به‌رنامه‌ی پێشوازی كردن له مانگی پڕ
به‌رنامه‌ی پێشوازی كردن له مانگی پڕ خێر‌و به‌ره‌كه‌تی ڕه‌مه‌زان
حه‌مزه به‌رزنجی
با له‌م مانگه‌دا بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی بده‌ین چونكه ته‌وبه‌ی راست هه‌موو تاوانه‌كانی پێشوو ده‌سڕێته‌وه, نوێژه‌كان به گه‌رم و گوڕی ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بمرین و نوێژمان له‌سه‌ر بكرێت, بێینه مزگه‌وت پێش ئه‌وه‌ی بمرین و بهێنرێینه مزگه‌وت, خۆمان بشۆین و روو له قیبله بكه‌ین..
ره‌مه‌زان مانگی به‌خۆداچوونه‌وه‌و سڕینه‌وه‌ی تاوانه‌كانه, مانگی پاككردنه‌وه‌ی دڵ و لابردنی ژه‌نگی كه‌ڵه‌كه‌بووی خراپه‌یه, هه‌لێكی زێڕینه بۆ ته‌وبه‌كاران چونكه له‌م مانگه‌دا نه‌فسه‌كان دێنه‌وه سه‌ر فیتره‌ته پاكهكهیان و حه‌ز به چاكه كردن ده‌كه‌ن, مانگێكه قورئانی تێدا دابه‌زیووه, شه‌یتانه‌كان كۆت ده‌كرێن و ده‌رگاكانی به‌هه‌شت واڵا ده‌كرێن و ده‌رگاكانی دۆزه‌خیش داده‌خرێن, له‌م مانگه‌دا شار سیمای نه‌فامی داده‌ماڵێت و خوشكان خۆیان داده‌پۆشن و مزگه‌وته‌كان جمه‌یان دێت له گه‌نج و پیرو منداڵ و لاو, مانگی چاكهكاریو قه‌بوڵ بوونی دوعایه, له هه‌موو شه‌وو رۆژێكیدا خه‌ڵكانێك ئازاد ده‌كرێن له ئاگری دۆزه‌خ و بڕیاری رزگارییان بۆ ده‌رده‌چێت, جا مانگێك ئه‌مه مشتێك بێت له خه‌رواری فه‌زڵ و گهورهیییهكهی ئایا ره‌وایه موسڵمان به به‌رنامه‌وه پێشوازی لێ نه‌كات و وه‌ك میوانێكی زۆر رووح سووك و شیرین نهینێته سه‌ر گلێنه‌ی چاوی؟؟!!
خوشك و برای به‌رێزم: ئه‌مه‌ی به‌رده‌ستت چه‌ند خاڵێكه بۆ جێ به‌جێكردن, كۆمه‌ڵه رێنمایییهكه بۆ هه‌موو لایه‌كمان تا به هۆیه‌وه كارێك بكه‌ین له‌م ره‌مه‌زانه‌دا زیاتر‌و زیاتر چێژ له عیباده‌ته‌كانمان وه‌ربگرین و ئه‌م فرسه‌ته خوایییه له ده‌ست نه‌ده‌ین, نه‌بادا ساڵێكی تر نه‌توانین بگه‌ینه‌وه به خزمهتیو ته‌مه‌نی دیاری كراوی په‌نهانمان بڕ نه‌كات, له خوای گه‌وره داواكارین بتوانین زۆر به جوانی به‌ره‌و پیری ئه‌م مانگه پیرۆزه‌وه بچین و قۆڵی مه‌ردانه‌ی لێ ههڵمانین و ئه‌م خاڵانه بخه‌ینه سه‌ر ئه‌رزی واقیع, تا به هۆیه‌وه رهمهزانێكی پڕ له خێر‌و چاكه‌و چاكهكاریو ئهمینیو جوانی به‌سه‌ر به‌رین:
چه‌ند رێنماییه‌ك بۆ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز
1- با له‌م مانگه‌دا بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی بده‌ین چونكه ته‌وبه‌ی راست هه‌موو تاوانه‌كانی پێشوو ده‌سڕێته‌وه, نوێژه‌كان به گه‌رم و گوڕی ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بمرین و نوێژمان له‌سه‌ر بكرێت, بێینه مزگه‌وت پێش ئه‌وه‌ی بمرین و بهێنرێینه مزگه‌وت, خۆمان بشۆین و روو له قیبله بكه‌ین, پێش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تاته‌شۆر بشۆردرێین و به تۆبزی له گۆڕدا روومان پێبكرێته قیبله..
2-ووریابه شه‌یتان هه‌ڵت نه‌خه‌ڵه‌تێنێت به ناوی ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ گه‌رمه‌و رۆژووناگیرێت, چونكه بیرت بێت چێژ‌و تامی به رۆژووبوون زۆر له‌وه گه‌وره‌تره گه‌رماو سه‌رما ببێته رێگری‌و بتوانێ چۆكت پێ دابدات, ئاگری دۆزه‌خیش زۆر گه‌رمتره ئه‌گه‌ر بزانیت, چه‌ندان منداڵ و نه‌وجه‌وانیش به رۆژوون و به‌سه‌ر نه‌فسیاندا زاڵ بوون. ئه‌مه ته‌نها بیانووی نه‌فام و روخاوهكانهو تۆش له‌وانه نیت.
3- خوشكانی به‌رێزمان ئه‌م مانگه گه‌وره‌ترین فرسه‌ت و هه‌له بۆ خۆداپۆشین و به‌رگی رێز له‌به‌ر كردن, چونكه حیجاب تاجه به‌سه‌ر سه‌ری هه‌موو كه‌س ناشێ, ئاڵای ده‌وڵه‌تی ره‌وشته نه‌ك ته‌نها پارچه قوماشێ, له‌به‌ر ئه‌وه ده‌خیله سه‌د ده‌خیل ئه‌و بڕیاره بوێرانه‌یه‌ی خۆت بده‌و چیتر مه‌به‌ره ئامرازی خه‌ڵكی به‌ره‌و تاوان و دۆزه‌خ بردن.
4- با له‌م مانگه‌دا مزگه‌وته‌كان ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه, وه زۆربه‌ی كاته‌كانمان له میوانداری ماڵی خوای په‌روه‌ردگاردا بین, چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی: ((ما تواطن رجل مسلم المساجد للصلاة والذكر, إلا تبشبش الله له من حيث يخرج من بيته كما يتبشبش أهل الغائب بغائبهم إذا قدم عليهم)). رواه ابن ماجه والحاكم وحسنه الألباني في صحيح الجامع(5480).
واته: هیچ موسڵمانێك نییه كه زۆر له مزگه‌وته‌كاندا بمێنێته‌وه بۆ نوێژ‌و یادی خوای گه‌وره ئیلا له‌و كاته‌وه كه له ماڵ ده‌رده‌چێت خوای گه‌وره شادومان ده‌بێت پێی هه‌روه‌ك چۆن خێزانێك كامه‌ران و شادومان ده‌بن كاتێك كه‌سێكی نادیاریان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
5- دابه‌ش كردنی كاته‌كانمان بۆ دوو به‌ش:
أ-به‌شێكی سه‌ره‌كی ته‌رخان بكه‌ین بۆ ته‌قواو زیادكردنی عیباده‌ته‌كان و پاك كردنه‌وه‌ی نه‌فسی خۆمان.
ب-گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌ره‌و لای خوای په‌روه‌ردگار به ئاكارو ره‌فتارو ره‌وشتی جوان و فێر كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی تازه گه‌ڕاونه‌ته‌وه له شێوازی نوێژ‌و عیباده‌ته‌كان.
6- گرنگی دانی زۆر به خوێندنه‌وه‌ی قورئان و كتێب و نامیلكه‌ی به‌سوودو گوێگرتن له ووتاری مامۆستایان, وه دانانی خشته‌یه‌كی وورد بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
7- خوێندنی ویردهكانی رۆژانه به گشتی هه‌ر له چوونه ده‌ره‌وه له ماڵ و گه‌ڕانه‌وه‌و پێش نووستن و …هتد. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نامیلكه‌ی زیكره‌كان ده‌ست بخه.
8- گرنگی دانی زیاتر به نزا‌و داوای لێخۆشبوو‌ن كردن و پاڕانه‌وه‌ی زۆر‌و له ده‌ست خۆنهدانی كاته‌كانی گیرا بوونی دوعا, به تایبه‌ت كاتی پارشێو كه خوای گه‌وره داده‌به‌زێته ئاسمانی دونیا‌و ده‌فه‌رموێت: (كێ هه‌یه دا ده‌كات تا پێی ببه‌خشم, كێ هه‌یه داوای لێخۆشبوونم لێ بكات تا لێی خۆش ببم), وه كاتی به‌ربانگ كردنه‌وه‌و پاڕانه‌وه تیایدا بۆ خۆت و كه‌س و كار‌و سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان.
9- گرنگی دان به پڕكردنه‌وه‌ی كاته‌كانی شه‌وو رۆژی ئه‌م مانگه به چاكه‌و خێركردن و سه‌ردانی كردنی خه‌ڵك و یارمه‌تی دان و قسه‌ی خێر كردن, نه‌ك وه‌ك هه‌ندێك خۆیان به قسه‌ی نادروست و یاری و خه‌وتن و باسی خه‌ڵكه‌وه خه‌ریك ده‌كه‌ن.
10- گرنگی دانی زۆر به خێر كردن, چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) له‌م مانگه‌دا زۆر خێری كردووه‌و ماڵی سه‌رف كردووه. ئێمه‌ش ههكهسهو له‌لای خۆی به پێی ئه‌و توانایه‌ی خوا پێی به‌خشیوه, چیت لێ كه‌م ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر خاوه‌ن كرێچیت و ئه‌م مانگه له‌به‌ر خوا كرێچییهكهت ببه‌خشیت و كرێی لێ نهسهنیو كامه‌رانی بخه‌یته دڵی خێزانێكه‌وه.
11- ئه‌نجامدانی نوێژه‌كان به جه‌ماعه‌ت و له مزگه‌وتدا,هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی نوێژی ته‌راویح, چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ((من قام رمضان إيمانا واحتسابا غفر له ما تقدم من ذنبه)). رواه البخاري4/218, 217 ومسلم 759
واته: هه‌ركه‌سێك شه‌وانی ره‌مه‌زان شه‌و نوێژ‌و ته‌راویح ئه‌نجام بدات به ئیمان و ئومێدی پاداشت ئه‌وا خوای گه‌وره له گوناهه‌كانی له‌وه‌و پێشی خۆش ده‌بێت.
12- دانانی خشته‌یه‌ك بۆ خه‌تم كردنی قورئانی پیرۆز, به‌وه‌ی به لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌ر رۆژێك جوزئێك له قورئان بخوێنرێته‌وه, چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) له‌م مانگه‌دا جوبرائیل دیراسه‌ی قورئانی پێ كردووه.
13- دروست كردنی كه‌شێكی پڕ له ئیمان و برایهتیو رێز‌و خۆشه‌ویستی له ناو ماڵ و له مزگه‌وته‌كاندا, چونكه بێ دروست بوونی ئه‌م كه‌شه تام له عیباده‌ته‌كان ناكه‌ین.
14- رێزگرتن له پیرو به ته‌مه‌نه‌كان و ڕێ نه‌دان به دروست بوونی خیلاف و كێشه له‌گه‌ڵیاندا.
15- رێزگرتن له مامۆستایانی پێش نوێژی مزگه‌وته‌كان و دروست كردنی پردی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیان.
16- دروست كردنی په‌یوه‌ندی رێز‌و خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێكدا, به تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی تازه ته‌وبه‌یان كردووه‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه مزگه‌وت. چونكه ئه‌وان له هه‌موو كه‌س زیاتر پێویستیان به دڵنهواییو هاورێیه‌تی هه‌یه.
17- هێنانی براو كه‌س و به‌ڵكو منداڵانیش بۆ مزگه‌وت و هاوكاری كردنیان بۆ نوێژكردن به كۆمه‌ڵ و گوێگرتن له ووتارو ئامۆژگارییه پڕ سووده‌كان.
18-سڵاوی گه‌رم و قسه‌ی شیرین و مامه‌ڵه‌ی نه‌رم و نیان به‌خشینه‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا له‌م مانگه‌دا به تایبه‌تی, كه ئه‌مه‌ش زۆر كاریگه‌ری زیاتره له شیرینی به‌خشینه‌وه, چونكه پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ((الكلمة الطيبة صدقة))واته: هه‌موو ووشه‌یه‌كی باش و جوان چاكه‌یه‌و پاداشتی هه‌یه.
19- پاراستنی هێمنیو پاك و خاوێنی ناو مزگه‌وته‌كان و رێز گرتن له هه‌یبه‌ت و مه‌نزیله‌ی مزگه‌وت, وه ده‌نگ هه‌ڵنه‌بڕین و نه‌خواردنی سیر‌و پیازو شتی بۆن ناخۆش كاتی چوون بۆ مزگه‌وت, به‌ڵكو خۆ بۆنخۆش كردن و جلی پاك و جوان و تازه له‌به‌ر كردن, وه زۆر نه‌خواردن له كاتی به‌ربانگدا بۆ به چالاكی ئه‌نجامدانی عیباده‌ته‌كان.
20- گرنگی دان به كڕینی نامیلكه‌و كاسێت وشریتی به‌سوودو له‌چك به‌خشین به دیاری به‌و كه‌سانه‌ی تازه بڕیاری پابه‌ند بوونیان داوه.
21- قسه‌ی چاك كردن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشتر گه‌رم و گوڕ بوون و هاتوچۆی مزگه‌وتیان كردووه‌و دواتر وازیان هێناوه‌و ئه‌مساڵ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و پێشوازی گه‌رم لێ كردنیان.
22- ئاماده بوون له هه‌ر كۆڕێكی زیكر‌و ووتارێكدا, چونكه نموونه‌ی ئه‌و دانیشتنانه وه‌ك باخی به‌هه‌شته, مه‌لائیكه‌ته‌كانی خوای په‌روه‌ردگار ده‌وریان داون و كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای خوای په‌روه‌ردگار باسی ئاماده‌بوانی ئه‌و مه‌جلیسه ده‌كه‌ن.
23- زیندوو كردنه‌وه‌ی سوننه‌ته‌كان به پێی توانا, به تایبه‌تی سوننه‌تی رۆژوو شكاندن به خورمای ته‌ڕ, ئه‌گه‌ر نه‌بوو به خورمای ووشك, یان ئاو, وه پارشێو كردن, وه نوێژه سوننه‌ته‌كان به گشتی.
خوای گه‌وره یارمه‌تیمان بدات كه به سهلامهتیو له‌ش ساغییهوه پێشوازی له‌م مانگه بكه‌ین و مافی خۆی بده‌ینێ.
سه رچاوه : به خته وری