دیداری 150 که‌سی ده‌گه‌ڵ کاک ئه‌حمه‌د موفتي زاده
دیداری 150 که‌سی ده‌گه‌ڵ خوالێخۆشبوو کاک ئه‌حمه‌د
ئاماده‌کردن و پێداچوونه‌وه: کێله‌شین
گشتان به خێر بێن، به‌سه‌ر چاوه‌كانم، گه‌وره‌و بوچكتان به‌سه‌ر چاوم هاتن.
سهروهرهكانم! كه‌لیمه‌یه‌ك گه‌ره‌كمه عه‌رز كه‌م له خزمهتتانا، به سه‌میمی دڵه، تهعارف نییه، بۆ تهشهككورو قه‌دردانی نییه. خوا ئاگای لێیه به دڵ ئێژم: لایه‌قی زه‌حمه‌ت كێشانی مناڵترینتان نیم، به دڵ ئێژمی. جا چ جای كه‌سانێكتان برای گه‌وره‌ن بۆم، یا وه‌ك باوك به‌و جۆره‌ن بۆ من. من كه‌ی خۆم به لایه‌قی ئه‌وه بزانم كه ئێوه هه‌ڵسن چه‌ن ڕۆژ زه‌حمه‌ت بده‌نه خۆتان‌و دهردیسهرو موشكیلاتی سه‌فه‌ر، بۆ ئه‌وه بكه‌ونه شۆین كارێ كه به من مه‌ربووته؟ ئه‌وه لایه‌كی مه‌تڵه‌ب.
لاییكیتریشی ئه‌وه‌یه كه زاهیره‌ن من گرفتارییكم هه‌یه ئێوه زه‌حمه‌ت ئه‌كێشن بۆ ئه‌وه ئه‌و گرفتاریه له مل من ببێته‌وه. له‌م چه‌ن ساڵه باسی زۆر له‌م باره‌و پێش هاتووه، له‌گه‌ڵ عه‌زیزان، به تلیفون، به موكاتهبه.
له له‌حازی گرفتاریهوه ـ ههموووتان ئه‌هلی عیلمن و ئهزاننـ خۆ قه‌رارمان ئه‌وه نییه حه‌یاتی مووهققهتی ڕووی زه‌وی، ببێته حه‌یاتی دائیمیمانو به‌هه‌شتمان بێ، «سِجْنُ الْمُؤمِنِ». ده‌ی با ناخۆش بێ. به خوا ئینسانی عاقڵ‌و خۆشبه‌خت له ده‌ره‌وه بێت‌و، له زیندانا بێ، نییه به شۆین خۆشییه‌وه.
دوو حاڵ پێش دێ بۆ ئینسان، جار جار لایه‌ك ئه‌كاته‌وه له جسمیو، له ماڵی دنیا‌و جاهـوجهلالی خه‌ڵك‌و دهمو ده‌زگای خه‌ڵک، هه‌وه‌س ئه‌دا له كه‌لله‌ی، به‌ڵێ، منیش خۆش بگوزه‌رێنم. ئه‌وه بچوكی ئینسانه، وه‌ختێ، ئینسان بچوك ئه‌بێته‌وه، ئاوا فكر ئه‌كاته‌وه، وه‌ختی وایش هه‌یه كه دڵی‌و عه‌قڵی دا ئهچڵهكی. لایه‌ك ئه‌كاته‌وه له ئینسانییه‌تی خۆی، ڕێبوارێکم چوار ڕۆژ هاتووم به ناو ئه‌م جسمه خۆێڕیه، كه سۆزی ئه‌بێته خاك‌و خۆڵێك له به‌را ئه‌بێته شتێكی بۆگهنو، له‌وه دوا ئه‌بێته خاك‌و خۆڵێك.
دوای چوار ڕۆژ، ئه‌م جسمه وێڵ ئه‌كه‌م فڕێی ئه‌ده‌م؛ قهفهسێكه، ئه‌ڕۆم به‌ره‌و ماڵی حه‌ساوی، به‌ره‌و حه‌یاتی حه‌ساوی. لایه‌ك خۆی، ئاوا ئه‌بینێ، له‌و لایشه‌وه خوا ئه‌بینێ. خاوه‌نی خۆی ئه‌بینێ، خالقی خۆی ئه‌بینێ، مه‌نزڵه حهساویهكهی ئه‌بینێ. كه باشان هه‌موو له‌وێ جه‌من.
یاران جه‌من له‌و سه‌حرایه چ سهحراێی؟ له باس نایه
هه‌ر كهلیمهیك تر له‌م شێعره:
له‌وێ میوانی خوا گیانی له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رانی
جێگه‌ی وه‌ها هه‌ر وچانی حهممو دنیا به قوربانی
وه‌خت وا هه‌یه ئینسان دڵی دائهچڵهكی، عه‌قڵی ڕۆشن ئه‌بێته‌وه، ئا به‌و جۆره له حه‌یات حاڵی ئه‌بێ.
ده‌ی جا گیانهكانم! ئه‌گه‌ر ئینسان، جار جارێ، خوا كردیه قسمه‌تی داچڵهكیاو ئائه‌وا، له حه‌یات حاڵی بوو، ئیتر كه‌ی ئه‌هه‌میه‌ت ئه‌دا به‌وه كه جێگه‌كه‌م خۆشه یا ناخۆشه؟
نهنكینی ڕێگاكه‌م دووره
بۆ ماندو ببێ بێژی: مه‌سه‌له‌ن په‌نجا ساڵ، شه‌س ساڵ، حه‌فتا ساڵ حه‌یات، چۆن به سه‌ختی ئهگوزهرێنم؟ چۆن بتوانم به تاڵی بگوزه‌رێنم؟
مردن ئاخرین سنوره
هه‌ر مردی عاله‌م به‌رزه‌خ، ـ ئه‌گه‌ر به ئومیدی خواـ بزانی زینده‌گیت باش بێ، بزانی وه‌ك باشان زینده‌گی بكه‌ی، هه‌ر عاله‌می به‌رزه‌خ، عاله‌می خۆشبه‌ختی تۆیه. ئیتر نامێنی تا قیامه‌ت. تۆ ماتڵ نابی، هه‌ر ئه‌گه‌یته خزمت باشان، هه‌ر فه‌وره‌ن حه‌یاتی واقیعیت، ئه‌وه وا قورئان پێی ئه‌فه‌رمێ: هِيَ الْحَيَوَانُ (٦٤:عنكبوت)
ئه‌وه‌یه یه‌ك زیندگی. ئه‌مه شتێكه، ئیستیعارهیكه، مه‌جازێکه له زیندگی. سه‌رو پۆرتێک هه‌یه‌و، ته‌واو ئهبێو، ئه‌كوژێته‌وه. ئینسانی ناشیو له زیندگی حاڵی نه‌بوو، دڵی پێ خۆش ئه‌كا.
حه‌یاتی واقیعی ئه‌وه‌یه. مردن ئاخرین سنوره، هه‌ر مردی ئه‌گه‌یته سنوری خۆشبه‌ختی. ده‌ی ئه‌وه، كه‌ی دوره؟
له به‌ر ئه‌وه، ئومیده‌وارم منیش وا بموـ ئیسه ئیددعا ناكه‌م وامهـ منیش وا بم‌و، ئێوه‌یش وا بن. ته‌واوی ئه‌وانه، وا عه‌قیده‌یان هه‌یه به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ـ صلوات الله و سلامه علیه و آلهـ پێیانخۆشه بگه‌ینه خزمه‌تی، بزانن وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خۆیان زیندگی بكه‌ن، به فكری خۆشی نه‌بن. جنێو قه‌بوڵ كه‌ن، تاڵه قه‌بوڵ كه‌ن، مه‌شه‌ققه‌ت قه‌بوڵ كه‌ن، به‌ڵكه به‌نده‌گانی خوا خۆشبه‌خت بن. یا خوا منیش وا بم، ئێوه‌یش وا بن، هه‌موو.
له به‌ر ئه‌وه له به‌ر چاوم زۆر نانوێنێ. ئه‌و كه‌لیمه، كه خه‌یاڵمه بیگێڕمه‌وه له خزمهتتانا، ئه‌مه‌یه چه‌ن ساڵێ له‌مه‌و بهرـ ساڵی شهسو چوار بووـ وه‌ختێ براو خۆشكه عه‌زیزه‌كانم، هه‌موو مه‌ره‌خه‌س بوون‌و چونه ده‌ره‌وه، حهمهژیان هات بۆ مولاقاتمو خه‌وه‌ری دا پێم ـ له قزل حه‌سارا بووم، وا بزانم. به‌ڵێ.ـ
وتم پێی: ڕۆڵه گیان! سه‌لامو ئیحترامو تهشهككوری من بگه‌ینه به خزمه‌تی هه‌موو برایانی عه‌زیزێ كه ئه‌م چه‌ن ساڵه، زه‌حمه‌تیان كێشاوه بۆ كاری من‌و ئه‌م براو خۆشكانه كه له زندانا بوون. عه‌رزیان كه به زبانی منه‌وه، منیش یه‌كجار ناره‌حه‌ت بووم له زندانبوونی ئه‌و جه‌ماعه‌ته. وه خۆیشم زۆرم ئیقدام ئه‌كرد. له به‌ر ئه‌وه، زۆرم پێخۆش بوو ئێوه‌یش ئیقدامتان ئه‌كرد، بۆ ئه‌وه ئه‌وانه نه‌جاتیان ببێ. ئیسه كه ئه‌وانه نه‌جاتیان بووه، من تهكو ته‌نها ماومه‌ته‌وه له زندانا، منیش له له‌حاز زیندگی شهخسیمهوه، نانێکم به سه‌ر ساجه‌وه نه‌سووتاوه. موشكڵو گرفتاریهكم نییه. ئه‌ونه‌یشه موقهییهدی زندانو ده‌رو ئه‌وانه نیم. شوكر بۆ خوای موته‌عال، له ده‌ریشه‌وه زۆر خۆش ڕابوێرو، ئه‌هلی كهیفو تهفریحو ئه‌وانه، نه‌بووم. له به‌ر ئه‌وه، له به‌ر چاوم نانوێنێ.
عه‌رزیان بكه: كه به هیچ وهجهێ ڕازی نیم، ئینسانێك، خۆی بخاته زه‌حمه‌ت له به‌ر خاتری من.
حهمهژیان برێک فكری كرده‌و وتی: به سه‌ر چاو. ئه‌م پهیغامه ئهگهینم.ـ ئه‌ڵبه‌ته زۆر موفهسسهل ته‌وزیحم بۆ داـ.
له ئاخرهو سوئالێکی كرد من له به‌رابه‌ر سوئالهكهیهوه، ئیتر په‌كم كه‌وت. وتی: ده‌ی بابه گیان! ئه‌مه تۆ، له جه‌نبه‌ی شه‌خسی خۆته‌وه، ئاوا تماشای قه‌زیه ئه‌كه‌ی، نه‌زه‌رت وایه. ئه‌ی ئێمه، له ده‌ره‌وه تهكلیفێکی ئیلاهی، ڕوومان لێ ئه‌كا چبكه‌ین؟ ـ به حه‌سه‌بی ئه‌و ته‌كلیفه‌ی خۆمانـ وتم: ڕۆڵه گیان! ئه‌مه مهسئهلهیك دوومه ئیتر. ئتیر، ئا له ئه‌مه‌یا، من سهلاحیهتم نییه، ئیزهار نه‌زه‌ر بكه‌م. ئه‌وه شوكور بۆ خوا، ئه‌هلی عیلمتان یه‌كجار زۆر هه‌یه، خۆتان فكری لێكهنهو، بزانن خوا ره‌زای له چیه؟
به حه‌سه‌بی ته‌كلیفی خۆتانـ نه به عونوانی ئه‌وه كه من ئینتزارم ببێـ به عونوانی ته‌كلیفی خۆتان له به‌رابه‌ری خوای خۆتانه‌وه، ئه‌نجامی بده‌ن. ئیتر، ئه‌وه من حه‌قم نییه ده‌خاڵه‌تی تیا بكه‌م.
جا عه‌زیزه‌كانم! براكانم! برا گه‌وره‌كانم! ڕۆڵه‌كانم! ئه‌وانتانه وا مناڵن، ئه‌م زه‌حمه‌ته كێشاوتانه، به عونوانی موعامهلهیك له‌گه‌ڵ ئینسانێكی پوچ‌و فانی، حه‌سابی مه‌كه‌ن. یه‌كجار گه‌وره‌تره. هه‌ر وا كه زووتر ئیعلامم كردوه: موعامهلهیهكه له‌ته‌ك خوای خۆتان ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن. به نییه‌تێکی خێره‌وه، كه خزمه‌تێكه به ئینسانێك له به‌ر ئه‌وه خوا وای پێخۆش بێ، هاتوونو زه‌حمه‌تتان كێشاوه.
«إِنَّمَا الْأَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ وَإِنَّمَا لِكُلِّ امْرِئٍ مَا نَوَى»
له به‌ر خاتر ئه‌و نییهتهتان، حهسابتان له لای خوایه.
به خوا كاكه گیان، ئه‌گه‌ر بۆ من‌و بۆ ته‌واوی به‌شه‌ر بێ، ته‌واوی قودره‌تی عاڵه‌م، جه‌م ببێته‌وه له یه‌ك نه‌فه‌را، له به‌ر ئه‌وه گهرهكتان بێ هه‌نگاوێک هه‌ڵبگرن، ره‌نجتان به خه‌ساره؛ به فیڕۆ ئه‌چێ، فه‌رموو، سۆزی ئێوه‌یش ئهمرنو، ئه‌و یه‌ك نه‌فه‌ره‌و، ئه‌و قودرهتیشه، ئه‌مرێ.
ئه‌توانێ جه‌زای زهحمهتهكهتان بداته‌وه؟ ناوه‌ڵڵا.
وَكُلُّهُمْ آتِيهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَرْدًا (مریم:٩٥)
هیچ كه‌س نییه، فه‌ریاد ره‌س. خۆت ئهمینیتو حهسابت لای خودات.
ئومیدم هه‌یه ئێوه‌یش، له دڵی خۆتانا، ئا به‌و جۆره كاره‌كه‌ی خۆتان گه‌وره ته‌ماشا بكه‌ن. له به‌ر خاتر ئینسانێك، ره‌زای ئینسانێك، یا ره‌زای جه‌ماعه‌تێک، هه‌نگاوتان ههڵنهگردوێ. حه‌تتا یه‌ك هه‌نگاو، له‌م گشته هه‌نگاوه سه‌خته كه ههڵتانگردگه، له‌م گشته سهختیهكه نه‌ك ته‌نیا ئه‌م سه‌فه‌ره (میقدارێ خه‌به‌رم هه‌یه چه‌ن سه‌خت گوزهرانگتانه)، ساڵهایه، خۆتان ماندوو ئهكهنو زه‌حمه‌ت ئه‌كێشن. ئومیده‌وارم بچوكی نه‌كه‌ن، بیگۆڕنه‌وه به ره‌زای ئه‌هلی دنیا، عومومهن ناڵێم، ـ فه‌ردێک. ته‌واوی ره‌زای ئه‌هلی دنیا، ته‌واوی سهروهتو جاهو جهلالو قودرهتو مه‌قامی ئه‌هلی دونیا بده‌ن پێتان، حازر نه‌بن، ههنگاوێکی به‌و جۆره هه‌ڵبگرن زه‌حمه‌تێکی ئاوا بكێشن، با زهحمهتهكهتان، بچوك‌و فانی نه‌بێ. ئه‌زانم نییهتهكهتان، بۆ خوایه‌و خالسه. وهلیكن:
«إِنَّ الذِّكْرَى تَنْفَعُ الْمُؤْمِنِينَ» (ذاریات: 55)
موعامهلهتان هه‌میشه له‌گه‌ڵ خوا بێ. جا، یه‌ك جار ئه‌رزش په‌یا ئه‌كا.
جا گیانهكانم! ئه‌و وه‌خته، وا نامه‌ی ئه‌عماڵ ئه‌كه‌وێته ده‌ره‌وه وا خاسان سه‌ر بهرزنو خراوگهلو خائینگهل، سه‌ر ئهفكهندهو ڕسوا، ئێوه له زه‌حمه‌تی كه كێشاوتانه، ئیحساسی ره‌زاو سه‌رفه‌رازی ئه‌كه‌ن.
له خوا داوا ئه‌كه‌م، زه‌حمه‌ته‌كانی منیش‌و ئێوه‌یش، هه‌موومان، هه‌ر چی سه‌ختی قه‌بوڵ ئه‌كه‌ین، ـ بوچك یا گه‌وره‌ـ ئه‌ونه خالس بێ، مایه‌ی سهرفهرازیمان بێ سۆزی به لای خوا‌و، خۆشه‌ویسانی خواوه.
ئه‌مه، بۆ قهدردانێکی شه‌خسی، عه‌رزم نه‌كرد. ئه‌گه‌ر نه، من هیچ وه‌خت لایه‌قی ئه‌وه نیم، قه‌دردانی بكه‌م له زه‌حمه‌تی ئێوه. ئه‌وه، تهشهككورم كرد، ئه‌وه ده‌ستانم ماچكرد، ئه‌وه پیتانم ماچكرد، ئه‌بێ به چی بۆ ئێوه؟ چ فایده‌یه‌کی هه‌یه؟ ئه‌سڵه‌ن ـ هه‌روا له ئه‌ووه‌ڵه‌وه عه‌رزم كردـ مناڵترینتان، زه‌حمه‌تێکی كێشابێ، لایه‌قی ئه‌وه نیم كه یه‌ك ساعه‌ت، ـ مناڵترینتانـ له به‌ر دڵی من، خۆی، خستبێته زه‌حمه‌ت.
په‌س ئه‌مه به عونوانی قه‌دردانی نییه. فه‌قه‌ت به عونوانی به‌یانی واقیعیهتێ، عه‌رز ئه‌كه‌م. یا خوا له‌مه به‌و لاوه منیش‌و ئێوه‌یش، هیچ كارێکمان پوچ‌و بێ ئه‌رزش نه‌بێ. گوم نه‌بێ له حه‌یاتی دنیا. وه‌ك ئه‌وانه نه‌بێ كه:
«ضَلَّ سَعْيُهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا» (كهف:104)
چونكه: زه‌حمه‌ته‌كه‌یان، بێ نییه‌تێکی گه‌وره‌یه، بێ چاو به ئایه‌نده‌وه بوونه، فه‌قه‌ت بۆ ئه‌م حه‌یاته دنیایه‌یه، له ناو خاك‌و خۆڵا گوم ئه‌بێ «ضَلَّ سَعْيُهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا….» وا نه‌بین. تهلاشمان له‌مه به‌ولاوه، گشتی پڕ خێر‌و به‌ره‌كه‌ت بێ. یا خوا. له ته‌واو ئومورمانا، ئومیده‌وارم.
ئه‌مما، هه‌مووتان واردن ـ كه‌م یا زۆرـ به مه‌سائیلی دین. ئه‌وه وا ئه‌بێته باعیسی خه‌تا چوون، غه‌فڵه‌تی ئینسانه، نه نابه‌ڵه‌د بوون. زۆر بوون به‌ڵه‌د، خراپ، وه زۆر بوون نابه‌ڵه‌د، باش. هه‌میشه‌یش هه‌ر وایه، هه‌ن به‌ڵه‌دی خراپ، هه‌ن نابهڵهدو نه‌خوێنده‌واری باش. په‌س، زانین نییه عاملی باشی. زانین نوورێکه. ئه‌گه‌ر كه‌سێك باش بوو، باشتری ئه‌كا. جا، ئه‌زانێ چۆن باش بێ. وه‌لێ په‌نا به خوا ئه‌گه‌ر كه‌سێ باش نه‌بوو، زانینه‌كه، له‌وانه‌یه ببێته مایه‌ی كوڵوڵیو شه‌ڕی زۆرتر بۆ خۆیشی‌و بۆ دیگهرانیش.
عه‌زیزه‌كانم! باش بوون له جامیعهیهكی پاك‌و ساڵمو ساڵحا، هونه‌ر نییه.
«بَدَأَ الْإِسْلَامُ غَرِيبًا وَسَيَعُودُ كَمَا بَدَأَ غَرِيبًا فَطُوبَى لِلْغُرَبَاءِ» (رواه مسلم)
ئه‌وه هونه‌ره، له وه‌ختێکا كه خه‌ڵک هه‌ر چه‌ن به ناو موسوڵمان، ئه‌مما به دڵ موسوڵمان نین‌و، رهغبهتیان نییه بۆ ڕێگه‌ی ئیسلام، ئا له‌و وه‌ختا بتوانی خالسانهو موخلسانه هه‌وڵ بده‌ی بۆ ئیسلام چ بزانی چ نه‌زانی، چ خۆینهوار بی، چ نهخۆینهوار بی.
جامیعه‌ی كه حازر نییه، خۆی بخاته عهزابو زه‌حمه‌ت بۆ شوێنكه‌وتنی ڕێی حه‌ق، تۆ له‌وێ هه‌وڵ بده‌ی كه خه‌ڵک داچڵهكێنی. دڵسوزی خه‌ڵک بی. ڕێ نیشان به‌ی به خه‌ڵک.
وه‌ختێ وات كرد، دیاره غه‌ریب ئه‌بی … طُوبَى لِلْغُرَبَاءِ ئه‌وه‌یه. یانی: له هه‌ر زه‌مانێکا كه دین، دووباره نامهئنوسه له ناو جامیعاو خه‌ڵک لێی ئهسڵهمێنهوه، ئاله‌و زه‌مانا، تۆ ته‌حه‌ممولی مه‌شه‌ققه‌ت بكه‌ی. وه‌ك: پێشه‌وا عه‌زیمه، مه‌حبوبه گهورهكهـ سهلواتو سه‌لامو ره‌حمه‌ت‌و به‌ره‌كات خوای لێ بێـ، به‌رده بارانت كه‌ن، جنێوت پێ بده‌ن، نفرینت پێ بكه‌ن، ته‌حه‌ممولی بكه‌ی، بۆ ئه‌وه خه‌ڵکی به‌دبه‌خت حاڵی بكه‌ی، ده‌رمانی ده‌ردی كامه‌یه بیدۆزێته‌وه، بڕوا به‌ره‌و لای. ئه‌و وه‌خته غه‌ریب ئه‌بی ….
«طُوبَى لِلْغُرَبَاءِ» موژده‌یه‌كه كه پێغه‌مبه‌ری خواـ صلوات الله و سلامه علیه و آلهـ به ئینسانی ئا وه‌ك ئێوه‌ی داوه، زه‌حمه‌تی بۆ قه‌بوڵ كه‌ن.
نامه‌یه‌كم نوسیووه بۆ یه‌ك نه‌فه‌ر له برایان كه بڕێك سوئالی بووه، جوابی سوئالهكانیم داوه‌ته‌وه. ئه‌م ئاخرین قسمهتیه، له نهزهرمانا ئهههمیهتدار بوو ڕامگرتبوو لێره كه عه‌رزی ئێوه‌ی بكه‌م، له باتی ئه‌وه شفاهی بیڵێم، هه‌ر وا عه‌ینی مهتڵهبهكهی ئه‌و ئهخوێنمهو كورت‌و موخته‌سه‌ره. سوئالی كردبوو -زووتر، من بهحسێکم كردبوو كه: وه‌ختێ، جه‌ژن تێته به‌ره‌وه له‌و جهژنانا گه‌رده‌ن ئازادیه‌ك، موتهداوله له ناو كوردهواری خۆمانا به دڵ ئه‌نجامی بده‌ن، نه به ڕواڵه‌ت. له‌وه‌و دوا، نه هه‌ر ئه‌وانه وا ئهیانبینینو موسافهحهیان له‌گه‌ڵا ئه‌كه‌ن، ته‌واو ئه‌وه وا ئێژێ: «أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ»، بیبه‌خشن به‌م كه‌لیمه‌یه. له به‌ر عیشق ئه‌م كه‌لیمه، به دڵ بیبه‌خشن.- ئه‌م برا سوئالی كردووه كه: وا ئه‌كه‌م جه‌ژنان. هه‌موو ئه‌هلی ئیسلام، گه‌رده‌ن ئازا ئه‌كه‌م، ئه‌مما له ئاخره‌وه، جار جارێ تماشای ده‌رونم ئه‌كه‌م، هێشتا له‌كه‌ی تیا ماوه. چاره‌م چیه؟
جوابم داوه‌ته‌وه: اما چاره اینكه در عیدها، یا هر زمانی دیگر چنان بندگان خدا را حلال كنید كه، دیگر گردی بر دل نماند این است كه، گویند: عارف محبوب خواجه عبدالله انصاری ـ ره‌حمه‌ت‌و به‌ره‌كاتی خوای لێ بێـ بر در نوشته بود: آنكه خدای را به جانی شاید، عبدالله را یعنی بنده خدا را، ته‌نیا مه‌نزوری ناوه‌كه‌ی خۆی نه‌بووه. ئه‌و خودایه، گیانێكی پێ ئه‌دا، من به‌نده‌ی خودام، بنده خدا را به نانی شاید.
ئه‌سڵی عیباره‌ته‌كه‌ی ئه‌و بوزۆرگواره ئه‌وه بووه: آنكه خدای را به جانی شاید، عبدالله را به نانی شاید… بندهای را به اربابش میبخشند. من و تو هم، بندگان ربّالارباب را به ارباب آنان و خودمان -كه خوایه-، من و تو هم، بندگان ربّارلاباب را به ارباب آنان و خۆدمان ببخشیم. ـ نسبت به حق خۆدمان، طبعاًـ.
ئه‌مه موقهددهمهییكه، مه‌تڵه‌به ئهسڵیهكهم ئه‌م جومله دوومهیه: در نزدیكی، جمله‌ی خیرات و بركات بهشتی در زمین روضهی مبارك نشسته بودیم، جستجوگری در تلاش مشتاقانهی یافتن نشیمنگهی بود، نشستهای را لگد كرد. -دانشتۆكه- این بر وی داد كشید. كمی زبان عربی میدانست (ئه‌وه وا تووڕه بوو، بووه ژێر پێیه‌وه).ـ ئه‌مه جومله موعتهرزهیكه: آن‌جا بود كه خوب فهمیدم دانستن زبان بین‌المللی اسلامی -یانی: عه‌ره‌بی- برای هر مسلمان، چه اندازه پر ارزش است ـ. گفتم: برادر عزیزم!
به یاد آر خاطرهی دوران حیات مبارک دنیوی همین محبوب را گفتم: برادر عزیزم به یاد آر خاطرهی دوران حیات مبارك دنیوی همین محبوب را. ـ صلوات الله و سلامه علیه و آله و جمیع احبابهـ در همین مدینه و در مكه و هر جا كه شرف می‌بردند.
آنگاه به یادش آوردم انواع آزارها و حتی سنگباران اشراف، در جواب ندای سعادت و قسط و آزادگی آن حضرت را! و گفتم: من و توی پیرو مخلص او، تنها آزار یك لحظه فشار بدون عمد دست یا پای كسی را تحمل می‌كنیم. آنهم نه از دشمن، بلكه از محبّان مشتاقِ زیارت منبر و روضه و مزار همان محبوب. آیا سزاوار نیست خدا را شكر گوییم كه اكنون سرزمین آزار دشمنان زیارتگاه جانهای جاننثاران گشته؟
گریه‌ی وجد حالش را مباركتر گردانید. گفت: أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ، از این همه قدر ناشناسی. [نه، گیانهكهمی وا ئاسوده‌ترم، چاوم به ئه‌م ناو چاوه مبارهكه عهزیزانهوه بێ، باشه.]
گیانهكانم! براكانم! ئائیسه مه‌بینن چوار ڕۆژه‌و، ئاوا له ناو ئه‌م جسما ههینو، له ناو ئه‌م حه‌یاتی دنیا‌و، ئه‌م ماڵ‌و، ئه‌م خیابان‌و، ئه‌و ماشینا هاتوچوو ئه‌كه‌ین. چوار ڕۆژه، ته‌واو ئه‌بێ. هیچ كاممان نه‌ماوین نه له‌م جسمانهمان وا زاهیره‌ن به شتی ئه‌زانین، غه‌یر خاك‌و خۆڵ شتێک نه‌ماوه. ئه‌ڕۆین به‌ره‌و مه‌نزڵه واقیعیه‌كه‌ی خۆمان.
گیانهكانم! برا عه‌زیزه‌كانم! ناسپاس نه‌بین. شوكری ئه‌و خوا به جێ بێنین‌و قه‌دری ئه‌و پێشه‌وا خۆشهویسهـ صلوات الله و سلامه علیه و آلهـ بزانین كه ئه‌و نوره‌ی ناردوه‌و ئه‌و نوره گه‌یشتوه به ئێمه، ئێمه ئیسه موسوڵمانین. له شوكرانه‌ی ئائه‌م هیدایهتاو، رهحمهتاو ئه‌م به‌شه وا گه‌یوه پێمان، حازر بین خۆشی ڕانهبوێرین، سه‌ختی ڕابوێرین.
والسلام علیكم و رحمة الله و بركاته.
زۆرتان هه‌ن ئه‌ووه‌ڵ جاره خزمه‌تتان ئه‌گه‌م. تا ئیسه نه‌تانم دیوه. بۆ من زه‌حمه‌ته؟
خه‌م ئه‌خۆن نه‌وا من ماندو بم، نه گیانه‌كه‌م ماندو نابم، یه‌كجاریش كه‌یف خۆشم.
وه‌ڵڵاهی كاكه گیان! فه‌قه‌ت له یه‌ك زه‌مانا، ئیستسنائهن ـ جه‌نابت له من بهڵهدتری، باشتر ئهزانیـ كه‌سێک كه خه‌ریكه به‌حس ئه‌كا بۆ مه‌ردم، حه‌قی هه‌یه له جێگه‌ی بهرزترا دانیشی، ئه‌ویش له به‌ر ئیحترامی خه‌ڵک نه خۆی. له‌وه‌و دوا ئیتر حه‌قی نییه. ئه‌وه یه‌ك.
دو: هه‌ر وه‌ك ئه‌وه كه‌سێک كه ئیمامه‌تی نویژ ئه‌كا بۆ خه‌ڵک، تا ئیمامه‌تی نویژهكه ئه‌كا، حه‌قی هه‌یه له پێش خه‌ڵکه‌وه بی. ئه‌زانن ده‌ستور ئه‌وه‌یه هه‌ر نویژهكهی ته‌واو بوو، بیلافاسله بێته دواوه. ده‌ی گیانه‌كه‌م! من حه‌قم نییه له ناو جهمعێکا له بان سهنهڵیهوه دانیشم، ناوه‌ڵڵا، نه‌وه‌ڵڵا.
هه‌ی هه‌زار جار، یا خوا دوعام خوا لی قه‌بوڵ كا، به خێر بین، به خێر بین یانی چه؟ یانی: زه‌حمه‌تتان خێر‌و به‌ره‌كه‌تی تیا بێ. یا خوا مایه‌ی ڕه‌زای خوا بی لێتان. یا خوا ئه‌وه خێره، بۆمان پێش بێ، ئه‌وه خێره، خوا پێشی بینێ بۆمان. انشاءالله، بۆ هه‌موومان خێر پێش بێ، ئیتر كه‌یفی خۆیه، خێر له خۆشیا بێ، له ناخۆشیا بێ، موهیم نییه. خودی خێر، مه‌تڵوبه. ئهرێوهڵڵا یا خوا.
[ئه‌وانه، وا له‌و په‌ره‌وه ویساون، ئه‌گه‌ر داشنیشن هه‌ر دیارین به یه‌كه‌وه.. ..
وه‌ڵڵا قه‌ی ئه‌كا گیانه‌كه‌م. من یه‌ك نه‌فه‌ر به پێوه بم هیچ ئیشكالێکی نییه. باقیتر دانیشن، پێمخۆشتره. خۆسوسهن ئه‌وانه وه‌ك برا گه‌وره‌ن بۆ من، وه‌ك باوكن بۆ من، ئه‌وان حه‌ز ئه‌كه‌م دانیشن. جا ئیتر براكانی هاو عومر‌و بوچكتر قه‌ی ناكه یا خوا خۆش بن گیانه‌كه‌م].
یه‌ك جار مه‌تڵه‌ب هه‌س له دڵما، كه حه‌ز ئه‌كه‌م له فرسه‌تی دیدارا، عه‌رزی بكه‌م. وه‌لێ له ناو مهتاڵبا كامی ئینتخاب بكه‌م؟ هه‌شت، نۆ ساڵه، من دورم له عهزیزانمو، مه‌تڵه‌ب له زێهنما جه‌م ئه‌بێته‌وه‌و، پێمخۆشه فرسه‌ت ببێت‌و، عه‌رزی بكه‌م. ده‌ی دیاره خۆ به ساعهتو دو ساعهتو ڕۆژو دوو سی‌و ئه‌مانه ئه‌و هه‌مووه باسانه ناكرێ. وه‌ك كاكه حه‌سه‌ن فه‌رمووی:. .. فه‌قه‌ت بڕێك له ناو ئه‌و مهسائیلا كه موهیممه، ئه‌وه وا یه‌كجار موهیممو ئه‌ساسی بوو، له ئه‌ووه‌ڵه‌وه چه‌ن كهلیمهیكم عه‌رز كرد. ئینسان مه‌سیری له‌به‌ر چاو بێ، له ناو ڕێیا ون نه‌بێ، سه‌ری لێ نه‌شێوێ. شتی جالبی ناو ڕێ، تهوهججوهی جه‌لب نهكاتو، له بیری بچێته‌و كه ڕێبواره، مه‌قسه‌دێکی هه‌یه، به‌ره‌و مه‌قسه‌دی خۆی ئه‌ڕوا. ئه‌سڵی مه‌تڵه‌ب ئه‌وه‌یه به ئیزنی خوا.
ئه‌مما گیانهكانم! چونكه دوورم له مهسائیلو جهرهیاناتتان، داخ‌و حه‌سره‌ت… ئه‌زانم موشكیلاتێک كه بۆتان پێش بێ، یه‌كجار زۆره زۆرتره له‌وه كه ئه‌گه‌ر پێکه‌وه بوایتین، له ده‌ره‌و بوایم له خزمهتتانا. چوونكه ئه‌و وه‌خته جار جار باس‌و ته‌بادولی نهزهرێکمان ئه‌كرد له حاڵێکا ئیسه، له‌به‌ر دووری، ناكرێ. به ڕاسی به ئه‌خباری نارهحهتیتان، موشكیلاتتان، گیر‌و گرفتتان، ئاشوفتهگیتان، یه‌كجار زیاتر له‌وه كه له ده‌ره‌وه بم، ناره‌حه‌ت ئه‌بم. منیش ئه‌لئان ته‌واوی ئه‌م عه‌زیزانه ناناسم، نازانم كه چ ڕێ‌و شوێنێکمان ـ یه‌كه یه‌كه‌ی ئه‌م جهماعهتهـ هه‌یه به‌ره‌و لای خوا، چوونكه داخی داخانم! هه‌موو ئه‌زانن له بڕێ جێگای تریشا، له نووسراوه‌و ئه‌وانه، باسمان زۆر كردوه.
په‌روه‌ردگاری ئه‌م عاڵه‌مه، كه به‌رنامه‌ی نارد بۆ سه‌عاده‌تی عاڵه‌م، بۆ ئه‌وه تووشی ده‌سه‌ده‌سه بوون‌و ته‌فره‌قه نه‌بین نیزامێكی دانا، ئه‌سڵێکی مه‌علوم فه‌رموو كه: ئه‌سڵی شورایه. یه‌كجار توول ئه‌كێشێ كه ته‌وزیح بده‌م له باره‌ی ئائه‌و سێ جومله‌وه: «وَالَّذِينَ اسْتَجَابُوا لِرَبِّهِمْ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَأَمْرُهُمْ شُورَى بَيْنَهُمْ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنْفِقُونَ» (شوری: 38)
«وَالَّذِينَ اسْتَجَابُوا لِرَبِّهِمْ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ» دو جومله‌ی فیعلیه (فعل ماضی) «وَأَمْرُهُمْ شُورَى بَيْنَهُمْ»، جوملهیكی ئیسمی «وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنْفِقُونَ» دوباره فیعلی وه‌لێ مضارع. ئه‌وانه ئه‌هلی بهلاغهتن، ئه‌توانن موتهوهججیه بن
ساده‌ترین مه‌تڵه‌ب له باره‌ی «وَأَمْرُهُمْ شُورَى بَيْنَهُمْ» ئه‌وه‌یه كه‌وتۆته مابه‌ینی دو روكنی عومده‌ی رابته‌ی ئینسان له‌گه‌ڵ خالقو خه‌لق. دوای ئیستجابه‌ی رهبب دوای؛ قه‌بوڵی ئیسلام، ئیقامه‌ی سهلاتو ده‌س گورویی له خه‌ڵک كه، ئیتائی زه‌كاته نه‌ك هه‌ر ئه‌و زه‌كاته مه‌حدوده، نه. به مه‌عنا وه‌سیعه عامهكهی ئێژم. ئه‌مانه دو وه‌زیفه‌ی ئه‌سڵی ئینسانی موسوڵمان. «وَأَمْرُهُمْ شُورَى بَيْنَهُمْ» كه‌وتۆته نیو ئه‌و دوانه به جومله‌ی فیعلییهیش نهوێژراوه.
ئه‌و برا عهزیزانهم، وا له به‌لاغه‌دا به‌ڵه‌دن، ئه‌زانن بۆ؟ یانی: قسه له‌وه نییه ڕووداوێک (حدث) بێ، جار جار پێش بێ، نه. ئه‌سڵه‌ن ڕێگه‌ی ئوممه‌تی ئیسلامی ئه‌مه‌یه. غه‌یری ئه‌مه، هیچ نییه. حه‌ده‌س نییه. جهریانێکه موستهمیرر بێ تهوهققوف.
ئوممه‌تی ئیسلامی وه‌ختێ ئوممه‌تی ئیسلامیه، ئه‌مری، شورا بێ. تا ئه‌و سی ساڵه كه حهدیسیشمان هه‌یه، پێغه‌مبه‌ر ـ صلوات الله و سلامه علیهـ به دروسی ئه‌زانێت و له‌وه دوا به حكومه‌تی باتڵو جائر، تا ئه‌و سی ساڵه، ئومور ـ هه‌ر چه‌ن ئیختلافیش، ته‌بیعییه‌و ئه‌بێـ وه‌لێ له ڕێ شوراوه حه‌ل ئه‌بوو. ئوممه‌ت، له سه‌ر ڕێگه‌ی خۆشبهختیو سه‌عاده‌تی خۆی كه: «هَذِهِ أُمَّتُكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً» (انبیاء:92)
سابتو پایه‌دار بوو، دوای سی ساڵه شیویا نیزامی شورا، ئاشكرایه ئه‌گه‌ر شورایه‌ك له ساحیبنهزهران-شورای اولیالامر- نه شورایه‌ك كه دهستوریو دنیایی‌و ئه‌و جۆره بێ كه ئه‌لئان له دنیا وجودی هه‌یه، كه ئه‌غڵه‌بی مه‌مالیكی دنیا به ره‌وشی به ناوی پارلمانی‌و شورا‌و ئه‌مانه ئیداره ئه‌ون ئه‌وه نییه! یا به تهبلیغاتو هه‌راو به‌زم دوروس كردن‌و مه‌ردم خه‌ڵه‌تانن! نه. له كتیبێکی موخته‌سه‌ر به ناو «حكومت اسلامی»دا ته‌فاوتی شورای ئیسلامی له‌گه‌ڵ باقی شورا‌و ئه‌وانه، موخته‌سه‌ر ته‌وزیحێک دراوه. شورای ئیسلامی، ئه‌وه‌یه كه: خوا ئه‌فه‌رمی: شورای اولیالامر. ئه‌گه‌ر ئه‌وانه بن، دیاره ئیختلافاتو ناكۆكی به‌ینی خه‌ڵک، ئاخری مونته‌هی ئه‌بێته یه‌ك حوكم‌و ئه‌بڕێته‌وه. هه‌ر وا كه ئه‌و سی ساڵه وا بوو. وه‌لێ ئه‌وه نه‌ما، چی؟ هه‌ر كه‌سێک كه ساحیبنهزهره، خۆی هه‌یه‌و خوای خۆی، مه‌سئولیه‌تی له به‌رابه‌ر خوای خۆیه‌وه.
مهجمهعێک نییه كه لهینهدا له ته‌ك باقی خاوهننهزهران، كۆببێته‌وه‌و ته‌بادولی نه‌زه‌ر بكا، تا ڕێگه‌یه‌کی واحید نیشانی ئوممه‌ت بده‌ن. خۆی چۆن حاڵی بووه، مه‌سئوله له به‌رابه‌ر خوای خۆیه‌وه ئه‌نجامی ئهداتو تهوزیحیشی ئه‌دا بۆ موسوڵمانان. ده‌ی جا جه‌ماعه‌تێ له موسوڵمانان قسه‌ی ئه‌و ساحیبنهزهره قه‌بوڵ ئه‌كه‌ن جه‌ماعه‌تی قسه‌ی ئه‌و یه‌كه‌ی تر، جه‌ماعه‌تی قسه‌ی ئه‌ویتر. ئا به‌و جۆره كه ئیسه تماشا ئه‌كه‌ی ئوممه‌تی ئیسلامی دوچاری ئه‌م هه‌موو تهفهرروقه بووه.
لێره دو مه‌تڵه‌ب تهزهككور بده‌م:
یه‌ك: زووتریش جارێک له كرماشانا، بووین، دوای ئینقلاب، خه‌به‌ریان پێم گه‌یان وتیان: ئه‌و موسوڵمانانه كه وان له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی قورئانا، ئیستلاحیان دایر كردوه، به خۆیان ئه‌ڵێن: موسوڵمانانی مه‌كته‌بی!، به خه‌ڵکیتر ئه‌ڵێن: غه‌یره مه‌كته‌بی! زۆر به‌حسم كرد له‌و باره‌وه، كه‌سانێک كه له‌وێ بوون، له بیریانه. یا ره‌نگه له نهواریشا زه‌بت كرابی.
عه‌زیزه‌كانم! ئه‌وه وا بۆ ئێمه موهیممه، ئه‌وه‌یه تماشای نییه‌تی خۆمان بكه‌ین، خۆمان خالس بین. كه‌ی ئێمه سهلاحیهتمان هه‌یه خۆمان هه‌ڵسه‌نگێنین له‌گه‌ڵ موسوڵمانانی كه به ڕێگایه‌کی تر، به مهسلهحهتو به دروس ئه‌زانن وا حاڵی بوون، ڕێگایه‌کی تر باشه. خۆمان ببێنه قازی‌و، خۆمان هه‌ڵسه‌نگێنین، بڵێین: ئێمه باشترین له‌وان. له نامهیكێشا له‌م ئاخرانه‌وه ئیشاراتێکم كردوه به‌م مه‌تڵه‌به. له شیعرێکی تولانیشا كه ئه‌وه ئه‌بێته ده‌فته‌ری چوارم ته‌قریبه‌ن شایه‌ت به ناو روحی وه‌سییه‌تنامه موفهسسهل له‌م باره‌وه به‌حسم كردوه. ده‌خیله تووشی ئائه‌و نفرینه خراپه‌ی خوا نه‌بن. له باره‌ی ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌وه له په‌یره‌وانی دینێک، وه‌ختێ ده‌سته ده‌سته ئه‌بنه‌وه، یه‌كترین نفرین ئهكهنو هه‌ر كه‌س ئه‌ڵێ: من باشمو باقی خراپ!
«كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ» (مؤمنون:53)
ده‌خیله! ئا له‌وانه نه‌بن:
هه‌م به ئێوه: ئه‌و جه‌ماعه‌ته كه خۆتان به هاوڕێی من، به هاوڕێو هاو به‌رنامه‌ی مه‌كته‌بی قورئان ئه‌زانن عه‌رز ئه‌كه‌م، هه‌م به باقی موسوڵمانانێک كه ده‌نگم ببیسن. وه نییه من هه‌ر خێر خواهیو دڵسۆزی بۆ هاوڕێیه‌كانی خۆم بكه‌م! ئومیدم به خوایه، نه ته‌نها نێسبه‌ت به موسوڵمانان نێسبه‌ت به ته‌واوی به‌نده‌گانی خوا خێر خوا بین، دڵسوز بین. وه‌ڵڵاهی، بۆ دوشمنه خراپ خراپهكانیشم ئاره‌زووی خێر ئه‌كه‌م. حه‌ددی ئه‌قه‌ل ئه‌ڵێم: یا خوا سهعادهتمهندانه بمرن. ئه‌گه‌ر ناتوانن له حه‌یاتی دنیا باش بن، به‌ر له مه‌رگیان هیدایه‌ت ببن‌و خۆشبه‌خت بن، كه مردن تێههڵدهیان نه‌بێ، شهرمهسارییان نه‌بێ. بۆ دوژمنه خراپ خراپهكانیشم ئه‌مه ئاره‌زو ئه‌كه‌م، جا، چ جای موسوڵمانان.
به خوا گیانه‌كانمان! یه‌كجار زۆر هه‌ن له موسوڵمانانێک كه نین له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی قورئان، ڕێگه‌و مه‌سیریان جۆریتره من، دوور نزیك دیومن ناسیومن، غیبتهیان پێ ئه‌به‌م ـ گوناهه بلیم: حه‌سودی، غیبتهیان پی ئه‌به‌م، کاش لیاقهتم بووایه وه‌ك ئه‌وانه با سه‌فاو با سه‌داقه‌ت بوایتمـ. ده‌ی جا چوونكه ئه‌و ڕێگایه‌ی دوای ئه‌وه تهفهرروق به وجود هاتووه و شورا نه‌ماوه، به‌دیهییه نهتیجهكهیچی ئه‌وه‌یه كه: ڕێگا جۆر جۆر ئه‌بێته‌وه، چونكه ڕێگایه‌ک كه ئه‌و ئینتخابی كردوه، ڕێگاكه‌ی من نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه ئه‌زانم ئه‌ونه ساڵحه، كه من غیبته‌ی پێ ئهبهمو ئاره‌زو ئه‌خوازم خۆزیا من وه‌ك ئه‌و بووایتم، بلیم: چونكه ڕێگه‌كه‌ی ڕێگه‌ی من نییه، له به‌ر ئه‌وه ئینسانێكی خراپه؟! ئاممان تووشی ئه‌و شیركانه نه‌بن! په‌نا به خوا، چه‌ن موسته‌حه‌قی نفرینن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له به‌ر خاتری ئیختلافی رێ، خۆسومهت ئه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ خه‌ڵک یا حه‌تتا نه خۆسومهت، خۆشیان ناوێن، خۆشی ناوێ، چونكه له‌گه‌ڵ من نییه! ئه‌گه‌ر وا بی، ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه تو منت، ئه‌وێ! ها! له ئیكسیری گه‌وره‌دا، ها له نهزهرتانا كه زۆر كه‌س هه‌یه وڵاتی، میلله‌تی، حه‌تتا مه‌زهه‌به‌كه‌ی، حه‌تتا دینه‌كه‌ی، له به‌ر خۆدی خۆی گه‌ره‌كه! حه‌تتا خۆداو پهیغهمهریش چونكه خۆدای خۆمه بۆیه خۆشیهوی! پیغه‌مبه‌ری خۆمه بۆیه خۆشیهوی! یانی: هه‌موو شتی تیتهوه سه‌ر خۆدخواهی. ئه‌گه‌ر موسوڵمانی ساڵح‌و مه‌حبوبی خوایه هاوڕێ تو نییه، له لای خوا مه‌حبوبه، چۆن له لای تۆ، نامهحبوبه؟! ئه‌گه‌ر وا بێ ڕێی تۆ له ڕێی خوا، جیایه. جا، وایه. ئه‌گه‌ر دار‌و ده‌سته‌ت ببێت‌و قودره‌تت گه‌ره‌ك بێ، به‌ڵێ وه‌ڵڵا، ڕێی تۆ له ڕێی خوا جیایه.
ئاممان عه‌زیزه‌كانم! ئه‌م تهفهرروقه، ئه‌مرێکه خوا زووتر ئیعلامی كردوه كه: شورا نه‌ما، پێش دێ. هیچ وه‌خت له به‌ر خاتری ئه‌وه كه ڕێگای موسوڵمانان له یه‌كتر جیایه، نفرینی یه‌كتر مه‌كه‌ن. یا حه‌تتا بێ مه‌حه‌ببه‌ت نه‌بن نیسبه‌ت به یه‌كتر. چاوتان، چاوی فرقهییو گروهیو ئه‌م مه‌كته‌ب‌و ئه‌و مه‌كته‌ب نه‌بێ. هه‌ر كه‌سێك به میعیاری من‌و به‌رنامه‌ی من بوو، باشه به میعیاری من‌و به‌رنامه‌ی من نه‌بوو، خراپه! ئاوا مه‌بن.
چاوتان به‌وه‌وه بێ، خوا كێ خۆش ئه‌وێ، كێ وا ره‌فتار ئه‌كا كه خۆشه‌ویس بێ به لای خواوه، ئێوه‌یش ئه‌وه‌تان خۆش گه‌ره‌ك بێ ئه‌وه موحته‌ره‌م بێ به لاتانهو ئه‌و وه‌خته خۆشه‌ویسن له لای خوا.
ئه‌گه‌ر هه‌یه فه‌ردێک كه ئه‌م براتانه، نسبه‌ت به بهعزێکتان برا گه‌وره‌یه‌و نسبه‌ت به بهعزێکتان برا بچوك، له‌م براتانه خزمهتكارتره به دین، ساڵحتره، هه‌زار جار ئه‌م براتانه بكه‌ن به نۆکه‌ری، بیكه‌ن به قوربانی؛ چونكه ئه‌وه موهیممه کێ خزمه‌تكار بێ، کێ باش خزمه‌ت بكا، کێ رابته‌ی راستر بێ له‌گه‌ڵ خوای خۆی، کێ ساڵحتر بێ، کێ پاكتر بێ. با ناوی ئه‌حمه‌د نه‌بێ، مه‌حمود بێ. با ڕێگه‌ی ناوی مه‌كته‌بی قورئان نه‌بێ، هه‌ر ناوێکیتر بی! بۆ هه‌میشه، به ئێوهیشو به ته‌واوی ئه‌و موسوڵمانانه وا خۆیان به هاوڕێی من ئهزاننو، به ته‌واوی ئه‌و موسوڵمانانه وا سه‌رفی نه‌زه‌ر له‌م ڕێگا ورده‌واڵه موتهفهررقانه، خۆیان به په‌یره‌وی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د ـ صلوات الله و سلامه علیه و آلهـ ئه‌زانن، ئه‌مه تهزهككور ئه‌ده‌م: سبه‌ینێ له حیسابی خوا سه‌رفه‌راز بن شه‌رمه‌سار نه‌بن. ئه‌گه‌ر به حه‌ساوی ده‌سته‌و گروهو مه‌كته‌ب‌و جه‌ماعه‌ت، ئه‌رزش بده‌ن به خه‌ڵک، سبه‌ینێ شه‌رمه‌سار ئه‌بن، سه‌ر دا ئه‌خه‌ن.
ئه‌گه‌ر به حیسابی ته‌قوای خوا‌و «إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ…» هیچێتر، کێ زیاتر باتهقوایه، ئه‌وه‌تان فره‌تر خۆش بووێ، راسن له ته‌ك خوا‌و خه‌ڵکا. تهقوایش هه‌ر ئه‌وه نییه كه یارۆ، گوناه نه‌كا (: ئه‌و گوناهانه وا ناسراون).
ته‌قوا ئه‌وه‌یه، كه نافه‌رمانی خوا نه‌كا، ته‌ركی وه‌زیفه نه‌كا، هه‌ر چی باشتر خزمه‌ت بكا، جهنبهگهل موختهلیفی، وه‌زائیفی گه‌وره‌و بچوكی دینی، هه‌موو ژێر كه‌لیمه‌ی ته‌قوا جه‌م ئه‌بێته‌وه، هه‌مووی. هه‌ر كه‌س با ته‌قواتر بوو، ئه‌وه خۆشه‌ویستره. ئه‌گه‌ر تۆ وا نه‌بووی ـ كابرات له به‌ر ته‌قوا خۆش نه‌ویست ـ، سبه‌ینی شه‌رمه‌سار ئه‌بێ.
گیانهكانم! تو خوا با شه‌رمه‌ساری سبه‌ینێمان به سه‌را نه‌یێ. به هه‌موو ئهگهینم. به ئومیدی خوای موته‌عال، ئێوه‌یش بیگه‌ینن به هه‌موو عاله‌م. ئه‌وه یه‌ك مه‌تڵه‌ب.
مهتڵهبیتر، وه‌ختێ وتمان: تهفهرروق پێش دێ و هه‌ر كه‌سێ بۆ خۆی هه‌وڵ ئه‌دا، جا ئیتر خۆی‌و زانینی خۆی، نییه‌تی خۆی كه چون ڕێگه‌ی خوا دووباره ڕۆشن كاته‌وه بۆ خه‌ڵک.
نه‌تیجه‌ی ئه‌وه كه منی هیچو پوچی نالایه‌ق، له ناو جه‌ماعه‌تێکی موسوڵمانی باشا، كارم كردوه، ئه‌وه‌یه كه جه‌ماعه‌تێکی موسوڵمان، بوونه‌ته هاو مه‌سیر. چ هاومهسیر؟ من، به نۆکه‌ری هه‌مووتان بم. چ هاو مه‌سیر، نه به ناو هاو مهسیرن. هه‌موو زه‌حمه‌تكێش، ده‌ردیسه‌ر قه‌بوڵ كه‌ن.
له بهرخاتر ڕێگه‌ی خوا‌و له به‌ر خاتر به‌نده‌گانی خوا، ئه‌و هه‌موو عه‌زابه قه‌بوڵ ئه‌كه‌ن، كه میقدارێکی ئاگام لییه، ئه‌زانم. وه‌لێ به ناو هاو ڕێگه‌ین به یه‌كه‌و. وه‌ختێک ئێمه بووینه جه‌ماعه‌تێک به یه‌كه‌وه‌و هاو ڕێگه، ئه‌ووه‌ڵین نوكته ئه‌وه‌یه كه ـ دوباره ئیشارهیكی پێ ئه‌كه‌م ـ: نسبه‌ت به باقی ئه‌هلی ڕێگهكانیتر له موسوڵمانانیتر، به میعیاری ده‌سته‌و گوروه تماشا مه‌كه‌ن به میعیاری ته‌قوا تماشا بكه‌ن. ئه‌وه هیچ. ئه‌سڵی مه‌تڵه‌ب ئه‌وه‌یه.
له‌وه دوا، به ئیعتباری خۆمان فكرم كردوه‌ته‌وه كه: ئێمه‌یش، نمونهیكی چكۆله له ئوممه‌تی ئیسلامی، دوای ئه‌وه ئه‌م تهفهرروقانه پێش هاتووه، له ولاتێکی ئیسلامییا، وجودمان هه‌یه، ئه‌بێ ئه‌و نه‌زمه، وا ئیسلام دایناوه، هه‌ر وا له مه‌سائیل فهردیمانا، له مه‌سائیل جهمعیمانا، ئه‌وانه وا ناسراوه‌و ئه‌زانین‌و به‌ڵه‌دین نوێژ، ڕۆژو، موعامه‌لات، باقی مه‌سائیل هه‌موو، موقهییهدین به قانون‌و نه‌زمی دین بێ، له مه‌سائیلی جه‌معی‌و ئیرتباتی عمومیشمانا موققهییهد بین. ئه‌گه‌ر خۆم له ده‌ره‌و بووایتم، بڕێ تهكالیفیتر مه‌تره‌ح بوو. ئه‌لئان كه خۆم له ده‌ره‌وه نیم، ئه‌وانه كه به‌ڵه‌دن له قورئان وه له سوننه‌تی عهمهلیچو لهفزیچ، موتهوهججیهی ئه‌و مه‌تڵه‌به هه‌ن ئیتر زۆر موفهسسهل عه‌رز ناكه‌م. ئه‌لئان كه زۆر ئیمكانی رابتهم نییه، ته‌نها ته‌كلیفی ئه‌و جه‌ماعه‌ته كه به عونوانی مهجموعهیك شهبیه به یه‌ك ئوممه‌ت مه‌تره‌حن، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و شورا، وا خوا ده‌ستوری فه‌رمووه، له ناو ئه‌م مهجموعهیچا دوروس بێ. زوتریش جارێک له‌م باره‌وه بڕێك ته‌وزیحم داوه. ئیسه فه‌قه‌ت ئه‌م كهلیمهتانه عه‌رز ئه‌كه‌م:
براكانم! عه‌زیزه‌كانم! نه‌بێته بێ ئه‌ده‌بی، غاڵبهن ئینسان به ئه‌وه كه ئیمتیازی هه‌یه، یا ماڵی زۆرتری هه‌یه یا جه‌ماڵی زۆرتری هه‌یه یا قوده‌رتی زۆرتری هه‌یه یا عیلمی زۆرتری هه‌یه، له باتی موتهوازعتر بێ، قهدرشناستر بێ، شوكرانه‌ی خوا، زیاتر به جێ بێرێ، داخی داخانم، غاڵبهن له خۆی ده‌ر ئه‌چێ! سه‌ری لێ ئه‌شێوێ!
له ره‌حمه‌تی خوا‌و به زه‌حمه‌تی خه‌ڵک ئه‌گه‌ر ئینسان بی، بووگی به ئینسان
جا، فكری لێکه‌نه‌وه كه: چه‌نێ ئه‌بێته ناسپاسی بۆ ئینسان، خوا ره‌حمه‌تی له‌گه‌ڵ بكا، خه‌ڵک زه‌حمه‌ت بكێشێ ـ دیار‌و نادیار
ئه‌و لیباسه ئه‌یكه‌یته به‌رت، چه‌ن به‌نده‌گانی خوا زه‌حمه‌تیان كێشاوه، تا بۆته لیباس، ئه‌و پووڵه دێته ده‌ستی تۆ، وا مه‌زانه هه‌ر پووڵی خۆته. چه‌ن به‌نده‌گانی خوا زه‌حمه‌تیان كێشاوه تا ئه‌و پووڵه بێته ده‌ستی تۆ، خه‌رجی ئه‌كه‌یت‌و لیباسی پێ ئهسێنیو نانی ئه‌خۆی، بیگره تا نیعمهتگهل تر‌و تا ماڵ‌و جاهو جهلالو عیلم‌و هه‌ر شتێ، هه‌مووی له ره‌حمه‌ت خوا‌و له زحمه‌تی خه‌ڵک گه‌یشتۆته ده‌ستت، له باتی ئه‌وه قهدرشناس بی، پۆز ئه‌كه‌ی؟ ده‌عیه ئه‌نوێنی به سه‌ر خهڵکێکا كه له زه‌حمه‌تی ئه‌وان تۆ بوویته شتێک.
داخی داخانم! زۆر وا هه‌یه ئه‌وانه وا نیعمه‌تی زۆرتریان هه‌یه، له باتی موتهوازیعتر بن‌و با ئهدهبتر بن نیسبه‌ت به خۆداو خه‌ڵک، ـ چ نیعمه‌تی ماددی‌و چ نیعمه‌تی مه‌عنه‌وی ـ پۆز په‌یا ئه‌كه‌ن! غورور په‌یا ئه‌كه‌ن به سه‌ر خه‌ڵکا!!
داخی داخانم! وا پێش دی كه: كه‌سانێک به ئیتتكای ئه‌وه كه عیلمیان هه‌یه، پێیانخۆش نه‌بێ، په‌یره‌وی بكه‌ن له‌و شورا كه من تهعینم كردوه! چونكه پێیان وا بێ كه ئه‌گه‌ر دو كهلیمهو له‌تێ فره‌تر بزانن، ئیتر كهسری شه‌ئنه بۆیان كه په‌یره‌وی بكه‌ن له جه‌ماعه‌تی شورا!!
وه‌لی ئه‌ووه‌ڵه‌ن، ئه‌گه‌ر موته‌عه‌هید به ئیسلامن ئه‌و تهزهككوراته جاری پێش‌و عه‌رزم كردوه، تماشای سوننه‌تی عه‌مه‌لی بكه‌ن. ئه‌گه‌ر موته‌عه‌هید به ئیسلامنو، وایچ ئه‌زانن كه ڕێگه‌ی ئیسلام ئه‌وه‌سه وا ئیسه گرتومانه‌و به یه‌كه‌وه ئهروین، من هه‌ر له‌و ئیسلامه ئه‌وه‌م حاڵی بووه كه ئومورتان ئه‌وه وا ناگاته من، چونكه من دورمو، عه‌رزم كرد یه‌كه یه‌كه‌یی له مه‌سائیل مومكینه بگاته من. ئه‌گه‌ر شتی گه‌یه من، خۆم نه‌زه‌ری خۆم عه‌رز ئهكهمو هه‌ر كه‌سێکیش نه‌زه‌رێکی بوو له به‌رابه‌ری نهزهرهكهی منه‌وه، زانی من ئیشتبام كردوه، خێری ئه‌گه‌یی، بۆم ئه‌نووسێ، به هه‌ر جۆرێ بێ حاڵیم ئه‌كا كه ڕۆشن ئه‌بمه‌وه. ئه‌گه‌ر نه، تا وه‌ختێ به سه‌حیحی ئه‌زانێ باشه، ئه‌وه نه‌زه‌ری خۆم وتووه، وه قه‌بوڵی ئه‌كه‌م. وه‌لێ ئه‌وه یه‌كه یه‌كه‌یی. ئه‌ی بۆ باقی مه‌سائیلی ڕۆژمهڕڕه چی؟ بۆ ئه‌و مه‌سائیله ڕۆژمهڕڕه، ئه‌و شورامه داناوه. ئه‌وانه وا به‌ڵه‌دن له سوننه‌تی عه‌مه‌لی، ئه‌زانن واجبه ئه‌شێ په‌یره‌وی لێبكه‌ن، ئاممان! به غوروری ده‌وڵه‌مه‌نی، به غوروری قودره‌ت، به غوروری عیلم، به هیچ شتێک تووشی ئه‌وه نه‌بن كه پێتان به‌ر بخوا به قسه‌ی شورا بكه‌ن!
«يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا وَلَا يَغُرَّنَّكُمْ بِاللَّهِ الْغَرُورُ إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمْ عَدُوٌّ فَاتَّخِذُوهُ عَدُوًّا إِنَّمَا يَدْعُو حِزْبَهُ لِيَكُونُوا مِنْ أَصْحَابِ السَّعِيرِ» (فاطر/5-6)
غهرور یانی ئه‌وه وا كارێک ئه‌كا، ئینسان له خۆی ده‌ر بچێ. مه‌نزور ته‌نیا شه‌یتان نییه، مه‌نزور، هه‌ر شیاطین الانس نین، ماددی‌و مه‌عنه‌وی هه‌ر شتێک ببێته باعیس ئه‌وه له خۆت ده‌ر چی، خۆت به زل بزانی، ده‌عیه بفرۆشی به سه‌ر دیگهرانا، پێت عه‌یب بێ وه‌زایفی خۆت ئه‌نجام بده‌ی، ئه‌وه غهرورهو «فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا» هۆشتان بێ نهخڵهتن، سه‌رتان لێ نهشیوێنێ ئه‌و حه‌یاتی دنیا به زهخارفو جاهو جهلالو زهرقو به‌رق‌و قودرهتگهلیهوه.. ..«وَلَا يَغُرَّنَّكُمْ بِاللَّهِ الْغَرُورُ» سهرشێوێن، هه‌ر چییه‌ك هه‌یه، ئینسان خه‌ڵه‌تێن، هه‌ر چییه‌ك هه‌یه، نه‌تان خه‌ڵه‌تێنێ.
«إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمْ عَدُوٌّ فَاتَّخِذُوهُ عَدُوًّا» له یه‌کێ له شێعرهكانا هه‌یه باسێ، جا ئه‌وه نهزهرێکه كه زووتر ده‌رسی ته‌فسیرم ئه‌وته‌وه، جۆرێترم ته‌سه‌وور ئه‌كرد. ئیسه حاڵیم بووه، ئیشتبام كردوه. مه‌سه‌له‌ی خه‌لافه‌ت، له جێگهییكێشا شتێکم نوسیووه‌و، ئیشاره‌م كردوه، ئه‌لئان وه‌ختی ئه‌وه نییه: توولانی به‌حسی بكه‌م. مه‌سه‌له‌ی خه‌لافه‌تی ئینسان، خه‌لافه‌تی الله نییه ئه‌وه كه وێژراوه هه‌میشه. ئه‌وه‌یش نییه وا جاران من تهسهوورم ئه‌كرد، مهوجودیکی قودره‌ت دارتر له باقی موجوداتیتر به‌ر له ئینسان، وه‌لێ ناقس ئینسان هاتووه، له‌و كاملترو بۆته جێنشینی. نه تماشای قورئان بكه‌ی، ئاشكرایه: خه‌لافه‌تی جێنشینی جن‌و جه‌ماعه‌تی له مه‌لائیكه كه به‌ر له ئینسان، قسمه‌تی له ئوموری ئه‌م كوره‌ی زه‌وینه، به ده‌سیان بوو. جن وه قسمه‌تی له مهلائیك ئه‌وانه ساحیبی ئیختیاری زه‌وین بوون. خوای موته‌عال، ئه‌و میقداره وا ئیسه داویه به به‌شه‌ر، له دوای خه‌لقی به‌شه‌ر، كه زووتر له ئیختیاری جن‌و مهلائیكا بوو، یانی: هه‌ر ئه‌و جه‌ماعه‌ته له مه‌لائیكه، كه زووتر مه‌ئموری بڕێ له ئوموری زه‌وی بوون. وه‌ئیللا:
«وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلَّا هُوَ» (مدثر:31)
عیددهیك له مهلائیك كه به‌عزی له ئوموری زه‌وی، به دهسیانهو، بووه. ئه‌و عیدده له مه‌لائیكه‌و له دوا جن كه ئه‌وان مودیری ئه‌م زه‌وینه بوون، كاریان له سێنراوهو، دریا به ئینسان. ئه‌وه خۆڵاسه‌ی مه‌تڵه‌به. خه‌لافه‌ت یانی ئه‌وه.
له جومله‌ی ان الشیطان لكم عدو فاتخذواه عدوا… قه‌ستم ئائه‌وه بوو. شه‌یتان له به‌ر خاتر ئه‌وه غرور له كهللهیا بوو، پێی عه‌یب بوو.
«خَلَقْتَنِي مِنْ نَارٍ وَخَلَقْتَهُ مِنْ طِينٍ»(ص:76)
له به‌ر ئه‌وه ده‌سی كرده دوشمنایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌وجوده تازه، كه هاتووه بۆته جێنشینی، قودره‌ت له‌م سینراوهتهوهو، دراوه‌ته ئه‌و مه‌وجوده تازه. غورورو ئیستكبار، خۆ به زل زانین، بووه باعیسی ئه‌وه كه ئیزهاری ئیتاعه‌ت نه‌كا نیسبه‌ت به ئینسان.
نهلی: ته‌سلیم. باشه، ئه‌وه وا تا ئیسه له ئیختیاری منا، بووه، خوا تۆی خه‌لق كردوه، بیسپێرێ به تۆ. ئیتاعه‌تی ده‌ستوری خالقی خۆم ئه‌كه‌م. خالقی خۆم ئه‌وه به خێر ئه‌زانی بۆ منیش‌و بۆ تۆیش، به سه‌ر چاو. ئیتاعه‌تی نه‌كرد!؟
«إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمْ عَدُوٌّ»
بزانن: ئا له‌و وه‌خته‌وه شه‌یتان له‌گه‌ڵمان دوشمنه له به‌ر ئه‌وه كه مه‌قامێک له ئه‌و سینراوهتهوه، دراوه به ئینسان، «فَاتَّخِذُوهُ عَدُوًّا»، عاقڵ بن! كه‌سێک كه واقیعه‌ن دژمنتانه، مه‌یكه‌نه دوس. ئێوه‌یش ئه‌و به دژمن بزانن. وا نه‌بن كه: ئه‌و ڕێگه‌تان پێ نیشان بدات‌و بكه‌ونه شون ڕێگه‌ی. كه ئه‌بنه دوس له‌گه‌ڵی، هیچ، ئه‌یكه‌نه سه‌رپه‌ره‌ست بۆ خۆتان! ئه‌یكه‌نه خاوه‌نی خۆتان! نه‌تیجه‌ی چیه؟
«إِنَّمَا يَدْعُو حِزْبَهُ لِيَكُونُوا مِنْ أَصْحَابِ السَّعِيرِ»
وه‌ختێ ئێوه جه‌ماعه‌تی ئینسان بانگ ئه‌كا، بانگتان ئه‌كا به‌ره‌وه كوێ؟ به‌ره‌و خۆشی؟ به‌ره‌و عیززه‌ت؟ به‌ره‌و عاقبه‌ت خێری؟ نه! نه‌وه‌ڵڵا! هه‌ر جه‌ماعه‌تێ ئه‌ونه نهفامو سه‌تحی بوون‌و به قسه‌ی شه‌یتانیان كرد، مهسیرهكهیان ئه‌وه‌یه كه بانگیان ئه‌كا بۆ ئه‌وه ببنه خاوهنو ره‌فیقی ئاگری سوزانی جه‌هه‌ننم!
عه‌زیزه‌كانم! ئه‌و ره‌نو خه‌سله‌ته وا له شه‌یتانا بوو، با له وجود هیچكامێکمانا نه‌بێ،
دوچاری غورورو ئیستكبار نه‌بین.
خلقتنی من نار و خلقته من طین، من ده‌وڵه‌مه‌نم، شورا فه‌قیر! من عالممو شورا كه‌م عیلم! من با سوادترم له‌و! من ساحیب قودرهتو ئه‌و بێ قودره‌ت! ئه‌وه دهردهكهس وا شه‌یتان تووشی بوو. ده‌خیل! موتمهئیننم ـ هه‌ر وا له یه‌کێ له نامهكانا ئیشاره‌م كردوهـ خه‌ڵکێک كه خۆیان به ساحبی ئه‌م ئیمتیازاته نازانن، وا نازانن فره ده‌وڵه‌مه‌نن، وا نازانن فره قودره‌تیان هه‌س، فره جاهو جه‌لالیان هه‌س، وا نازانن فره عالیمن، ئه‌وانه ئه‌و نه‌وعه دهردانهیان نییه، كه ئه‌و ئیمتیاز دارانه هه‌یانه. مومكینه ئه‌وان دهردیتریان ببێ، ده‌ردی خراپ خراپێش. وه‌لێ ئائه‌و ده‌ردی عوجبو غوروره، ئه‌و ده‌ردی شوهره‌ت ته‌ڵه‌بیه، كه ئیمتیازداران ههیانهـ ئیمتیازی ماددی یا مه‌عنه‌وی ـ مه‌عموله‌ن خه‌ڵکی عادی نییه‌تی. ئه‌زانم به قسه‌ی شورا نه‌كردن یا غورور، له‌وه كه به قسه‌ی شورا بكرێ. كاری خه‌ڵکی عادی نییه. كاری ئه‌وانه‌ن وا ئیمتیازاتی ماددییان هه‌یه، یا مه‌عنه‌وییان هه‌یه، خۆیان به دهوڵهمهنو ماقوڵ‌و ساحیب قودره‌ت ئه‌زانن یا خۆیان به باسهوادتر ئه‌زانن!
براكانم! ئه‌گه‌ر خۆتان به هاوڕێی من ئه‌زانن، پێم ناكرێ له‌م وه‌خته كه‌مه‌دا، ته‌واوی مهتاڵبو ده‌ردی دڵی هه‌موو كه‌س ببیسم. فرسهتهكه به‌ش ئه‌وه ناكا. یا ناشكرێی له مولاقاتا، ته‌واوی مهتاڵبی كه هه‌مه‌و عه‌رزی هه‌مووتانی بكه‌م، ناكرێ. یه‌كه یه‌كه‌یی كه تبقی قه‌واعیدو موقهررهراتی خۆیان، به بۆنه‌ی رهوابتو نسبه‌تی خانهوادهگییهوه، ئه‌توانن ته‌ماسیان له‌گه‌ڵ من ببێ، به‌و جۆره كه خۆتان ئه‌زانن كه‌سانێ زه‌حمه‌تیان كێشاوه، به‌ینا به‌ین یا په‌یغامی له‌فزی یا مهتاڵبی نوسیووتانه، هیناویانهو گهیاندویانه به من منیش جوابم ـ یا له‌فزی یا كهتبیـ عه‌رز كردوه. له‌م مهوریدا دو ئیشاره‌ی بچوك بچوك ئه‌كه‌م.
هه‌ر وا له نامهیهكا ئیشاره‌م كردوه، ئیعتمادتان ببێ كه ئه‌مانه خه‌یانه‌تتان پێ ناكه‌ن. ئه‌م ئه‌شخاسه وا رابتی به‌ینی من‌و ئێوهنو، هاتو چوو ئه‌كه‌ن، ئه‌ونه ئیعتمادم په‌یا كردوه به تولی ره‌فاقه‌ت له‌گه‌ڵیان.ـ ئهكسهریشیان ته‌قریبه‌ن هه‌ر وه‌ك مناڵی خۆم، ئابه‌و جۆره به یه‌كه‌و بووین‌و په‌روه‌رده بوون. ئه‌زانم خه‌یانه‌ت ناكه‌ن، به دڵنیاییه‌وه، مه‌گه‌ر شتێ نامه‌شروع بێ، ئه‌گه‌ر شتێک نامه‌شروع بێ، ناكرێ به لای كه‌سه‌وه بێژنی، وه‌لێ ئه‌گه‌ر شتێک نامه‌شروع نه‌بێ، به دڵنیاییه‌وه بێژنی به‌مانه، یا بینووسن.
ئه‌مه یه‌ك مه‌تڵه‌ب.
دو: ئه‌گه‌ر شتی یه‌كجار حادو موهیم نییه، ئێوه له ته‌ریقی شوراوه هه‌وڵی بۆ بده‌ن.
ئه‌گه‌ر جهنبهیهكی شه‌رعی هه‌یه‌و به هه‌یئه‌تی ئیفتا مه‌ربووته، ـ مه‌سائیلی شه‌خسی، نه‌ك مه‌سائیلی مه‌كته‌ب مه‌سائیلی مه‌كته‌ب فه‌قه‌ت به شورا مه‌ربووته. هه‌یئه‌تی ئیفتا حه‌ققی به سه‌ر ئوموری مه‌كته‌به‌وه نییه‌ـ،
مه‌سائیلی شه‌رعی وه‌ك باقی ئه‌فرادی موسوڵمان بین ئیستفتا بكه‌ن له هه‌یئه‌ت ئیفتا. ئه‌گه‌ر سوئالێکی ئاواتان هه‌یه، موراجه‌عه ئه‌كه‌ن به هه‌یئه‌تی ئیفتا. ئه‌گه‌ریش كاری یا سوئالێکتان هه‌یه، كه مه‌ربووته به مه‌كته‌بی قورئان، یا بۆ باقی مه‌سائیلی جۆراو جۆر، موراجه‌عه ئه‌كه‌ن به شورا. حتیالمقدور بیكه‌نه عاده‌ت له‌و ڕێگاوه مهسائیلتان حه‌ل بكه‌ن، نه ئینكی هه‌ر شتێ بوو، بینووسن بۆ من یا سفارشی كه‌ن بۆ لای من. ئه‌ی ئه‌وان چی بكه‌ن؟ ئاخر با ئه‌وانیش عاده‌ت بكه‌ن، با ئه‌وانیش فێر بن.
به‌ڵێ، ئه‌زانم زه‌حمه‌تیان یه‌كجار زۆره، هه‌م هه‌یئه‌تی ئیفتا، هه‌م شورا. به راسی زۆره. خۆسوسهن خۆیشم نیم كه كومهكێکیان پێبكهمو تۆزێ بار سووكی بێ بۆیان. وه‌لێ ئیشكالی نییه. ئه‌و زه‌حمه‌ته زۆره، لازمه خوا تۆفیقیان بدا به ئیخلاسه‌وه، زه‌حمه‌ت بكێشن، هه‌م عیباده‌ته بۆیان، هه‌م ڕۆژ به ڕۆژیش پوخته‌تر ئه‌بنه‌وه. بینابهرین تا شتێک مه‌جبووری نه‌بێ، نهینیرن بۆ من، ـ نه به له‌فزی، نه به كهتبی ـ. له ته‌ریقی شورا‌و له ته‌ریقی هه‌یئه‌تی ئیفتاوه هه‌وڵی بۆ بده‌ن، حه‌ل بێ. ئه‌گه‌ر زانیتان حه‌ل نابێ، جا ئه‌و وه‌خته به په‌یغامی له‌فزی یا كهتبی ـ ئه‌گه‌ر به مهشروعتان زانی ـ ئه‌توانن به وه‌سیله‌ی ئه‌م برایانه، بیگه‌ینن بۆ من، بزانن سادقانه په‌یغامی ئێوه یا نامه‌ی ئێوه تێرن، سادقانه جوابتان بۆ تێرنهوه.
دیسان هه‌زار جار، والسلام علیكم و رحمة الله و بركاته جمیعا و علی جمیع عبادالله الصالحین من آدم الی الاخر.
هه‌رچه‌ن پێموایه مهتڵهبهكه ڕۆشن بوو. ئه‌مما مومكینه بڕێ كه‌س باش حاڵی نه‌بووبن له توزیحهكهی من. له ئه‌ووه‌ڵه‌وه عه‌رزم كرد ئوممه‌ت تووشی تهفهرروق بووه، هیچ وه‌خت ئێوه ناتوانن به كه‌سانێک كه هاوڕێی مه‌كته‌بی قورئان نین، بڵێن: ئیشتباه ئه‌كه‌ن. یا خوا نهكهرده حه‌تتا خۆشیانتان نه‌وێ، ئیحترامیان نه‌بێ له لاتانه‌وه. ئه‌مه‌مه له به‌را وت.
مه‌تڵه‌بی دوه‌م، ته‌به‌عییه‌ت له شورا بوو. ته‌به‌عییه‌ت له شورا بۆ كێیه؟ بۆ كهسانێکه كه ئه‌م ڕێگایهـ ڕێگای مه‌كته‌بی قورئان، ئه‌م به‌رنامه‌ی منهـ به سه‌حیح ئه‌زانن. وه‌ئیللا، وه‌ك عه‌رزم كرد هه‌یه له ناو موسوڵمانانا، من به نۆکهریشی نابم. هاوڕێ مه‌كته‌بی قورئان نییه؛ئه‌و مه‌تره‌ح نییه بۆی په‌یره‌وی له شورا.
فه‌قه‌ت كه‌سانێک كه خۆیان به هاومهسیری من ئهزاننو ئه‌ڵێن: ئێمه تیبقی به‌رنامه‌ی مه‌كته‌بی قورئان، وه‌زایفی موسوڵمانی خۆمان ئه‌نجام ئه‌ده‌ین. وا ئه‌زانین ڕێگای موسوڵمانی ئه‌وه‌یه كه فڵانه كه‌س به‌یانی ئه‌كا بۆمان ئا ئه‌وانه موكهلهفن كه موتیعی شورا بن‌و، ده‌ستورات له شورا وه‌رگرن. نه موسوڵمانانێک كه ئه‌م ڕێگه‌یانه پێ سه‌حیح نییه‌و، ڕێگایتر ئه‌چن. ئه‌وانه وا ڕێگه‌یان جیایه له ڕێگای ئێمه، مومكینه بیان بێ یه‌كجار، یه‌كجار ساڵح‌و موقه‌دده‌س. له خۆشه‌ویسترین ساڵحه‌كانی ئێمه باشتر. نه‌ك مومكینه، هه‌یشه. حه‌تمه‌نیش ئهیزانمو ئهیشناسم. موتهوهججیهی ئه‌وه بن نه هه‌ر موسوڵمانێک موكه‌له‌ف بێ به په‌یره‌وی له شورای مه‌كته‌بی قورئان. موسوڵمانانی مه‌كته‌بی قورئان موكهللهفن به په‌یره‌وی له‌و شورایه‌ی مه‌كته‌بی قورئان. والسلام.