ناوه‌ندێك بۆ ئاوێته‌كردنى ئه‌خلاق و
ناوه‌ندێك بۆ ئاوێته‌كردنى ئه‌خلاق و سیاسه‌ت
/ عه‌بدولره‌حمان سدیق
ئاوێته‌كردنى ئه‌خلاق و سیاسه‌ت، روبهرِووى
گه‌وره‌ترین گرفت ده‌بێته‌وه، چونكه ئێمه ده‌مانه‌وێت به ئاوێته‌كردنیان هه‌ردووكیان
ئاشت بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام گرفته‌كه ئه‌وه‌یه له كوێدا ئاوێته‌یان بكه‌ین؟
چونكه جۆرێكی ئاوێته‌كردن ئه‌وه‌یه كه ئه‌خلاق
به‌رینه نێو بازنه‌ى سیاسه‌ته‌وه، به‌م جۆره‌ش ئه‌خلاق وه‌كو ئه‌خلاق بوونێكی
نامێنێ، یان سیاسه‌ت به‌رینه نێو ئه‌خلاقه‌وه، به‌مه‌ش سیاسه‌ت وه‌كو سیاسه‌ت
بوونێكی سه‌ربه‌خۆى نامێنێ؟!
كه‌واته چاره‌سه‌رى گونجاو ئه‌وه‌یه، كه
هه‌ریه‌ك له ئه‌خلاق و سیاسه‌ت (بوون) و (بازنه)ى سه‌ربه‌خۆی خۆیان هه‌بێت، به‌ڵام
ئاوێتهكردنهكه له‌نێو ناوه‌ندێكی سێیه‌مدا بێته ئه‌نجامدان، كه نێوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆ
بێت، ئه‌و ناوه‌نده‌ش داموده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ته، كه بێلایه‌ن و موڵكی هه‌موو خه‌ڵكه
و، پێویسته به‌شێك له هه‌موو چه‌مكه جیاجیاكان له‌خۆى بگرێت.
ئه‌خلاق و سیاسه‌ت دوو هه‌بووى جیان و
ئاماده‌نین هیچیان ببنه هۆكار له خزمه‌تى ئه‌ویتردا، چونكه ئه‌خلاق پێی وایه
كه ئامانجی خۆى هێنانه‌دى سیسته‌مێكی گشتییه، كه ئه‌خلاق تیایدا بنه‌ماى سه‌ره‌كی
بێت و، سیاسه‌ت به‌شێك بێت لێی، سیاسه‌تیش پێی وایه كه ئه‌ركی خۆیه‌تى هه‌وڵبدات
بۆ هێنانه‌دى سیستمێكی گشتى، كه بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كه‌ى سیاسه‌ته و، ئه‌خلاق به‌شێك
بێت لێی!
لێره‌وه مادده‌ى یه‌كه‌م له هه‌ر سیاسه‌تێكدا
بریتییه له ئازادیی گرێ‌دراو به ئازادیی ئه‌وانى تره‌وه، له كاتێكدا مادده‌ى یه‌كه‌م
له ئه‌خلاقدا بریتییه له دادپه‌روه‌ریی گرێ‌دراو به دادپه‌روه‌ریی ئه‌وانى تره‌وه.
سیاسه‌ت پێی وایه كه مرۆڤه‌كان پێویستیان
به رێگاكانى به‌و هۆكارانه هه‌یه بۆ بهرِێوهبردنى كاروباریان به‌ره‌و قازانج
و به‌رژه‌وه‌ندیی، له كاتێكدا ئه‌خلاق لای وایه كه مرۆڤایه‌تى ئاتاجی ئه‌و هۆكارانه‌ن
كه له كۆى ئه‌و به‌هاو رێنماییه باڵایانه نزیكیان بكاته‌وه، كه دواتر
ئاراسته به ره‌فتاریان ده‌دات.
هه‌ر لێره‌وه زه‌حمه‌ته بتوانین كه‌سێك ببینین
كه هه‌ردوو چه‌مكی ئه‌خلاق و سیاسه‌ت وه‌كو یه‌ك و له یه‌ك كاتدا له‌به‌رچاو بگرێت،
ئه‌گه‌ر كه‌سی واهه‌بێت یان پێغه‌مبه‌رانن یان ئه‌وانه‌ن كه له راستیدا كاریگه‌ریی
ئه‌خلاقیان له‌سه‌ر زیاتره و، به رێكه‌وت كه‌وتوونه‌ته نێو بازنه‌ى سیاسه‌ته‌وه.
راگرتنی هاوسه‌نگیی له نێوان ئه‌خلاق و سیاسه‌تدا
به‌جۆرێك زه‌حمه‌ته له نه‌بوونى كه‌ش و هه‌واى دیموكراسیی و شه‌فافیه‌ت و ئازادى
رادهبرِین و ئاڵوگۆرِی ئاشتیانه‌ى ده‌سه‌ڵاتدا، كه دواجار یه‌كێكیان ئه‌وى تریان
به ره‌نگی خۆى بۆیه ده‌كات.
بۆیه ئێستاش كه ده‌ڵێین سیاسه‌ت، هیتله‌ر
و مۆسۆلینی و هاوشێوه‌كانیان بهبیراد دێن و، كه ده‌ڵێین ئه‌خلاق، گاندی و ماندێللا
و هاوشێوه‌كانى به‌بیردا دێن.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه وشه‌ى سیاسه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی
ئێمه‌دا ماناكانى له زۆر ماناى خراپ و ئاست نزمدا وه‌رگیراوه.
له فه‌رهه‌نگه‌كانى زمانى عه‌ره‌بیدا وشه‌ى
سیاسه‌ت ده‌به‌نه‌وه سه‌ر ره‌گه زمانهوانیهكهى و، ده‌ڵێن له رامهێنان و رامكردنى
ئه‌سپ و به‌رزه وڵاخه‌وه هاتووه و له‌وێشه‌وه سیاسه‌ت ماناى ئه‌وه وه‌رده‌گرێت
كه ده‌سه‌ڵات وه‌ك سوارچاكێك گه‌له‌كه‌ى رام بكات، كه بریتین له كۆمه‌ڵێك ئه‌سپ
و وڵاخی چه‌مووش و لاسار!!
له ژیانی كورده‌واریشدا هه‌تا ئه‌م ساته‌ى
كه قسه‌ى تێدا ده‌كه‌ین، گه‌ر گوێت له شهرِهجوێنی نێوان ژنانی گهرِهكه میللییه‌كان
بێت، ئه‌وه گوێبیستى ئه‌وه بوویت كه یه‌كێكیان به‌وى دی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بێده‌نگ
نه‌بیت، دێم سیاسه‌تت ده‌كه‌م!!
سه رچاوه : یه کگرتووی یسلامی کوردستان



