نامه‌ی ئازاره‌کان له‌سه‌ر زه‌وی
نامه‌ی ئازاره‌کان له‌سه‌ر زه‌وی به‌ڵاو  ناڕهحهتیهکانهوه
بوو کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه 
ماموستا ناسری سوبحانی 
نامه‌یه‌ک که ئاسان نه‌بوو بنوسرێت به مه‌ره‌که‌بی
خوێنی حه‌ڵاڵکراو ، ئه‌گه‌ر خوێنه رژاوه‌کان پیس نه‌کرانایه به ژه‌هرێکی
دروستکراو له کارگه‌کانی زانستی کیمیا .. ئاراسته بێت بوو کوَُڕی پێغه‌مبه‌ران ،
تا پێغه‌مبه‌ری خاته‌م بۆیان بخوێنێته‌وه ، ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی له ئه‌وانی دی
نزیکتره له‌و سه‌رزه‌مینه‌ی نامه‌که‌ی لێوه نێردراوه ، له رۆڵه‌کانی ئومهتێکهوه
که ده‌مێکه شه‌پۆلی به‌ڵاو  ئازاره‌کان
شه‌پۆله‌کانی پێکردووه تا گه‌یاندنی رۆژی هه‌ڵه‌بجه .
سوپاسی خودا ده‌که‌ین به‌هۆی ئێوه‌وه ،
خودا منه‌تی به‌سه‌ردا کردین ئیوه‌ی بۆ ناردین رێنمونیمان بکه‌ن ،تا له‌گه ڵ ئیوه‌دا
نیعمه‌تمان به‌سه‌ردا ببارێنێت ، یارمه‌تی داین که شکایهتتان له‌لا بکه‌ین ، ئه‌و
شکایه‌ته‌ی بێ هیوا بووین له‌وه‌ی زۆرێک بتوانن تێبگه‌ن له‌وه‌ی که بۆیان باس ده‌که‌ین
ئه‌وانه‌ی که سه‌رزه‌وی سته‌م و نه‌فامی و ساویلکه‌یی دان  .
له خودا داواکارین سڵاو ببارێنێت به سه‌رتاندا
، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌گه‌ر ئێوه نه‌بوونایه رێمان ده‌رنه‌ده‌کرد بۆ به‌ندایه‌تی
خودا و دورکه‌تنه‌وه له تاغوت ، بۆشمان ئاسان نه‌ده‌بوو دوژمنی خودا‌و دوژمنه‌کانمان
بناسینه‌وه له دۆسته‌کانی خودا و دۆسته‌کانمان هه‌روه‌ک ساویلکه‌و بێ ئه‌قڵه‌کان
.     
ئه‌ی کۆڕی ێپغهمبهران ! ئه‌ی کۆڕێک که هه‌ر
کات خاوه‌نی دڵه برینداره‌کان که‌سێک شک نابه‌ن ئاهو مه‌راقه‌کان ببیستێت و جۆشی
جگهرسوتاوان هه‌ست پێ‌بکات ، ئێوه باشترین گوێ بیستن و باشترین خێر بیستن ،
ئاگادار بن هه‌واڵێکتان ده‌ده‌مێ ، به‌ڵام چ هه‌واڵێک به‌ڵی ئه‌مه یه‌که‌م هه‌واڵ
و کۆتا هه‌واڵ نیه له‌باره‌ی ئۆمهتهکانهوه ، به‌ڵام هه‌واڵێک گه‌وره‌یه ، به
قه‌د کێوه‌کانی کوردستان ، هه‌رچه‌نده خه‌ڵکی له‌و ههِواڵه بێ ئاگان ، به راده‌ی
بێ ئاگایی ده‌رهه‌ق به‌و گه‌له‌ی له که‌ژو و کێوه‌کانی کوردستان ، 
ئه‌ی ێپغهمبهران ! داوای لێبوردنتان لێده‌که‌م
که لاپه‌ڕه‌و دێڕه‌کانی ئه‌م نوسراوه ، ئالوده کراون به ژاری کیمیایی ، چونکه
ئێسته هه‌واو زه‌مین و ئاسمان له وڵاتی کوردستان هه‌موو وه‌ها ئالوده و پیس
بوون و بووه‌ته گۆڕستان.   
ئه‌ی که‌سانێ که باشترین که‌سن له کاتی زۆر
هێنانی ئازاره‌کاندا دهردهدڵتان له گه‌ڵ  بکرێت ، سوێند به خودا رووداوی رۆژی هه‌ڵه‌بجه
هه‌موو رۆژانی ناسۆرو سه‌مه‌ره‌کانی شار و گونده‌کانی ئێوه‌ی بیر خستینه‌وه ، ئه‌وه‌ی
که خودا بۆی گێڕاوینه‌ته‌وه  .. 
ئه‌ی ئه‌و گروهه‌ی ئاگادارتان کردینه‌وه که
ئێمه‌ی گرۆی ئاده‌میزاد له نێر‌و مێیه‌ک دروست کراوین ، کراوینه‌ته چه‌ند گه‌ل و
هۆزێک تا یه‌کتر بناسین و بڕیاریشه بهڕێزترینیشمان لای خودا ئه‌وه‌مان بێت که
(تقوای ) زیاتره ، جا فه‌رمون ئیوه و هه‌واڵی ئه‌و گه‌له‌ی هه‌رده‌م بێ ره‌حمی
له گه‌ڵ  ده‌کرێت ، گه‌لێک که‌م گه‌لی تر
باڵای له باڵای ده‌ده‌ات ، که‌م گه‌لی تر وه‌ک ئه‌و پارچه پارچه کرا ، که‌م نه‌ته‌وه‌ی
تر وه‌ک ئه‌و ئازار درا و رۆڵه‌کانی له‌ناو بران و ژنایش نههێڵرانهوه ، ئه‌و گهلهشتان
گه‌لی کورده ، گه‌لی زانا موفه‌سیره‌کان و زانایانی فه‌رموده و فقیههکان و  خواناسان و ئه‌میره چاکه خوازه‌کان ، ئه‌و گه‌له‌ی
خاوه‌نی هه‌نگاوی راستگۆیانه  بوو له سه‌ر
خستنی ئایینی خوادا و پارێزگاری له چه‌وساوه‌کان ! ئایا نازانن بۆیه ئه‌م گه‌له
وای پێده‌کرێت چونکه جگه له ئیسلام ئاینێکی تری ناوێت .     
ئایا گومان نابه‌ن هه‌ر گه‌لێکی تر ئه‌مه‌ی
به‌سه‌ر بهاتایه زوو کۆڵی ده‌دا ؟ ئاخر کاتێک رۆلچکهکانی گاور و جوله‌که زه‌وی
ئیسلامیان به‌ش به‌ش کرد ، له‌و رۆژه‌دا هیچ که‌س ئه‌وه‌نده‌ی کورد زه‌ره‌رمه‌ند
نه‌بوو چونکه گه‌ر وه‌ک نمونه عه‌ره‌ب وه‌رگرین ئه‌وان خاکه‌که‌یان له نێوان
خۆیاندا دابه‌ش کراوه ، به‌ڵام خاکی کوردان کراوه‌ته پێنج به‌شه‌وه که هیچ
کامیان به‌ده‌س کورده وه نیین .   
ئه‌ی سه‌ردارانی مرۆڤایه‌تی ، ئه‌گه‌ر مهرگهساتهکهمان
بێ وێنه نه‌بووایه نه شکاتمان ده‌کرد و نه ده‌رده‌دڵ چونکه ئێمه هاوڕێی مهرگهساتین
،  به‌ڵام به‌ڵاو  مه‌رگه‌ساتی ئه‌مجاره له گه‌وره  گه‌وره‌تره ، به‌پێ ئه‌وه رۆژی هه‌ڵه‌بجه‌یه
، ئایا هیچتان زانیوه ده‌ر باره‌ی رۆژی هه‌ڵه‌بجه ؟ ئایا ده‌زانن له‌و رۆژه دا
چی کرا؟ له راستیدا کوفر و شیرک و نیفاق پاشگهزیی ، به کارئاسانی خائین و بهکرئێگیراوان
هه‌موو یه‌کیان گرت و دابارین به‌سه‌رماندا وهو رۆژه‌ی ئاگری ره‌ش و سوتێنه‌ری
کیمیای بارێنرا به‌سه‌ر زیاتر له حه‌فتاهه‌زار له پیاوا و ژن و منداڵدا .    
ئه‌ی هه‌ڵبژێردراوانی خودا ئایا ئێوه‌ش به‌شداریمان
ناکه‌ن له ئازار و ناره‌حه‌تی بۆ له‌ناوچون و ناشیرین بوونی زیاتر له بیست و هه‌شت
هه‌زار نه‌فسی بێ تاوان ؟ تو خوا هه‌قمان ناده‌نێ که بگرین به‌سه‌ر ئه‌و مردوانه‌دا
که که‌سه نزیکه‌کانیشیان جورئه‌تی ئه‌وه‌یان نیه بیانشارنه‌وه له خاک‌دا ؟ چ
جای شۆردن و کفن کردنیان ؟ واش مه‌زانن خه‌م بۆ رابردوو ده‌خۆین و ئوف ده‌که‌ین ،
نه‌خێر خه‌می گه‌وره‌مان خه‌می سه‌رکزی دۆستان و ئوخه‌ی دوژمنانه ، خه‌می ئه‌وه‌یه
که ئیسته روو ده‌دات  نه‌ک ئه‌وه‌ی تێپه‌ڕیووه  ، خه‌م و مه‌راقه بۆ گاڵته کردن به هه‌زاران
سوتاو و بازرگانی کردن به هه‌زاران سوتاوی هه‌ڵه‌بجه‌وه ، خه‌می هه‌ڵله‌رزینی
هه‌زاران سه‌رما بردووی رزگار بووه له ئاگری بۆمبارانه‌وه بۆ زه‌مهه‌ریری
ئۆردوگاکان .   
به‌ڵێ دڵگیرانه بۆ ناڵه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر
گیراواندا و به زۆر ده‌رکراوان و خه‌می لێکبرانی رۆڵه خۆشه‌ویسته‌کانه له دایک
و باوکه‌کانیان ، پاش ئه‌وه‌ی ماڵه‌کان روخێنران ، سه‌روه‌ت و سامانه‌کان به تاڵان
بران  چه‌شتنه بیه ده‌ست ئه‌تکی حورمه‌تی
خوشکان و دایکان و هاوسه‌رانه‌وه .   
که‌وتنه‌وه بیری ئه‌و وێنه دڵتهزنانهیه
که تێیدا باوکی دڵسۆز رۆڵه خۆشه‌ویسته‌که‌ی له چه‌م و شیوێکی ترسناکدا به جێ
دێڵێت و جگه له چه‌ند روانینێکی پر حه‌سره‌تی فرمێسکاوی هیچی تری له ده‌ست نایه‌ت
، به‌ڵێ ئه‌وه‌یه رۆژی هه‌ڵه‌بجه ! که کاولکردنی ده‌یان شار و گوندی کوردستانی
له بیر بردینه‌وه .      
ئه‌ی مه‌عشه‌ری پێغه‌مبه‌ران ! ده‌زانم
ئیسته به‌ڕێزتان ده‌پرسن ئه‌ی چۆن له داخدا نه‌مردن ؟ چۆن تهحهمولتان کرد ؟ به‌ڵێ
کاره‌ساتی  وه‌ک ئه‌و رووداوه هه‌ق بوو
مرۆڤ له تاڵاویدا بکوژرێت ،  به‌ڵام ئێمه
کاره‌ساته گه‌وره‌کانمان به‌لاوه ئاسان بووه ، چونکه ده‌مێکه کاره‌ساتمان به‌سه‌ردا
ده‌بارێت و که‌په‌که بووه له سه‌رمان ! ئه‌مڕۆ دونیای ئیسلام پڕ بووه له ناڕه‌حه‌تی
، له لایه‌ک فه‌له‌ستینی داگیرکراو له لایه‌ک سه‌ر زه‌وی کشمیری به تاڵان
براو  وه چه‌نده‌های تر ، ئه‌مڕۆ هه‌ر سه‌رزه‌مینێکی
ئیسلام بێته میسری فیرعه‌ونێک له موفه‌سیرین ، هه‌رچه‌ند هیچ کامیان ناگه‌نه
رۆژی هه‌ڵه‌بجه که ته‌نها رۆژێکه له رۆژه‌کانی کوردستان .   
——————————————————-
سه‌رچاوه : گوڤاری هه‌ژان ژماره‌ی  ۱۷ – ۱۸



