منداڵه‌كانمان چی‌یان لێمان ده‌وێت ؟
منداڵه‌كانمان
چی‌یان لێمان ده‌وێت ؟
ئاماده‌كار:
یاسین محه‌مه‌د كه‌لاری
چاوی
منداڵ وه‌ك میكرۆسكۆبێك له‌سه‌ر دایك و باوكێتی، وردترین شتیان تێدا ده‌بینێ. ده‌بێت
بزانن منداڵه‌كانتان به به‌رده‌وامی چاودێریی ئێوه ده‌كه‌ن و كرده‌وه‌كانتان
دووباره و سێ باره ده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها پهرچهكردارتان ده‌خوێننه‌وه له
كاتی شتی له‌ناكاودا و له كاتی شكستخواردندا، یان دڵته‌نگی یان تووڕه‌یی، هه‌روه‌ها
شێوازی جه‌نابتان له پێشوازیی میواندا و
مه‌ودای ڕاستگۆیی و ده‌ستپاكی و ئه‌مانه‌تتان، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێگه و شێوازه كه ده‌ریده‌بڕن و (تعبیر)ى لێ ده‌كه‌ن بۆ خۆشی و
دڵته‌نگی و تووڕه‌بوون، له‌به‌ر ئه‌وه به ڕاستی ئێمه پێویستمان به هه‌ڵوێسته‌یه‌كی
ڕاستگۆیانه هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌روونی خۆماندا، كه ڕه‌فتارمان ڕاست كه‌ینه‌وه و
هه‌رچی نوقسانی و كه‌م وكورتیمان هه‌یه جوانى كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت
مناڵه‌كانمان باش ده‌رچن، جاری وا هه‌یه مناڵ قه‌ڵه‌مێك ده‌خاته ده‌میه‌وه به‌مه
چاولێكه‌ریی باوكه جگهرهكێشهكهی ده‌كات، هه‌روه‌ها كڕنووش ده‌بات كاتێك ده‌بینێت
باوك و دایكی كڕنووش ده‌به‌ن و نوێژ ده‌كه‌ن، ئه‌م ئاكاره‌یان ئه‌ڵبه‌ته جوانه
گه‌ر هاتو ئیستیغلال بكرێت به شێوه‌یه‌كی ڕاست و، به‌م شێوه‌یه:
1ـ
مناڵه‌كه ببه‌ستین به‌سه‌ر مه‌شقی یه‌كه‌می هه‌موومان كه پێغه‌مبه‌ری خوایه
(د.خ)، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت
(لَقَدْ
كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ
وَالْيَوْمَ الآخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا) (الاحزاب 21)، مناڵه‌كانمان فێر
كه‌ین و ته‌ڵقینیان كه‌ین كه پێغه‌مبه‌ری خوا (د.خ) ئه‌و كه‌سایه‌تییه مه‌زنه‌یه
كه ئه‌ركی سه‌ر شانی هه‌موومانه چاولێكه‌ری ئه‌و بین و شوێن هه‌نگاوه‌كانی هه‌ڵگرین،
چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا (د.خ) پارێزراوه له گوناه و مه‌عسومه له هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌ك،
به پێچه‌وانه‌شه‌وه.. هه‌موو مرۆڤێكی دیكه قابیلی هه‌ڵه‌یه و مه‌عسوم نییه.
2ـ
په‌روه‌رده‌یان كه‌ین له‌سه‌ر هه‌موو شتێكی جوان و به‌كه‌ڵك كه خۆمان ئه‌نجامی ده‌ده‌ین
وه‌ك (نوێژ، ڕۆژوو، خێر و سه‌ده‌قه).
3
ـ چیرۆكی هاوه‌ڵانیان بۆ باس بكه‌ین وه‌ك دادپه‌روه‌ریی ئیمامی عومه‌ر و زیره‌كیی
خالید و زانست و زانیاریی ئیمامی عه‌لی و … هتد.
4ـ
له‌گه‌ڵ خۆماندا بیانبه‌ین بۆ هه‌ر شوێنێك كه پیرۆز و جوانه، وه‌ك (مزگه‌وته‌كان،
خوله‌كانی له‌به‌ركردنی قورئان، كۆڕ و مه‌جلیسی پیاوچاكه‌كان و خواناسان و …
هتد.
5
ـ ڕاڤه‌ی كرده‌وه باشه‌كانی خۆمانیان بۆ بكه‌ین كه پێى هه‌ڵئه‌سین، بۆ نمونه پێى بڵێ: من سه‌رو ده‌ستی
باپیر و داپیرت ماچ ده‌كه‌م، چونكه خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ كردووین كه چاك بین
له‌گه‌ڵ دایك و باوكدا.. یان ئه‌م بڕه شیرینی و پاقڵاوهیه ده‌ده‌ین به
دراوسێكه‌مان، چونكه خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ كردووین كه چاكه‌كار بین له‌گه‌ڵ
دراوسێدا.
6
ـ دووركه‌وتنه‌وه له قسه و ڕسته‌ی خواروخێچ و سوك و ناشیرین و به‌كارهێنانی وشه‌ی
جوان و به‌كه‌ڵك و سودبه‌خش.
2
ـ ده‌ستخۆشیكردن له ڕه‌فتاری جوانیان:
منداڵ
كاتێك به ئیشێك هه‌ڵده‌ستێت و ئه‌نجامی ده‌دات، زۆر حه‌ز ده‌كات و خۆشحاڵ ده‌بێت
وشه‌ی پیاهه‌ڵدان و ده‌شتخۆشی و هاندان ببیستێت له دایك و باوكی، بۆ نمونه:
كاتێك یاری ته‌واو ده‌كات و كه‌ره‌سته‌ی یارییه‌كانی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ شوێنی
خۆی، یان نوێژ ده‌كات له‌گه‌ڵ باوكی‌دا له مزگه‌وت، یان كاغه‌زی شریتێك فڕێ ناداته
زه‌وی و ده‌یخاته سندوقی پیسی و زباڵه و… هتد، له‌و كاته‌دا پێویستی به‌وه‌یه
كه جێكه‌وتی ئه‌و ئیشه گه‌وره‌یه ببینێت به ده‌م وچاو و زمانی ئێمه‌وه، واته
زه‌رده‌خه‌نه بنوێنین و پێى بڵێین: خوای گه‌وره پاداشتی خێرت بداته‌وه، ئه‌ڵڵا
چ شتێكی جوانت كرد! ئه‌وه‌ی كردت خوا پێى ڕازییه..
له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی گه‌ر وا نه‌بێ باشه منداڵ چۆن ڕه‌فتاری جوان له خراپ جیا بكاته‌وه و
بیانناسێت، یان چۆن جیاوازی له‌نێوان حه‌ڵاڵ و حه‌رامدا بكات..
هه‌ر
ئه‌مه‌ش ڕاسپارده و ئامۆژگاریی زانایانی ده‌روونناسانه، كه ده‌ڵێن (له‌سه‌ر
باوانه كه پیاهه‌ڵدانێكی زۆر ببه‌خشن به مناڵه‌كانیان كه كاتێك شتێكی جوان و
ڕه‌فتارێكی قه‌شه‌نگ ده‌نوێنن، چونكه ئه‌م هه‌ڵوێسته ڕه‌فتاریان جوانتر ده‌كات،
زۆرتریش سیقه و متمانه‌یان به خۆیان زیاد ده‌بێت). به‌ڵێ شیرینكردنی ڕه‌فتاری
ئیجابییانه‌ی منداڵ وای لێ ده‌كات سیقه و متمانه‌ی زۆر به خۆی بێت و ئیحساسی ئه‌وه
ده‌كات كه كه‌سێكی جیاوازه و كارایه و به‌توانایه كه ڕووبه‌ڕووی هه‌موو ناڕه‌حه‌تی
و گرانییه‌ك ببێته‌وه، ئه‌م متمانه گهشهكردووهش ده‌یكاته كه‌سێكی كۆڵنه‌ده‌ر
و ئینجا به‌ره‌و زیره‌كی و دواجار به‌ره‌و پێشه‌وایه‌تی و ڕابه‌ری و … هتد، له‌به‌ر
ئه‌وه ئه‌و منداڵه‌ی كه زۆر سوپاس ده‌كرێت و ئیشه‌كانی له‌به‌رچاو ده‌گیرێت وای
لێ ده‌كات كه به زۆر ئیش هه‌ستێت، ئه‌وه‌شی كه هان نادرێت زۆر جار حه‌ز و ره‌غبه‌تی
به‌ره‌و ئه‌نجامدانی كار كه‌م ئه‌بێت و زه‌وقی لێ نابێت، به‌ڵام هه‌ندێك شت هه‌یه
ده‌بێت به‌هه‌ند وه‌ریگرین و چاودێری بین، كاتێك ئه‌مانه‌وێت ئه‌م سیفه‌ته‌یان تیا
دروست بكه‌ین.
1ـ
ته‌ریبى و (توازن) له نێوان هاندانی ماددی و مه‌عنه‌ویدا، چونكه جه‌ختكردن به‌ته‌نها
له‌سه‌ر به‌خشینی ماددی، منداڵ وا لێده‌كات كه (نفعی) و سوودگهر بێت، به هیچ
ئیشێك هه‌ڵناسێت تاكو له سه‌ره‌تاوه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بۆ دیاری نه‌كه‌یت، هه‌روه‌ها
ته‌نها هاندان و (دعم)ى مه‌عنه‌ویش منداڵ زوو لێى بێزار و وه‌ڕس ده‌بێت، به‌تایبه‌ت
له كاتێكدا حه‌ز ده‌كات به‌رووبوومی ئیشه جوانه‌كه‌ی به ههستكراوی ببینێت و به‌رجه‌سته
بێت له تامی پارچه‌یه‌ك شیرینی، یان پاره، یان یارییه‌ك… هتد.
2ـ
مناڵه‌كه هه‌میشه ببه‌ستینه‌وه به پاداشتی ئه‌و دونیا و ڕۆژی دوایی، بۆ نمونه
پێى بڵێین (ئه‌م ئیشه ڕه‌زامه‌ندیی خوای گه‌وره‌ی تیایه، یان یه‌ك پیت له
قورئاندا كه ده‌یخوێنیت، به ده چاكه بۆت تۆمار ده‌كرێت)، یان پێى ده‌ڵێین كه
كاتێك له مزگه‌وت نوێژ ده‌كات (یه‌ك نوێژ كه له مزگه‌وت ده‌یكه‌یت به‌رامبه‌ر
به (27 نوێژی ماڵه)، ئه‌مه‌ش منداڵ وا لێده‌كات كه فێری دڵسۆزی و ئیخلاس بێت له
ئیشهكانیدا بۆ خوای گه‌وره و، ڕه‌فتاری باشیشیان به‌هێز و تۆكمه ده‌كات.
سه رچاوه : به خته وه ری


