دیمانه له گه‌ڵ مامۆستا پیرانی
عه‌بدولڕه‌حمانی پیرانی ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران:
" ئاماده‌ین هاوکاری له گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه کوردییه‌کان بکه‌ین بۆ چه‌سپاندنی مافه‌کانی کورد"
دیدار:خالید محه‌مه‌دزاده سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ
جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران رێكخراوێكی ئیسلامی تایبه‌ت به سوونییه‌كانی ئێرانه و له كوردستانه‌وه سه‌ری ھه‌ڵداوه، به‌ڵام ھهڵسوورانیان ھه‌موو ناوچه سووننه مه‌زھه‌به‌كانی ئێران ده‌گڕێته‌وه له ڕووی فیكریه‌وه خۆیان به به‌شێك له ئیخوان ئه‌لموسلمین ده‌زانن.ھه‌ر چه‌نده ئه‌و حیزبه تا ئێستا ئیزنی ھهڵسوورانی تابلۆداریان له ئێران دا پێنه‌دراوه، به‌ڵام ئازادانه خه‌ریكی كاروباری خۆیانن و به‌م دوایانه‌ش دووھه‌مین كونگره‌ی خۆیان له تاران به‌ریوه برد. بۆ ئاشنایه‌تی زیاتر له گه‌ڵ ئه‌م حیزبه چه‌ند پرسیارێكمان ڕووبه‌ڕووی عه‌بدولره‌حمان پیرانی ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران كرده‌وه که سه‌رنجتان بۆ خوێندنه‌وه‌ی راده‌كێشم:



