بابه ته كان

چەند ڕێگایەکى کاریگەر بۆ بڵاوکردنەوەى ئیسل

چەند ڕێگایەکى کاریگەر بۆ بڵاوکردنەوەى
ئیسلام لە ڕێگەى ئینتەرنێتەوە

وەرگێڕانى : دڵشاد موحەممەد  

لێرەدا ئاماژە بەچەند ئامۆژگارییەکى سادەو
ساکار دەکەین بۆ سەرجەم ئەو کەسانەى دەیانەوێت لە ڕێگەى ئینتەرنێتەوە ئیسلام
بڵاوبکەنەوەو گرنگى زۆرى پێبدەن. لە گرنگترین ئەو ئامۆژگارییانەش:

۱ـ چوونە ناو دەروازەى سەرەکییەوە، بە
دامەزراندنء پێکهێنانى پێگەیەکى تایبەت لەسەر ئنتەرنێت کە بنەماو سەرەتاکانء
ڕێنماییء زانیارییە دروستەکانى ئیسلام لە خۆى بگرێت.

۲ـ ئەرکى پۆستەچى بریتییە لە ناردنى
بڵاوکراوە سەبارەت بە ئامۆژگارىء زانیارییەکانى ئیسلام لە ڕێگاى پۆستى
ئەلیکترۆنییەوە بۆ ژمارەیەکى زۆرى هاوبەشکارانء بەشداران لەیەک کاتدا.

۳ـ بە کارهێنانى زمانى ئەلیکترۆنى، لە ڕێگەى
چوونەناو ژووری کۆڕو کۆبونەوەکانى گفتوگۆ کردنء ڕادەربڕینەوە، گفتوگۆکردنى سەرجەم
بابەتە ئیسلامییەکانء بەرگرى لێکردنیانء بڵاوکردنەوەى بیروباوەڕە دروستەکان.

۴ـ بلاوکردنەوەى فەتواى تازەى سەردەمانە، بە
پێکهێنانى پێگەیەکى تایبەت بە فەتوا بە هەموو بەشء جۆرءشێوەکانییەوە، ڕەچاوکردنى
بۆ هەمو کاتءشوێنێک، هەروەها دابەشکردنء بڵاوکردنەوەى زۆر بە وردى لە ڕێگاى
پۆســتى ئەلیکترۆنىء ئامرازەکانى گەڕانەوە تاوەکو زۆر بە ئاسانى زانیارییەکان دەست
بخرێن.

۵ـ شوێن پێت لە هەموو جێگایەک بەجێ بهێڵە،
ئەمەش لە ڕێگاى پرۆسەى دانانى پەیوەندى بۆ پێگە ئیسلامییەکان لە ئامرازەکانى
گەڕانء پێگەجیهانییە ناسراوەکاندا.

۶ـ چوونە ناو جیهانى ڕۆژنامەى
ئەلیکترۆنییەوە، بە دانانى سەرجەم گۆڤارە ئیسلامییەکان لەسەر تۆڕى ئنتەرنێت لەگەلڕ
هەمو ژمارەکانى پێشتردا.

۷ـ با پێگەت پڕء لێوان لێو بێت لە ژیان،
بەوەى کەزمانى پێگەکەت با دەق ئاسا بێت نەک وێنە، بۆئاسان گەڕان بەدوایدا
ءلەبەرگرتنەوەى بابەتەکانى بە ئاسانى.

۸ـ هەمو زمانەکان بەکاربهێنە بەدانانىء
کڵێشە کردنى پێگەکەت بەچەندین زمانى جۆراوجۆر، تاوەکو زۆرترین خوێنەر کەدەچنە ناو
پێگەکەوە بتوانن بیخوێننەوەو سوودى لیبَوەربگرن. هەروەها زامنکردنى گەیشتنى
زانیارییەکان بۆ زۆرترین ڕووبەرى گونجاو لە ڕێگاى کەرتى بەکارهێنەرى ئینتەرنێتەوە.

۹ـ تۆزو خۆڵى سەر پەڕە زەردەکان لابەرە،
بەدانانى بنچینەى ڕوونکردنەوەى گەورە ء بەرفراوان بۆ کتێبە ئیسلامییەکان بە هەموو
جرۆەکانییەوە، بڵاوکردنەوەى لە ڕێگاى ئنتەرنێتەوە. لەپێناو ئەوەى ئەو
بەکارهێنەرانە ئەمجۆرە کتێبانەیان نییە، بەئاسانى بتوانن زانیارییەکانى خۆیان بەدەست
بهێنن.

۱۰ـ هەموو بەربەستەکانى بەردەمت تێک بشکێنە،
ئەمەش هەوڵێکە بۆ بڵاوکردنەوەى ڕاستەوخۆو زیندو بۆ گرنگترین ڕووداوە ئیسلامییەکانء
کۆڕء کۆبوونەوە ئیسلامییەکان کە لە جیهاندا ڕوودەدەن، وەک (نــــــوێژى تەراویح،
کۆنگرەکان، کۆڕو سیمینارەکان، هەواڵە تایبەتء گرنگەکان..).

سەرچاوە: 
سایتى

www.Workforislam.com

ڕۆژنامەی کۆمەڵ ، ژمارە (۱۹۹) ، لاپەڕە (۱۱)
، بەروار (۲۶/۱۱/۲۰۰۵)

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا