(25) راسپارده بۆ وه‌ده‌ستهێنانى خێر‌و بێرى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز …
و/سه‌فین
1 ــ هه‌وڵ بده ئه‌م مانگه بكه‌یته خاڵى له خۆ پرسینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنى كاره‌كانت..
2 ــ بۆ تاعه‌تى ئه‌م مانگه سه‌حابه‌و پیاو چاكان بكه به پێشه‌نگ..
3 ـ كاتێ مانگى یهكشهوهت بینى بلێ :خوایه به خێر‌و ئیمانى پته‌وه‌وه و به رووه‌و ئاشتى و ئیسلامه‌تییه‌وه به‌سه‌ر ماندا ههڵبێنى ..(الله)خوداى هه‌موومانه) (اللهم أهلَّه علينا باليمن والإيمان، والسلامة والإسلام، ربى وربك الله» (رواه أحمد والترمذي)
4 ــ بۆ خۆ یه‌كلاكردنه‌وه له‌گه‌ل پهروهردگاراو خواپه‌رستى خۆت له زوو چوونه ناو مزگه‌وت رابێنه..
5ــ هه‌وڵ بده به‌رده‌وام له ریزى یه‌كه‌م وپێشه‌وه‌ى نوێژكه‌راندا بیت ….گه‌ر ده‌تزانى خێرى ریزى یه‌كه‌م چه‌ند زۆره قورعهتان له سه‌ر ده‌كرد بۆ وه‌ده‌ست هێنانى.
6 ـ له‌دواى هه‌ر نوێژێك به تایبه‌تى له به‌ره‌به‌یاندا و پێش مه‌غریبان و له‌كاتى به‌ربانگ شكاندندا زیاتر له خودا بپارِێوه و داواى لێبووردنى لێ بكه..
7. هه‌وڵبده رۆژانه (12)ركاتى سوونه‌ت به به‌رده‌وامى ئه‌نجام بده )ما من عبد مسلم يصلي لله تعالى كل يوم اثنتي عشرة ركعة تطوعا غير الفريضة، إلا بنى الله له بيتا في الجنة» (رواه مسلم).
8 ـ پارێزگارى له كردنى نوێژه‌ى ته‌راویح به جه‌ماعه‌ت بكه (من صلى مع الإمام حتى ينصرف كتب له قيام ليلة". (أخرجه أبو داود والترمذي، وصححه الألباني).
9 جه‌خت له سه‌ر كردنى شه‌وونوێژ بكه‌ره‌وه ،هه‌ر نه‌بێ…. دوو ركات نوێژى پێش نوێژى بانگى به‌یانیان..به رێكى ئه‌نجام بده.
10 ــ به به‌رده‌وامى دوو ركات نوێژى دواى ده‌ستنوێژ شووشتن ئه‌نجام بده.. « يصبح على كل سلامى من أحدكم صدقة، فكل تسبيحة صدقة، وكل تحميدة صدقة، وكل تهليلة صدقة، وكل تكبيرة صدقة، وأمر بالمعروف صدقة، ونهي عن المنكر صدقة، ويجزئ من ذلك كله ركعتان يركعهما في الضحى» (رواه مسلم).
11 ــ پارێزگارى له سه‌ر ئه‌نجامدانى دوو ركات نوێژى چێشته‌نگاو(الچحى)بكه.. « يصبح على كل سلامى من أحدكم صدقة، فكل تسبيحة صدقة، وكل تحميدة صدقة، وكل تهليلة صدقة، وكل تكبيرة صدقة، وأمر بالمعروف صدقة، ونهي عن المنكر صدقة، ويجزئ من ذلك كله ركعتان يركعهما في الضحى» (رواه مسلم).
12 ــ له ماڵه‌وه‌ش نوێژى سوونه‌ته‌كان ئه‌نجامبده.. « اجعلوا في بيوتكم من صلاتكم، ولا تتخذوها قبورا» (رواه البخاري).
13 ـ بۆ سازگارى دڵ به به‌رده‌وامى به گریانه‌وه له خودا بپارێوهو داواى به‌خشینى لێبكه..
14 ــ جه‌خت له سه‌ر زۆر سوژده بردن بۆ په‌روه‌ردگار بكه‌ره‌وه (أقرب ما يكون العبد من ربه وهو ساجد، فأكثروا الدعا‌ء» (رواه مسلم).
15 ــ دواى نوێژى به‌یانیان له شوێن نوێژه‌كه‌تدا بۆ زیكرى خواى گه‌وره دابنیشه« من صلى الفجر في جماعة، ثم قعد يذكر الله حتى تطلع الشمس، ثم صلى ركعتين، كانت له كأجر حجة وعمرة» قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم): «تامة، تامة، تامة» (رواه الترمذي وحسنه).
16 ــ به‌به‌رده‌وامى دواى نوێژه‌كانت 33ێ جار بڵێ سبحان الله و33ێ جار بڵێ الحمدلله و 33ێ جار بڵێ الله اكبر و هه‌مووى ده‌كاته 99 و به ووتنى(لا إله إلا الله وحده لا شریك له، له الملك وله الحمد، وهو على كل شی‌ء قدیر،) سه‌د زیكره‌كه ته‌واو ده‌بێت وگه‌ر به‌قه‌ده‌ر كه‌فى ده‌ریا گووناهت هه‌بێت (انشاءالله)خودا لێت خۆش ده‌بێت) غفرت له خطاياه وإن كانت مثل زبد البحر» (رواه مسلم).
17 ــ بۆ زیاتر به‌هێز كردنى خۆشه‌ویستى نێوان خودا‌و خۆت و بیر‌و باوهرِهكهت ماوه‌یه‌ك دیارى بكه بۆ تێفكرین له بوونه‌وه‌ره‌كان و درووستكراوانى خواى بالاَدهست..
18 ــ جه‌خت له سه‌ر ئاماده‌بوون له ئه‌ڵقه‌كانى خوێندنى قورئان و وانه زانستییه‌كانى ناو مزگه‌وت بكه‌ره‌وه …
19 ــ له ژوورى منداڵه‌كانت ئایه‌ت و ئه‌و چه‌ند فه‌رموودانه‌ى تایبه‌ت به مانگى ره‌مه‌زان هه‌ڵبواسه..وه‌ك: ئه‌وى رۆژووى مانگى ره‌مه‌زان به هه‌ژمارو ته‌واو بگرێت خواى گه‌وره له هه‌موو گووناهی پێشووى خۆش ده‌بێت..(" من صام رمضان إيمانا واحتسابا غُفر له ما تقدم من ذنبه ".).
20 ـ دوعاى رۆژوو كردنه‌وه(الافطار) له‌بیر نه‌كه‌یت (ذهب الظمأ، وابتلت العروق، وثبت الأجر إن شا‌ء الله تعالى» (رواه أبو داود والدارقطني والحاكم).
21 ـ له‌م مانگه‌دا له هه‌موو كاتێك خه‌ریكى پارانه‌وه‌و دوعا كردن به چونكه ئه‌م مانگه مانگى له خوا پارانهوهیه ..
22 ـ به زۆرى له‌م مانگه‌دا سه‌لاوات له سه‌ر پێغه‌مبه‌ر لێبده به تایبه‌تى له رۆژانى هه‌ینى دا..
23 ــ جه‌خت له سه‌ر دوعاى هه‌ر دانشتنێكت له دانشتنه‌كان بكه‌ره‌وه..و دواى هه‌ڵسانه‌وه بڵێ(خوداى بێگه‌رد ستاشى بێپایانم بۆتۆ، شایه‌تى ده‌ده‌م كه هیچ خوایه‌ك نییه جگه له تۆ‌و لێت دهپارِێمهوهو داواى لێ‌خۆش بوونت لێده‌كه‌م )،به‌م دوعایه گه‌ر له دانشتنه‌كه هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كت كردبێ انشاء الله خواى گه‌وره عه‌فوت ده‌كات) « من جلس جلسة فكثر لغطه، فقال قبل أن يقوم من مجلسه ذلك: سبحانك اللهم وبحمدك، أشهد أن لا إله إلا أنت، أستغفرك وأتوب إليك، إلا غُفِرَ له ما كان في مجلسه ذلك» (رواه أبو داود والترمذي).
24 ـ گه‌ر خوا نه‌خواسته هه‌ر گوناهێكت كرد ده‌ستنوێژ بگره‌و دوو ركات نوێژ ئه‌نجام بده (ما من عبد يذنب ذنبا فيحسن الطهور، ثم يقوم فيصلي ركعتين، ثم يستغفر الله، إلا غفر له) (رواه أبو داود).
25 ـ گه‌ر توانیت له ره‌مه‌زاندا عه‌مره ئه‌نجامبده ، ئه‌م كرده‌یه به حه‌جێك هه‌یه(العمرة في رمضان تعدل حجة، أو حجة معي» (رواه البخاري ومسلم).
ئا/احمد زه‌هران/یه کگرتووی ئیسلامی