كۆنگره‌ى قه‌ته‌ر ده‌ریخست موزا
كۆنگره‌ى قه‌ته‌ر ده‌ریخست موزایه‌ده‌یه‌ك
هه‌یه له‌سه‌ر كێشه‌ى فه‌له‌ستین
د. موسه‌نا ئه‌مین
له
مایانهى دیمانه‌یه‌كى سایتى یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ به‌رێز دكتور موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندامى
سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان و ئه‌ندامى سه‌نته‌رى جیهانى وه‌سه‌تیه‌ت
و تایبه‌تمه‌ند له بوارى مه‌سه‌له‌كانى ئافره‌تدا كه ئێسته له سه‌ردانێكه له
ولاَتى كوه‌یت سه‌باره‌ت به ئه‌و كاره‌ساته‌ى كه له غه‌ززه‌دا رویدا ، وه ئایا
هه‌ڵوێستى موسڵمانانى كوه‌یت به گشتى و ده‌وڵه‌تى كوه‌یت له‌وباره‌یه‌وه چۆن بوو
؟
ئایا كۆنگره‌ى لوتكه‌ى ئابورى به ئاماده‌بوونى
سه‌رۆكانى ولاتانى عه‌ره‌بى كه لهوىَ به‌رێوه‌چوو كاردانه‌وه‌ى چى بوو له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌مه‌وه
چوونى غه‌ززه و كێشه‌كه‌یدا ؟
به گشتى ئایا ههلوَێستى حكوماتى عه‌ره‌بى
و گه‌لانى ولاتانى ئیسلامى بۆ پشتگیرى كردنیان له‌و كێشه‌یه چۆن ده‌بینێت ؟
هه‌ڵوێستى موسڵمانان له كویت و له‌هه‌موو
دونیای ئیسلام دوو هه‌ڵوێسته:
هه‌ڵویستى خه‌ڵكانێك دڵ سوتاو خه‌مبارو جه‌رگ
سۆز ئه‌وانه‌ش زۆرینه‌ى زۆرى هه‌موو دونیاى ئیسلام پێكده‌هێنن ئه‌وانه
ئاماده‌ن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بێنه مه‌یدان و هه‌رچی بتوانن درێغى نه‌كه‌ن له
دیفاع كردن له گه‌لێك كه ده‌یان ساڵه
خاكى داگیركراوه و شاربه‌ده‌ر و ده‌ربه‌ده‌ر كراوه به‌ده‌یان هه‌زاریشیان
خوێنیان رژاوه و رِۆژانه زۆر بێ رِهحمانه و دوور له‌هه‌موو به‌زه‌یی و به‌هایه‌كى
مرۆیی هێزه زایونیستهكان خوێنیان دهرِێژن و ئازاریان ده‌ده‌ن و ماڵ و خانه‌یان
وێران ده‌كه‌ن و به‌دیل و ئه‌سیر ده‌یان گرن و زیندانیان ده‌كه‌ن و به‌هه‌موو مه‌عنا
كۆمه‌ڵ كوژ و جینو سایدیان ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ى كه خۆیان ده‌ڵێن نازیه‌كان به جولهكهیان
كردوه ئه‌مان ده‌به‌رابه‌ر به عه‌ره‌ب و موسڵمانی ده‌كه‌ن، ئه‌م هه‌ڵوێسته هه‌ڵوێستى
گشتى خه‌ڵكی بێ لایه‌ن و هێزه ئیسلامی و
عه‌ره‌بی قومی و چهبهكانیش بهگورِ تینی ده‌ده‌نێ و دیفاعی لێده‌كه‌ن .
هه‌ڵوێستى دووهه‌م هه‌ڵوێستى كه‌مینه‌یه‌كى
خه‌ڵكی علمانی و وابه‌سته‌یه به حكوماتى ژماره‌یه‌ك له حكوماتى عه‌ره‌بی ئه‌وانه‌ش
ده‌ڵێن ئه‌مه كاره‌ساته و ئیدانه‌ى ده‌كه‌ن بهلاَم چه‌ند تۆمه‌ت ده‌خه‌نه پاڵ
درِوندهیی ئیسرائیل ئه‌وه‌نده‌ش باس له حماس و لایه‌نه‌كانى تر‌ى مقاومه ده‌كه‌ن
كه به‌رپرسیارن له هه‌ڵگیرساندنی شهرِو ئه‌وان چارى ئیسرائیلیان پێ ناكرێت و ده‌بێت
بێده‌نگ بن و چاوهرِوانی رِهحمى ئه‌مریكا و به‌خشنده‌یی ئیسرائیل بكه‌ن وه‌ك
بڵىَ ئیسرائیل هیچ رۆژێك حه‌زى له فه‌له‌ستینی كوشتن بوبێت به‌هانه و به‌ڵگه‌ى
ده‌ست نه‌كه‌وتبێت وه‌ك بڵێى كه یاسر عه‌رفات یش حماس بوو سىَ ساڵ له ژوره‌كه‌ى
خۆیدا زیندان كرابوو دواییش ده‌رمانخواردیان كرد.
باس له په‌یمان شكێنی و ئینقلابی حماس ده‌كه‌ن
له‌سه‌ر فه‌تح ، له بیریان چوه كه حه‌ماس نزیكه‌ى له %67 ى ده‌نگی شه‌رعی خه‌ڵكی به‌ده‌ست هێنا له
هه‌ڵبژاردنێكدا كه دۆست و دوژمن و هه‌موو دونیا اعترافی به نه‌زاهه‌تى كرد و
حاڵه‌تێكى ناوازه بوو عه‌ره‌ب هه‌ڵبژاردنی دیموكراسی راسته‌قینه‌یان هه‌بێت .
به نیسبه‌ت لوتكه‌ى عه‌ره‌بی و هه‌وڵى بۆ
كێشه‌كه من به‌ش به‌حاڵى خۆم هیچیان لىَ چاوهرِوان ناكه‌م شایه‌نی باس بێت .
رِهنگه هه‌ندێك پاره بده‌ن بۆ چاك كردنه‌وه‌ى
ئه‌و كاولكاریه‌ی كرا تۆزێك به‌یانات ده‌ركه‌ن په‌یوه‌ندی ئاشكرا له‌گه‌ل ئیسرائیل
كه‌متر بكه‌نه‌وه بهلاَم ئه‌وه‌ى شكی
تێدا نیه و ده‌بێت بگوترێت ئه‌وه‌ى ئێستا گورِ و تینێكى به‌هێز له شه‌قامی عه‌ربیدا
دروست بوه دژ به‌ئیسرائیل كارى كردوه‌ته سه‌ر زۆرێك له حكوماتیش هه‌ڵوێسته‌كانی
قه‌ته‌ر و جه‌زائر و تا حه‌دێك یه‌مه‌ن و سوریا وسودان …هتد ، ئێستا زۆر وازح تر
باس له مقاومه و زه‌روره‌تى كۆمه‌ك كردنی ده‌كه‌ن ئه‌و كۆنگره‌ى لوتكه‌ى له قه‌ته‌ر
به‌سرا ده‌رى خست كه ولاَتانی عه‌ره‌بی ئێستا هه‌ڵوێسته ته‌قلیدیه‌كانی جارانی
تێپه‌راندوه بو ئه‌وه‌ى دیفاع له حه‌ماس و له مقاومه ببێته حاڵه‌تێكى ره‌سمى دیار‌و وئاشكرا كه ئه‌مه پێشتر جگه له
سوریا هیچ ده‌وڵه‌تێكى عه‌ره‌بی ته‌به‌نی
نه‌ده‌كرد ئه‌و كۆنگره ده‌ریخست كه موزایه‌ده‌یه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر كێشه‌كه و
حكومه‌تى میسر و سعودیه‌ى به جدی خسته ژێر پرسیار و كارێكى كرد كه خیتابیان بگۆرِن به ئاشكرایی و بایده‌نه‌وه
به‌لاى موجامه‌له‌ى شه‌قامی عه‌ره‌بیدا
وملیار دولارهكهى مه‌لیك عبد الله و خیتابه ئاشكراكه‌ى و هه‌وڵى بۆ
مێاڵحه و یه‌كخستنه‌وه‌ى رِیز ده‌ره‌نجامێكى ئه‌و فشارهبوو به‌شێكى زۆرى .
بانگ كردنی حماس و هێزه‌كانی مقاومه بو
كۆنگره‌ى لوتكه‌ى قه‌ته‌ر كارێكه سابقهى نه‌بوه له هه‌ڵوێسته ره‌سمیه‌كاندا پاشان ده‌وڵه‌تانی تر‌ى غه‌یره عه‌ره‌بی و به‌هێزى
و رِونی مه‌وقفیان زۆر حكومه‌ته عه‌ره‌بیه‌كانی ریسواكرد وه‌ك هه‌ڵویستى
ڕردوغان ى تركیا كه بۆ یه‌كه‌م جاره
دواى خیلافه‌ت سه‌رۆكى وه‌زیرانێكى ئه‌و ولاَته بڵێت ئه‌وه جینوسایده ئه‌وه
كۆمه‌ڵ كوژیه ئه‌وه عاره بو ئیسرائیل و هه‌ركه‌س لێى بێده‌نگ بێت هه‌موو ئه‌مه‌ش
به‌ناوى رۆڵهیهكى عوسمانیه‌كانه‌وه كه ئه‌وه رهمزیهتێكى تر‌ى به‌خشی به
خیتابهكهى مانا و ده‌لاله‌تى خۆى هه‌یه .
پاشان هه‌ڵوێستى ئێران كه ئه‌ویش هه‌ڵوێستى
هه‌میشه به‌هێز بوه بۆ دیفاع له فه‌له‌ستین و ئاشكرایه…
پاشان هه‌ڵوێستى هوغو شافیز و بولیفیا و ده‌ركردنی
سه‌فاره‌تی ئیسرائیل ئه‌مانه هه‌مووى كاریگه‌رى هه‌بوو له ته‌قاندنه‌وه‌ى مه‌سه‌له‌كه
و بردنه پێشه‌وه‌ى خیتابی مقاوه‌مه و اعتراف پێكردنی نوێنه‌رانی و به جیدى
خیتابی سازشكارانهى كۆمه‌ڵى عه‌باسى برده ژێر پرسیار له‌گه‌ڵیشیدا هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیانه‌ى پشتگیری
له و نه‌هج و بیركردنه‌وه ده‌كه‌ن كه نه به‌رهه‌مى هه‌یه و نه توند ره‌وه‌كانی
ئیسرائیل یش هیچ فرسه‌تێكى ژیانی بۆ دههێڵنه وه.
سه رچاوه : یکگرتووی ئیسلامی کوردستان



