له زنجيره توێژينه‌وه‌ى توندره‌ويي ئه‌ڵقه‌ى ( 4 – 6 )
له زنجيره توێژينه‌وه‌ى توندره‌ويي ئه‌ڵقه‌ى ( 4 – 6 )
نوسه ر: دوکتور عمر عبدالعزیز
ئه‌ڵقه‌ی (4): له زنجیره‌ی توندڕه‌ویی
(زیاده‌ڕۆیى له ئایندا)، نه‌ك (زیاده‌ڕۆیى ئاینیى):
له باسى توندڕه‌وییدا، پێویسته ئه‌و سه‌رنجه بده‌ین، كه هه‌ندێك جار به هه‌ڵه زاراوه‌ی (الغلو الدینى) واته: (زیاده‌ڕۆیى ئاینیى)، له‌لایه‌ن هه‌ندێ نووسه‌ر یان خه‌ڵكى گشتییه‌وه، له جیاتى (الغلو فی ا‌لدین) واته: (زیاده‌ڕۆیى له‌ئایندا)، به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كى مه‌نهه‌جییه‌و پێویسته ڕاست بكرێته‌وه، چونكه دانه‌پاڵى ئه‌و صیفه‌ته بۆ ئاین، یان بگوترێ له‌وه‌وه هاتووه، جێگه‌ى قبوڵكردن نیه، له‌كاتێكدا ئاین له خودى خۆیدا- وه‌ك به‌رنامه‌یه‌كى خودایى- بێگوناهه له‌وه‌ى له‌لایه‌ن شوێنكه‌وتووانیه‌وه ده‌خرێنه سه‌رى، یان لێى كه‌مده‌كرێته‌وه. كه‌واته، قسه‌و باسه‌كه له‌سه‌ر كردارێك یان كارێكه خۆى له (زیاده‌ڕۆیى ئاینیدا) ده‌بینیته‌وه، سا بهزیادكردن بێت، یان دهستتوندكردن، جا به نه‌زانی بێت، یان به ئه‌نقه‌ست، لێره‌وه شتێكى ڕاست نیه وشه‌ى (الغلو الدینى) واته زیاده‌ڕۆیى ئاینى، یان زیاده‌ڕۆیى ئاین، یان توندڕه‌ویى ئاینیى به‌كاربهێنرێت.
پێشه‌وایانى ته‌فسیرو فه‌رمووده سه‌رنجى ئه‌م مه‌سه‌له‌یان داوه -ئه‌وه‌نده‌ى ئاگادار بم له هه‌موو كتێبه‌كانى كه‌لتورى ئیسلامی‌دا وشه‌ى (الغلو الدینى) به‌كار نه‌هاتووه، سه‌ربارى به‌دواداگه‌ڕانى بهردهوامو لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌رفراوانم له‌وبواره‌دا،بهحوكمى به‌دواداچوونم بۆباسهكه.
لێره‌وه پێشه‌وا (بوخاری) له (الجامع الصحیح)ه‌كه‌یدا، به‌شێكى ته‌رخانكردووه به‌ناوى (ما یكره من التعمق والتنازع والغلو فی ا‌لدین)، واته ئه‌وه‌ى بێزراوه سه‌باره‌ت به قوڵكردنه‌وه‌و ملهجهڕێو زیاده‌ڕه‌ویى له ئایندا). به‌دواى ئه‌ویشدا پێشه‌وا (مسلم)ى نهیسابورىو چه‌ندین پێشه‌واى فه‌رمووده‌ناسى تریش به‌دوایدا هاتوون. هه‌روه‌ها زانایانیش له نووسه‌رو بانگخوازه هاوچه‌رخه‌كانیش زاراوه‌ى (الغلو الدینى)، یان (توندڕه‌ویى ئایینى)یان به‌كارنه‌هێناوه، مه‌گه‌ر كه‌سانێكى كه‌م، كه سه‌رنجى جیاوازیى نێوان دوو زاراوه‌كه‌یان نه‌داوه، یان هه‌ندێ سیكۆلار كه به‌لایانه‌وه گرنگ نیه چ صیفهتێكى زیادهڕۆیىو توندڕه‌وى بخرێته پاڵ ئاینه‌وه، یان ئاینپه‌روه‌ران بكرێنه زیاده‌ڕه‌و، له‌وانه‌ش به‌كارهێنانیان بۆ زاراوه‌ى زیاده‌ڕۆیى، ئاینى به مه‌به‌ست بێت بۆ شێواندنى ئه‌و لایه‌نه‌ى بیانه‌وێ له‌ئیسلامدا ناشیرینى بكه‌ن، ئه‌ویش تۆمه‌تباركردنى به توندڕه‌ویى‌و ئوسوڵگهرایىو توندوتیژیى‌و گۆشه‌گیریى، له‌كاتێكدا له‌بیریان چوو، یان له‌بیر خۆیان برده‌وه كه ئاین -وه‌ك ئاین، نه‌ك وه‌ك ههڵێنجانو بیرى مرۆڤ- پاك‌و پارێزراوه له‌هه‌ر كهمیىو زیاده‌ڕۆییه‌ك، چونكه ڕێنومایى خوداییه‌و له‌لایه‌ن خوداى دانا‌و زاناوه كه شاره‌زایه به كاروباری بهندهكانىو بێگه‌رده له‌هه‌ر له‌كه‌یه‌ك، دابه‌زیوه.
پێویسته -له‌م سه‌روبه‌نده‌دا- ئاماژه‌یه‌ك بده‌ین به‌وه‌ى كه پابه‌ندبوونى ته‌واو به ئیسلام‌و گوێڕایه‌ڵى فهرمانهكانىو شوێنكه‌وتنى سووننه‌ته ڕاستهكهىو ده‌ستگرتن به كاروباره گرنگهكانهوهو دوركه‌وتنه‌وه لهجێگومانهكانو كاركردن به پارێزه‌ره فهرمانهكانو ڕاوبۆچوونه ڕا لهسهرزۆرهكان، له‌جیاتى كاروباره جیاوازه‌كان؛ ئه‌مانه پێیان ناگوترێ زیاده‌ڕۆیى له‌ئایندا، (زیاده‌ڕۆیى له‌ئایندا) وه‌ك پێشتر له پێناسه زمانىو زاراوهییهكهیدا ڕوونمان كرده‌وه، ناگوترێ مه‌گه‌ر به‌سه‌ر شتێك‌دا كه سنورشكێنییهكى ڕوونى تێدابێت، له‌وه‌ى شه‌رعى خوداوه‌ند دایناوه، یان پابه‌ندكردنى خه‌ڵك به‌و كاره.
زنجیره‌ی توێژینه‌وه‌ی (توندڕه‌ویی له ئایندا) :
ئه‌ڵقه‌ی 5: نمونه‌كانى زبادهڕهویى (ئه‌هلى كتاب له قورئاندا ):
له قورئانى پیرۆزدا نموونه‌ى زۆر هه‌یه له‌و زیادهڕۆییهى ئه‌هلى كیتابى تێكه‌وتووه، جا له ڕه‌هه‌ندى فیكریىو باوه‌ڕیه‌وه بێت یان ڕه‌هه‌ندى هه‌ڵسوكه‌وتى كرداریه‌وه، له‌گه‌لأ هۆشیاریدان به میلله‌تى ئیسلام نه‌بادا بكه‌ونه ئه‌و هه‌ڵانه‌ى ئه‌وانى تێكه‌وتن. ده‌كرێ چه‌ند نموونه‌یه‌ك بهێنینه‌وه كه تیایدا ئه‌و زیاده‌ڕه‌وییه -به هه‌ردوو جۆره‌كه‌یه‌وه- به‌رجه‌سته ده‌بێت كه قورئان هۆشیاریى له‌سه‌رداوه، زۆرتریشى ئه‌و ڕێ‌و شوێنانه‌ش كه باسى ناكردنى ڕوون‌و بێ گرێ ده‌كات له سوره‌تى(النسا‌و)و (المائده) دان، به‌ده‌سته‌واژه‌ى (لا تغلوا) واته: زیاده‌ڕۆیى مه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌هلى كیتابه‌كان له‌سه‌ر ڕه‌وتى خۆیان سووربوون‌و ملیان نه‌دا، به‌شێكى زۆریان به‌رده‌وامبون لهسهرگهردانى فیكرى خۆیان، چه‌نه نموونه‌یه‌ك له‌وانه:
زیاده‌ڕه‌وییان له گه‌وره‌كردنى هه‌ندێ پێغه‌مبه‌رو پیاوچاك‌و كردنیان به په‌روه‌ردگارو بریكارى خودا، پێیان وابوو كه سوود یان زیان ده‌گه‌یه‌نن، خوداى گه‌وره فه‌رموویه‌تى:جووله‌كه وتیان: عوزه‌یر كوڕى خودایه، نهسرانییهكانیش وتیان: مه‌سیح كوڕى خودایه، ئه‌وه گوته‌ى ده‌مى ئه‌وانه، خۆیان به‌قسه‌ى بێ باوه‌ڕه پێشینه‌كان ده‌چوێنن، خوا له‌ناویان به‌رێت كه چۆن بوختان هه‌ڵده‌به‌ستن. ئه‌وان قه‌شه‌و چلهكێشهكانى خۆیان‌و مه‌سیحى كوڕى مه‌ریه‌میان -بێ له خودا- كردبووه په‌روه‌ردگارى خۆیان، له‌كاتێكدا كه فه‌رمانیان پێنه‌كرابوو، جگه له‌وه‌ى تاكه فه‌رمانڕه‌واو په‌رستراوێك بپه‌رستن، جگه له‌و په‌رستراوى تر نیه، ئه‌و بێگه‌ردو پاكه له‌و شیركهى ده‌یخه‌نه پاڵى.التوبة/30-31.
زیاده‌ڕه‌ویى نه‌سرانیه‌كان له گهورهكردنو به مه‌زن زانینى عیسادا:
وه‌ك په‌رچه‌كردارێك بۆ ئه‌و زیادهڕۆییهى كه جوله‌كه سوكایه‌تیان ده‌رهه‌قى كردبوو، ئه‌وه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى بكه‌ونه داوى شیركه گه‌وره‌كه‌وه، كه شیركى به‌ناو سێكوچكهكهیه، خوداى گه‌وره فه‌رموویه‌تى: ئه‌وانه كافربوون كه وتیان خودا عیسا كوڕى مه‌ریه‌مه، مه‌سیحیش وتى: هه‌ى ڕۆڵه‌كانى ئیسرائیل ئه‌و خودایه بپه‌رستن كه په‌روه‌ردگارى من‌و ئێوه‌شه، هه‌ركه‌سێ شیرك بۆ خودا بڕیاربدات، ئه‌وا خودا به‌هه‌شتى لێ حه‌رام دهكاتو ماڵى دۆزه‌خه، سته‌مكارانیش هیچ پشتیوانێكیان نابێت، ئه‌وانه‌ى گوتیان خودا سێیه‌مى سێ كه‌سه‌كه‌یه كافربوون، هیچ په‌رستراوێك باوه‌ڕى پێ ناكرێ جگه له خودایه‌كى تاقانه، خۆئه‌گه‌ر وازنه‌هێنن له‌وانه‌ى ده‌یڵێن، ئه‌شكه‌نجه‌ى به‌ئازار بهرئهوانه ده‌كه‌وێت كه كافربوون. المائده/٧٢–٧٣،
پاشان قورئانى پیرۆز ئه‌وه‌یان بیرده‌خاته‌وه كه عیسا جگه له مرۆڤێكى پێغه‌مبه‌ر شتێكى دیكه نه‌بوه، زیان‌و سوودیان پێ ناگه‌یه‌نێت ده‌فه‌رمووێت: مه‌سیحى كوڕى مه‌ریه‌م شتێك نه‌بووه جگه له په‌یامبه‌رێك كه پێش ئه‌و چه‌ندین پێغه‌مبه‌رى تر ڕۆیشتوون، دایكى كه‌سێكى زۆر ڕاستگۆ یوو، هه‌ردووكیان پێكه‌وه خۆراكیان ده‌خوارد، بڕوانه چۆن ئێمه ئایه‌ته‌كان ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه بۆیان، پاشان بڕوانه چۆن درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن. پێیان بڵێ: ئێوه جگه له خودا كه‌سێك ده‌په‌رستن، كه هیچ زیان‌و سوودێكى نیه بۆتان؟ له‌كاتێكدا كه خودا بیسه‌رو زانایه!.
المائده/ ٧٥-٧٦.
زیاده‌ڕۆیى هه‌ندێكیان له حه‌رامكردنى جوانییه‌كان و ڕۆزییهكان خودا:
زیاده‌ڕۆیى هه‌ندێكیان له حه‌رامكردنى جوانییه‌كانى خودا‌و ڕۆزییه باشه‌كانیدا بوو، ئه‌مه‌ش بووه هۆى كهوتنهداوى شیركى تهشریعكردنى هه‌ندێك شت كه خواى گه‌وره ڕێگه‌ى پێنه‌دابوو، هه‌روه‌ها فره‌ڕۆیى له خواپهرستیىو خۆئازاردانو بێبه‌شكردنى له چێژهكانو وازهێنان له هاوسهرێتىو زیاده‌ڕۆیى له داهێنانى سروتى خواپهرستیداو شوێنكه‌وتنى باوه‌ڕى پڕوپوچو داهێنراوو شتى بێزراو، ئه‌م كارانه ئه‌وانى خسته ئه‌و هه‌ڵدێرى ڕههبانیهتو كهنارهگیرییهى كه خودا ڕۆژێك له ڕۆژان له‌سه‌رى دانه‌نابوون، خوداى گه‌وره فه‌رموویه‌تى: به‌شوێن نه‌ته‌وه‌ى نوح‌و ئیبراهیمدا، پێغه‌مبه‌رانى خۆمانمان هێنا، عیساى كوڕى مهریهمیشمان به‌دوایاندا هێناو ئینجیلمان پێداو بهزهیىو میهره‌بانیمان خستهدڵى شوێنكه‌وتووانى، گۆشهنشینیىو ڕههبانیهتێكیشیان داهێنا، ئێمه ته‌نها بۆ ڕه‌زاى خودا له‌سه‌رمان نهنووسیبون، به‌ڵام وه‌كو خۆى پارێزگاری‌یان لێنه‌كرد، جا، ئه‌وانه‌یان كه باوه‌ڕیان هێنا پاداشتهكهیانمان دانه‌وه، زۆرینه‌یه‌كیش له‌وان له ئاین ده‌رچوون. الحدید/٢٧.
پێشه‌وا (قورتوبى) له ته‌فسیرى ئایه‌تى (171)ى سوره‌تى (النساء)دا كه ده‌فه‌رموێت: [لا تغلوا فی دینكم] وتوویه‌تى: موفه‌سسیران گوتویانه: مه‌به‌ست له‌وه زیاده‌ڕه‌ویى جووله‌كه بوو، سه‌باره‌ت به عیسا، كه تۆمه‌تیان خستهپالأ مه‌ریه‌مى دایكى (سه‌لامى خوایان له‌سه‌ر بێت)، هه‌روه‌ها زیاده‌ڕۆیى نه‌سرانیه‌كان ئه‌وه‌بوو عیسایان برده ڕیزى خودا، بۆیه هه‌موو زیادهڕهۆیىو كهمڕهوییهك خراپ‌و بێ باوه‌ڕیه. شاعیرێك وتویهتى: نه‌كه‌ى له‌هیچ كاروبارێكدا زیاده‌ڕه‌وى بكه‌ى، به‌ڵكو میانه‌ڕه‌و به. لادان به‌ملا یان بهولاى میانه‌ڕه‌ویدا بێكهڵكو خراپه.
(نه‌وه‌وی جامی) له ته‌فسیرى هه‌مان ئایه‌تدا وتوویه‌تى: “زیاده‌ڕه‌ویى مه‌كه‌ن لهئاینهكهتاندا، واته فره‌ڕۆیى مه‌كه‌ن له گه‌وره‌كردنى عیسادا، چونكه ئه‌وه ڕاست نیه، هه‌روه‌كو جووله‌كه زیاده‌ڕه‌وییان كرد له تانه‌لێدانى، كاتێ گوتیان: ئه‌و ڕۆڵه‌ى زینایه، كه‌واته هه‌ردوو جه‌مسه‌رى میانهڕهوییهكه خراپه.
هه‌روه‌ها زاناى بلیمه‌ت (محمد رشید رچا) له هه‌مان جێكهوتهدا وتویهتى: ئه‌م ئایه‌تانه بۆ وه‌ڵامى به‌ڵگه‌ى نه‌صرانییه‌كان دابه‌زیوه، پاش وه‌ڵامى به‌ڵگه‌كانى جوله‌كه‌و نه‌هێشتنى به‌هانه‌كانیان.. جوله‌كه له سوكایه‌تیكردن به عیسا‌و بێ ڕێزیكردن بهرامبهرىو بهكافركردنى، زۆر ڕۆچوون، نهصرانیهكانیش له گهورهكردنو پیرۆزكردنى عیسادا زیاده‌ڕۆییان كرد‌و زۆر ڕۆچوون.
كاتێ خوداى گه‌وره گومانه‌كانى ئه‌وانى ڕه‌وانده‌وه، گومانه‌كانى ئهمانیشى نه‌هێشت، فه‌رمووى: (ئه‌ى خاوه‌ن كیتابه‌كان! زیاده‌ڕۆیى مه‌كه‌ن له ئاینهكهتاندا) نه‌كه‌ن ئه‌و سنوورانه بشكێنن كه خودا بۆى داناون، زیادكردن بۆ ئاین وه‌ك لێكهمكردنهوهیهتى، هه‌ردووكیان ده‌رچوونه له‌بارى ئاسایى ئاینه‌كه. (جگه له ڕاسته‌قینه هیچ له‌باره‌ى خوداوه مه‌ڵێن). واته: ئه‌و شته‌ى چه‌سپاوو به‌دیهاتووه له‌خودى خۆیدا، یان به ده‌قێكى ئاینى ده‌ماوده‌م، یان به به‌ڵگه‌یه‌كى عه‌قڵى یه‌كلاكه‌ره‌وه، به‌ڕاستى ئێوه بۆ هیچ قسه‌یه‌كتان سه‌باره‌ت به‌عیسا به‌ڵگه‌یه‌كى له‌و جۆره‌تان پێ نیه، (به‌ڕاستى مه‌سیحى كوڕى مه‌ریه‌م په‌یامبه‌رى خودایه).
هه‌روه‌ها له ته‌فسیرى ئایه‌تى (77)ى سوره‌تى (المائده)دا كه باسمان كرد، وتویهتى: (غلو): بریتیه له زیادهڕهویىو له‌سنوور ده‌رچوون، ئه‌گه‌ر له‌ئایندا بێت ئه‌و ده‌رچوونه له‌سنورى وه‌حى دابهزیو، به‌ره‌و حه‌زو ئاره‌زووه‌كانى نه‌فس، وه‌ك دانانى پێغهمبهرانو پیاوچاكان به په‌روه‌ردگار، كه سوودو زیان ده‌به‌خشن به‌پێى ده‌سه‌ڵاتێكى غه‌یبیى به‌ده‌ر لهسووننهته خوداییه‌كان كه یاساى هۆو هۆكاره بهردهستهكانهو به‌و هۆیه‌وه كردویانن بهخواوهندو ده‌په‌رسترێن! له‌جیاتى خودا بانگیان لێده‌كرێت، یان له‌گه‌لأ خودا هانایان بۆ ده‌برێت.. هه‌روه‌ها وه‌ك كۆمه‌ڵه په‌رستنێك كه خودا مۆڵه‌تى پێنه‌داوه‌و حه‌رامكردنى شتێك حه‌رام نه‌كرابێ، وه‌ك ئه‌و حهڵاڵانهى كه شیش‌و گۆشه‌گیره‌كان له‌سه‌ر خۆیان‌و شوێنكه‌وتووانیان حه‌رامیان كردووه، وه‌ك فرهڕهوییهك له‌په‌رستندا، جا ئه‌وه بۆ ڕه‌زامه‌ندیى خودا یان بۆ ڕوپامایىو شۆره‌ت بووبێت وه‌ك یه‌كه، خوداى گه‌وره قه‌ده‌غه‌ى كردووه له‌سه‌ر ئه‌هلى كیتابه‌كان -ئه‌وانه‌ى هاوژیانى دابه‌زینى قورئان بوون- ئه‌و جۆره زیاده‌ڕه‌وییه بكه‌ن كه پێشتر خه‌ڵكى میلله‌ته‌كه‌یان كردویانه، هه‌روه‌ها ئه‌و لاساییهى بووه هۆى سه‌ر لێشێواندنیان.
له‌و پێگه‌یه‌وه خوداى گه‌وره هۆشیارى داوه‌ته میلله‌تى ئیسلام له كه‌وتنه چاڵى ئه‌و زیاده‌ڕه‌وییه‌ى ئه‌هلى كیتاب له چه‌ندین جێگه‌ى تردا تێى كه‌وتوون، له‌وانه ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه كه باسى ڕوونكردنه‌وه‌ى دۆخى ئه‌هلى كیتابه، كه چۆن كه‌وتوونه‌ته ئه‌و زیادهڕۆییهى خودا له ئایینه‌كه‌یاندا لێى قه‌ده‌غه‌كردوون: ئه‌ى خه‌ڵكى باوه‌ڕدار، ئه‌و شته باشانه‌ى خودا بۆتانى حه‌ڵالأ كردووه، حه‌رامى مه‌كه‌ن، ده‌ست درێژیى مه‌كه‌ن، خودا دهستدرێژیكارانى خۆشناوێت، بخۆن له‌و ڕۆزییه حهڵاڵهى خودا پێى داون به حه‌ڵاڵى نۆشتان بێت، خۆپارێز بن له‌و خودایه‌ى ئێوه باوه‌ڕتان پێیه‌تى. (زهمهخشهرى) له ته‌فسیرى ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌ڵێت: “به‌ماناى ئه‌وه، لهخۆتانى قه‌ده‌غه مه‌كه‌ن وه‌ك حه‌رامكردن، یان به‌زیاده‌ڕۆیى مه‌ڵێن: ئه‌وه‌مان حه‌رامكرد له‌سه‌ر خۆمان، به‌نیازى وازلێهێنانو چلهكێشىو سكهه‌ڵگوشین. له سنوره حهڵاڵهكانى خودا ده‌رمه‌چن بۆ حهرامهكانى، یان ده‌ستبڵاوى مه‌كه‌ن له‌خواردنى حه‌ڵاڵدا، یان به‌زۆرو سته‌مكاریى شته حه‌ڵاڵه‌كان حه‌رام مه‌كه‌ن. المائده/ ٨٧ – ٨٨.
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه له ئایه‌ته‌كه‌دا خواى گه‌وره تا ئاستى حه‌رامكردن قه‌ده‌غه‌ى كردووه، كه ئیمانداران شتێك له‌سه‌ر خۆیان یان خه‌ڵك حه‌رام بكه‌ن كه خودا حه‌ڵاڵى كردبێت‌و ئه‌وه‌ى ڕوونكردۆته‌وه كه هه‌موو حهڵاڵێكى باش ڕۆزییهكى خوداییه‌و دروسته چێژى لێ وه‌ربگیرێت‌و حه‌رامكردنى شتهباشهكانو ڕۆزى حه‌ڵاڵ، شكانى سنوره‌كانى شه‌ریعه‌ته‌كه‌ى هه‌روه‌كو ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر باشه‌كان به كردنیان به‌شتى پیس‌و حه‌رامكراو، ئه‌ویش سنوورشكێنیه وه‌ك یه‌ك. له حیكمه‌تى ئه‌و قهدهغهكردنهدا ده‌فه‌رموێت: (خودا دهستدرێژكارانى خۆش ناوێت) ئه‌وه زیاده هاندانێكه بۆ خۆلادان لهسنورشكێنى. هه‌روه‌كو په‌یوه‌ستكردنى فه‌رمانه‌كه به(ته‌قواى) خوداوه‌و به‌خواردنى ڕۆزى باش‌و حه‌ڵاڵ، ئاماژه‌یه بۆ ئاوێته‌بوونى مانا ئیمانیه‌كان له‌گه‌لأ ڕه‌هه‌نده ژیانیهكانى تر‌و ئه‌و غهریزانهى خودا مرۆڤى له‌سه‌ر دروست كردووه، به‌ته‌واوى پێچه‌وانه‌ى ئه‌و تێڕوانینه‌یه یان ئه‌و ڕێبازه‌یه كه هه‌ندێ زیاده‌ڕه‌و له‌ئاییندا ده‌یگرنه‌به‌ر، له‌ڕێگه‌ى وازهێنانى ئه‌و حهڵاڵهى خودا به‌مرۆڤى به‌خشیوه‌و ئه‌و نازو نیعهتهى داواى لێ كردون باسى بكهنو چێژى لێ وهربگرنو وه‌ك ئه‌و ڕه‌وشه‌ى زۆرێكى خه‌ڵك تێیكه‌وتن له‌هه‌ندێ قۆناغى مێژووى ئیسلامی‌دا به‌ناوى خواپهرستنو خۆنزیك كردنه‌وه له‌خواوه، ئه‌وه‌ش بهشوێنكهوتنى ئه‌و چلهكێشه نهسرانیانهى خوداى گه‌وره هۆشیارى پێداین شوێنیان نه‌كه‌وین.
(قورتبی) له ته‌فسیرى ئه‌و ئایه‌ته‌دا وتویهتى: ((زانایان وتویانه، ئه‌م ئایه‌ته‌و هاوشێوهكانىو ئه‌و فه‌رموودانه‌ش كه به‌و مانایه هاتوون. به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه بۆ زیاده‌ڕه‌وه چلهكێشهكانو خه‌ڵكه ده‌ست به‌تاڵه سۆفیه‌كان، چونكه هه‌ریه‌كێك له‌و تاقمانه له‌سه‌ره ڕێگاى خۆى لایداوه‌و ئامانجى نه‌پێكاوه.)) (ته‌به‌ری) وتویهتى: ((هیچ موسڵمانێك بۆى نیه شتێك حه‌رام بكات له‌سه‌ر خۆى له‌و شتانى خودا حه‌ڵاڵى كردون بۆ ئیمانداران، له خواردنى باش‌و پۆشاكى باش‌و هاوسه‌رى باش)).
ده‌گێڕنه‌وه كه هه‌ندێك له هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ری خوا له ماڵه‌كانیان دانیشتن‌و ویستیان وه‌ك كارى نه‌سرانیه‌كان بكه‌ن بهحهرامكردنى خۆراك‌و پۆشاكى باش‌و خۆ جیاكردنه‌وه له ژنه‌كانیان، ویستیان چلهكێشى بكه‌ن -نه‌گۆشت بخۆن‌و نهچهورى. كه ئه‌و هه‌واڵه گه‌یشته‌وه به پێغه‌مبه‌ر قه‌ده‌غه‌ى لێكردن‌و ئاگادارى كردن كه ئه‌و ژن دههێنێتو خۆراك دهخواتو دهخهوێتو شه‌و نوێژدهكاتو ڕۆژو دهگرێتو هه‌ندێ جاریش به‌ڕۆژو نابێت، هه‌ر كه‌سێكیش له‌و ڕێبازه لابدات له‌ئه‌و نییه، هه‌روه‌ها پێى فه‌رموون: گه‌لانى پێش ئێوه به‌م توندڕه‌ویه له‌ناوچوون، له‌سه‌رخۆیان توندكرد خودا‌ش ده‌ستى له‌سه‌ر توندكردن، ببینن ئه‌وه پاشماوهكانیانه.
له (دێر)و (كڵێسا)كاندا، ئه‌و ئایه‌ته‌ش له‌باره‌ى ئه‌وانه‌وه دابه‌زیوه، ئه‌م فه‌رمووده‌یه (ابن عباس)و كه‌سانى تریش گێڕاویانه‌ته‌وه.
ره‌شید ڕه‌زا- له‌م باره‌یه‌وه- ئاماژه ده‌دات به‌وه كه: راسته، له‌وانه‌یه حه‌رامكردنى حه‌ڵاڵه‌كان په‌یوه‌ندیى به به‌جێهێنانى سوێندێك یان نهزرێكهوه نه‌بێت، له‌وانه‌شه پابه‌ندیی بێت به‌وانه‌وه، هه‌ردوكیشیان دروست نین، پابه‌ندبوون بۆ مه‌به‌ستى خۆڕاهێنان له‌سه‌ر بارى بێ به‌ش بوون لهخۆشیى، یان له‌وانه‌یه بۆ ڕازیكردنى سه‌ره‌تای توڕه‌بونێك بێت، به‌ڵام وازهێنان له حه‌ڵاڵه‌كان به‌شێوازى وازهێنان له حه‌رامه‌كان -با به‌بێ نه‌زرو سوێندیش بێت- خۆ نزیككردنهوهش بێت له‌خوداى گه‌وره، بهخۆڕهتاندنو بێ به‌شكردنى، ئه‌مه جێگه‌ى گومان‌و به‌شێكى زۆرى خه‌ڵك‌و سۆفیه‌كانى پێوه ئاڵوده‌بوون، بیدعه‌ى وازهێنانى وایان هه‌یه، هاوچه‌شنه له‌گه‌لأ بیدعه كرده‌ییه‌كان شوێنى خه‌ڵكانى پێش خۆیان كه‌وتن بست بهبستو بالأ به باڵ وه‌ك كوڕانى ئیسرائیل‌و ڕاهیبه نه‌سرانیه‌كان، ئه‌وانیش له‌هه‌ندێ بت په‌رستى وه‌ك ئه‌و به‌رهه‌مانه وه‌ریان گرتبوو كه هه‌موو جۆره گۆشتێكیان حهرامكردبوو.. له‌گه‌لأ جوانى‌و نازو نیعمه‌ته‌كان.
له‌و میانهیهدت ده‌كرێت ئاماژه بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى كه خراپ تێگه‌یشتنێك هه‌یه له‌و ئایه‌ته پیرۆزه: ﱡﭐ ﱬ ﱭ ﱮ ﱯ ﱰ ﱱﱠ المزمل: ٨
المزمل: ٨{ واته: دڵسۆزانه ڕووبكه خودا چۆن دڵسۆزیه‌ك…. له‌كاتێكدا كه ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه جگه له دڵسۆزى لهخواپهرستیشو پشت كردن لهبتهكان چیتر ناگه‌یه‌نێت. (أبوبكر ابن العربی الاصولی) وتویهتى: ماناى ئه‌م ئایه‌ته ئه‌مه‌یه: دڵت تاك بكه‌ره‌وه بۆ خودا، دابڕێ له بتى داروبه‌رد، به‌هه‌مان شێوه (مجاهد) وتویهتى : ماناى ئایه‌ته ئه‌وه‌یه له‌خواپه‌رستیدا دڵت ته‌نها بۆ خودابێت.
بۆ ڕێكخستنى نێوان ناكردن له‌و (تبتل)هى له سوننه‌تدا هاتووه، چونكه له وتهزایهكدا هاتووه (نهچلهكێشىو نهتهبهتول دروسته له‌ئیسلامدا) هه‌روه‌ها ئایه‌تى (وتبتل إلیه تبتیلا) ابن العربی وتویهتى: وابه‌سته‌یى فه‌رمان جیایه لهوابهستهیى نه‌كردن، ئه‌و دووانه دژه‌وانه نین، چونكه پێغه‌مبه‌ر ی خوا نێردراوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن خوداوه بۆیان هاتووه ئه‌و (تبتل)هى فه‌رمانى پێدراوه له‌ئایه‌ته‌كه‌دا بریتیه له‌دابڕان بۆ خودا به‌دڵسۆزى خواپه‌رستى وه‌كو فه‌رموویه‌تى: فه‌رمانیان پێ نه‌دراوه مه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى بهدڵسۆزیىو ملكهچیى، خودابپهرستن. ئه‌و (تبتیل)ه قهدهغهكراوهش بریتیه له‌جێ پێههڵگرتنى ڕێچكه‌ى نه‌سرانیه‌كان لهوازهێنانى هاوسهریىو گۆشه‌گیرى لهكڵێساكاندا. البینه/5، واته:هه‌روه‌ها وتوویه‌تى پێغه‌مبه‌ر ی خوا به‌كردار (تبتل)ى قه‌ده‌غه‌كردووه، لهشهرحى ئه‌وه‌دا ده‌ڵێ، بریتیه لهفهرمانبهرداریىو دووركه‌وتنه‌وه له قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان، نه‌ك وازهێنان له‌ڕێگه پێدراوه‌كان، پێغه‌مبه‌رى خودا ئه‌گه‌ر هه‌بووایه گۆشتى ده‌خوارد، جلى واى له‌به‌رده‌كرد بایى سه‌د بار حوشتربوو، زۆر ده‌چووه لاى هاوسه‌ره‌كانى، كه بوار نه‌بووایه دانى به‌خۆدا ده‌گرت، هه‌ركه‌سێكیش له‌سه‌ر ڕێبازى ئه‌و نه‌بێت له‌و نییه.
به‌و شێوه‌یه ڕوون ده‌بێته‌وه كه خوداى گه‌وره ڕێى نه‌داوه بهئههلى كیتاب -پاشان موسڵمانه‌كانیش- كه زیاده‌ڕه‌ویى بكه‌ن له‌ئایین دا -جا له‌تێگه‌یشتنى مه‌به‌سته‌كانى دا بێت، یان له‌مامه‌ڵه‌كردندا بێت له‌گه‌لأ حكومهكانى، بهتوندڕهوى له كاروبارهكانداو ده‌رچوون له‌و خواپهرستیانهى خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى دایان ناوه، یان بهحهرامكردنى خۆشى‌و جوانیه‌ك كه خودا بۆ به‌نده‌كانى خۆى وه‌ده‌رنابێت، به‌جۆرێك خوداى گه‌وره ئه‌و كاره به‌ده‌ست درێژىو ده‌رچوون داناوه له‌و سنوره‌ى بهڕٍهواى زانیوه بۆ به‌نده‌كانى. هه‌روه‌ها فه‌رمانى پێداون -له‌جیاتى ئه‌وه- بهشوێنكهوتنى ڕێبازێكى میانهیى ئاسان‌و دوور لهتهنگهتاویىو چێژوه‌رگرتن له‌نازو نیعمه‌تى حه‌ڵاڵى خودا‌و چه‌ندینى تر كه له‌ناوه‌ڕۆكى باسه‌كه