توێژێنه‌وه زانستیه کان ئه‌ڵێن ریش به‌سووده بوو پیاوان
توێژێنه‌وه زانستیه کان ئه‌ڵێن ریش به‌سووده بوو پیاوان
له‌نوێترین توێژینه‌وه‌دا زانایان به‌گرنگیه‌وه باس له‌بونی ڕیشی پیاوان ده‌كه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌ڕووی كۆمه‌ڵاتیه‌وه ئه‌و پیاوانه‌ی ڕیشیان هه‌یه، ڕێز‌و ئیحترامێكی زۆریان له‌كۆمه‌ڵگه‌دا بۆدادهنرێت، هاوكات چه‌ند سودێكی دیكه‌شی هه‌یه.
ماڵپه‌ڕی (فۆستا) بڵاویكردووه‌ته‌وه، لهتوێژێنهوهیهكدا، به‌گرنگیه‌وه باس له‌بونی ڕیشی پیاوان ده‌كرێت، به‌وه‌ی پێست له‌تیشكه زیانبه‌خشه‌كان ده‌پارێزێت، هاوكات ته‌مه‌نی خانه‌كانی پێست درێژتر دهكاتو پیربوون دواده‌خات، له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه پارێزگاریده‌كات له‌توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی پێست.
هه‌ر له‌وتوێژینه‌وه‌یه‌دا باس له‌وه‌كراوه، ڕیش سه‌رنجدان بههێزدهكاتو ده‌تپارێزێت له‌شێ.. به‌ڵام پێش 1400 پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی (محمد – صلی الله علیه وسلم )باسی له حوكمه‌كانی (ڕیش)ی بۆ كردوین و پێمان ده‌فه‌رموێت: ” قصوا الشوارب وأعفوا اللحى خالفوا المشركين ” متفق عليه. واته/ سمێڵتان ببڕن (کورتکردنه‌وه تانه‌گاته سهرلێوهکان، یاخود تهنککردنی به‌شێوه‌یه‌ک پێستی ژێره‌وه‌ی دیار بێت) و ڕیشیشیتان بهێڵنه‌وه، پێچه‌وانه‌ی هاوه‌ڵ په‌یداکه‌ران بکه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: ” جزوا الشوارب وأرخوا اللحى خالفوا المجوس ” رواه أحمد ومسلم. واته/ سمێڵه‌کان بقرتێنن و ڕیشهکانیش به‌ڕه‌ڵڵا بکه‌ن، پێچه‌وانه‌ی مه‌جوس بکه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت(صلى الله عليه وسلم) : ” خالفوا المشركين وفروا اللحى وأحفوا الشوارب خالفوا المشركين “. واته/ پێچه‌وانه‌یی موشریکین بکه‌ن، ڕیشهکانتان زۆربکه‌ن(بیهێڵنه‌وه) و سمێڵهکانتان قه‌راغ بکه‌ن(سنوردار بکه‌ن به بڕینی).
له‌م فه‌رموودانه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که سمێڵ کورتکردنه‌وه و ڕیش هێشتنه‌وه‌و به‌ڕه‌ڵاکردنی واجبه، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش تاشینیان حه‌رامه‌و که‌سێک کاری وا‌بکات گوناهبار ده‌بێت و ته‌وبه‌ی له‌سه‌ر پێویست ده‌بێت..
ئیبن حه‌زم ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت، کۆده‌نگی زانایان له‌سه‌ر بهفهرزبوونی قرتاندنی سمێڵ و هێشتنه‌وه‌ی ڕیش باس ده‌کات.. فه‌رمووده‌ی: “من لم يأخذ من شاربه فليس منا” صححه الترمذي به‌به‌ڵگه‌ش ده‌هێنێته‌وه له‌سه‌ر سمێڵ و له‌گه‌ڵ فه‌رمووده‌که‌ی: “خالفوا المشركين أحفوا الشوارب وأعفوا اللحى” متفق عليه.
ئیبن عهبدولبهڕڕیش ده‌فه‌رموێت: (“يحرم حلق اللحية ولا يفعله إلا المخنثون من الرجال”) واته/ حه‌رامه تاشینی ڕیش و که‌سێکیش ئه‌وه نه‌کات مه‌گه‌ر نێره‌مووکه‌کان له پیاوان نه‌بێت. مه‌به‌ستی پێ ئه‌و پیاوانه‌ی که خۆیان به‌ئافره‌ت ده‌چوێنن.
یه‌کێک له‌و حیکمه‌تانه‌ی بهفهرزبوونی ڕیش هێشتنهوهش بریتییه له به‌پێچه‌وانه هه‌ڵس وکهوتکردنی موسوڵمانان له‌به‌رامبه‌ر جوله‌که‌و گاوران و مه‌جوس، که ئه‌وانه هه‌موویان یان زۆربه‌یان ڕیشیان ده‌تاشی بۆیه ئیسلام فه‌رمانی به پێچه‌وانه‌ی ڕه‌فتاری ئه‌وان داوه‌و ئێمه‌ش له‌زۆر شوێندا لێمان داواکراوه که خۆمان به‌وان نه‌چوێنین، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: “ليس منا من تشبه بغيرنا، لا تشبهوا باليهود ولا بالنصارى” رواه الترمذي. واته/ له ئێمه نییه ئه‌وه‌ی خۆی ئه‌چوێنێت به غه‌یری خۆمان، خۆتان به جوله‌که‌و گاوران مه‌چوێنن.
ئاماده‌كردنی: حاجی میران/ به خته وه ری