بابه ته كان
ئهمرِۆى 2710 ى نه‌ورۆزى كوردى ، بابه‌تێكى خۆش و جوان بيخوێنهوه
ئهمرِۆى 2710 ى نه‌ورۆزى كوردى ، بابه‌تێكى خۆش و جوان بيخوێنهوه
بهشنهباى شه‌ماڵى ره‌شه‌مه، تاراى سپى بووكى زه‌وى كون كون ده‌بێ، لووتكه‌ى داپۆشراوى چیا سه‌رده‌ردێنێ.
كوێستان گهوال گهوال ده‌بن، رنووى به‌فران ده‌پسێن و دهرِوخێن و چۆرِ چۆرِهیان دهكهوێتهبن و بهرهبهرهدهتوێنهوه. فرمێسكى چاوى رنوو له‌داوێنى خرِ و دۆڵان كوێره‌كانیان دژێننهوه. سوێسن و هه‌ڵاڵه، به‌یبوون و گیاخاو بانگى یه‌كترى ده‌كه‌ن ومژگێنى ژیانه‌وه‌ى سه‌ر له‌نوآ به‌یه‌كترى ده‌ده‌ن. كارگ و كورِاده، رێواس و شلێر، مهندۆك و بیزا به‌خۆدا دێن له‌ژێر زه‌وى سه‌ر ده‌ردێنن، گیا و گۆل و دار‌و ده‌وه‌ن هه‌ر هه‌موویان ته‌داره‌كى سه‌ر له‌نوێى ژیانه‌وه‌و رزگار بوونیان له‌ژێر تاراى به‌فرى سپى و كراسى ره‌شى زه‌وى ده‌گرن. نه‌ورۆز ئه‌گه‌ر بۆ زۆر گه‌ل و وڵاتان رۆژى شادى و خۆشییه، بۆ كورد جگهلهوانهمانا و ناوه‌رۆكى تایبه‌تى هه‌یه، هه‌روه‌ك سروشت ده‌ژێته‌وه، گیا و گۆل له‌ژێر زه‌وى سه‌ر ده‌ردێنن و ده‌ژینه‌وه، له‌نه‌ورۆزدا كورد پآ دهنێتهقۆناغێكى نوێ، نه‌ك هه‌ر بۆ ژیان به‌ڵكو بۆ ئازادى و سه‌ربه‌ستى بۆ خه‌بات، بۆ پچرِاندنى زنجیرى كۆیلهتى، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى مافى داگیر كرا‌و و زێدى دابه‌شكراو.
نه‌ورۆز بۆ كورد بیره‌وه‌رى كاوه‌ى ئهسنگهرهكهبهزهبرى كوتك مێشكى زوحاكى پرژاند، كۆشكى زوڵم و
زۆردارى رماند. خوالێخۆشبوو مامۆستا هه‌ژار ده‌ڵێ:
ئه‌و كوتكهى كاوه‌ى نه‌مر دایوهشاند
نه‌به‌ردى كوردى به‌دنیا گه‌یاند
گرِى شۆرِشمان با هه‌ر به‌سۆز بێ
هه‌رده‌م نه‌ورۆز بێ و جه‌ژن و پیرۆز بێ.
نه‌ورۆز سیمبولى رۆژانى ژیانه‌وه‌یه، مزگێنى ده‌رى هاتنى به‌هاره، سه‌ره‌تاى وه‌رزى كار‌و تێكۆشانه، په‌یامى برِانهوهى سه‌رما و سۆل و سههۆڵبهندانى هێناوه. بههارهوهرزى پاڵه‌و جووتیار و كشتوكاڵ و فهلایانه.
به‌هار بۆ ئه‌و زیندووبونه‌وه‌یه، هیوایه، به‌هار وه‌رزى سه‌رهه‌ڵدانه، كاتى ژیانه‌وه‌ى ژیانه، وه‌رزى به‌ئازادى ههناسهههڵكێشانه، راستى ئه‌و بهتاریفى به‌هار و نه‌ورۆز هه‌ر له‌زمانى شاعیران جوانه، مامۆستا هێمنى نه‌مر ده‌ڵێ:
حهساوهپیاوى رووت و قوت و بێ ئهنواو بێ ئێروو
ژیاوهگیان لهبهردیسان له‌كون هاته‌ده‌رێ مێروو
له‌سه‌ر گوێسوانهدهخوێنن به‌پۆل پاسارى و سێروو
ره‌فیقان رۆژى كوردانهبههارهجهژنى نه‌ورۆزه
به‌دڵ لێتان ده‌كه‌م له‌م رۆژه‌دا من جه‌ژنه‌پیرۆزه
له‌دنیادا كهمههاوتاى به‌هارى جوانى كوردستان
ئه‌ویش ئه‌و ساڵ كهلایهكى نه‌جاتى بوو له‌ژێر ده‌ستان
له‌خۆشى ئه‌م وڵاتهشاعیریش بۆتهههزار ده‌ستان
ره‌فیقان رۆژى كوردانهبههارهجهژنى نه‌ورۆزه
به‌دل لێتان ده‌كه‌م له‌و رۆژه‌دا من جه‌ژنه‌پیرۆزه
به‌هارى كوردستان نموونه‌یه‌كى ههرهجوانى سروشته‌و خوارِسكهو بێ ده‌سكاریه. ئه‌وانه‌ى له‌وه‌رزى به‌هاردا كوردستانیان دى بآ و سه‌ریان لهكوێستانهكانى دابێ، ده‌بینن، جوان رازاوه‌یه، چۆن گول و درِك و دار‌و به‌رد، به‌رز و نزم، زه‌رد و سوور، ره‌ش و سپى، قهوایى و په‌مه‌یى، خۆڵه‌مێشى و شینى ئاو بوو و توند، سه‌وز و ئال و چێرهیى، به‌كورتى ههمهرِهنگ و جۆرى گیا و گولڕ و دار پێكهوهدیمهنێكى دڵگر و كه‌م وێنه‌یان چێكردووهكهنیشاندهرى ئهوهیهرهنگهكان و جۆره‌كان ئه‌گه‌ر وهستایانهلهپاڵ یه‌ك دابنرێن چۆن دنیایهكهدهرِازێننهوه.
له‌ناو ئه‌م گیا و زه‌مه‌ند و دار‌و ده‌وه‌ن، چیاى سه‌خت و لووتكه‌و خرِ و دولڕ و قه‌د و لاپاڵانهدا هه‌موو چهشنهباڵندهو په‌له‌ور و گیان له‌به‌رێك ده‌بیندرێن كهبهقاسپهو زیرِهو سیر و جووكهو جریوه‌یان كه‌له‌گه‌لڕ ئاوى كانى و دۆڵه‌كان تێكه‌ڵاو ده‌بێ، ئاهه‌نگ و مۆسیقاى ئارامبهخشى روحیان لێ دێته‌به‌ر گوێ. ئه‌م سروشتهرازاوهیهئهو ئاههنگهدڵگرهو ئه‌م كه‌ش و هه‌وا سازگارهبهههشتێكیان سازكردووهناوى كوردستانیان لێ ناوه. ده‌با لێره‌دا گوێ بۆ هه‌ستى ناسكى خولیاى كوردستان مامۆستا هه‌ژار راگرین و بزانین چۆن باسى به‌هارى كوردستان‌مان بۆ ده‌كا:
زستان رۆیى سه‌رما نه‌ما ده‌رچووین له‌ناو مژ و ته‌ما
سه‌رى كوێستا خال به‌ڵه‌كه جێژنێ مام رێوى و دهڵهكه
به‌بێ وژان و بێ وه‌ستان گشتیان دێنهوهكوردستان
پرسیمان لهقوڵینگ و قازان هۆى لالۆلى گهرِیدهى چازان
ئێوهزهوى زۆر گهرِاون له‌زۆر جێگادا زۆر ماون
لهههوار و شار و دێیان كوێ خۆشترهلهگشت جێیان؟
پێیان كوتین كه‌سى خاڵان شه‌كه‌ت بووین لهلاق و باڵان
جیهانمان گشت پشكنیوه وه‌ك ( كوردستان ) مان نه‌دیوه
جێ نین خۆشتر له‌نیشتمان كوردستانهبهههشتمان.
نه‌ورۆزى به‌هارى كوردستان ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌قل برِ ده‌كان جوان ورازاوهو دڵرفێنه!
سه رچاوه : یکگرتووی ئیسلامی کوردستان