كورد و كوردستان له نێوان كوفر و ئیسلامدا
كورد
و كوردستان له نێوان كوفر و ئیسلامدا
مسته‌فا
مه‌حموودیان
ئاماژه:
ماوه‌یه‌كه ئه‌م پرسیاره له سه‌ر زاران دێ و ده‌چێ و له بڵاڤۆكهكاندا ده‌نووسرێ
كه ئه‌رێ ئیسلام چی بۆ كورد كردووه؟ له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌شدا كه‌سانێك كه یان
ئه‌وه‌تا، له مێژوو به‌گان و یان هه‌ر خۆیان له گێلی ده‌ده‌ن و ئامانجێكی تایبه‌تیان
هه‌یه، ده‌ڵێن: ئیسلام نه‌ك هه‌ر هیچی بۆ كورد نه‌ركردووه به‌ڵكه ئه‌گه‌ر ئیسلامه‌تی
و موسوڵمان له ئارادا نه‌بان، كورد زۆر سه‌ركه‌وتوو ده‌بوو و خۆی كوته‌نی پارووی
ده‌ڕۆنی ده‌كه‌وت. جا له‌م كورته باسه‌دا ده‌مانهه‌وێ تیشكێك بخه‌ینه سه‌ر ئه‌م
باسه و ڕاستی و ناڕاستی ئه‌م وه‌ڵام و بۆچوونه هه‌ڵسه‌نگێنین.
مێژوو
ده‌ڵێ به‌ر له هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام هه‌موو خاكی كوردستان له لایه‌ن دوو ده‌وڵه‌تی
گه‌وره‌ی ئه‌وكات واته له لایه‌ن ئیمپه‌راتۆری ئێران و ئیمپه‌راتۆری ڕۆمه‌وه داگیر
كرابوو. به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی به ده‌ست ئێران و به‌شی ڕۆژئاوای به ده‌ست ڕۆمه‌وه بوو.
به‌شمه‌ینه‌تی كوردستان هه‌ر ئه‌و داگیركران و لێك دابڕانه نه‌بوو، به‌ڵكوو زۆر
جاران كوردستان ده‌بوو به مه‌یدانی شه‌ڕی نێوان ئه‌و دوو زلهێزه و هه‌ر لایه‌كیان
سه‌رده‌كه‌وتن و له یه‌كه‌ی تریان ڕاو ده‌نا و كوردستانیان لێدهسڕییهوه، كوردی
ئه‌م شوێنانه‌یان به بیانوو و تاوانی یا دیده‌وانی دوژمن ئه‌شكه‌نجه و قه‌تڵ و عام
ده‌كرد.
ڕووناكبیرانی
ئه‌و ده‌می كورد له نێو ئه‌و ژێرچهپۆكهیی و بێدادیه‌دا به دوای ڕزگاریدا وێڵ و
عه‌وداڵ بوون و چونكی به‌و زلهێزانه‌ش نه‌ده‌وه‌ستان چاوه‌ڕوانی هه‌ل و فرسه‌تێك و
گۆڕانكارییه‌كی جیهانی یان ناوچه‌یی بوون كه بێته پێش و تێیدا ڕزگار ببن و له چه‌وسانه‌وه
ده‌رچن.
ئه‌وان
له ڕووی هه‌واڵی كتێبه ئاسمانێكانهوه كه به گوێیان گه‌یشتبوو ده‌یانزانی كه دوایه‌مین
دینی ئاسمانی به‌و زوانه سه‌ر هه‌ڵده‌دا و ده‌بێته هۆی ڕزگاری گه‌لانی چه‌وساوه،
بۆیه به بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(د) كه‌سانێكی
زۆر له‌وان كه‌وتنه ڕێپێوان به‌ره‌و مه‌كه‌ی پیرۆز و خۆیان به‌و به‌ڕێزه ناساند و
ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان دواتر له پاش ڕێكه‌وتنی «حدیبیه»دا بوونه پێشمه‌رگه‌ی پێغه‌مبه‌ر
و دایانه شاخ و خه‌ڵكێكی زۆریان وێههڵڕوسكا و زۆر بوونی وان مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی
بۆ قوڕه‌یشییه‌كان پێكهێنا و سه‌ره‌نجام بوو به هۆی ئه‌وه كه ڕێككه‌وتنی
«حدیبیه» به قازانجی موسوڵمانه‌كان ته‌واو بێ.
دیسان
پاش هاتنی سوپای ئیسلام، له چاخی جێنوشینایهتی حه‌زره‌تی عومه‌ردا، به پێچه‌وانه‌ی
ئه‌وه‌ی له هه‌ندێك كتێبی باوهڕپێنهكراودا نووسراوهگهلی كورد به ویستی خۆی
ئایینی ئیسلامی وه‌رگرت و بۆ وه‌دیهاتنی ئاواته‌كانی باوه‌شی پێداكرد و به‌وپێیه
له چه‌نگی خوێناوی دوژمنه دڕنده‌كانی ڕزگاری هات و خاكی كوردستانیش بۆوه یه‌ك
پارچه و له په‌تپه‌تی و له‌ت له‌تی و ڕمبازێنی دوژمنانی ڕزگاری هات.
جه‌واهیر
له‌عل نه‌هرۆ، له كتێبی «نگاهی به تاریخ ایران»دا گوتوویه:«موحه‌مه‌دیش وه‌ك بنیاتنه‌رانی
هه‌ندێ مه‌زه‌بی تر، پیاوێكی شۆڕشگێڕ بوو كه بۆ دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ زۆرێك له داب و
نه‌ریتی نیزامی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕاست بۆوه. ڕێبازێك كه ئه‌و خه‌ڵكی بۆ بانگ هێشت، له‌به‌ر
ئه‌وه كه ساده و ساكار و بێپێچ و په‌نا بوو و له لایه‌كی تریشه‌وه ڕه‌نگی
دێموكراسی و یه‌كسانی پێوه دیار بوو، جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی وڵاتانی هاوسێی بۆ لای خۆی
ڕ‌اكێشا. چونكه ئه‌وان زۆر له‌مێژ بوو له ژێر ده‌سه‌ڵاتی بێئهملا و ئه‌ولای پادشا
زۆر داره‌كان و ڕووحانی و پێشه‌وا مه‌زه‌بییه سهرهڕۆیهكاندا، ده‌چه‌وسانه‌وه.
ئه‌وان له ده‌ستی ڕژێمه كۆنه‌كاندا شڵه‌ژا بوون و بۆ گۆڕانكاری ئاماده بوون و
ئایینی ئیسلامیش ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ی بۆ ڕه‌خساندن و ئه‌وانیش پێشوازیان لێ‌كرد
و…» (نگاهی به تاریخ جهان، ب 9، ل 295)
*************
نه‌گه‌یاند.
هه‌ر بۆیه هه‌ندێك له سه‌رۆك هۆزه‌كان توانیان فه‌رمانڕه‌وایی خۆیان به هه‌موو
ئازه‌ربایجاندا بڵاو بكه‌نه‌وه.(كردها و سرزمینشان ل 63)
هه‌ڵبه‌ت
ئێمه ناڵێین له ته‌واوی ئه‌و سێزده سه‌ده‌یه‌دا، ئه‌و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌رییه‌ی
له ئارادا نه‌بووه. چونكه خیلافه‌تی ئیسلامی له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری ئومه‌ویه‌كان(بنی
امیه) گۆڕدرا به سه‌ڵته‌نه‌ت و میرایه‌تی و ئیتر له‌و كاته‌وه حكوومه‌ته‌كان له‌سه‌ر
بنه‌مای ڕاوێژ(شورا) و ده‌نگ دانی خه‌ڵك هه‌ڵنه‌ده‌بژێردران، به‌ڵكه میره‌كان بێ‌پرس
و ڕا به خه‌ڵك جێنوشینیان بۆ خۆیان دیاری ده‌كرد، ئه‌وه‌ش خۆی زوڵمێكه نه‌ك هه‌ر
له گه‌لی كورد بگره له گه‌لانی تر و تێكڕای خه‌ڵكیش، به‌ڵام مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه
خزمه‌ت و خه‌یانه‌تی موسوڵمان و ناموسڵمانان به گه‌لی كورد هه‌ڵسه‌نگێنین و بیسه‌لمێنین
كه له‌وباره‌وه داوه‌ری نادروست و پێچه‌وانه‌ی ڕاسته‌قینه كراوه.
ئه‌مجار
مێژوو پێمانده‌ڵێ كه له ده‌ورانی ئه‌و میر و حكوومه‌ته ئیسلامیانه‌دا نه‌ك هه‌ر
كوردستان یه‌كپارچه و گه‌لی كورد ئاسووده و حه‌ساوه بووه، به‌ڵكه له‌و ماوه‌دا
مافی ئه‌وه‌ی پێدراوه كه ده‌وڵه‌ت پێكبێنی و كاروباری خۆی به ده‌ستی خۆههڵسووڕێنێ
و ته‌نانه‌ت توانیویه له‌و ماوه‌دا پتر له (60) ده‌وڵه‌ت بۆخۆی دروست بكا و ئیداره‌ی
وه‌زعی خۆی بكات، له‌وانه ده‌توانین به میری و حكوومه‌ته‌كانی وه‌ك: بابانێكان،
میرانی دیار به‌كر، فه‌رمانڕه‌وایانی دینه‌وه‌ر و هیتر كه من پێموایه ئه‌و میری
یانه له جۆری ئه‌و فیدراڵیه‌ته بوون كه ئه‌مڕۆ داوای ده‌كرێ.
به‌ڵام
پاش ڕووخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و له یه‌ك هه‌ڵبڕانی دین و سیاسه‌ت و بێده‌سه‌ڵات
بوونی موسوڵمانان كورد و كوردستان چی به‌سه‌رهات؟
مێژوو
ده‌ڵێ: پاش شه‌ڕی گه‌وره‌ی یه‌كه‌می جیهانی له په‌یمانی «سایكس _ پیكر»دا كه لایه‌ن
ئینگلیز و فه‌ڕانسه‌وه به‌سترا، كوردستانیش له نێو غه‌نیمه‌ت و ده‌سكه‌وتی شه‌ڕدا
دابه‌ش كرا و دواتر به دروست بوونی ده‌وڵه‌تانی ناوچه بووه به چوار پارچه و ته‌نانه‌ت
وه‌ك عه‌لائه‌ددین سه‌جاددی ده‌نووسێ «له پاش په‌یمانی «لۆزان» زیاتر له بیست هه‌زار
كوردێك كه‌وتنه به‌ر كۆماره‌كانی سۆفیاتی» (ل 18).
به‌ڵێ
هه‌ركه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌وته‌وه ده‌ست ناموسڵمانان كوردستانیش وه‌ك زه‌مانی
پێش هاتنی ئیسلام له‌ت له‌ت كرایه‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌مجاره كردیان به سێ _ چوار
پارچه و هه‌ر پارچهیهكیشیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان پێشكه‌ش به نه‌ته‌وه و
وڵاتێك كرد،
كه
ئێستاش ئه‌و لێك دابڕانه، هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه و ئیتر ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌ك پێیان
ڕه‌وا نه‌دی بیكه‌ن به ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، پێشیان ڕه‌وا نه‌دی لانی كه‌م له یه‌كتری
هه‌ڵنه‌بڕن و ئه‌گه‌ر هه‌ر دهشیبهخشن به سه‌ر یه‌كه‌وه بیبه‌خشن!!
دیسانه‌وه
جێی خۆیه‌تی بپرسین دوای هاتنه ناوه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و پێكهاتنی
كۆمه‌ڵه‌ی جۆراجۆر و سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشه‌كان كێ بۆ كورد تێكۆشا وه‌كی زه‌بری
لێداوه؟
1_
كێ په‌یمانی «سێور»ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه هه‌ندێك هیوای گه‌لی كوردی تێدا به‌دی ده‌كرا؟
«له 24ی ژووئیه‌ی (1923)دا پاش وتووێژێكی دوور و درێژ په‌یمانی «لۆزان» به‌سترا و
به پێی ئه‌و په‌یمانه هه‌موو بڕیاره‌كانی په‌یمانی «سێور» به یه‌كجاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه.
له‌وێدا گه‌لی كورد نرخی به‌ڵێن و په‌یمانی ده‌وڵه‌ته ئیمپریالیستیهكان و له سه‌رووی
هه‌موویانه‌وه بریتانیای گه‌وره‌ی بۆ ده‌ركه‌وت» (كوردستان و كورد عبدالرحمن
قاسملو، ل 77)
2_
شێخ مه‌حموودی نه‌مره وه‌ك موسوڵمان و زانایه‌كی ئایینی له ساڵه‌كانی (1918 و
1919)دا ده‌ستی دایه شۆڕش، به‌ڵام بێجگه له ئینگلیزییه ناموسوڵمانه‌كان كێ به گژی
داهات و له (25)ی ژوئه‌نی (1919)دا به برینداری گرتی و له دادگایه‌كی سه‌ره‌تاییدا
حوكمی ئیعدامی به سه‌ردا سه‌پاند پاشان بۆی كرد به حه‌پسی ئه‌به‌د و بۆ هیندووستان
دووری خسته‌وه؟(سه‌رچاوه‌ی پێشوو)
3-
كهماڵینهكان و ده‌وڵه‌ته‌كانی یه‌ك له دوای یه‌كی توركیه كه‌نگێ ئیسلامی بوون كه
له زه‌مانی كه‌ماڵه‌وه لێشاوی خوێنیان له گه‌لی كورد وه‌ڕێ خستووه و ته‌نانه‌ت تا
ئه‌و دواییانه ئاخاوتنیشیان به زمانی خۆ لێقه‌ده‌غه كردبوون؟
4-
سه‌ددام و حیزبه‌كه‌ی كه ئه‌و هه‌موو جینایه‌ته‌یان ده‌ر حه‌قی گه‌لی كورد ئه‌نجام
دا، موسوڵمان و حیزبی ئیسلامی بوون و یان سوسیالیست و سوسیالیستی؟ و دیسان كێ سه‌ددامی
ته‌یار كردبوو و پشتی گرتبوو؟ موسوڵمان یا ناموسوڵمان؟ بڵێی لێره‌وه پاش ده‌گه‌ڵ
گه‌لی كورد ڕاست بن و شتێكی بۆ بكه‌ن كه خه‌یانه‌تی ڕابردووی پێپاك كه‌نه‌وه و
بیكه‌نه كه‌فاره‌تی گوناحه‌كه بیره‌كانیان؟!
5-
له 22ی ژانویه‌ی (1946)دا كۆمارێكی نیشتمانی كورد، به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هه‌لی ڕه‌خساوی
دوای شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی، له مه‌هاباد به سه‌رۆكایه‌تی قازی موحه‌ممه‌د كه
زانایه‌كی ئایینی بوو، دامه‌زرا، به‌ڵام ساڵی تێوهڕنهسووڕایهوه كه ئه‌و كۆماره
ساوایه ڕووخێندرا و پێشه‌وا(ئیمام) گیرا و به خۆی و برا و ئامۆزایه‌كی واته سه‌یفی
قازی ئامۆزای (وه‌زیری به‌رگری) و سه‌دری قازی برای كه ئه‌ندامی پاڕڵمانی ئێران
بوون له سێداره دران.
لێره‌دا
پرسیار ئه‌مه‌یه: ڕژێمی ئێران كه به گژ ئه‌و كۆماره‌دا هات ئیسلامی بوو یان
نائیسلامی؟ ئه‌مجار مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی پشتی به‌ردان و له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا خه‌یانه‌تی
پێكردن شۆڕه‌وی سوسیالیستی نه‌بوو؟
ئه‌و
پرسیارانه و ده‌یان پرسیاری دیكه‌ش له‌م چه‌شنه ده‌ده‌مه ده‌ستی خوێنه‌رانی به‌ڕێز
تا بۆخۆیان وه‌ڵام بده‌نه‌وه و داوه‌ری له‌سه‌ر مه‌به‌سته‌كه بكه‌ن و ڕوونی بكه‌نه‌وه
كه بۆچی تاوانی تاوانباران خراوه‌ته سه‌ر بێ‌تاوان؟ مه‌گه‌ر كار به فێڵ و درۆ سه‌ر
ده‌گرێ؟ ئایا به‌جێی ئه‌وه كڵاو له‌سه‌ر خه‌ڵك بنێین چاكتر ئه‌وه نییه كڵاوی
خۆمان بكه‌ین به قازی؟
سه‌رچاوه‌كان:
1. مێژووی ڕاپه‌ڕینی كورد، علا‌ءالدین
سجادی.
2. کردها و سرزمینشان، سرهنگ شیخ عبدالوحید
وه‌رگێڕانی صلاح‌الدین عباسی.
3. كوردستان و كورد، عبدالرحمن قاسملو.
4. نگاهی به تاریخ جهان، جواهر لعل نهرو،
ترجمهی محمود تفڤلی، و…
سه
رچاوه : نیشتمان


.jpg)
