منداڵى شتى جوانى فێر كردم !
منداڵى شتى جوانى فێر كردم !
هه‌ردى ئه‌نوه‌ر
منداڵى شتى جوانى فێر كردم.. فێركردنێك كه‌هه‌ر ساتێك بیره‌وه‌رییه‌كان دهگهرِێنهوهرابردوو چێژم پێ ی ده‌به‌خشێ.. ئه‌و چێژ وهرگرتنهوام لێ ی ده‌كات كه‌هه‌ست به‌بوونى فیترِهتێكى پاك بكه‌م.. هه‌رچه‌ند سه‌ره‌تامان هه‌ر بهفیترِهتى پاكه! نازانم منداڵى بۆ ئهوهندهپیرۆزهتا مردن ئه‌و بیره‌وه‌ریانه‌ى هه‌ر ده‌مێننه‌وه..! بیرهوهرییهكانیشهكهوام لێ ی ده‌كات له‌ته‌مه‌نى گه‌وره‌ییدا فێرى ژیان بم.. له‌وه‌ده‌چێ وا بیر بكهینهوهههندێ جار كه‌منداڵى فێری هیچمان ناكات.. چونكهمنداڵین هیچ نازانین بهلاَم گه‌ر راستمان بوێت منداڵى فێرى هونه‌رى ژیانمان ده‌كات و پێمان ده‌ڵێت:
1- ده‌بێت هه‌موو كات به‌رامبه‌ر یه‌كتر لێبوردنمان هه‌بێت و گه‌ر لێكیشى زوێر بووین زوو ئاشتمان بێته‌وه.. بۆیهمنداڵى فێرى ئاشتیمان ده‌كات و ماناى شهرِ ئایدهى ته‌عه‌سووب و ده‌مارگیرى نازانێت ته‌نها یه‌ك شهرِ ده‌زانێت بكات ئه‌ویش شهرِێكهكهلهناخى هه‌موو منداڵێكدا هه‌یه، مانایه‌ك له‌خۆ ده‌گرێت كه‌به‌لاى منداڵهوهپیرۆزه..!
2- منداڵى فێرى ئه‌وه‌ى كردوم كهنهیهى بۆ لام و بێ ی بۆ لام، من هه‌ر دێم بۆ لات، كهواتهفێرى ئه‌وه‌ى كردووم هه‌مو كات بێم بۆ لات.
3- لهمنداڵیا پشتى یه‌كترمان ده‌گرت له‌خۆشى و ناخۆشى دا، بۆیهئێستا ده‌بێت له‌خۆشى و ناخۆشیدا له‌گه‌ڵت بم و رێزى ئه‌و مانهوهبگیردرێ..!
4- لهمناڵیا هه‌موو شته‌كانم به‌جوانى ئه‌بینى، به‌و شێوهئهم بینى كه‌دڵ پێ ی شاد ئه‌بوو، دڵى منداڵى..! بۆیهكهبیرى ئه‌و كات ده‌كه‌م.. ئه‌و شتانه‌ى له‌و لهحزهیهلهبهر چاومهبهجوانى ئه‌یانبینم ئه‌گه‌ر ناشرینیش بن..!
5- له‌منداڵیدا ئه‌وه‌له‌بیر ده‌كرێ كه‌ماناى كینیه‌یه.. كینهنییهچونكهدواى دوو سه‌عات دهچینهوهلاى یه‌كتر.. فێرى ئه‌وه‌شی كردووم كهكینهلهدڵ نه‌بم.
سه رچاوه : کوردی‌و