زیندوو كردنه‌وه‌ی ڕێبازی پێشه‌وا قاز
زیندوو كردنه‌وه‌ی ڕێبازی پێشه‌وا قازی
مه‌ولوود به‌هرامیان
چه‌ند
ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ براده‌رێكی كوردی ئێرانی دانیشتووی یه‌كێك له وڵاتانی ئه‌وروپا
قسه‌مان ده‌كرد. ئه‌م براده‌ره باسه‌كه‌ی به پرسیارێك له من ده‌سپێكرد. ئه‌و له
منی پرسی ئایا هه‌واڵی پێكهاتنی پارتێكی تازه له‌ژێر ناوی PDKR ت بیستووه؟ منیش له‌وڵامدا وتم نه‌خێر
ئاوه‌ها هه‌واڵێكم نه‌بیستووه.
پاشان من پرسیارم لێ‌كرد كه كێن ئه‌و كه‌سانه‌ی
ده‌یانهه‌وێ ئه‌م ڕێكخراوه‌یه پێك‌بێنن؟ ئه‌و له‌وه‌ڵامدا وتی: “چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی
ئه‌كادمیی دڵسۆزی دانیشتووی ئهوروپانو زۆربه‌شیان له ڕابردوودا ئه‌ندامی حزبێکی
سه‌ره‌کی کوردستان بوونه.” لێم پرسی ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌وان له پێكهێنانی ئه‌م
پارته نوێیه چییه؟ له وڵامدا ئاماژه‌ی پێدا كه ئێمه پێمانوایه حدكا له ڕێبازی سه‌ره‌کی
خۆی، واته ڕێبازی پێشه‌وای نه‌مر قازی محه‌ممه‌د، دوور كه‌وتۆته‌وه و به لارێ‌دا
چووه و وتی كه ئێمه باوه‌ڕمان به شێوازی توندوتیژی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی
گه‌لی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان نییه‌و ئێمه وه‌كو شوێنكه‌وتووانی پێشه‌وا ڕێگه‌ی
دیالۆگمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیدا هه‌ڵبژاردووه‌و
پێشمانوایه ئه‌م كێشه‌یه ڕێگه‌چاره‌ی ده‌ره‌کی نییه‌و نابێ ئه‌و فاكته‌ره موتڵه‌ق
بكرێ‌و ده‌بێ له نێوخۆی وڵات، واته ئێران، چاره‌سه‌ر بكرێ.
ئه‌و
وتی ئێمه درووشمی “ڕووخانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران” ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌و
پێمان وایه نابێ ببین به دارده‌ستی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئهمریكاو وڵاتانی
به‌رژه‌وه‌ندیخوازی ڕۆژئاوا، و پێشمانوایه كه دیپلۆماسیی ئێستای پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵات،
به‌تایبه‌ت حدكا، بۆ وه‌دیهاتنی ئاواته‌کانی گه‌لی كورد له‌م به‌شه‌ی كوردستانی
خۆشه‌ویستدا زۆر ناكارامه و نه‌زۆكه. ئه‌م براده‌ره جه‌ختی كرد كه ئێمه ده‌مانهه‌وێ
به شێوه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی بۆ وه‌دیهاتنی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رگرتنی مافه‌كانی
گه‌لی كورد تێ‌بكۆشین.
ئه‌و درێژه‌ی دا: “ئێمه سیاسه‌تی ‘یه‌كسانی
ده‌رفه‌ته‌كان’ واته (برابری فرصتها) به جێگه‌ی سوسیال دیموكراسی ڕهچاودهكهینو
له ڕۆژی 2ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ 1385 یان له 10ی خاكه‌لێوه‌ی 1386دا ئیعلامیی مه‌وجوودیه‌ت
ده‌كه‌ین.”
من لێره‌دا له‌سه‌ر ئه‌م پارته كه بڕیار
وایه بێته مه‌یدانی سیاسه‌ته‌وه له هیچ بارێكه‌وه قسه ناكه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه كه
پێموایه تا نووسراوه‌یه‌كی فه‌رمی كه هه‌ڵگری ئامانج، دروشم‌و پرۆگرامی پارتی ئه‌وان
بێ، قسه‌كردن له شتی نادیار‌و كووللی بێ ئاكامهو وه‌كو هاویشتنی پلار له شه‌ودایه.
ئیجازه‌م بده‌ن ئه‌م هه‌واڵه بكه‌م به
بیانوویه‌ك و چه‌ند بۆچوونی خۆمتان سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک. و حدک و چۆنیه‌تی
لادان‌و دێگهردیسیان بۆ حدكای ئێستا بۆ خوێنه‌رانی به‌ڕێز ئاشكرا بكه‌م.
له‌راستیدا كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كوردستان
(ژ.ک.) كه له ساڵی1321 له مه‌هاباد دامه‌زرا له بنه‌ڕه‌تدا ڕێكخراوه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی/
ئیسلامی بوو؛ ئه‌وه‌تا ئه‌گه‌ر سه‌یری به‌ڵگه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌و ئه‌م
ڕێكخراوه‌یه بكه‌ین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی كه ئه‌وان ده‌ریانكرد
به “بسمالله الرحمن الرحیم” و ئایه‌تی قورئان دهسپێدهكاو ته‌واوی ئه‌ندامانیشی
بۆ ئه‌وه‌ی كه ببنه ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه سوێندیان به “قورئانی پیرۆز”
خواردوه.
پێكهاته‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه كه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی
له مامۆستایانی ئایینی پێكهاتبوو و جه‌نابی پێشهوایش ئه‌ندامی ژماره 400ی ئه‌م
كۆمه‌ڵه‌یه‌و خۆی پێشه‌نگی ئایینی‌و قازیی كێشه شه‌رعییه‌كانی خه‌ڵكی شاری سابلاغو
ناوچه‌ی موكریان به‌گشتی بووه، به‌ڵگه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گری دیكه‌یه كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
ئیسلامی ئه‌م كۆمه‌ڵه پیرۆزه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێ.
به بڕوای من گۆڕانی ژ.ک. بۆ حیزبی دێموكراتی
كوردستان نوخته وه‌رچه‌رخانێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی نهێنی ژ.ک. بۆ خه‌باتی
ئاشكرا بێته گۆڕه‌پانی كرده‌وه‌و له كرده‌وه‌شدا توانی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد
له 2ی ڕێبه‌ندانی 1324 وه‌كو ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو بۆ ئێمه‌ی كورد به‌دیبێنێ؛
مخابن ئه‌م كۆماره به‌هۆی پشتتێكردنی دۆستانیو هێندێك هۆكاری دیكه كه بابه‌تی
باسه‌كه‌ی من نین له ته‌مه‌نی یانزهمانگیدا جوانه‌مه‌رگ بوو…
له‌دوای ڕووخانی كۆمار‌و شه‌هیدبوونی پێشه‌وای
گه‌وره قازی، دیاره مێژووی حدک بوو به مێژوویه‌كی ته‌م و مژاوییو به زۆر قۆناغی
نادیار‌و ووندا تێپه‌ڕی؛ به‌تایبه‌ت نفووزی حیزبی تووده‌و كاریگه‌ری ئه‌ندێشه‌ی چه‌پ
كارێكی زۆری كرده سه‌ر ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی حیزبی پێشه‌وا قازی‌و له‌ئاكامدا
هه‌تا ئێستاش – به‌داخه‌وه – كه‌شوهه‌وایه‌كی دژه ئایین به‌سه‌ریدا كشاوه.
به ئێستایشه‌وه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ڕێبه‌ران،
كاربه‌ده‌ستان و ئه‌ندامانی ساكاری ئه‌م حیزبه‌یش بێدینیو دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئایین
له بیر، هه‌زرو كرده‌وه‌یاندا به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه‌و پێیانوایه كه ئیسلام ئاسته‌نگێكی
زۆر گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م كێشه‌كانی گه‌لی كورددا. ڕه‌نگه له ته‌سریحاتی فه‌رمیاندا
ئاوه‌ها شتێك خۆی پیشان نه‌دات به‌ڵام له هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌ندامه‌كانیاندا زۆر به‌ڕوونی
ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر چاوێك به مێژوویی جووڵانه‌وه‌ی
ڕزگاریخوازانه‌ی كورد له كوردستانی ئێران بخشێنین زۆر به ئاشكرا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ
كه له چلهكانو په‌نجاكانی هه‌تاویدا زۆربه‌ی كادێرانو پێشمه‌رگه‌كانی نهێنی
حدكا فهقێو مامۆستاكانی كوردستان بوون‌و حوجره‌ی مزگه‌وته‌کان مه‌كۆی تێكۆشه‌ران‌و
دڵسۆزانی باوه‌ڕداری نه‌ته‌وه‌كه‌مان بوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه به له‌ژێر كارتێكردنی
بیری چهپو به‌رجه‌سته‌بوونه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی دوكتۆر قاسملوو – له‌گه‌ڵ ڕێزی زۆرم
بۆ ئه‌و كه‌سایه‌ته به‌ڕێزه – وه‌كوو ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموكرات ورده ورده ڕه‌نگی
ئایینیی حیزب كاڵ بووه‌و بیرۆكه‌ی نه‌ته‌وه‌یی-دینی كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک. و دێموكراتی سه‌رده‌می
پێشه‌واو ئه‌حمه‌د تۆفیق كه بیرێكی نوێخوازی سه‌رده‌میانه‌و گونجاو له‌گه‌ڵ شوناسی
كورد به مێژوو و ئایین‌و زمانه‌وه بوو جێگه‌ی خۆیدا به بیرۆكه‌ی سۆسیالیزمی
دیموكراتیكی -به‌ده‌ر له هه‌ر جۆره به‌هادان به به‌ها ئه‌خلاقی ئیسلامیه‌کانی
ئایینی زۆرینه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد- و له په‌روه‌رده‌ی كادێرو هه‌ڵسووڕاوانی خۆیاندا
هیچ جێگایه‌ك بۆ یاسا، فه‌رمان و به‌هاكانی ئیسلامی دانه‌نرا.
به باوه‌ڕی من كاڵبوونه‌وه‌ی ڕه‌نگی ئایینی
له پێڕه‌و و پڕۆگرام‌و په‌روه‌رده‌ی ئه‌م حیزبه نه ته‌نیا زه‌ربه‌ی لێداوه بگره به
نیسبه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی زۆرینه موسوڵمانه، جۆره
نامۆبوونێکیشی بۆ ئه‌وان له‌لای خه‌ڵك دروست كردووه. به هیوای ئه‌مه كه بگه‌ڕێنه‌وه
بۆ سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كه كه هه‌مان ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک. و پێشه‌وایه تا
بۆ جارێكی دیكه شاهیدی سه‌ربه‌رزی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بین‌و چیتر لاسای خه‌ڵكی نامۆ
به فهرههنگو پێكهاته‌ی جڤاتی كوردهواری نه‌که‌ینه‌وه.



