ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه و تایبه‌تمه‌ندی
ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیان
شوان رابه‌ر
ده‌سپێك: له سۆنگه‌ى ئه‌وه‌وه كه ئه‌دره‌سى (ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه) زاراوه‌یه‌كى ئیسلامى سیاسى زۆر باوه‌و, له كرداردا ناوه بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ى كه له هه‌موو هه‌نگاوو كاروباره‌كانى ژیانیاندا ته‌نها له‌سه‌ر بنچینه‌ى (قور ئان و سوننه) و سه‌رچاوه برِواپێكراوهكانى تر‌ى ئیسلام بهرِێوه ده‌چن و پهیرِهویان لێ ده‌كه‌ن كه كۆرِاى زانا‌و پێشه‌وایانى ئیسلام له‌سه‌رى كۆكن, بۆیه له ئیسلامدا ئه‌وانه كۆمه‌ڵێكى زۆر گرنگء پاك و نایاب و ناوازه و راست و دروستن, چونكه له‌سه‌ر ئهسلى ئیسلام دهرِۆن و كۆمه‌ڵێكى ره‌سه‌نن و برِوایان به شتى پرِوپووچ و دوور له دینء داهێنراو نیه كه له دژى ده‌قه‌كانى قورئان و سوونه بێ, بۆیه لێره‌دا گه‌ره‌كمه كه زۆر به كورتى و گوشراوى كورته تاریخێكى ئه‌و كۆمهلهتان بۆ بكه‌ین و پاشان تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ئه‌وانتان بۆ بخه‌ینه رِوو كه پێى له خه‌ڵكى تر جیاده‌بنه‌وه.
پێناسه‌ى ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه
یه‌كه‌م/ ده‌رباره‌ى سووننه:
1- پێناسه‌ى سوننه له رووى زمانه‌وانیه‌وه: (سُنَّه) له زماندا له (سن)وه هاتووه, واته: دایرِشت, داینا, دایمه‌زراند, (سن القوانین) دانانى یاساكان.
سوننه واته (رِهوت, رِێگا, رِێباز, داب ونه‌ریت) جا چ چاك بێ یا خراپ.
هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر د.خ ده‌فه‌رمووێ: ( لتتبعن سنن من كان قبلكم شبرًا بشبر وژراعا بژراع) بخارىو مسلم.
واته ئێوه ئیوههاتان هه‌یه كه له‌مه‌ودوا بست به بست و گه‌ز به گه‌ز و باڵ به باڵ به دواى (یاسا و ره‌وت و رِێباز و داب و نه‌ریت..)ى ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ون كه له پێش ئێوه هاتوون و دایانرِشتووه, ئێوه پهیرِهوى لێ ده‌كه‌ن و له‌سه‌رى دهرِۆن.
هه‌روا ده‌فه‌رموێ: (من سنّ فی الاسلام سنهً حسنهً…) مسلم.. واته: (هه‌ركه‌سێك له ئیسلامدا رِێچكهو رِێبازو نه‌ریتێكى باش دابرِێژێ ئه‌وا…).
2-پێناسه‌ى سوننه له رووى زاراوه‌ییه‌وه: سوننه بریتیه له‌و دیارى و رێباز‌و په‌یامه‌ى كه پێغه‌مبه‌رد.خ و هاوهڵانى له‌سه‌رى ژیاون له رِووى (بیروباوهرِو خواپهرستىو مامه‌ڵه‌كردن و گوفتارو وه‌رگرتن و دانه‌وه‌و دانپیاهێنان) له هه‌موو رِووێكهوه, هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر د.خ ده‌فه‌رموێ: (فإنه من یعیش منكم بعدی فسیرى اختلافا كپیرا فعلیكم بسنتی وسنه الخلفاء المهدیین الراشدیین) ێحیح سنن ابی داود/ البانی.
واته: بێ گومان هی واتان هه‌یه كه له ئێوه دواى من ده‌ژن و جێ ده‌مێنن, به‌هۆى ئه‌وه زۆر ناكۆكى و دووبه‌ره‌كى ده‌بینن, بۆیه له‌سه‌رتانه كه ئه‌وسا ده‌ست به رِێبازى من و رِێبازى ئه‌و خه‌لیفه سه‌ر راست و رِێنمایى كراوانهوه بگرن كه له‌سه‌ر رِێبازى منن.
كه‌واته سوننه به هه‌ر ره‌وت و رِێبازێك ده‌گوترێ چ چاك بێ یان خراپ, به‌ڵام لێره‌دا كه ده‌گوترێ سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر د.خ واته: رِێبازى پێغه‌مبه‌ر یان فه‌رمووده‌و گووته‌كانى پێغه‌مبه‌ر, یا ئه‌و شێواز‌و په‌یام و رِێبازهى كه پێغه‌مبه‌ر د.خ له‌سه‌رى ژیاوه بهكردارو به گوفتار و به برِیار له‌سه‌ردان و به دانپیاهێنان, به گشتى بریتیه له سه‌رگوزشته و ژیان و ره‌وتى بهرِێوهچوون, واته (السیره, الگریقه, السلك).
دووه‌م/ پێناسه‌ى كۆمه‌ڵ(جه‌ماعه):
1-كۆمه‌ڵ له رووى زمانه‌وانیه‌وه له (كۆ) واته(جماعه) له (جمع) وه‌رگیراوه, كۆمه‌ڵ واته كۆكردنه‌وه‌و گرتنه‌خۆى چه‌ند ئه‌ندامێك به لێك نزیك بوونه‌وه‌یان, كۆمه‌ڵ پێچه‌وانه‌ى پارچه پارچهیىیه, (جه‌ماعه) دژى (فرقه و تفرقه)یه, كۆ(جمع) به ماناى كۆكردنه‌وه‌و گرتنه‌خۆ (چم) دێت.
2-كۆمه‌ڵ له رووى زاراوه‌ییه‌وه واته: كۆبوونه‌وه‌و گردبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه ئه‌ندام و ئۆرگانێك له‌سه‌ر یه‌ك بیروباوهرِ و مه‌به‌ست و ره‌وت و رێباز, كه له‌سه‌رى تێده‌كۆشن, له‌پێناو وه‌ده‌ست هێنانى (ئامانج و مه‌به‌ست و دهسهكهوتهكان) یا قوربانى له پێناودا ده‌ده‌ن, ئه‌وه ته‌نانه‌ت پێناسه‌ى پارت و كۆمه‌ڵى سیاسییه, كۆمه‌ڵ واته كۆمه‌ڵى موسڵمانان, له ئیسلامدا به پێشینه و ئێستاى ئوومه‌تى ئیسلامى سیاسی ده‌گوترێ كه له‌سه‌ر ره‌وت و رِێبازى پێغه‌مبه‌ر د.خ بگره هه‌ر له وه‌چه‌ى هاوڵانى تا ده‌گاته شوێن كه‌وتوانى تا رۆژى دوایى هه‌رچى له‌سه‌ر قورئان و سوننه كۆببێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و رِێبازه بژى و له شته دیار‌و پهنهانهكاندا له‌و چوارچێوه‌یه دابێ ئه‌وا پێى ده‌گوترێ كۆمه‌ڵى موسڵمانان یا ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه, یا پیاوچاكانى پێشینه (سلف الێالح) , یا كۆمهڵء ده‌سته و تاخمى سه‌ركه‌وتوو و رزگاربوو (الفرقه الناجیه والگائفه المنێوره) یا (ئه‌هلى ئه‌سه‌رو ئه‌هلى حه‌دیس و ئه‌هلى ئیتباع)یش یان پێ ده‌گوترێ, بۆیه له ئیسلامدا ئه‌و كۆمه‌ڵه له هه‌موو كۆمهڵهكانىتر راستترن, له خوا‌و له ئایین نزیكترن, چونكه له هه‌موو روێكى ژیانه‌وه له (كردار‌و گوفتار و بیروباوهرِو خواپهرستىو…)یه‌وه ته‌نها له‌سه‌ر رِێبازى خوا‌و پێغه‌مبه‌رن و, ده‌ست به داخوازى و فرمانه‌كانى ئه‌وانه‌وه ده‌گرن, وه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [واعتێموا بحبل الله جمیعا ولاتفرقوا] ال عمران/103
واته: ده هه‌مووتان پێكه‌وه ده‌ست به به‌رنامه‌ى خواى گه‌وره‌وه بگرن و به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌رى ناكۆك و جیاواز مه‌بن, هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: [ولاتكونوا كالژین تفرقوا واختلفوا من بعدماجاءهم البینات] ال عمران/105.
واته: هه‌رگیز وه‌كو ئه‌و كه‌سء كۆمه‌ڵانه مه‌بن كه بوونه پارچه پارچه و ناكۆكى و دووبه‌ره‌كیان تیا كه‌وت دواى ئه‌وه‌ش كه به‌ڵگه‌و روونكه‌ره‌وه و رِێنمایى خواى گه‌وره‌یان بۆ هات.
پێغه‌مبه‌ریش د.خ ده‌فه‌رموێ: (وان هژه المله ستفترق على پلاپ وسبعین, اپنتان و سبعون فی النار, وواحده فی الجنه, وه‌ی الجماعه), ێحیح سنن ابی داود البانی.
واته بێگومان ئه‌و گه‌له له‌مه‌ودوا ده‌بێته حه‌فتاو سێ كۆمه‌ڵ له‌وانه حه‌فتاو دوویان له دۆزه‌خن, ته‌نها یه‌كێكیان به‌هه‌شتییه, ئه‌ویش كۆمه‌ڵه.
واته كۆمه‌ڵى موسڵمانان و ئه‌هلى سوننه و جه‌ماعه‌ن, ئه‌وانه‌ن كه ته‌نها به قورئان و سوونه‌وه په‌یوه‌ستن و له‌سه‌رى كۆده‌بنه‌وه, وه‌ك پێغه‌مبه‌ر د.خ سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵى موسڵمانان ده‌فه‌رموێ (لایجتمع امتی على چلاله).
واته: هه‌رگیز هه‌موو ئومه‌تى من له‌سه‌ر گومرِایى كۆنابنه‌وه, واته ئه‌گه‌ر هه‌ركاتێ كۆمه‌ڵى زانایانى ره‌سه‌نى ئیسلامى له‌سه‌ر هه‌ڵوێستێك یه‌كده‌نگ بوون ئه‌وه ده‌بێته به‌ڵگه و كارى پێ دهكرێء له‌سه‌ر هه‌ق و شه‌رعین, چونكه له‌و گۆرِه له هه‌واو ئاره‌زوو هه‌موو زانایان له‌سه‌ر شتێك هاوهه‌ڵوێست نابن و پێكه‌وه گومرِا نابن و به ههڵهداناچن.
له‌به‌ر ئه‌وه كۆمه‌ڵ بوون زۆر گرنگه, عه‌بدوڵڵاى كورِى مه‌سعود ده‌رباره‌ى كۆمه‌ڵ بوون ده‌فه‌رموێ: (الجماعه ما وافق الحق وان كنت وحدك) شرح اێول اعتقاد اهل السنه/ اللالكائی, واته: كۆمه‌ڵ ئه‌وه‌یه كه لهگهڵً هه‌ق و شه‌رعدا كۆك و هاوتابێ, كۆمه‌ڵ ئه‌وه‌یه كه به‌پێى قورئان و سوننه بێ, له‌سه‌ر هه‌ق بێ با پیاو به ته‌نیاش بێ, كه‌واته لێره‌دا تاكه پێوه‌ر بۆ هه‌ق و ناهه‌ق, بۆ حه‌ڵال و حهرِام, بۆ راستى و نارِاستى لایه‌نه ئیسلامییه‌كان و كۆمه‌ڵى موسڵمانان, بۆ هه‌ر گرۆ و تاقم و كۆمه‌ڵێكى تر‌ى موسڵمان, ئه‌وه‌یه ئاخۆ تا چه‌ند ئه‌و تاكه یا ئه‌و كۆمه‌ڵه به‌نده به ده‌قه شه‌رعیه‌كان, تا چه‌نده پهیرِهوى له به‌رنامه‌ى خواى كردگار ده‌كه‌ن و له خوا نزیكن, ئه‌وه‌نده راسته و له‌سه‌ر هه‌قه, ده‌نا ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌س و كۆمه‌ڵێكى ئیسلامیش بێ ئه‌گه‌ر به‌پێى قورئان و سوننه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كێشه‌كانى ژیان نه‌كا, ئه‌وا ته‌نها ناوه‌كه‌ى بۆ ده‌مێنێته‌وه, چونكه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ:
[وجاهدوا فی الله حق جهاده] واته: ئێوه له‌پێناو خوادا جیهاد و كرد‌و كۆشش بكه‌ن و به‌و شێوه‌یه‌ى كه شایسته‌ى خوایه‌و له خودا ده‌وه‌شێته‌وه, به‌و شێوه‌یه‌ى كه خواى گه‌وره داواى كردووه و ده‌یه‌وێت, هه‌روه‌ك زانایه‌ك ده‌فه‌رموێ: (الاسلام كما هو لا كما نرید) واته: ئیسلام ده‌بێ به‌و شێوه‌یه پراكتیك بكرێ كه خوا خۆى ده‌یه‌وێ نه‌ك وه‌كو ئێمه ده‌مانه‌وه, چونكه به‌رنامه‌ى خوا بۆیه هاتووه تا بكرێته تاكه ده‌ستوور و یاساى ژیانى كۆمه‌ڵگاى ئاده‌میزاد و , وه‌كو كاڵایه‌ك به به‌ر باڵاى رووتى مه‌ردومدا بكرێء, هه‌موو ئاراسته به‌ده‌كان (هزر و كۆمه‌ڵایه‌تى و رامیارى و…هتد) كۆمه‌ڵگا بگۆرِێ, نه‌ك ئیسلام بگۆرِدرێ له‌گه‌ڵ ژیانء ریالیزمدا بیگونجێنین, چونكه پێویست به‌وه ناكا, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئایینى ئیسلام گوته‌و په‌یامى خواى گه‌وره‌یه‌و بۆ راستهرِێ كردنى كۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى هاتووه‌و بۆ هه‌موو سات و سه‌ده‌كانى ژیان ده‌شێ تا رۆژى دوایی, هه‌روه‌ك چه‌ندان ده‌قى قورئانى له پێشكه‌وتنى ره‌وره‌وه‌ى ژیان و سه‌رهه‌ڵدانى و داهێنانى ئامێر‌و زانست و تهكنۆلۆژیایى هاوچه‌رخ شرۆڤه ده‌بن, هه‌روه‌ك بۆ وێنه خواى گه‌وره باسى تابلۆ‌و نموونه‌ى تێكچوونى دونیا‌و فاكته‌ره‌كانى ده‌كا, وه‌ك ده‌فه‌رموێ: [واژا البحار سجرت] تكویر/6, واته كاتێ كه ده‌ریاكان دهبنهگرِكان و ده‌ته‌قنه‌وه یا [واژا الجبال سیرت] تكویر/3 واته: كاتێ كه كێوه‌كان بوون به تۆز‌و گه‌رده‌لوول و به هه‌وادا گوزه‌ر ده‌كه‌ن (تمرمر السحاب) وه‌كو په‌له هه‌ور دێن و ده‌چن و, ره‌ت ده‌بن, یا ده‌فه‌رموێ: [یوم تبدل الارچ غیر الارچ] واته: ئه‌و رۆژه‌ى كه خواى گه‌وره سسته‌م و هه‌ڵكه‌وتنى ژیان دهگۆرِێ ئه‌و زه‌ویه و ئه‌و ئینسانه‌و گیان و ژیانى به جۆرێكى تازه دهگۆرِێ..
چه‌ندان فه‌رمووده‌ى تریش كه باس له ره‌وشت و ژیان و جیهانى نادیار و میتافیزیكى ده‌كه‌ن, خۆ هه‌موو ئه‌وانه و زیاتریش به كردار و ده‌قه‌كانیان راڤه نابن تا ئهوكارهساتانه روونه‌ده‌ن, ئه‌گه‌رچى زۆرێك له خه‌ڵكان خۆیان برِوایان به داهاتووى ئه‌و رووداوانه نیه, كه‌چى ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه برِوایان به هه‌موو وته‌یه‌كه كه خواى كردگار و پێشه‌واكه‌ى (محمد د.خ) بیفه‌رموون بۆیه پله‌یان له‌لاى خواى گه‌وره هێنده گه‌وره‌یه, چونكه ته‌واو خۆ به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن, هه‌روه‌ك ئه‌سڵى ئیسلام بریتیه له (انقیاد والاژعان الاسستلام) واته: گه‌رده‌ن كه‌چى و سه‌ردانه‌واندن و خۆ بهدهستوهدان بۆ خواى گه‌وره, ئیمامى (الگحاوی) ده‌فه‌رموێ: ئیسلامه‌تى راگیر نابێ و دانامه‌زرێ مه‌گه‌ر له رووى خۆبهدهستهوهدانێكى ته‌واو نه‌بێ, ئا له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وانه ئه‌هلى سوننه و جه‌ماعه‌ن, چونكه خواى گه‌روه و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى د.خ له ده‌یان ئایه‌ت و فه‌رمووده‌دا فرمانیان به كۆمه‌ڵ بوون پێ ده‌كه‌ن, بۆ وێنه پێشه‌وا د.خ ده‌فه‌رموێ: (علیكم بالجماعه) واته: له‌سه‌رتانه كه هه‌میشه كۆمه‌ڵ بن, ده‌فه‌رموێ: [الجماعه رحمه والفرقه عژاب) واته كۆمه‌ڵبوون خێر‌و ره‌حمه‌ته, پارچه پارچه‌یى ئێش و ئازاره.
سه رچاوه : پيامي راستي



