به شی کوردی

  • ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه‌ و تایبه‌تمه‌ندی

     ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه‌ و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیانشوان رابه‌رده‌سپێك:  له‌  سۆنگه‌ى ئه‌وه‌وه‌ كه‌ ئه‌دره‌سى (ئه‌هلى  سوننه‌و جه‌ماعه‌) زاراوه‌یه‌كى ئیسلامى سیاسى زۆر باوه‌و, له‌ كرداردا ناوه‌ بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ى كه‌ له‌ هه‌موو هه‌نگاوو كاروباره‌كانى ژیانیاندا ته‌نها له‌سه‌ر بنچینه‌ى (قور ئان و سوننه‌) و سه‌رچاوه‌ برِواپێكراوه‌كانى ترى ئیسلام به‌رِێوه‌ ده‌چن و په‌یرِه‌ویان لێ ده‌كه‌ن كه‌ كۆرِاى زاناو پێشه‌وایانى ئیسلام له‌سه‌رى كۆكن, بۆیه‌ له‌ ئیسلامدا ئه‌وانه‌ كۆمه‌ڵێكى زۆر گرنگء پاك و نایاب و ناوازه‌ و راست و دروستن, چونكه‌ له‌سه‌ر ئه‌سلى ئیسلام ده‌رِۆن و كۆمه‌ڵێكى ره‌سه‌نن…

    ادامه »»»
  • له یادی۶۱ سالیادی کوماری مهاباد

    له يادي61 ساليادي كوماري مهابادد.سه‌لاحه‌دین خه‌دیودووی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ 61 ساڵی ته‌واو به‌ سه‌ر ڕووداوی مێژوویی ڕاگه‌یاندنی كۆماری كوردستان له‌ مه‌هاباد تێپه‌ڕی. زێده‌ڕه‌ویمان نه‌كردووه‌ ئه‌گه‌ر بڵێین، دره‌وشانه‌وه‌ و كووژانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی كۆمار یه‌كێك له‌ هه‌ره‌ ڕووداوه‌ گرینگه‌كانی سه‌ده‌ی بیستی مێژووی كورد بوو كه‌ شوێنه‌واری ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی فراوانی له‌ سه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی دوایی، لانیكه‌م كوردستانه‌كانی ئێران و عێراق به‌جێ هێشت.

    ادامه »»»
  • چۆن خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر له‌ دڵی منداڵه

    چۆن خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر له‌ دڵی منداڵه‌که‌مدا بڕوێنم؟له‌ڕاستی دا خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه وسلم) بنچینه‌یه‌که‌ له‌ بنچینه‌کانی ئیسلام و به‌شێکی گرنگێتی، باوه‌ڕی مرۆڤ دامه‌زراو نابێت گه‌ر دوور بێت له‌ خرشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر، هه‌روه‌ها ڕێگه‌ به‌ مسوڵمان نه‌دراوه‌ که‌ خۆی لێ گێلی بدات، وه‌ ناگونجێت مسوڵمان دوو دڵ بێت تێیدا یا لێی هه‌ڵبگه‌ڕێته‌وه‌، چونکه‌ ئه‌م خۆشه‌ویستی’یه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌وه‌، ئه‌میش نێردراو و هه‌ڵبژێردراوی خوای گه‌وره‌یه‌.لێره‌شدا منداڵ وه‌کو تاکێکی ناو خێزان پێویسته‌ گرنگی پێ بده‌ین و بزانین ئایه‌ چۆن خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر…

    ادامه »»»
  • په‌ندی پێشینیان

    په‌ندی پێشینیان--------------------------------وتیان به‌ ڕێوی شاهیدت كێیه‌؟ وتی كلـكی خۆم، باوه‌ڕم پێیه‌  به‌سمان به‌سه‌ردا لێده‌ گیزو فیزپێوه‌دان خۆشه‌ نه‌وه‌ك ویزه‌ویز

    ادامه »»»
  • ئینته‌رنێت له‌ نێوان پێویستی و زیاندا

    ئینته‌رنێت له‌ نێوان پێویستی و زیانداسه‌رده‌می ئه‌مڕۆمان شۆڕشێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری له‌ بواری ته‌كنیكی په‌یوه‌ندییه‌كاندا به‌خۆیه‌وه‌ دیوه‌, سه‌راپای جیهان به‌ په‌خشی ڕاسته‌وخۆ ئاشنابوون, كه‌ ده‌رفه‌تی ڕه‌خساندووه‌و بۆ بینینی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی په‌خش ده‌كرێن به‌بێ سانسۆرو چاودێریكردن و لێپرسینه‌وه‌ی..ئینته‌رنێتیش یه‌كێكه‌ له‌و ته‌كنیكه‌ سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی كه‌ ده‌كرێت له‌ ڕێگایه‌وه‌ ته‌ماشای ملیۆنه‌ها پێگه‌و ماڵپه‌ڕی ئامانج جیاواز و ناوه‌ڕۆك جۆراوجۆر بكه‌ین، كه‌ هه‌م فه‌سادێكی به‌رفراوانی تێدایه‌ و هه‌م له‌ خێرو بێریش بێبه‌ش نیه‌.

    ادامه »»»
  • گرانی ماره‌یی ئایه‌ ئافره‌تان له‌ ته‌ڵاق

    گرانی ماره‌یی ئایه‌ ئافره‌تان له‌ ته‌ڵاقدان ده‌پارێزێت؟ئه‌مڕۆ له‌ زۆر كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بینرێت دیارده‌ی ته‌ڵاق په‌ره‌ی سه‌ندووه‌و له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری خۆشماندا به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌.. بێگومان به‌پێی سه‌رده‌می ئه‌مڕۆش هۆكاره‌كانی ته‌ڵاق زیاتر بوونه‌ وه‌ك له‌ ساڵانی ڕابردوو، به‌دڵنیاییه‌وه‌ زۆر له‌و ئامێره‌ پێشكه‌وتووانه‌ی سه‌رده‌م وه‌كو ئینته‌رنێت و سه‌ته‌لایت و مۆبایل (به‌تایبه‌ت كامیره‌دار) و شتی تر به‌داخه‌وه‌ بونه‌ته‌ هۆكارێكی تری ڕوودانی حاڵه‌تی ته‌ڵاقدان به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانی.. هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی به‌سه‌ر ڕه‌فتاری تاكه‌كاندا دێت هۆكارێكی ترن..

    ادامه »»»
  • له‌مه‌ڕ حوکمی خه‌ته‌نه‌ی نێرو مێ‌وه‌ به

    له‌مه‌ڕ حوكمی خه‌ته‌نه‌ی نێرو مێ‌وه‌ به‌گشتیی، خه‌ته‌نه‌ی كچان به‌ تایبه‌تیله‌مه‌ڕ خه‌ته‌نه‌ی نێرو مێ‌وه‌ به‌گشتیی، خه‌ته‌نه‌ی كچان به‌ تایبه‌تی، له‌ به‌ڕێز مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود پرسیار كرا ، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا گوتی:ماوه‌یه‌كی زۆره‌ -لێره‌و له‌وێ- نه‌یارو ناحه‌زانی دینی ئیسلام  كردوویانه‌ به‌ هه‌راو مشت ومڕ له‌ مه‌ڕ خه‌ته‌نه‌ی ژنانه‌وه‌، گوایا ئیسلام سته‌مێكی گه‌وره‌ی له‌ ژنان كردووه‌ به‌ فه‌رزكردنی خه‌ته‌نه‌ له‌ سه‌ریان ! ئه‌وان وا تێگه‌یشتوون كه‌ ژنان به‌ زۆریش بێت هه‌رده‌بێ خه‌ته‌نه‌ بكرێن، ئامانجیش له‌ خه‌ته‌نه‌ كردنه‌كه‌یان ، كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزی سێكسیانه‌، بۆ ئه‌وه‌یه‌…

    ادامه »»»
  • تاوتوێی کێشه نێوخۆییه‌کانی حیزبی دێموکرات

    تاوتوێی کێشه نێوخۆییه‌كانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ د. هه‌واڵ شاروێرانی* - به‌ڕێز دوکتۆر شاروێرانی، وه‌کو ئاگادارن له‌دوای کۆنگره‌ی 13ی حیزبی دێموکراتی كوردستانی ئێران ماوه‌یه‌که‌ کێشه‌ نێوخۆییه‌کانی دوو باڵی زۆرینه‌ی‌ سه‌رکردایه‌تی و ئۆپۆزیسیۆنی نێوخۆی حیزب به‌ ئاقارێکی ناڕێکوپێک و نادیاردا ده‌ڕوات و ته‌نانه‌ت له‌ ماڵپه‌ڕ و سایته‌کاندا به‌ ئه‌وپه‌ڕی خۆی گه‌یشتووه. جه‌نابتان وه‌کو چاوه‌دێرێکی سیاسی چ لێکدانه‌وه‌یه‌کتان له‌سه‌ر ناکۆکییه‌ نێوخۆییه‌کانی حدکا هه‌یه‌؟ 

    ادامه »»»
  • دیمانه‌ له‌ گه‌ڵ مامۆستا پیرانی

    عه‌بدولڕه‌حمانی پیرانی ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌‌‌عوه‌‌‌ت و ئیسلاحی ئێران:" ئاماده‌ین هاوکاری له‌ گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌ کوردییه‌کان بکه‌ین بۆ چه‌سپاندنی مافه‌کانی کورد" دیدار:خالید محه‌مه‌دزاده‌ سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ سه رچاوه : نیشتمان جه‌‌‌‌ماعه‌‌‌تی ده‌‌‌عوه‌‌‌ت و ئیسلاحی ئێران رێكخراوێكی ئیسلامی تایبه‌‌‌‌ت به‌‌ سوونییه‌‌‌كانی ئێرانه‌‌ و له‌‌ كوردستانه‌‌‌‌وه‌‌ سه‌‌‌ری ھه‌‌‌ڵداوه‌‌، به‌‌‌ڵام ھه‌‌‌ڵسوورانیان ھه‌‌‌موو ناوچه‌‌ سووننه‌‌ مه‌‌‌زھه‌‌‌به‌‌‌كانی ئێران ده‌گڕێته‌‌‌وه‌‌ له‌‌ ڕووی فیكریه‌‌‌وه‌‌ خۆیان به‌‌ به‌‌شێك له‌‌ ئیخوان ئه‌لموسلمین ده‌‌‌زانن.ھه‌‌‌ر چه‌‌‌نده‌‌ ئه‌‌‌و حیزبه‌‌ تا ئێستا ئیزنی ھه‌‌‌ڵسوورانی تابلۆداریان له‌‌ ئێران دا پێنه‌‌‌دراوه‌‌، به‌‌‌ڵام ئازادانه‌‌ خه‌‌‌ریكی كاروباری…

    ادامه »»»
  • شه وی قه در= لیله القدر

    شه وی قه در-  لیله القدر شه وی قه در ی پیرۆز باشترین شه وانی هه موو ساڵێکه، وه واتای قه در ئه وه یه که شه ره فێکی گه وره ی هه یه،موفه سیرین ده ڵێن بۆیه خوای گه وره ناوی لێ ناوه قه در به هۆ ی شه ره ف و گه وره یی و شکۆداریه وه یه تی.

    ادامه »»»
  • چه‌ن هه‌ڵه‌یه‌ک ، ئاگاداری به‌ ئه‌ی دایک

    چه‌ن هه‌ڵه‌یه‌ک ، ئاگاداری به‌ ئه‌ی دایکهه‌ندێک هه‌ڵه‌ هه‌ن ئێمه‌ی دایکان تێ ی ده‌که‌وین بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بکه‌ین، جا لێره‌دا ئاماژه‌ به‌و هه‌ڵانه‌ ده‌که‌ین تا ئاگاداری بین وه‌ منداڵه‌کانمان دوور بن له‌ زیانی: یه‌که‌م: دواکه‌وتنی خه‌وی منداڵ َ دواکه‌وتنی خه‌و به‌نیسبه‌ت منداڵه‌وه‌ ئه‌بێته‌ هۆی شڵه‌ژاوی و توڕه‌یی، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له‌خه‌و هه‌ستێت بچێت بۆ قوتابخانه‌ یان  باخچه‌ و تێر خه‌ویش نه‌بووبێت، که‌ وای لێ ئه‌کات بێ ئاگابێت و هه‌ندێ جاریش له‌ شوێنی یاری کردن یان له‌ پۆلدا خه‌وی لێ  ده‌که‌وت…

    ادامه »»»
  • که‌ی فه‌رمان به‌منداڵ ده‌کرێت بۆ گ

    ئایا وازی لێ ده‌هێنرێت تا بالغ ده‌بێت یا ناچار ده‌کرێت له‌سه‌ر گرتنی ڕۆژوو له‌ منداڵیدا؟ وڵام/ گومان له‌وه‌دانیه‌ که‌پێویسته‌ له‌سه‌ر باوکان ودایکان نه‌وه‌کانیان په‌روه‌رده‌بکه‌ن، ئه‌م په‌روه‌رده‌کردنه‌ ئه‌مانه‌تێکه‌ له‌و ئه‌مانه‌تانه‌ی مرۆڤ هه‌ڵیگرتوه‌و پرسیاری لێده‌کرێت ده‌رباره‌ی، جاهه‌ر که‌س به‌وشێوه‌ی خوا پێی ڕازیه‌ هه‌ستا به‌جێبه‌جێَکردنی سه‌رده‌که‌وی، وه‌هه‌ر که‌س که‌م ته‌رخه‌می تێدا کرد له‌دنیاو دواڕۆژدا زه‌ره‌رده‌کات.

    ادامه »»»
  • چۆن پێشوازی له‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیر

    چۆن پێشوازی له‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز بکه‌ین خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (شَهْرُ رَمَچَانَ اڵژِێ ڕُنزِڵ فِیهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِلنَاسِ ۆبَیِنَاتٍ مِنَ الْهُدَى ۆالْفُرْقَانِ) (البقره‌: 184).. واته‌: مانگی ڕه‌مه‌زان که‌ قورئانی تێدا هاتۆته‌ خواره‌وه‌ که‌ ڕێنمویی و ڕێگا ڕۆشنی’یه‌ بۆ خه‌ڵکی و نیشانه‌و به‌ڵگه‌یه‌ بۆ ڕێنمویی و جیاکردنه‌وه‌ی حه‌ق و ناحه‌ق. برای به‌ڕێزمان.. خوشکی به‌ڕێزمان:   خوای گه‌وره‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی تایبه‌ت کردۆته‌وه‌ له‌ مانگه‌کانی تر به‌چه‌ند تایبه‌تمه‌ندی و گه‌وره‌ییه‌ک، له‌وانه‌: - بۆنی ده‌می ڕۆژووه‌وان خۆشتره‌ له‌لای خوای گه‌وره‌ له‌ بۆنی میسک.  - مه‌لائیکه‌ته‌کان…

    ادامه »»»
  • گرنگترین تیۆریه‌کانی ناصری سوبحانی له‌ ته

    گرنگترین تیۆریه‌کانی ناصری سوبحانی له‌ ته‌فسیردا به‌ڕایی ناچری سوبحانی ئه‌و زانا هه‌ لكه‌وتووه‌ بلیمه‌ته‌ی کورده‌  که‌  به‌ داخه‌وه‌ تا ئیسته‌ وه‌ک پێویست نه‌ناسراوه‌ و ته‌نها نوخبه‌یه‌ک له‌ دوستان و هه‌واپانی وه‌ ئه‌ونه‌یی نیعمه‌ت و فه‌زپی هاوڕێیان بووه‌ که م تا زۆرێک توانیویانه‌ له‌ بیرو بۆچوون و زانسته‌ فراوان و قوولة‌که‌ی مامۆستا به‌هره‌مه‌ند ببن . ماموستا ناصر  هه‌ولیداوه‌ له‌ رۆحی قورئان تێبگات ، چی بۆ مرۆڤ گرنگ و پێویسته‌  ...

    ادامه »»»
  • چێرۆکی گه‌ڕانه‌وه‌ی سارا

    چێرۆکی گه‌ڕانه‌وه‌ی ساراچیرۆکی سارا که‌ ئافره‌تێکه‌ له‌ نیوزله‌ندا ده‌ژێت و پاش ژیانێکی پڕ له‌نه‌فامێتی و تاوان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لای خوای خۆی.. به‌لام چه‌ند حه‌فته‌یه‌ک نابات به‌ نه‌خۆشی سه‌ڕه‌تان گیان له‌ده‌ست ده‌دات.. بابه‌ته‌که‌ به‌ ده‌قی نامه‌ی ده‌ستی (سارا) خۆیه‌وه‌ که‌ له‌جێگایه‌کی تره‌وه‌ ده‌ستمان که‌وتووه‌ ده‌یخه‌ینه‌ به‌ر ده‌ستی هه‌مووان تاکو ببێته‌ چیرۆکی په‌ند و هه‌ستکردن به‌ به‌رپه‌رسیارێتیمان به‌رامبه‌ر به‌ خوای گه‌وره‌و به‌ خێزان و کۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان.. ئه‌م ڕووداوه‌ش له‌ به‌رواری حه‌فته‌ی یه‌که‌می مانگی 9ی ساڵی 2003 به‌دواوه‌ ڕووی داوه‌.ڕۆژێک ڕۆژنامه‌نوسێک پرسیارێک له‌…

    ادامه »»»
دکمه بازگشت به بالا