك ئیعتیكاف بكات له‌سه‌ره‌تای یه‌كه‌م شه‌ویه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات . ئینجا پێش ئه‌وه‌ی خه‌پله‌ی خۆر به ته‌واوی ئاوا ببێت ده‌چێته جێ ئیعتیكافه‌كه‌ی و به ئاوا بوونی هه‌موو خه‌پله‌ی خۆری كۆتا رۆژی نه‌زره‌كه‌ی كۆتایی به ئیعتیكافه‌كه‌ی ده‌هێنێت ، ئیتر له ره‌مه‌زاندا بێت یان غه‌یری ره‌مه‌زان .
10ـ ئه‌وی چاكه یان خراپه بۆ موعته‌كیف : شتێكی چاكه موعته‌كیف خواپه‌رستی وه‌كو نوێژ‌و قورئان خوێندن و زیكر‌و ته‌سبیحات زۆرتر بكات . ته‌سبیحاتی وه‌كو سبحان الله و الحمد لله ولا اله الا الله والله اكبر واستغفر الله و سه‌ڵه‌وات دان له پێغه‌مبه‌رو r دوعا‌و زۆر پارِانهوهو هی تر .. چونكه ئه‌مانه هه‌موویان عیباده‌تن و موسوڵمان زیاتر له خوای په‌روه‌ردگار نزیك ده‌كه‌نه‌وه‌و خۆشه‌ویستی ئه‌وی زیاتر له دڵ و ده‌رووندا ده‌چه‌سپێنن.
خوێندنی دینیش هه‌ر له ریزی ئه‌م خێر‌و چاكانهن : وه‌كو ته‌فسیرو حه‌دیس و بابه‌ته‌كانی تری عیلمی شه‌رعی ، هه‌روه‌ها سیره‌ی ژیانی پرِ به‌ره‌كه‌تی پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكان و شه‌هیدان . باشتریش وایه شوێنێكی مزگه‌وته‌كه بۆ خۆی دیاری بكات كه هه‌ر له‌و شوێنه‌دا زۆرتر بمێنێته‌وه هه‌ر وه‌كو كه پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست r وای ده‌كرد .
باش نییه بۆ موعته‌كیف خۆی به قسه‌و قسه‌ڵۆك و شهرِه ده‌مه‌وه خه‌ریك كات ، یان خۆ له كاروبار‌و قسه‌یه‌ك هه‌ڵقورتێنێت كه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه . موسوڵمان ـ نه‌ك هه‌ر له ئیعتیكافیدا ـ به‌ڵكو له هه‌موو كاتێكیدا هه‌ر ده‌بێت ئه‌مه ره‌فتاری بێت ، وه‌كو پێغه‌مبه‌ر r ده‌فه‌رموێت 🙁 مِنْ حُسْنِ إسْلامِ المرءِ ، تركُهُ ما لا يَعنيهِ )واته : له دینداری و ئیسلامخوازی كابرا ئه‌وه‌یه واز له‌و شتانه بێنێت كه په‌یوه‌ندییان به‌مه‌وه نییه ..
هه‌ندێ كه‌س وا ده‌زانێ ئه‌گه‌ر خۆی له قسه كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی بگرێته‌وه بۆ ئیعتیكافه‌كه‌ی چاكه‌و زیاتر له خوای گه‌وره نزیك ده‌بێته‌وه ! به‌ڵام ئه‌مه وا نییه . ئیمامی بوخاری و ئه‌بو داوودو ئیبنو ماجه له ئیبنو عه‌بباسه‌وه ـ خوا لێی رازی بێت ـ گێرِاویانهتهوه كه جارێك پێغه‌مبه‌ر r له‌سه‌ر مینبه‌ر بوو ووتاری ده‌فه‌رموو ، بینی وا پیاوێك هه‌ر به پێوه‌یه‌و دانانیشێت ، پرسیاری ده‌رباره‌ی كرد ، ووتیان : ئه‌وه ئه‌بو ئیسرائیله ، نه‌زری كردووه گه هه‌ر به پێوه بێت و دانه‌نیشێت ، قسه‌ش ناكات و بهرِۆژووشه .. فه‌رمووی 🙁 مُرْهُ فَلْيَتَكَلَّمَ ، وليَسْتَظِلَّ ، وليَقْعُدَ ، ولِيُتِمَّ صَومَهُ ) .واته : فه‌رمانی پێ بكه‌ن با قسه بكات ، با بشچێته به‌ر سێبه‌ر ، با داشنیشێت و رۆژووهكهشی ته‌واو كات . هه‌روه‌ها ئه‌بو داوود له رێگای سیدنا عه‌لییه‌وه ـ خوا لێی رازی بێت گێرِاوێتییهوه كه پێغه‌مبه‌ر r فه‌رموویه‌تی : ( لا يُتْمَ بعدَ احتلامٍ ، ولا صُماتَ يومٍ إلى الليل ) واته : دوای باڵغ بوون هه‌تیووی نامێنێت و هیچ بێ دهنگیهكیش نابێت بگاته شه و…
سه رچاوه به خته وری
