کاری دوکتور سروش وه‌ک کاری میسته‌ر بین
کاری دوکتور سروش وه‌ک کاری میسته‌ر بین ده‌چێ
سامڕه‌ند
دوکتور سروش له تیۆری‌یه‌که‌ی خۆی، تیۆریی
به‌سطی ته‌جره‌به‌ی نه‌به‌ویی، دا په‌یامی پێغه‌مبه‌ر به به‌رهه‌می ته‌جره‌به‌ی
ژیانی ڕۆژانه‌ی ناوبراو ده‌زانێ و وا ده‌نوێنێ ئه‌و ئه‌زموونه‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)
له ماوه‌ی ژیانی دا له حاڵی په‌ره‌گرتن دا بووه. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی سروش
پێناسه‌ی ده‌کا، کاری پێغه‌مبه‌رایه‌تی کاری ئه‌زموون واته ته‌جره‌به کردن نیه. ئه‌مه‌یان
ئه‌رکی لێکۆڵه‌ر یان مرۆڤی زانستوانه. دیاره ئیشکالێکی نیه ئه‌گه‌ر وه‌ک بێ‌باوه‌ڕێک
پێت وابێ موحه‌ممه‌د له تاقیکاری دا به‌و شتانه گه‌یشتووه که ده‌یانڵێ. به‌ڵام وه‌ک
بڕوادار، که سروش یه‌ک له‌وانه، ئه‌گه‌ر کاری پێغه‌مبه‌ر به کاری ئه‌زموونی واته
ته‌جره‌بی حیساب بکه‌ی، ئه‌وه یان نازانی پێغه‌مبه‌رایه‌تی مانای چیه، یان
نازانی کاری ته‌جره‌بی واته ئه‌زموون یان تاقیکاری چیه. میکانیزمی هاتنی وه‌حی له
نه‌زه‌ر سروشه‌وه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌قی قوڕئان ڕایده‌گه‌یێنێ له ته‌زادد دان.
قوڕئان موحه‌ممه‌د به که‌سێک ده‌ناسێنێ که په‌یامێک بۆ خه‌ڵک دێنێ بێ ده‌ست‌تێوه‌ردان.
دوکتور سروش هاوکات له گه‌ڵ ئیددیعای بڕوادار بوون ده‌ڵێ موحه‌ممه‌د ئه‌و ئیلهامه‌ی
بۆی دێ به شێوه گوتنی خۆی سازی ده‌کاته‌وه، هه‌ر له‌و کاته دا ده‌شڵێ ئه‌و
وتانه ئه‌زموون واته ته‌جره‌به‌ی ژیانی ئه‌ون. دواتر سروش له‌وه قووڵتر ده‌چێ ده
ته‌ناقوزبێژێ‌یه‌وه و ئه‌حکامی کتێبه‌که به نه‌ریتی نه چه‌ندان باشی سه‌رده‌م
ناو ده‌با.
کاری دوکتور سروش له خستنه ژێر پرسیاری ئه‌و
ئه‌سڵه کلیدی‌یه دا ته‌قریبه‌ن وه‌ک کاری “میسته‌ر بین” ده‌چێ. له
فیلمێک دا میسته‌ر بین ده‌چێته نێو فرۆشگایه‌که‌وه که ئه‌و فرۆشگایه له نێو
ساختومانێکی یه‌کجار عه‌زیم دایه. ئه‌ویش له نێو خیابانێک دایه که که هه‌مووی
چراخانه. ‘ بین’ یه‌که‌مجار سه‌یری ئه‌و مو‌جه‌سسه‌مه چکۆله چکۆلانه ده‌کا که به
بۆنه‌ی جێژنی کریسمه‌سه‌وه له پێش ویترینی فرۆشگاکه داندراون. له نێو وان دا
لانکه‌ی حه‌زره‌تی عیسا ده‌بیندرێ، هیندێک مه‌ڕ، سه‌گێک، و پێداویستیی ژیانی بنیاده‌می
سه‌رده‌می له دایکبوونی مه‌سیح ده‌بیندرێن. ناوبراو هیندێک قومار به مجه‌سسه‌مه‌ی
مه‌ڕه‌کان ده‌کا، به دووقامکان ده‌یانگرێ و به حیلکه حیلکه‌وه جێگۆڕکێ‌یان پێ
ده‌کا، لێره بۆ ئه‌وێ و له وێ بۆ وێ ده‌یانگوێزێته‌وه و دوایه به ده‌سته‌که‌ی
دیکه‌ی سه‌گه‌که به دوو قامکان ده‌بزێوێ و ده مه‌ڕه‌کانی به‌ر ده‌دا. میسته‌ر
بین بێ‌خه‌به‌ره له‌وه که کابرای دوکاندار ماوه‌یه‌که تێی ڕاماوه و له‌وه که
ئه‌و زه‌لامه وه‌ک منداڵ ده‌جووڵێته‌وه واقی وڕ ماوه. فرۆشیار خۆی له میسته‌ر بین
ئاشکرا ده‌کا و به چاوێکی زۆر سووکه‌وه سه‌یری ده‌کا و میسته‌ر بین‌یش لووتی لێ
ده‌و لای ده‌کا و ده‌ڕواته ژوورێکی دیکه که وه‌ک عه‌مبار وایه و که‌لوپه‌لی
تێدایه و که‌سی لێ دیار نیه. بڕێک مله قوته‌ی ئه‌م لا و ئه‌و لا ده‌کا، چاو ده‌گێڕێ
دووشاخه‌یه‌کی به‌رق ده‌بینێ، له پریز ده‌ریده‌کێشێ. له‌و کاته دا ته‌واوی
ساختومانه به‌رزه‌که به فرۆشگاکه‌وه به یه‌کجار خامۆش ده‌بێ. له ڕاستی دا ”
بین” ویستبووی بۆ تۆڵه ئه‌ستاندنه‌وه له کابرای فرۆشیار ئه‌و ڕیزه چرا سوور
و زه‌رد و شینانه که به سه‌ر مجه‌سسه‌مه‌ی مه‌ڕ و سه‌گ و ئاژه‌ڵه‌کان ڕه‌یاڵ
کرابوو بکووژێنێته‌وه، به‌ڵام به ده‌رکێشانی دووشاخه‌که له کۆنتۆری سه‌ره‌کیی به‌رق
که سه‌رچاوه‌ی وزه و ڕووناکیی هه‌موو عیماڕه‌ته‌که بوو ته‌واوی ساختومانه‌که و
لایه‌کی خه‌یابانه‌که ڕه‌ش داگه‌ڕا. له‌وه دا ده‌نووسرێ ئێند و فیلمه‌که ته‌واو
ده‌بێ.
عبدالکریم سروش بۆیه کرده‌وه‌که‌ی وه‌ک هی
میسته‌ر بین ده‌چێ چونکه له فرۆشگاوعیماڕه‌تی عه‌زیمی دین و مه‌سایلی پێوه‌ندیدار
به ئایینه‌وه هاتووه ئه‌سڵی وه‌حیی که بۆ خاوه‌ن باوه‌ڕ سه‌ره‌تا و سه‌رچاوه‌ی
هه‌موو ڕووناکی‌یه‌که بردۆته ژێر پرسیار و به شتێکی قابیلی خه‌تا و به‌شه‌ریی داناوه.
وێک‌چوونی سروش به “میسته‌ر بین” له به‌ر ئه‌وه نیه که قسه له ده‌قی
دین ده‌کا و ڕه‌تی ده‌کاته‌وه یان ده‌یخاته به‌ر گومان. ئه‌و له‌وه دا ئازاده
و ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یکا حه‌فتا ساڵه کۆمۆنیسته‌کانی وڵاتی خۆمان جار جار له به‌ره
خۆوه ئیزهاری ده‌که‌ن. به‌و ته‌فاوه‌ته که کۆمۆنیسته‌کان ناوی نانێن تیئۆری و
ڕیشی پڕۆفسۆری و گۆچانی بۆ هه‌ڵناگرن. به‌ڵام سروش ئه‌و ژێسته‌شی پێوه ده‌گرێ.
موشکیلی سروش له‌وه دایه که مسوڵمانه و قوڕئان ڕه‌ت ده‌کاته‌وه. جا هه‌ر که‌س ده‌ڵێ
وانیه ئه‌وه‌تا با له سایتێک دا پێچه‌وانه‌که‌ی به ئیسبات بگه‌یێنێ. ئه‌گه‌ر به
زمانی ئیستیعاره بیڵێم سروش خه‌ریکه داوای سه‌هۆڵی گه‌رم ده‌کا. واته ئه‌و
مسوڵمانێکه که قوڕئانی به خه‌تاوه قبووڵه، بێ‌خه‌به‌ر له‌وه که به مه‌حزی ئه‌وه
هه‌ڵه بۆ قوڕئان قایل بێ ئیتر ناکرێ بڵێ ئه‌و ته‌سلیمی ئه‌و کتێبه‌ی. ده‌رکێشانی
ته‌نانه‌ت پیتێک له تێکستی کتێبی عاسمانی و به هه‌ڵه دانانی وه‌ک ئه‌وه‌یه سیمی
باوه‌ڕه‌که‌ت له پریزی ده‌رکێشاوه و له ئاکام دا ته‌واوی سیسته‌می عه‌قیده‌یی خۆی
کووژاندۆته‌وه. ته‌قریبه‌ن ئه‌و خه‌یابانه‌شی ڕه‌ش داگه‌ڕاندووه که بازاڕه‌که‌ی لێ
داناوه به‌و مانایه که ئه‌و بڕوادارانه‌ی شت له سروش وه‌رده‌گرن و وه‌دوای ده‌که‌ون
تووشی گه‌لێک شتی نالێک و ناته‌با ده‌بن.
من له بابه‌تی پێشوو دا چه‌ند نموونه‌م له
وته‌کانی دوکتور سروش هێناوه که خودا و پێغه‌مبه‌ر و قوڕئان به تیئۆریی وی وه‌درۆ
ده‌که‌ونه‌وه. بۆ وێنه سروش ده‌ڵێ بۆیه قوڕئان عه‌ڕه‌بی‌یه چونکه موحه‌ممه‌د
خۆی عه‌ڕه‌ب بوو، وا ده‌نوێنێ که به عه‌ڕه‌بی کردنه‌که له موحه‌ممه‌ده‌وه‌یه، که
چی ده‌قی قوڕئان فه‌رموویه که ئه‌وه خودا بوو که به عه‌ڕه‌بی ناردی.
جا، سه‌یر ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر تۆ سروش به
سه‌رلێشێواو دانێی بۆ مسوڵمانی لایه‌نگری وی جێی ته‌حه‌ممول نیه و وه‌جواب دێن،
که چی له به‌رامبه‌ر خه‌تاپه‌زیریی قوڕئان و به‌شه‌ری بوونی وه‌حی دا (که سروش
ده‌یڵێ) سکووتیان کردووه و له‌و په‌ڕی ته‌سکین دان. ئه‌وان له منیش دڵیان ئێشا که
سروش‌م به نه‌زان دانا. ئه‌و که‌سانه بۆ وه‌درۆکه‌وتنه‌وه‌ی دوکتور سروش زیاتر به
په‌رۆشن تا وه‌درۆکه‌وتنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر. کاتێک له وتاری ڕابردوو دا نووسیم سروش
زانا نیه بۆیان ته‌حه‌ممول نه‌کرا، له په‌راوێزی نووسینه‌که‌م دا ڕه‌خنه و پێ‌ناخۆشبوونی
خۆیان له‌وه جه‌ساڕه‌ته‌ی من ده‌ربڕی. که‌چی به تیئۆری‌یه‌که‌ی سروش که پێغه‌مبه‌ر
(د.خ) به نه‌زان ده‌ناسێنێ ناڕه‌حه‌ت نین. بڵێی سروش درۆ ده‌کا عکس‌العمل نیشان ده‌ده‌بن،
به‌ڵام که سروش ده‌ڵێ قوڕئان ڕاست نیه سه‌ری ته‌سلیمی بۆ داده‌نه‌وێنن. بڕوانه
سروش چۆن هه‌م قوڕئان به هه‌ڵه داده‌نێ و هه‌م پێغه‌مبه‌ر به نه‌زان. سروش ده‌ڵێ:
“ا ز دیدگاه سنتی، در وحی خطا راه
ندارد. اما امروزه، مفسران بیش‌تر و بیشتری فکر می‌کنند وحی در مسایل صرفاً دینی
مانند صفات خداوند، حیات پس از مرگ و قواعد عبادت خطاپذیر نیست. آن‌ها می‌پذیرند
که وحی می‌تواند در مسایلی که به این جهان و جامعه‌ی انسانی مربوط می‌شوند، اشتباه
کند. آن‌چه قرآن درباره‌ی وقایع تاریخی، سایر ادیان و سایر موضوعات عملی زمینی می‌گوید،
لزوماً نمی‌تواند درست باشد. این مفسران اغلب استدلال می‌کنند که این نوع خطاها در
قرآن خدشه‌ای به نبوت پیامبر وارد نمی‌کند؛ چون پیامبر به سطح دانش مردم زمان خویش
«فرود آمده است» و «به زبان زمان خویش» با آن‌ها سخن گفته است.
من دیدگاه دیگری دارم. من فکر نمی‌کنم که
پیامبر «به زبان زمان خویش» سخن گفته باشد؛ در حالی که خود دانش و معرفت دیگری
داشته است. او حقیقاً به آن‌چه می‌گفته، باور داشته است. این زبان خود او و دانش
خود او بود و فکر نمی‌کنم دانش او از دانش مردم هم‌عصرش درباره‌ی زمین، کیهان و
ژنتیک انسان‌ها بیش‌تر بوده است. این دانشی را که ما امروز در اختیار داریم،
نداشته است. و این نکته خدشه‌ای هم به نبوت او وارد نمی‌کند چون او پیامبر بود، نه
دانشمند یا مورخ (۱)”.
به‌و حاڵه ئه‌و مسوڵمانانه له به‌شی بۆچوون
دا ناڕازیی بوونی خۆیان ده‌ربڕی چونکه پێم وا بوو
مسوڵمانێک قوڕئان به هه‌ڵه بزانێ (آن‌چه
قرآن درباره‌ی وقایع تاریخی، سایر ادیان و سایر موضوعات عملی زمینی می‌گوید، لزوماً
نمی‌تواند درست باشد.) ناتوانێ تابیعی قوڕئان بێ. به‌ڵام ته‌نیا ئیستیدلالی
بۆچووننووسانی حه‌وتووی ڕابردوو له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی من له سروش دا ئه‌وه
بوو:
سروش هه‌ر وا هاسان نیه ڕه‌دی که‌یه، یا
ئی وا بوو ده‌یگوت شته‌کانی ناوبراو پیچیده‌ن و نووسینی زۆره. بۆ وێنه کاک مه‌تین
نووسی: ‘به‌ڵام -به خوا- کاکه سامڕه‌ند ئه‌گه‌ر هه‌ڵته‌کاندنی بۆچوونه‌کانی
د.سرووش هه‌ر به‌و سانایه بان که جه‌نابت کردووته، دڵنیا به ئێستا سرووش نێوی
له نێو نێواندا نه‌مابوو.’
کاک لوقمان نووسی: “راستێکه ی منیش
وڵامه که ی جه نابتانم به دڵ نه بو.جه نابتان فه قه ت به پێی ئه وه ی که
نوسراوێکتان له رۆژنامه یه کدا له سه ر سروش خویندبۆوه یه کسه ر به نازاناتان له
قه ڵه م داب‌و.من ئه وه به غه در ده زانم.سروش چه ندین کتێب و به سه دان مه قاله ی
نوسیوه .لانی که م چه ند مه قاله ی جه نابیانتان خویندباوه دوایه نه زه رتان دابا
هه ر وه ک یه ستا کردوتانه و نه زه ری خۆتان نوسیوه”.
ئه‌وانه شتگه‌لێکن که له خۆیان دا به‌ڵگه
نین بۆ ڕاستبوونی سروش. ڕاسته سروش شتی زۆر نووسیوه، به‌ڵام حه‌جمی نووسراوی غه‌ڵه‌ت
ئه‌گه‌ر زۆریش بێ چاره‌سه‌ری لاوازی و یه‌کنه‌گرتنه‌وه‌ی نێوه‌رۆکه‌که‌ی ناکا. ته‌ناقوزبێژ
تا زۆرتر بنووسێ بابه‌ته‌که‌ی ئاڵۆزتره.
من پێم وا نیه تیئۆری و نووسینی سروش
پیچیده بێ و ئێمه‌مانان تێی نه‌گه‌ین. ئه‌و که‌سه سه‌ری قسه و بنی قسه‌ی ئه‌وه‌یه
که قوڕئان هی به‌شه‌ره. ده‌ڵێن شێتێک خه‌به‌ری دا به ڕه‌ئیسی شێتخانه و گوتی:
کتێبم نووسیوه. ڕه‌ئیس به هاوکاره‌کانی خۆی گوت جا مادام وا بێ ده‌بێ ئازادی که‌ین.
ناوبراو لێی پرسی ناوی کتێبه‌که‌ت چیه، گوتی: “راه رفتن اسب”. پرسی چه‌ند
لاپه‌ڕه‌یه؟ گوتی ۴۰۰ لاپه‌ڕه. کاربه‌ده‌ستانی شێتخانه زۆریان بۆ سه‌رنجڕاکێش
بوو و گوتیان بڕۆ بیهێنه بزانین چیه. کاتێک سه‌یریان کرد به بێ پسانه‌وه له لاپه‌ڕه‌ی
یه‌که‌مه‌وه تا لاپه‌ڕی ۴۰۰ نوسرابوو: ته‌له‌ق ته‌له‌ق ته‌له‌ق ته‌له‌ق ته‌له‌ق!!!
من لێره دا عه‌رزی کاک لوقمان ده‌که‌م بۆ نه‌زه‌ردان له سه‌ر سروش لازم نیه ته‌واوی
به‌رهه‌مه‌کانی بخوێنێه‌وه. تاقه یه‌ک وشه‌ی سروش که به وه‌حی ده‌ڵێ “ته‌جره‌به”
کافی‌یه بۆ بڕیار دان له سه‌ر باتڵ بوونی. ئێستا چ بگا به‌وه که سه‌رانسه‌ری
نووسین و وتووێژه‌کانی هه‌ر ئه‌وه ده‌ڵێن و ده‌ڵێنه‌وه.
له وڵامی پرسیاری خوێنه‌ری به‌ڕێز دا
دووباره ده‌ڵێم ئیشکالی سروش له‌وه دا نیه که قوڕئان وه‌ک وته‌ی ڕاسته‌و خۆی
خودا ڕه‌د ده‌کاته‌وه، به‌ڵکوو ئیشکالی وی له‌وه دایه که مسوڵمانه. مسوڵمانبوون
و قوڕئان ڕه‌تکردنه‌وه به هاوکات و له یه‌ک زه‌مان دا نابێ. ئه‌وه وه‌ک سه‌هۆڵی
گه‌رم وایه.
——————————————-
سه‌رچاوه: بو روژ هه لات
۱) کلام محمد، گفتگو با دکتر عبدالکریم سروش
درباره قرآن ، میشل هوبینک، برگردان: آصف نبکنام
کاکه سامڕه‌ندیی خۆشه‌ویست
ئه‌م ته‌مسیله که بۆ دکتۆر سرووشت کردوه‌و تێئۆریی به‌ستیی ته‌جره‌به‌ی نه‌به‌وییت به کارێکی کۆمێک‌و گاڵته تێکه‌ڵ کردوه، جێگای سه‌ر سوڕمان‌و پێکه‌نین‌و بگره داخیشه.
من ئه‌م فیلمه‌ی “مستڕ بین”م چاو لێکرده‌وه، راستیه‌که‌ی به پێچه‌وانه‌ی خوێندنه‌وه‌و دیتنه‌که‌ی سامڕه‌ندیی به‌ڕێزه. کاک سامڕه‌ند ده‌نووسێ: “له‌و کاته دا ته‌واوی ساختومانه به‌رزه‌که به فرۆشگاکه‌وه به یه‌کجار خامۆش ده‌بێ. له ڕاستی دا ” بین” ویستبووی بۆ تۆڵه ئه‌ستاندنه‌وه له کابرای فرۆشیار ئه‌و ڕیزه چرا سوور و زه‌رد و شینانه که به سه‌ر مجه‌سسه‌مه‌ی مه‌ڕ و سه‌گ و ئاژه‌ڵه‌کان ڕه‌یاڵ کرابوو بکووژێنێته‌وه، به‌ڵام به ده‌رکێشانی دووشاخه‌که له کۆنتۆری سه‌ره‌کیی به‌رق که سه‌رچاوه‌ی وزه و ڕووناکیی هه‌موو عیماڕه‌ته‌که بوو ته‌واوی ساختومانه‌که و لایه‌کی خه‌یابانه‌که ڕه‌ش داگه‌ڕا. له‌وه دا ده‌نووسرێ ئێند و فیلمه‌که ته‌واو ده‌بێ.” به‌ڵام نه ته‌نیا “بین” له فیلمه‌که‌دا ڕقیی هه‌ڵنه‌ستاوه‌و تۆڵه‌ئاستاندنه‌وه‌یه‌ک له گۆڕێ‌دا نییه به‌ڵکوو مسته‌ر بین شتێکی ئامرازێکی به‌رقیی کرێوه‌و ده‌خوازێ تاقی کاته‌وه‌و دووشاخه‌که ده‌رده‌کێشێ‌و تاقیی ده‌کاته‌وه‌و دوایه‌ش دووشاخه‌که له‌جێگای خۆی ده‌خاته‌وه‌و ته‌واو ده‌بێ.
ئه‌م قیاسه به قه‌ولیی فارسان ده‌ڵێن قیاسی که‌شک‌و مه‌شکه، خۆ بۆ ئینسانی سوننه‌تی ره‌نگه ئه‌م نه‌زه‌ریاته‌ی سرووش ئه‌و نه‌خشه‌ی هه‌بێ، هه‌رچییه‌ک بێ وه‌حیی جێگای تیۆریی “فطرت” گرتۆته‌وه‌و مه‌رکه‌زیه‌تیش له فیکریی دینی دا به نه‌بیه. به‌ڵام دۆستیی ئازیز سرووش موسوڵمانه‌و بۆ دنیایی مۆدێڕن‌و بۆ مرۆڤیی سه‌رده‌می مۆدێڕنه، تێۆریی له‌مه‌ڕ قورئان‌و وه‌حیی پێشکێش ده‌کا؛ جا ئه‌گه‌ر که‌سانێکیش مرۆڤیی ئه‌و سه‌رده‌مه نیین مافیی خۆیانه، دژایه‌تی هه‌موو شته نوێیه‌کانی به‌رهه‌میی مۆدێڕنیته بکه‌ن‌و …
سرووش ده‌خوازێ له مه‌عریفه‌تناسیی مۆدێڕن‌دا جێگایه‌ک بۆ “سرووش/وه‌حیی” دیاریی بکاو ده‌یهه‌وێ بڵێی به‌ڵێ وه‌ک چۆن بۆ عولوومی ته‌جرۆبی ڕه‌ویشێک هه‌یه؛ هه‌ر ئاواش بۆ وه‌حی مێتۆد هه‌یه. به باوه‌ڕیی من رۆحیی ئیحیاگه‌ریی غه‌زالیی مه‌زن له سرووشدا ره‌نگیی داوه‌ته‌وه‌و به بێ‌موباله‌غه، ئیقباڵ‌و عه‌زالی سه‌رده‌میی ئێمه‌یه.
سرووش ئه‌و که‌سانه ده‌یناسن‌و ده‌رکیی ده‌که‌ن که له که‌ش‌و هه‌وای فیکریی مۆدێڕن دا هه‌ناسه هه‌ڵده‌کێشن نه‌ک ئه‌و که‌سانه‌ی له‌باتیی عه‌سریی کردنیی بیر‌و ئه‌ندێشه‌ی دینیی؛ ده‌یانهه‌وێ “عه‌سر” دینیی بکه‌ن‌و خه‌ڵک بۆ هه‌زارو چوارسه‌ت ساڵیی ڕابردوو بگه‌ڕێننه‌وه.