ڕۆژو گرتن ڕۆژو ڕه‌مه‌زان رِۆح ِۆژوو ئیراده
رِۆژوو وێستگه‌یه‌ك بۆ رِزگاربوون له قه‌یرانه‌كانى رِۆح!
د.ئاراس محمد صالح
رِۆژوو تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه له‌به‌رده‌م حه‌زو ئاره‌زووه‌كانى مرۆڤدا به‌زمانی حاڵ پێده‌ڵێت، بزانم چه‌نده ئیراده‌ت بهههێزهو له‌به‌رده‌م حه‌زو ئارهزووهكانتا ده‌وه‌ستیت و ته‌سلیم به‌هه‌واو ههڵپهكانى نابیت و خواستى عه‌قڵ و ئیراده سه‌رده‌كه‌وێت به‌سه‌ر هه‌ڵپه بێسنووروسهركهشهكانى ئاره‌زووه تێرنهبووهكانى مرۆڤدا؟ له‌تازه‌ترین تاقیكردنه‌وه زانستیه‌كاندا شتێكى سه‌لمێنراو كه مرۆڤى تووشى شۆك كردوه ته‌قینه‌وه‌ى حه‌زو شه‌هوه‌ته مادى وجهستهیهكانى مرۆڤه به‌شێوه‌یه‌كى وه‌ها مرۆڤ قودهرت و توانا‌و ئیراده‌ى خۆى له‌ده‌ستداوه لهبهرزۆرى پێویستیه مادیه زۆرهكانیداو له‌ده‌ستدانى كۆنترۆڵى خۆى له‌به‌رامبه‌ر غه‌ریزه‌ى خاوه‌ندارێتى(التملك) و پێویستیه مادییهكانیدا.
هه‌ركاتێك مرۆڤ تواناى به‌سه‌ر خواسته‌كانیدا نه‌ماو كه‌وته شوێن هه‌ڵپه مادییه دنیاییه تێرنهبووهكانى زیاتر هه‌ست به نادڵنیایی ده‌كات و هه‌موو كات ماندووه‌و خۆشى نازانێت بۆچى وایه‌و له كوێدا هه‌ست به دڵنیایى ده‌كات و بۆ ساتێك ده‌روونى ده‌حه‌سێته‌وه، له‌م كاته‌دا رِۆژوو مرۆڤ فێری جڵه‌وگیرى حه‌زه مادییه سه‌ركه‌شه تێرنهبووهكانى ده‌كات و پێده‌ڵێت فه‌لسه‌فه‌ى ژیان ته‌نها رِاكردن نییه به‌دواى مادهداو به‌خته‌وه‌رى ته‌نها له ماده‌دا به‌ده‌ست نایه‌ت، به‌شى سه‌ره‌كى و سه‌نته‌رى مرۆڤ رِۆحهو له جیهانى رِۆحدا تێردهكرێت خۆشى وشادى مرۆڤ له جیهانى رِۆحدا فه‌راهه‌م دێت و ته‌نها له‌و جیهانه‌دایه مرۆڤ هه‌ست به خۆشنوودى و رِاحهى دڵ و گیان ده‌روون ده‌كات و پشووى شاده ده‌دات و له‌جه‌نجاڵى جیهانى مادیه‌ت دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
له‌م رِۆژگارهى ئهمرِۆدا كىَ ده‌بینیت شادى له‌سه‌ر رِووى بیت و دڵى خۆش بێت هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه لایه‌نى مادى ومالییان باشه‌و له‌و رِووهوه گرفتیان نییه له‌هه‌موو كه‌س نائارام تر‌و ده‌روون ماندووترن، له زۆربه‌مان زیاتر پرته‌و بۆڵهیانهو سكالاَ له‌ده‌ست ئه‌م ژیانه ده‌كه‌ن بۆچى؟ رِهنگه خۆشیان نه‌زانن بۆ واشهكهت و ماندوون له‌بارێكى ده‌روونى ناله‌باردان، ئه‌وان نازانن گرىَ كوێرهى دهردهكانیان له‌كوێدایه‌و به‌شوێن به‌خته‌وه‌ریدا وێڵن، له‌م كاته‌دا رِۆژوو ده‌ستیان ده‌گرێت و رِێگرییان ده‌كات ده‌ست بۆ جیهانى حه‌زو ئاره‌زووه مادى و دنیاییه حهلاَڵهكانیش به‌رن، له‌م كاته‌دا جیهانى رِۆژوو بۆ ئه‌ودیوى ماده به كێشیان ده‌كات، له‌وێدا مرۆڤ هه‌ست به‌ساده‌یى ژیان و ناسكى رِۆح و چاودێرى خوا ده‌كات، وهتهواو هه‌ست ده‌كات ژیان زۆرله‌وه فراوانتر‌و گه‌ورتره كه ئه‌م وێناى كردوه هه‌ست ده‌كات جیهانى مرۆڤ جیهانێكى ئاڵۆزه‌و خواسته‌كانى رِۆح لاى ئه‌و هیچ حسابێكیان بۆ نه‌كراوه‌و پشت گوىَ خراون زۆرێك له ماندووییه دهرووونیهكانى له‌وێوه سه‌رچاوه‌یان گرتووه؟.
رِۆژوو هه‌ستى مرۆڤ ناسك ده‌كاته‌وه‌و فێرى ئارام گرتن و سنووردانان بۆ ئاره‌زووه‌كانى ده‌كات و هه‌ستى لێبوردن و گیانى خۆنه‌ویستى له‌مرۆڤدا به‌هێز ده‌كات، مرۆڤ زۆرجار له پێناوى حهزێكیدا زۆر كێشه‌و ده‌رده‌سه‌رى بۆ خۆى دهسازێنىَ، بهلاَم رِۆژوو فێرى ده‌كات ئه‌گه‌ر كه‌سێك گێچه‌ڵى پێكرد یان جنێوى پێدا بڵێت: من بهرِۆژووم من بهرِۆژووم، واته رِۆژوو فێرى له‌سه‌رخۆیی وهه‌ڵوێستى دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ڵشاخان به‌خه‌ڵكیدا ده‌كات با كه‌سانى به‌رامبه‌ر نه‌زان و هه‌ڵه‌ش بن! ئازایى مرۆڤ هه‌ر له‌تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و هه‌ڵوێستى فیشه‌كه شێتانه‌دا نییه، زۆر كات ئازایى و گه‌وره‌یی مرۆڤ ئه‌وه‌یه تواناى خۆكۆنترۆڵكردن و گیانى لێبووردنى تێدا به‌هێز بێت، زۆر لێبوردن هه‌یه له سه‌دان تۆڵه كردنه‌وه گه‌وره‌ترو پیرۆزترو ئازایه‌تى تره.
گه‌وره‌ترین خاڵى به‌هێزى مرۆڤ ئه‌وه‌یه ئیراده‌ى به‌هێزبێت، مرۆڤ ئه‌گه‌ر ئیراده‌ى به‌هێز بوو ئهوهگهورهترین خاڵى بههێزیهتى ده‌توانێت به‌سه‌ر هه‌موو كۆسپ ولهمپهرهكانى ژیانیدا سه‌ركه‌وێت و دووربێت له شكست و لاوازىن مرۆڤ كاتێك لهههنگاوكارهكانیدا شكست ده‌هێنێت ئیراده‌ى لاوازه، مرۆڤ كاتێك زه‌لیل ده‌بێت به‌ده‌ست حه‌زو ئاره‌زووه‌كانیه‌وه ئیراده‌ى لاوازه، چه‌ندین مرۆڤ هه‌یه به‌ده‌ست جگه‌ره كێشانه‌وه گیرۆده بووه‌و ناتوانێت خۆى لێى رِزگار بكات، هه‌ر ئه‌و كه‌سه له رِهمهزاندا به رِۆژووهو زاڵده‌بێت به‌سه‌ر حهزهكهیدا، ئه‌مه ئه‌و ئیراده به‌هێزه‌یه كه رِۆژوو له‌مرۆڤدا سه‌وزى ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌وكه‌سه به‌رده‌وام خاوه‌نى ئه‌و ئیراده‌یه بێت ده‌توانێت خۆى له‌هه‌موو ئاره‌زووه زیانبه‌خشه‌كانى رِزگار بكات و ببێته كه‌سێكى به‌هێز، ئه‌و مرۆڤه‌ى له‌كاتى بهرِۆژووبووندا دانبه‌خۆیدا ده‌گرێت و به‌خه‌ڵكیدا ههڵناشاخىَ ده‌توانێت رِۆژوو بكاته قوتابخانه‌یه‌كى په‌روه‌رده‌یى خۆیى تێدا ساز‌و ئاماده بكات بۆ ناو جه‌نجاڵى و كۆسپه‌كانى ژیان، مرۆڤ وه‌ك دروستكراوێكى خواى گه‌وره به‌درێژایى مێژوو پێویستى به رِۆژوو هه‌بووه هه‌تا پارێزراوبێت له شكست و لاوازى ده‌رچوون له رِێگاى رِاستى خوا: [ ێا ڕَیُّهَا الَّژِینَ آمَنُواْ كُتِبَ عَڵیْكُمُ الێِّێامُ كَمَا كُتِبَ عَڵى الَّژِینَ مِن قَبْلِكُمْ ڵعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ] البقره : 183. رِۆژووفهرزكراوه له‌سه‌ر موسڵمانان هه‌تا ببنه ئه‌هلى ته‌قوا، ته‌قوا له وێناكردنى عومه‌رى كورِى خه‌تابدا رِۆیشتنه به رِێگایهكى درِكاویداو تهقواكردن خۆههڵكردن و بینینى به‌رپێى خۆته زۆر به‌وریایى هه‌تا لهدرِك وداڵى رِێگا پارێزراو بیت، رِێگاى ژیانى مرۆڤ له‌هه‌موو رِووهكانهوه پرِه له هه‌ڵدێرو درِك و به‌رزو نزمى بۆ ئه‌وه‌ى بتوانیت رِێگاكه ببرِیِت پێویستت به وردی و ئیراده‌یه‌كى گه‌وره هه‌یه هه‌تا بتوانیت بگه‌یته كۆتا‌و سه‌ركه‌وتوو بیت.
یه کگرتووی ئیسلامی