په‌ندی پێشینیان
په‌ندی پێشینیان
——————————–
وتیان به ڕێوی شاهیدت كێیه؟
وتی كلـكی خۆم، باوه‌ڕم پێیه
به‌سمان به‌سه‌ردا لێده گیزو فیز
پێوه‌دان خۆشه نه‌وه‌ك ویزه‌ویز
شه‌ڕنه‌كه‌ر پیشه‌ی زوو دانیشتنه
به‌ردی زل به‌ڵگه‌ی نه‌هاویشتنه
وتیان پشیلـه، گووت به ده‌رمانه
دایپۆشی به خۆڵ ئه‌و بێویژدانه
قه‌ل ئه‌ڵێن لاسای كه‌وی كرده‌وه
ڕۆینه‌كه‌ی خۆیشی له‌بیر برده‌وه
ناشكوری مه‌كه به‌م به‌شه كاكه
له قوڕ ئه‌وه‌نده تۆز هه‌ستێ چاكه
نانێ ڕۆژ په‌یدا بكه و نانێ شه‌و
هه‌ڵمه‌گره هه‌رگیز منه‌ت له‌م و له‌و
قه‌ت له شوێن چووان نه‌چیه‌وه چاكه
به‌س لێرو له‌وێ كای كۆن به با كه
ئه‌مه‌ش فه‌رموده‌ی قه‌دیمیه‌كانه
به‌رد له جێگای خۆی قورس و گرانه
كه‌سێ نه‌گبه‌تی بێته سه‌ر شانی
په‌ڵووڵه بخوات، ده‌شكی ددانی
ئه‌گه‌ر قسه‌ی حه‌ق له من ده‌پرسی
تێر ئاگای نییه هه‌رگیز له برسی
ئاوت خوارده‌وه جارێك له كانی
به‌ردی تێ مه‌خه، خۆ تۆ ئینسانی
قه‌دیمی ده‌ڵێن بۆ ده‌سته‌وستان
هیچ فه‌رقی نییه گه‌رمێن و كوێستان
شوان ده‌ڵێن شوانیی پێ ئیفتیخاره
نانچنینه‌وه‌ی لا عه‌یب و عاره
پشیلـه ده‌می بۆ دووگ نه‌ده‌چوو
ده‌یگوت پێم ناخوری، چه‌ند سوێره په‌ككو
پیاو كارێك بكا كه پێی بوه‌ستێ
دوو شوتی هه‌ڵناگیرێ به ده‌ستێ
كێ باسی خه‌ڵكی كرد به‌لاته‌وه
بۆ ئه‌وان قسه‌ی تۆش ئه‌باته‌وه
هه‌ڵه و له‌بیرچوون جار‌و بارێكه
ده‌ڵێن هه‌ر عه قڵه‌ی له خه‌سارێكه
سا بێ سكی خۆت مه‌دڕه له داخا
كێ مرد و كێی‌تر ما له وه‌جاخا
خۆشیم نه‌دیوه له‌م ڕۆژگاره
وه‌تی هه‌م، ئیمسال خۆزگه‌م به پاره
حه‌زده‌كه‌ی دوور بی له گێره و كێشه
به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆت پێ ڕابكێشه
له شار‌و لادێ ئه‌م نه‌قڵه باوه
گیای شین به جێگای سه‌خته‌وه ماوه
ئاو بتبا مه‌چۆ سه‌ر پردی نامه‌رد
چش با بخنكێی به سه‌د ئێش و ده‌رد
شوێن بۆ سه‌ر پیشه‌ی خۆی ده‌چێته‌وه
گیا له‌سه‌ر پنجی خۆی ده‌ڕوێته‌وه
مه‌شهوره بزن بۆ تاقه شه‌وێ
جێگای خۆش ده‌كا له كوێ وه‌ركه‌وێ
قه‌ت مه‌ڵێ بوومان، بێژه هه‌مانه
نان ئه‌و نانه‌یه ئه‌مڕۆ له خوانه
نه‌مدیوه له ئاش گه‌رمتر كاسه
مه‌گه‌ر له‌ژێریا هه‌بێ نیوكاسه
هێندێ كه‌س ئازا‌و ڕژدن له شه‌ڕێ
هه‌تاكو لێیان وه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێ
ئه‌مه‌ش نه‌قڵێكی له‌مێژ و كۆنه
پاداران بگره، بێ پا ئێخۆنه
چكۆله‌ترین كرده‌وه‌ی ئینسان
له سه‌د قسه‌ی زل باشتره دیسان
بۆ ئیشی بچوك، قه‌ت تێمه‌كۆشه
گۆم هه‌تا قووڵ بێ بۆ مه‌له خۆشه
ئیش به‌بێ زه‌حمه‌ت مه‌حاڵه بوونی
پیاو ماسی بگرێ، ته‌ڕ ده‌بێ قوونی
دووڕوو هه‌روایه پیشه‌و ڕه‌فتاری
هه‌م له ناڵ ئه‌دات، هه‌م له بزماری
په‌سندتر بووه چ ئێستا، چ زوو
ڕێوی گه‌ڕیده له شێری نووستوو
ڕووبه‌ڕوو ده‌بی له‌گه‌ڵ ژینی تاڵ
چونكی به خه‌یاڵ كه‌س نه‌بووه به ماڵ
خۆت لێ نه‌گۆڕێ گه‌ر بوویته گه‌وره!
مه‌شهوره دنیا به پێچ و ده‌وره
ئه‌و كه‌سه دۆستی گیانیگیانیته
هاوڕێی نه‌بوونی و لێقه‌وماویته
ڕێژنه‌بارانه یا ڕه‌شه‌بایه
هه‌ر عومری به‌فر به بای فه‌نایه
عه‌تر ده‌بێ خۆی بۆن بدا كاكه!
نه‌ك عه‌تار بڵێ زۆر عه‌تری چاكه
له ترس و خۆفی ماری به‌دكردار
له‌په‌نا ئاور خۆم داوه حه‌شار
سه چاوه : شنوويب



