بیست ئامۆژگاری زێرِین بۆخوشك و برایان
بیست ئامۆژگاری زێرِین بۆخوشك و برایان
ئاماده‌كردنى : مامۆستا فه‌ره‌یدون موحه‌ممه‌د
خوشك و برای موسوڵمان ، ئه‌م چه‌ند
ئامۆژگاری یه دیاریه بۆ بهرِێزت بوچیه پێویسته كه تۆش رِچاوی بكه‌یت و له
كرده‌وه‌ی رِۆژانهتدا كاریان پێ بكه‌ی ، وه‌بشزانه به ئه‌نجام دانی ئه‌م چه‌پكه
ئامۆژگاریه ژیانت له سه‌ر پێچی و ناخۆشی و دڵ ته‌نگیه‌وه گهگۆرِێت بۆ ژیانێكی
ئاسووده‌و ئارام و به‌خته‌وه‌ر ، بۆیه هیوا خوازم كه سوودی هه‌بێ بۆت فه‌رموو:
1- ئاگادار‌و وشیاربه نه‌كه‌ی ته‌وبه
دوابخه‌یت ، به‌ڵكو به‌رده‌وام به له‌سه‌ر گهرِانهوه بۆلای خوای گه‌وره و
میهره‌بان ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆنازانی كه‌ی ده‌مریت وه‌بشزانه ئه‌گه‌ر ته‌وبه نه‌كه‌یت
و نهگهرِێیتهوه ئه‌وه ده‌چیته رِیزی سته‌م كارانه‌وه وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت
: [ وَمَن لَّمْ يَتُبْ فَأُوْلَئِكَ هُمُ
الظَّالِمُونَ ] الحجرات /11 واته / ئه‌وانه‌ی كه ته‌وبه ناكه‌ن و ناگهرِێنهوه
بۆلای خوا بهرِاستی ئه‌وانه لهرِیزی سته‌م كارانن ، وه‌بشزانه زانایان ( رِهحمهتی
خوایان لێبێت ) كۆرِان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ته‌وبه واجبه .
2- ئاگادار به فریو نه‌خۆی و هه‌ڵ نه‌خه‌ڵه‌تێی
به‌چه‌ند شتێكی كاتی و شوێن كه‌وتن و لاسایی كردنه‌وه ی تاوان باران ، چونكه
بزانه كه‌تۆ زۆر گه‌وره‌و بهرِێزی وه زۆر له‌وه‌ش گه‌وره‌تری كه بچیته رِیزی
ئاژه‌ڵانه‌وه ،هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت :[إِنْ هُمْ إِلَّا
كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ سَبِيلًا ]
الفرقان /44 واته/ئه‌وانه وه‌ك ئاژه‌ڵ وان به‌ڵكو له ئاژه‌ڵیش خراپتر‌و
گومرِاترن .
3- هه‌وڵ بده له‌زۆربه‌ی ووته‌و كرده‌وه‌كانتدا
شوێن سوننه‌ت بكه‌ویت دوور بكه‌وه‌وه له و شتانه‌ی كه زیانیان بۆ دینت هه‌یه
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه‌خوای گه‌وره ده‌فه‌رمویت :[ وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ
فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا ] الحشر /7 واته /ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله عليه وسلم)” ئه‌نجامی داوه و كردوویه‌تی تۆش ئه‌وه ئه‌نجام بدهووهری
بگره وه‌شوێن پێی هه‌ڵگره و شوێن رِێبازهكهی بكه‌وه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه نه‌هیشی
لێ كردوه تۆش دووربكهوهوه لێی و خۆتی لێ بپارێزه .
4- به‌رده‌وام به له‌سه‌ر یادو زیكری خوا
له‌هه‌موو كاتێكدا جا چ به نهێنی یاخود به‌ئاشكرا یان چبهپێوهبویت یاخود به
دانیشتنه‌وه ، وهئاگادربه نه‌چیته رِیزی بێ ئاگایانه‌وه ، به‌رده‌وام زوبانت
به یادو زیكری خوا برِازێنهوه، چونكه سهرهرِای پاداشتی خوایی قورس بوونی تای
تهرازووا چاكه‌ت ده‌شبێته هۆی پاراستنت له شه‌یتان خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت
:[ فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ وَاشْكُرُواْ لِي وَلاَ تَكْفُرُونِ ] البقرة
/152 واته /یادوزیكرم بكه‌ن ، باس و
یادتان ده‌كه‌م ،سوپاسم بكه‌ن و بێ باوهرِمهبن .
5- خۆت بپارێزه له زۆر چوون بۆ بازارِ مه‌گه‌ر
بۆكاری پێویست نه‌بێت ، وه‌ئه‌گه‌ر هه‌ر چویته بازارِ ئه‌وا ئاگات له‌خۆت بێت له‌كاتی
چوونه بازارِدا هه‌وڵبده به‌پێی فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه
وسلم)” بچیت و بگه رِێیته وه ، وه ئاگادار به زۆر به‌ملاو لادا مهرِوانه
.چونكه چاو كاری خۆی ده كات .
6- سوور به له‌سه‌ر وه‌رگرتنی زانست و
زانیاری وه هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی بده ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها ده‌توانی به‌هۆی
زانسته‌وه به هه‌ورازی ناههمواریهكاندا سه‌ربكه‌ویت ، وه‌هه‌ر زانستی به
سوودیشه ده‌بێته هۆی پاراستنی مرۆڤ له‌دونیاو دوارِۆژدا . وهدهشبێته هۆی
چوونه به‌هه‌شتی به‌نده وخوای گه‌وره به‌هۆی ئه‌و زانسته‌وه رِێگای به‌هه‌شتی
بۆ ئاسان ده‌كات وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)” ده‌فه‌رموێت: [
من سلك طريقا يلتمس فيه علما سهل الله له طريقا الى الجنة ] صحيح جامع الصغير
/للشيخ الالباني ..واته / هه‌ر كه‌سێك رِێگایهك بگرێت بۆفێربوونی زانستێك ئه‌وه
خوای گه‌وره رِێگای به‌هه‌شتی بۆ ئاسان ده‌كات .
7-خۆت بپارێزه له خۆبه‌زل زانین و له‌خۆبایی
بوون ، له‌به‌رئه‌وه‌ی بهرِاستی هۆكارێكی زۆر گرنگه بۆ تورِهبوونی خوا‌و پوچه‌ڵ
بوونه‌وه‌ی كرده‌وه‌كان ، هه‌روه هۆكریشه بۆ گه‌یشتن به دۆزه‌خ ، وه بشزانه
خوای گه‌وره به‌هیچ جۆرێك كه‌سانی خۆبه‌زل زانی خۆش ناوێت .وه‌ك ده‌فه‌رموێت :[
إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ ] لقمان /18 واته / بهرِاستی
خوای گه‌وره ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ی خۆش ناوێت كه لووت به‌رزو له خۆبایین .بۆیه
خۆبه‌زل زانین نكۆڵی كردنه له حه‌ق و رِاستی به كه‌م ته‌ماشاكردنی به‌رامبه‌ریشه
، كه‌واته زۆر ئاگات له‌م رِهوشته بێزراوه بێت پێش ئه‌وه‌ی پێت رِابگهیهنرێت
كه تۆ ئه‌هلی دۆزه‌خیت .وه‌ك پێغه‌به‌ری خوا ” ده‌فه‌رموێت :[ الا أخبركم
بأهل النار ؟ كل عتل جواظ مستكبر ] رواه البخاري( 4918 ) ومسلم ( 3853 ) واته /
ئایا پێتان رِا بگه‌یه‌نم كێن ئه‌هلی دۆزه‌خ ؟ فه‌رمووی : هه‌موو كه‌سێكی دڵ رِهق
و ووشكی ماڵ كۆكهرۆهوهو خه‌یر نهكهرێكی خۆبه زل زان .
8- به‌رده‌وام به له‌سه‌ر خه‌یر كردن كه
ئه‌مه زیاتر به ماڵ و پاره ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت زیاتر له خوای كارجوان
نزیك بیته‌وه ، چونكه به‌هۆی ئه‌و كاره‌وه تاوانه‌كانت دهسرِێنهوه وه‌ك خۆشه‌ویستمان
” ده‌فه‌رموێت : [ الصدقة تطفيء الخطيئة كما يطفيء الما‌ء من النار ] رواه
امام احمد والترمذي وصححه الشيخ الالباني في تخريج ( مشكيلة الفقر 3732
) واته / خه‌یر كردن تاوان ده‌كوژێنێته‌وه
هه‌روه‌ك چۆن ئاو ئاگر ده‌كوژێنێته‌وه .
9- ئاگاداری گفتوگۆ‌و قسه‌كردنت به هه‌وڵ
بده كه‌م بدوێ و زۆر ببیسته ، چونكه هه‌ركه‌س زۆربدوێت زۆریش هه‌ڵه ده‌كات
زۆریش هه‌ڵه‌ی كرد زۆر تاوانبار ده‌بێت ، هه‌وه‌ك به‌وه‌ی كه خوای میههرهبان
چۆن دووگوێی پێداوی به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا یه‌ك ده‌می پێداوی كه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی زۆر ببیسته به‌ڵام كه‌م بدوێ ! پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه
وسلم)” ده‌فه‌رموێت : [ من كان يؤمن بالله واليوم الاخر فاليقل خيرا او ليصمت
] رواه البخاري فتح ( 8/60) واته / هه‌ركه‌س
باوهرِی به‌خواو به رِۆژی دویی هه‌یه با قسه‌ی چاك بكات یاخود بێ ده‌نگ بێت .
10- نه‌كه‌ی بێ ئومێدبیت له رِهحمهتی خوا
، نا به‌ڵكو به‌رده‌وام به ئومێده‌وه بژی و بشزانه كه خوای میهره‌بان خاوه‌ن
رِهحمی خۆیه‌تی و زۆریش لێ بوورده‌یه ، وه ته‌نها بێ باوهرِانن كه له رِحمهتی
خوا بێ ئومێد ده‌بن ، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت :[ إِنَّهُ لاَ يَيْأَسُ مِن
رَّوْحِ اللّهِ إِلاَّ الْقَوْمُ الْكَافِرُونَ ] یوسف/ 87 واته / بهرِاستی كه‌س
له رِهحمهتی خوا مه‌ئیوس و بێ ئومێد نابێ ته‌نها بێ باوهرِان نه‌بێت .
11- خۆت بپارێزه له‌باس كردنی تاوان بۆ خه‌ڵكی
جا چ تاوانێك كه خۆت ئه‌نجامت دابێت یاخود تاوانێك كه كه سێكی تر ئه‌نجامی
دابێت ، چونكه ده‌بێته هۆی هه‌ڵنانی خه‌ڵكی بۆ ئه‌و تاوانه‌و تاوانه‌كانی تر و
وهدهشبێته هۆی به سانایی ته‌ماشاكردنی تاوان و به‌ره‌و سزای خواییت ده‌بات وه‌ك
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت :[ إِنَّ الَّذِينَ يُحِبُّونَ أَن تَشِيعَ الْفَاحِشَةُ
فِي الَّذِينَ آمَنُوا لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ
وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ]
النور /19 واته /ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زوویانه كه خراپه‌و فاحشه له ناو
موسوڵماناندا بڵاو بێته‌وه به‌وه‌ی كه باسی خراپه‌كه‌یان بكه‌ن ، ئه‌وا سزایه
كی زۆر به‌ئێش و ئازار ده‌چێژن له‌دونیاو دوارِۆژدا وه ئه‌وه‌ش خوای گه‌وره ده‌یزانێت
وه ئێوه نایزانن .
12 – دوور بكه‌وه‌وه له شایه‌دی دان به
درۆ ، له‌به‌رئه‌وه‌ی بهرِاستی رِهوشتێكی بێزراوهو ناشیرینه وه ده‌شبێته هۆی
تێك دانی نێوان كه‌سه‌كان و دارِوخانی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه ، وه‌بشزانه شایه‌دی دان
به‌درۆ تاوانێكی گه‌وره‌یه‌و به‌ره‌و درۆكردن و قسه هه‌ڵبه‌ستن و شتی نارِهوا ده‌تبات
، خوای گه‌ورش ده‌فه‌رموێت :[
وَاجْتَنِبُوا قَوْلَ الزُّورِ ]
الحج /30 واته / دوور بكه‌ونه‌وه له شایه‌دی دان به درۆ.
13- خۆت بپارێزه له خۆ شوبهاندن به رِهگهزی
به‌رامبه‌رت هه‌ر له قسه‌كردن و پۆشاك و ههڵسو كه‌وتت تا ده‌گاته هۆكاره‌كانی
جونكاری، چه‌نكه زۆر به‌داخه‌وه له‌م سه‌رده‌می پێشكه‌وتن و جیهانگیریه‌دا مرۆڤ
واخۆی لێ وون بووه ته‌نانه‌ت به رِهگهزی خۆشی رِازی نیه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌ویش
ناوبنێ لاسایی ، بۆیه تكاتان لێ ده‌كه‌م ووریابن به‌ر له‌عنه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى
الله عليه وسلم)” نه‌كه‌ون وه‌ك لهفهرموودهیهكی بهرِێزدا هاتووه [ أن
رسول الله لعن المتشبهات من النساء
بالرجال والمتشبيهن من الرجال بالنسا‌ء ] أخرجه البخاري ( 5885) واته/ پێغه‌مبه‌ری
خوا (صلى الله عليه وسلم)” نه‌فره‌تی كردووه له‌و ئافره‌تانه‌ی كه خۆیان ده‌شوبهێنن
به پیاوان و وه ئه‌و پیاوانه‌شی كه خۆیان ده‌شوبهێنن به ئافره‌تان.
14- ئاگاداربه شه‌رم نه‌كه‌یت له رِاپهرِاندنی
كاری دینداریتدا هه‌میشه كه‌سێك به له‌وانه‌ی كه شانازی ده‌كه‌ن به‌و رِوشته
ئیسلامیه‌ی هه‌ڵیان گرتووه‌و له‌دونیادا پێی ده‌ناسرێنه‌وه‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆیان
باشتره ، بۆیه نه‌كه‌ی ئامان شتێك له دینه‌كه‌ت له‌به‌ر شه‌رم و تانه‌و ته‌شه‌ری
خه‌ڵكی بشاریته‌وه‌و، چونكه هه‌رچی بكه‌ن [ وَأَنتُمُ الأَعْلَوْنَ إِن كُنتُم
مُّؤْمِنِينَ ] ال عمران /139 واته / هه‌ر
ئێوه سه‌ربه‌رزو سه‌رفرازن ئه‌گه‌ر باوهرِدار بن .
15- نه‌كه‌ی به‌بێ پێویستی داوا له‌خه‌ڵكی
بكه‌یت ، خۆت بپارێزه له‌و جۆره داواكردنانه هه‌میشه پشت به ده‌ست و بازووی
خۆت ببه‌سته‌و مه‌به بارگرانی بۆ خه‌ڵكی تر هه‌روه‌ك رسول الله ” ده‌فه‌رموێت
:[ من سأل وله مايغنيه جائت يوم القيامة خدشا أو كدشا في وجه ] رواه امام احمد
صحيح الجامع ( 6255)) واته /ئه‌وه‌ی به‌بێ پێویستی داوا له‌خه‌ڵكی بكات ئه‌وا لهرِۆژی
دواییدا ده‌م و چاوو رِووی رِوشێندراوه .
16-هه‌وڵ بده كه‌سێكی رِاست گۆبیت له‌هه‌موو
ووته‌و كرده‌وه‌كانتدا ، چونكه بهرِاستی هیچ سیفه‌تێك نیه له‌ناو سیفه‌ته به‌رزو
بهرِێزو جوانه‌كاندا به‌وێنه‌ی رِاستگۆیی .به‌وه‌ی رِاستگۆیی به‌وێنه‌ی ئه‌و كه‌شتی
یه گه‌وره‌یه‌یه كهسواربووانی خۆی ده‌گه‌یه‌نێته دوامه‌نزڵ كه‌ئه‌ویش به‌هه‌شته
وه‌ك خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت :[ وَالَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ
أُوْلَئِكَ هُمُ الصِّدِّيقُونَ ] الحدید/19 واته / ئه‌وانه‌ی كه برِوایان به‌خواو
نێردراوه‌كانی هه‌یه به رِاستی رِاست گۆن .هروهها پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله
عليه وسلم)” ده‌فه‌رموێت :[ الصدق طمأنينه والكذب ريبة ] رواه الترمذي قال
حديث صحيح. واته / رِاستگۆیی دڵ ئارامیه و درۆش دڵ ته‌نگی و گومانه .
17 – خوت بپارێزه له غه‌یبه‌ت و باس كردنی
پاش مله ، له‌به‌رئه‌وه‌ی جگه له‌وه‌ی كه رِهوشتێكی بێزراوه ده‌شبێته هۆی
سزای دوارِۆژو هه‌روه‌ها خواردنی گۆشتی براكهشته له‌دونیادا ، وه ده‌م درێژی
كردنیشه بۆسه‌ر شه‌ره‌ف و نامووسی به‌رامبه‌رت .وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله
عليه وسلم)” فه‌رمووی :[ أتدرون مالغيبة ؟ أن تذكر أخاك بما يكره ] رواه
مسلم ( 4/2001) واته / ئایا ئه‌زانن غه‌یبه‌ت
چی یه ؟ فه‌رمووی : باسی براكه‌ت بكه‌ی به‌و جۆره‌ی كه‌پێی ناخۆشه .
18- خۆت رِازاوه بكه به زه‌رده خه‌نه‌و
ده‌م به‌پێكه‌نین ، چونكه ده‌بێته هۆی خه‌یرو سه‌رنج رِاكێشانی به‌رامبه‌رت وه‌بشزانه
تورِهیی و مرِو مۆچی له موسوڵمان نایه‌ت ، به‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله
عليه وسلم)” ده‌فه‌رموێت [ تبسمك في وجه اخيك لك الصدقة ] صحيح سنن الترمذي ( 1594 ) واته / زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك به‌ره‌و
رِووی براكه‌ت بۆت ده‌بێت به خه‌یر .
19 – زۆر یادی مردن بكه‌وه و به‌بیری خۆتی
بهێنه‌وه ئه‌ویش به‌سه‌ردانی هاورِێی و خزم و كه‌س وكاری نه‌خۆشت یان به‌سه‌ردانی
گۆرِستان و بیرلێكردنه‌وه له له‌ناوچوونی گه‌لانی پێشوو ، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت
: [ كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ ]
ال عمران / 185 واته : هه‌موو نه فسێك دبێت مردن بچێژێت .هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری
خوا (صلى الله عليه وسلم)” سه‌باره‌ت به سه‌ردانی گۆرِستان ده‌فه‌رموێت :[
فانها تذكر بالاخرة ] واته / یادی دوارِۆژتان ده‌خاته‌وه .
20- پارێزگاری له نوێژه‌كانت بكه‌و له‌كاتی
خۆیدا ئه‌نجامی بده بۆ برایان له مزگه‌وت و ئافره‌تانیش له‌ماڵه‌وه ، به‌تایبه‌تیش
هه‌ردوو نوێژه كه ( به‌یانی و عه‌صر ) وه‌ك خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت :[
وَالَّذِينَ هُمْ عَلَى صَلَوَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ ] المؤمنون /9 واته / ئه‌وانه‌ی پارێزگاری له نوێژه‌كانیان
ده‌كه‌ن . نیشته جێی به‌هه‌شتی هه‌تاهه‌تایین . هه‌روه‌ها پرسیار كرا له‌پێغه‌مبه‌ری
خوا (صلى الله عليه وسلم) ” كام كرده‌وه زۆر چاكه لای خوا : ئه‌ویش فه‌رمووی
: [ الصلاة على وقتها ] متفق علیه .
سه رچاوه :به هه شت



