ده هه‌نگاو بۆ مامه‌ڵه‌ى تازه پ
ده هه‌نگاو بۆ مامه‌ڵه‌ى تازه پێگه‌شتووان
نیگار
حمد على
1_زوو ئاگادارى به: ئه‌بێ وا هه‌ست بكه‌ی
كه گه‌وره بووه و رێزى تایبه‌تى بۆ خۆى وه بیر و بۆچونه‌كانى دا بنێى، وه
خوشكه بچوكه‌كانى پێ ئاشنا بكه‌ی كه گه‌وره
بووه و خاوه‌ن هه‌ست و سۆزه ….
2_قسه بكه‌ی پێش ئه‌وه‌ى ئه‌وان بڵێن: كاتێ
ئێمه زه‌مه‌نى خۆمان وه‌ك ئستهى ئه‌وان به‌راورد بكه‌ین هه‌ڵه‌ین..ئه‌وان زۆر ئه‌زانن
له‌وه‌ى كه ئێمه وێناى ئه‌كه‌ین، وا پێویسته دڵمان بكه‌ینه‌وه ،گوێیان بۆ بگرین
،تا بزانین چى ئه‌كه‌ن وه بیر له‌چى ئه‌كه‌نه‌وه ، با بدوێن بۆمان چى له دڵه بچكۆلانهكهیان دایه به راستى بیڵین
، چو نكه كاتى سه‌ر سورمان و رِامان نه‌ماوه….زه‌مه‌ن فێرى زۆر شتى كردون …
3_هه‌رده‌م نزیك جیهانى و زانیاریه‌كانى به:
نه‌كه‌ى دوور بى به بیانوى ئه‌وه‌ى كه‌تۆ له كومبیته‌ر و جا ت و انترنیت نازانى؟
ئهمهواى لێ ده‌كات جیا بێت له تۆ وه
سه‌ربه‌خۆ بێت و تۆ به هیچى ئه‌و نه‌زانى وه
پێویست به هاوكارى تۆ ناكات ،چونكه تۆ هیچ نازانى وه تێ ناگه‌ى، وه هه‌ست
به جیا كارى ده‌كات ، وه زیاتر ئه‌زانى
له‌تۆ، هه‌ر بۆیه كه تووشى كێشه بوو پرست پێ ناكات ، به‌م شێوه جیهانێكى تایبه‌تى
بچوك ، پرِ نهێنى بۆ خۆى دروست ده‌كات و رِێگه به‌كه‌س نادات بێته ناوى.
4_قسه‌ى له‌گه‌ڵ بكه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه‌كانى
: له‌گه‌ڵ هاورِێكانى ،مامۆستاكانى ، وه ئه‌وانه‌ى كه هه‌ستى هه‌یه به‌رامبه‌ریان
، بۆى رِوون بكه‌وه ،ترسى له‌سه‌ر لابه ،له كردار‌و گوفتار ، ئارامى كه‌ره‌وه،
ئه‌و ئاره‌زووى هه‌یه و نازانێ چۆن مامهلهَ بكات ، تۆ یارمه‌تى ده‌رى به ،
ئاسانكار ى بۆ بكه.
5_هاورِێى خۆى و هاورِێكهى به: یاریان له‌گه‌ڵ
بكه ،پبێبكهنه له‌گه‌ڵیان، ببه سه‌رچاوه‌ى
نازو رِازهكانیان ، هه‌ڵگرى نهێنیه‌كانیان، له‌به‌رده‌م هاورِێكانى شانازى پێوه
بكه ،به‌و شێوه‌ى كه هاورِێكانى ئیره‌یى پێبه‌رن.
6_رِۆژانه سه‌رنجى هه‌ڵسوكه‌وتى به: هه‌وڵ ده دواى هاتنه‌وه‌ى له‌ده‌ره‌وه بزانه
رِهفتارى چۆنه گۆرِاوه یان
نا ، به‌هه‌ردوو حاڵتى خۆشى یان ناخۆشى
، هۆكه‌ى بزانه ، سه‌ره‌تاى هه‌موو
شتى ئاسانتره بۆ چاره‌سه‌ر ، بیرت نه‌چێ
سه‌ردانى قوتابخانه بكه‌ى ،ته‌نها سه‌ردان
و به‌دواداچوون ،وه زانینى ئاستى خوێندنى.
وه هه‌فته‌ى شه‌وێك ته‌رخان بكه بۆ دانیشتن به‌یه‌كه‌وه به‌پێى پێویستى رِێنمایى
بده، وه گوێ بۆ ئه‌وانیش بگره،
7_ ده‌رچوون به‌یه‌كه‌وه: له بۆنه‌كان دا به‌تایبه‌تى وه هه‌موو كاتێ به‌یه‌كه‌وه سه‌ردانى خزم و هاورِێ بكه‌ن
، بازۆر به‌ته‌نیا نه‌چێته ده‌ره‌وه ، وه هاورِێیهتى
هه‌موو كه‌سێ نه‌كات ئه‌مه‌ى بۆ رِووون بكرێته‌وه،
به هێمنى وه بزانێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌وه
،
8_بۆ هه‌موو كار‌و بارێ ده‌رگاى گفتۆ گۆ
والاَ كه: هه‌رگیز هێڵى سور ، وه ووشه‌ى
قه‌ده‌غه دامه‌نێ ، به قوڵى و به هێمنى
گوێى بۆ بگره ، كه شتێكت نه‌زانى بۆ وهلاَمهكهى ، په‌له مه‌كه و دواى ماوه‌یه‌ك بیركردنه‌وه ئنجا وهلاًمى بده‌ره‌وه تا هێڵى په‌یوه‌ندیتان
نهپچرِێ.
9_ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به تازه پێگه‌شتوان هه‌یه بیخوێنه‌وه ،وه چونیه‌تى ئاماده‌كردنیان
بۆ ئه‌م قۆناغه و چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌ى راست و دروست له گه‌ڵیان ،له رِاستى
دا وا گه‌نجێ پێش كاتى خۆى له ماڵه‌كه‌تا یه ،ده‌ى له‌گه‌ڵ رِاستى دا
بژى و ئینكارى كردن سسودى نیه .
10_وه ئه‌وه‌ى تۆ له م قۆناغه‌ى ژیانت لێى
بێبه‌ش بووى ، وه ئاره‌زووت لێى بووه ، وه ویستووته به‌رامبه‌رت چۆن بن له‌گه
ڵت ، وه چیت پێ خۆش بوه ،وه پێت ناخۆش بوه ، هه‌وڵده بۆ ئیستاى ئه‌مان سوودى لێ وه‌رگرى ، تا هه‌مان ئه‌زموون دووباره
نه‌بێته‌وه ، بهلًكو بهلایهنهكهى
تر‌ى ،ژیان بگوزه‌رێ.
سه‌رچاوه/Islamonline
به ده‌سكاریه‌وه
سه رچاوه : یه کگرتووی یسلامی کوردستان



