یادئاوه ریه کی باوکانه ی ماموستا عه لی ره حمانی بۆ کچه که ی له رۆژی زه ماوه نه که یا
یادئاوه ریه کی باوکانه ی ماموستا عه لی ره حمانی بۆ کچه که ی له رۆژی زه ماوه نه که یا
یادئاوه ریه کی دڵسۆزانه و باوکانه بۆ کچی خۆشه ویستم سومه ییه گیان، له رۆژی زه ماوه نه که یا
عه لی ره حمانی
سنه، ره زبه ری۱۳۹۳
دانلود نسخه pdf برای کسانی که فوت کوردی برای‌شان ناخوانا می باشد .
Ali-rahmani-somaia
ته‌نیا به ناوی خوای گه‌وره
کچی خۆشه‌ویست و زۆر ئازیزم سومهییهگیان
له پاش سه‌لام و ئیحترام و رێزێکی باوکانه که پڕیه‌تی له دڵسۆزی و سۆز و به‌زه‌یی و خۆهشهویستی بۆ ئێوه‌ی به‌نی دڵم. ئه‌و دڵه‌ی که ئێسته خه‌ریکی نووسینی ئه‌م نامه‌مه، ته‌نیا خوا ئه‌زانێ که چه‌نده کهیلهو گشتی که‌ڵه‌که بووه‌ته سهریهکوو جماوجمه له تۆماری ژیانی تۆی خۆشه‌ویست.له‌یه‌ک ههڵپێکراوهو ئاڵاوه به یه‌کاو تنراوه له سه‌ر یه‌ک.
هه‌ر له سه‌ره‌تای له‌دایک بوونته‌وه تا ده‌ورانی گڕوگاڵتو شنهشنتوو زه‌رده‌خه‌نه‌ت و پێکه‌نینه‌کانت له کاتی دواندناو سه‌ره‌تای چوونه مهدرهسهتو ته‌واوکردنی ده‌رسی مه‌دره‌سه و چوونت بۆ دانشگاو، وه هه‌موو ئه‌مانه‌و زیاد له‌مانه‌و به‌کورتی سه‌راسه‌ر ژیانت وه‌کوو فیلم تێئه‌په‌ڕێ به بیر‌و مهغزماو لێ ئه‌درێته‌وه. تا گه‌یشتیته ئه‌مڕۆ که ئه‌چیته ماڵی به‌خت. هیوادارم به‌خت یارت بێت.
من پێم خۆش‌بوو کاتێکی زۆر به‌رمه سه‌ر بۆ نووسینی ئه‌م نامه، به‌ڵام به‌ڕاستی نه‌متوانی. به‌هه‌رحاڵ هاتمه‌سه‌ر ئه‌وه وه‌کوو تیتر بازێ یادئاوهریت پێ بده‌م. به‌هیوای ئه‌وه‌م که به‌وردی بیانخوێنیته‌وه، بیانگریته گوێ. بیده‌ی به‌یه‌کاو بیریان لێ که‌یته‌وه. ئه‌گه‌ر شتی باشی تیا بوو بیانگره پێش چاو. ئه‌گه‌ر باشیش نه‌بوون، ماڵی قه‌ڵب سه‌ره‌و خاوه‌نی، تۆ زه‌ره‌رێکت نه‌کردووه، من ماندوو بووم پێانه‌وه.
- داوات لێ ئه‌که‌م خوا‌و پاشه‌ڕۆژت له‌بیر بێ. ئه‌وه بزانه دونیا هه‌روا رۆشن نابێ. ئه‌م چیخوچهڵانه ئهپێچرێتهوهو هه‌موو لایه‌کمان کۆچی دوایی ئه‌که‌ین، وه ئه‌م دونیایشه به هه‌ڕه‌مه‌کی دروس نه‌بووه‌و قه‌تعه‌ن باسوخواستی هه‌یه‌و، هه‌موو عهمهلێ عهکسولعهمهلێکی هه‌یه. که‌وایه ئه‌بێ لهبیریا بین.
- هه‌وڵ بده ویقارو سه‌نگینی ده‌روونت که ئاوه‌دانه به بیروباوه‌ڕ به خوا و پاشهرۆژ، له ره‌فتار و هه‌ڵسووکه‌وت و کردار و گوفتارتا دیار بێ پێتۆ، وه هیچ کاتێ عه‌قڵ و ئاوه‌زت نه‌ده‌ی به ده‌س بازێ حه‌ز و ئاره‌زووی زووگوزهرهوه که ئاده‌میزاد سووک ئه‌که‌ن و ئه‌یخه‌نه به‌ر پێ.
- هه‌وڵ بده‌ن هه‌ر چوارتان که خوشک و برا و مناڵی ئێمه‌ن و سه‌رمایه‌ی ژیانمانن. ئه‌و خۆشه‌ویستی و محه‌به‌ت و سۆزه که له‌خوا به‌زیاد بێ، له‌نێوانتانا بووه‌و له ناختانا جێگه‌ی گرتوه، هه‌ر به‌رده‌وام بێ و کزی و کاڵبوونه‌وه رووی تێ نه‌کات، و منیش هیوادارم که زیاتر و به‌رده‌وامتری کات.
- رۆڵهگیانهکهم، ئه‌وه بزانه تۆ له پاش کاکه‌ت، سه‌رمه‌شقی چاکی بۆ ئومێد و سروه. هه‌وڵ بده ئه‌و سه‌رمه‌شق بوونه‌ت باشتر و چاکتر که‌ی، پێتو دیار بێ و رازاوه‌تر بێ. به ره‌وشتی چاک و ره‌فتاری شیرین هه‌ڵسوکه‌ت که‌ن. بۆ ئه‌وه ئه‌وان چاوتان لێکه‌ن.
- گیانه‌که‌م، ئاده‌میزاد مه‌وجوودێکی ئیجتیماعییه، وا دروس بووه. تۆیش ئێسته پێت ناوه‌ته ناو بنه‌ماڵه‌یه‌که‌وه، جیا له بنه‌ماڵه‌ی خۆمان. قه‌تعه‌ن بازێ تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه. ئه‌وه بزانه ئیحترام و رێز له‌و بنه‌ماڵه‌یه، وه‌کوو ئه‌رک بزانه له‌سه‌ر شانت. ئاده‌میزاد ناتوانێ به ته‌نیا بژی و خۆی کات به‌ژێر قووڵینهیهکهوه. ئاده‌میزاد ئیحترامی خۆی به ده‌ستی خۆیه‌تی. ئیحترام له خه‌ڵک بگرێ، رێزی لێ ئه‌گرن.
- رۆڵه‌گیان، ئه‌وه بزانه ئێسته پێت ناوه‌ته ناو ژیانێکی تازه‌وه له زۆر لایه‌نه‌وه. ئه‌بێ زۆر وریا بی و ئاگات له خۆت بێ، دایکت نییه هه‌موو نازه‌کانت بکه‌ی به سه‌ریا و نازت بکێشن. ئه‌بێ به عه‌قڵ و فکر و دیقه‌ته‌وه کاره‌کانت رووبهڕا که‌ی. ئێسته تۆ ده‌س ئه‌که‌ی به ژیانێکی نوێ، ئه‌بێ له‌سه‌ر پێی خۆت بوستی و هاوکارێکی چاک به بۆ هاوسه‌ره‌که‌ت و رێز و ئیحترامی لێ بگره. با ئه‌ویش دڵگه‌رم بێ به‌م خزمایه‌تیه، وه داوا له‌ویش ئه‌که‌م که رێز و ئیحترام له ئێوه بگرێ. هه‌ر که ئیحترامی خۆی به ده‌ستی خۆیه‌تی.
- رۆڵه‌گیان، له ژیانی هاوبه‌شدا، گوزه‌شت زۆر ده‌ور ئه‌بینێ بۆ ئارامی ناو ماڵ. چونکه له ناو ماڵا شت روو ئه‌دات، نابێ وابزانین له هه‌موو شتێکا وه‌کوو یه‌ک بیر ئه‌که‌ینه‌وه و سه‌لیقه‌مان وه‌کوو یه‌که. به‌ڵام نابێ گوزهشتیش گاته راده‌یه‌ک ته‌ره‌ف خراپ ئیستیفاده‌ی لێ بکات و وابزانێ بۆ خزمه‌ت به ئه‌و خه‌لق بووه و ئه‌بێ کۆیله‌ی بێ.
- گیانه‌که‌م، په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و رێزدانان بۆیان، به‌ڕاستی ئینسان ماندوو ئه‌کات. به‌ڵام شیرینی زۆریشی هه‌یه. من خۆم به بۆنه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌وه زۆر که‌ڵکم وه‌رگرتووه. زۆر ته‌جره‌به‌م که‌سب کردووه. زۆر ره‌فێق و دۆست و که‌سی چاکم په‌یدا کردووه و له گه‌لیان ژیاوم و ژیانم بردوه‌ته‌سه‌ر، که ئێسته به هیچ پله و پایه‌یه‌کی دونیایی ناگۆرمه‌وه. که‌وایه داواتان لێ ئه‌که‌م ئه‌و لایه‌نه کز نه‌بێ تیاتانا، کاڵ نه‌بێته‌وه.
ئاده‌میزاد ئه‌گه‌ر لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌پارێزێ، له‌وانه‌یه بمرێ که‌س پێی نه‌زانێ و که‌س هه‌واڵی نه‌پرسێ و که‌سێ نه‌بێ قه‌بری بۆ بکه‌نن، بیخه‌نه ناوی. و مهحروومیش ئه‌بێ له زۆرێ تهجاریبی به‌شه‌ری. ئه‌م کاریشه له‌تمه به که‌سیه‌تی ئینسان ئه‌گه‌یه‌نێ، هه‌م له دونیادا، هه‌م له پاشه‌رۆژا. چه‌مکه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی له ئیسلامدا زۆر جه‌خت کراوه‌ته سه‌ری و داوای پاراستنیان کراوه.
- هه‌ر دایک و باوکێ که خوا زیاتر ره‌حم و سۆزی خستوه‌ته دڵیانه‌وه و موسڵمان و ئیماندار بن، ئاواتیان ئه‌وه‌یه که هه‌م له دونیادا و هه‌م له پاشه‌ڕۆژا چاویان له مناڵه‌کانیانه‌وه بێ و سه‌ربه‌رزی و رووسوورییان ببینن، به‌تایبه‌تی له پاشه‌رۆژا، که ماوه‌یه‌کی نه‌بڕاوه‌یه. ئێمه‌ش هه‌ر دایک و باوکین و له‌م قانوونه جیا نین. ئه‌و سۆز‌و به‌زه‌یی و دڵسۆزیهمان هه‌یه. له سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌ی که بڕوامان هه‌یه به یه‌کتایی خوا‌و پێغه‌مبه‌ریه‌تی ره‌سووڵ الله و پاشه‌ڕۆژ.
هه‌رچه‌ن زۆر تاوانبارم به‌ش به‌حاڵی خۆم، به‌ڵام زۆریش ئومێدوارم به ره‌حمه‌تی خوا و هه‌میشه له نێوان خه‌وف و رجادام، به‌شی هیوام زیاتره. که‌وابوو زۆر هیوادارم که هه‌مووتان ببینمه‌وه له ژێر سێبه‌ری ره‌حمه‌تی خواداو یه‌کترمان چاو پێکهوێتهوه. به‌ڕاستی له زۆر مێژه‌وه ئه‌ترسم که له گه‌ڵ مناڵه‌کانم پێکه‌وه نه‌بین، و له یه‌ک جێگادا نه‌بین و دوور له یه‌ک و ماڵه‌کانمان جیا بێ له یه‌ک. که ئه‌میشه سه‌ختترین و دژوارترین شته بۆ دایک و باوک.
رۆڵه ئازیزه‌که‌م، به هیوای رۆژێک که هه‌موولایه‌کمان به سه‌ربه‌رزی بگه‌ین به خزمه‌تی خوای گه‌وره و له‌وێ شاد بینه‌وه به‌یه‌ک. به‌ڵام ئه‌میشه مه‌رجی هه‌یه. ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که لێره خوامان له‌بیر بێ و چاودێری خوا ببینین به سه‌ر خۆمانه‌وه‌و ئاگامان له هه‌ڵسووکه‌وتی خۆمان بێ. وانه‌زانین ئه‌م جیهانه هه‌ڕه‌مه‌کی و بێ به‌رنامه‌یه و هه‌روا ئه‌ڕۆین و ئه‌چین.
- رۆڵهگیانهکهم: وه‌خت و کات زۆر گرنگه و له هه‌ر چیه گرنگه‌کان، گرنگتره، به‌نرختره. نرخی نیه و که‌س ناتوانێ قیمه‌تێکی بۆ دیاری کات یان بیکڕێ، جگه له‌و که‌سه‌ی نرخی وه‌خت ئه‌زانێ. له وه‌خت و کاتایه ئه‌توانی چاک و پاک بی. خزمه‌ت بکه‌ی، بخوێنیتوو خوێنه‌وار بی. ناوی باش بۆ خۆت دیاری که‌یت، لای خه‌ڵک و خوا. جێگه‌ی هه‌وڵ و ته‌قالایه، له وهختایه ئه‌توانی ته‌واوی پله‌کانی به‌نرخی ژیان، به سه‌ربه‌رزی و به‌خته‌وه‌ری ببڕی.
تۆخوا رۆڵه‌گیان بێ هووده به فێڕۆی مه‌ده. کار و بارت له وه‌خت و کاتهکانتا، یه‌ک له دوای یه‌ک ریز که‌و دیاری‌یان که. هه‌ر یه‌ک له جێگه‌ی خۆیاندا ئه‌نجام بده. هه‌ر یه‌که به ئه‌ندازه‌ی خۆی وه‌ختیان بۆ دیاری بکه. به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر نرخ بۆ وه‌خت دانه‌نی، له کاروان دوا ئه‌که‌وی، پاشان دانیشتن ده‌سته‌ئه‌ژنۆ، به هه‌ناسه هه‌ڵکێشانه‌وه دایه‌ک نادات و فریات ناکه‌وێ. به‌تایبه‌تی بۆ ئێسته که مه‌سئوولییه‌ت و لێپرسراوی زیاترت هه‌یه.
تۆخوا رۆڵه‌گیان، باشترین کاتت دیاری که بۆ عیبادهت و راز و نیاز و په‌یوه‌ندیه‌کانت له گه‌ڵ خوای عالهمیاندا. بۆ غه‌زای گیان و رۆح. بۆ عه‌لاقه بوون به قورئان و ئه‌و کتێبانه‌ی که ده‌ستان ئه‌گرێ بۆ ناو دونیای قورئان، بۆ سه‌ربه‌رزی پاشه‌ڕۆژتان، بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ئیسلامی واقعی و راستی له ئیسلامی ناشیرین و درۆ‌و ده‌له‌سه‌و خه‌رافات. بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ئیسلامی ره‌حمه‌ت له ئیسلامی نه‌گبه‌ت. بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ئیسلامی سازگار له عه‌قڵا له ئیسلامی شێت و شوێر و جنۆکه ده‌رکردن. وه بۆ زۆر شتی‌تر.
- رۆڵه ئازیزه‌که‌م، ئه‌وه‌ی بزانم و له یادم بێ، هه‌وڵم داوه باوکێ خراپ نه‌بم بۆتان. له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌م دڵسۆزیهکانم وه‌کوو پهڕۆشڕه نه‌ده‌نه‌وه به رووما و له ناو خه‌ڵکا به کرده‌وه‌تان به درۆم نه‌خه‌نه‌وه. خۆتان ئه‌زانن زۆر ئارام دواوم له گه‌ڵتان. خوانه‌خواسته ئازارم نه‌داون. رێزم لێ گرتوون وه به گوێره‌ی توانایی زه‌مینه‌ی پێشکهوتنتانم فه‌راهه‌م کردوه. وه به کرده‌وه کارێکم کردوه به ئه‌ده‌ب بار بێن. ئه‌ده‌بم لێ کردوون. ئه‌مانیشه بۆ ئه‌وه ناڵێم منه‌ت که‌م به سه‌رتانا، خۆتان چاک ئه‌مناسن. که‌وایه نازم هه‌یه و زۆرم نیه و نه‌مبوه.
به‌ڵام ئه‌و کاته‌ی خۆم به سه‌ربه‌رز ئه‌زانم که چاوم پێتان که‌وێ، چاک و پاک و راست و دروست و هه‌ڵسووکه‌وت شیرین بن. به گوێی خوا که‌ن و خزمه‌ت به خه‌ڵک بکه‌ن. وه له ناو کۆمه‌ڵگادا به رێزه‌وه ناوتان لێبه‌رن و خاوه‌ن رێز بن و سه‌رمه‌شقی چاک بن. ناوی چاک که‌وێته دواتان، و مایه‌ی چاوڕۆشنی بن بۆ قیامه‌تمان و له دونیاشدا به بیستنی ناوی چاکتان چاوو دڵمان روون بێته‌وه و جێگه‌ی شانازی بن بۆمان.
به هیوای ئه‌و رۆژه‌ی که هه‌موو لایه‌کمان سه‌ربه‌رزی دیوانی خوا بین.
له کۆتاییدا، داوات لێ ئه‌که‌م ئه‌م نامه و نامهیهکیترم بۆ نووسیبووی، له‌و کاته‌ی که وه‌رگێرای له دانشگا، هه‌ر دوو نامه‌که به وردی بخوێنیته‌وه و ئه‌مه نوسخه‌یه‌ک له نامه پێشوهکهیش ئه‌ده‌مه خزمه‌تتان که هه‌ردووکیان ته‌واوکه‌ری یه‌کن.
ئه‌تسپێرم به‌و که‌سه‌ی که سپارده زایه ناکات.
باوکی خۆت، عه‌لی ره‌حمانی، سنه
دووشه‌ممه ۲۱ / ۷ / ۱۳۹۳
سلاو و ریزی تایبه ت بو ماموستای خوشه ویست و به ریز که ئه م نوسراوه یه ئاراسته یی مه لپه ریی ” نوگرا ” کرد … هه ر وه ها پیر‌وز بایی ده که ین له خوشکه سومه‌ییه.
دانلود نسخه pdf برای کسانی که فوت کوردی برای‌شان ناخوانا می باشد .
Ali-rahmani-somaia
سلام علیکم
برادر ارجمند اگر متن برای شما ناخواناست از فایل PDF که گذاشتیم استفاده کنید .
موفق باشید
متن تایپ شده همه اش به هم چسبیده وبی معنی شده تایپیست بد نوشته از دکمه فاصله انداز استفاده ننمود ه است