بابه ته كان

زه‌مینه‌ى پێشکه‌وتنى گفتوگوَ له‌س

زه‌مینه‌ى پێشکه‌وتنى گفتوگوَ له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى
کێشه‌ى کورد له‌ باکورى کوردستان

دلشاد به‌رزنجی

 زه‌مینه‌ى
پێشکه‌وتنى گفتوگوَ له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى کێشه‌ى (کورد له‌ باکورى کوردستان) په‌یوه‌ندى
(کورد و تورک)

ماوه‌یه‌کى درِێژه‌ هه‌واڵ و زانیارى له‌
رِاگه‌یاندنه‌کانى (تورکیا و کورد)ى پێشکه‌وتوون ده‌رباره‌ى چاره‌سه‌رى کێشه‌ى
(کورد له‌ باکورى کوردستان) ئه‌م هه‌واڵانه‌ بوَچى به‌تایبه‌تى له‌م کاته‌دا ده‌که‌وێته‌
روَژه‌ڤ، به‌پێى هه‌ڵسه‌نگاندنى من دوو هوَکارى بنگه‌یى (ده‌ره‌کى و ناوخوَ)ى هه‌یه‌
که‌ ئه‌ویش

 

یه‌که‌م—- هوَکارى ده‌ره‌کى

 

۱- (ئه‌مه‌ریکا) ئه‌و هه‌وڵانه‌ له‌دواى
ئیمزاکردنى رێکه‌وتنى ستراتیژى نێوان (ئه‌مه‌ریکا و عێراق) که‌ ماوه‌یه‌کى دیارى
کراوى بوَ هێزه‌کانى (ئه‌مه‌ریکا) دیارى ده‌کات که‌ پاشه‌کشىَ بکات به‌ته‌واوه‌تى
له‌ عێراق، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هوَى دروست کردنى بوَشایه‌کى گه‌وره‌ له‌ (عێراق)دا
ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که‌ (نفوزى ئێران) له‌ (عێراق) زیاتر بکات و ئه‌م بوَشایه‌ پرِ
بکاته‌وه‌، (ئه‌مه‌ریکا) بوَ ئه‌وه‌ى له‌ دواى ئه‌وه‌ى که‌ هێزه‌کانى له‌ (عێراق)
پاشه‌کشىَ بکات (ئێران) ئه‌م بوَشایه‌ پر نه‌کاته‌وه‌، ماوه‌یه‌کى درێژه‌ ده‌یه‌وێت
روَلى ئه‌ساسى له‌ هه‌رێمه‌که‌ بداته‌ (تورکیا)، هه‌م له‌ چاره‌سه‌ر کردنى کێشه‌ى
(ئیسرائیل و سوریا) و دانوستانى نێوان (ئێران و ئه‌مه‌ریکا) وه‌هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌دات
که‌ (تورکیا) رابکێشێته‌ (عێراق) و ئه‌م بوَشایه‌ به‌ (تورکیا) پرِ بکاته‌وه‌، له‌م
چوار چێوه‌دا (ئه‌مه‌ریکا) ده‌خوازێت له‌ (عێراق)دا (کورد و سونه‌) به‌ پشتوانى
(تورکیا) به‌کاریگه‌ر بکات له‌ ناو سیسته‌مى (عێراق)، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌
(تورکیا دانوستان) له‌گه‌ڵ (حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان) پێش خستوه‌ و (سه‌روَکى
تورکیا عبدوڵا گوڵ) (ده‌ڵێت ئێمه‌ رێز له‌ ده‌ستورى عێراق ده‌گرین له‌سه‌ر ئه‌م
بنه‌مایه‌ رێز له‌ (هه‌رێمى کوردستان) ده‌گرین چونکه‌ له‌ ده‌ستورى عێراق دیارى
کراوه‌)، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئاسته‌نگه‌ بوَ (تورکیا) کێشه‌ى کورده‌ له‌ باکورى
کوردستان چوَن ده‌بێت (حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان) قبوَڵبکات له‌ ناوخوَشى کورد
ئینکار بکات ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ زه‌مینه‌یه‌کى خراپ له‌سه‌ر ئه‌م هاوپه‌یمنیه‌ نوێیه‌
(ئه‌مه‌ریکا و تورکیا و هه‌رێمى کوردستان) بوَیه‌ گفتوگوَى چاره‌سه‌رى کێشه‌ى کورد
له‌ (تورکیا) له‌لایه‌ن ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌ى (تورکیا) پێش که‌وتوه‌، (ئه‌مه‌ریکا و
تورکیا) له‌ رێگه‌ى (حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان)ه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت که‌ (په‌که‌که‌)ش
بکێشنه‌ ئه‌م هه‌وڵانه‌ى خوَیان، به‌ڵام وه‌کو دیاره‌ هێشتا (په‌که‌که‌) به‌م رِه‌وشه‌
رِازى نیه‌ بوَیه‌ له‌لایه‌ک هه‌وڵى چاره‌سه‌رى هه‌یه‌ و له‌لایه‌که‌ تر هێرشى
فراوان له‌سه‌ر (په‌که‌که‌) هه‌یه‌ بوَ ئه‌وه‌ى (په‌که‌که‌) رِازى بکه‌ن به‌م رِه‌وشه‌ى
دواى که‌ هه‌یه‌، به‌ڵام هێشتا ئه‌نجامى دیار نیه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌وڵانه‌
له‌ لایه‌ن (په‌که‌که‌) سه‌رنه‌گرێت ئه‌وا ده‌خوازن له‌ رێگه‌ى (پارتى کوَمه‌ڵگاى
دیموکراتى) و (حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان) ئه‌م زه‌مینه‌یه‌ پێش بخه‌ن و (په‌که‌که‌)
بخه‌ ده‌ره‌وه‌، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هاوپه‌یمانیه‌کى فراوان له‌ نێوان (کورد و
تورک و ئه‌مه‌ریکا) دروست ده‌بێت که‌ هێرشى له‌ ناوبردنى (په‌که‌که‌) ده‌ست پێبکه‌ن
به‌ فراوانى.

 

۲-کاریگه‌رى (ده‌وڵه‌تانى یه‌کیه‌تى ئه‌ورپا)
له‌سه‌ر (تورکیا) که‌ پروَسه‌ى که‌وتنه‌ ناو (یه‌کیه‌تى ئه‌ورپا) ده‌ست پێ کردوه‌
و که‌ ئه‌ویش پێویسته‌ (مافى هاووڵاتى بوون و مافى مروَڤ) له‌ (تورکیا) بوَ هه‌موو
گه‌لانى ناو تورکیا ده‌سته‌ به‌ر بکرێت.

 

دووه‌م—هوَکارى ناوخوَى تورکیا

 

له‌ (تورکیا) دا هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانى له‌
پێشه‌ ده‌وڵه‌ت بوَ ئه‌وه‌ى جارێکى تر کورد نه‌بێته‌ هێزێک (پارتى داد و گه‌شه‌پێدان)
سه‌ربکه‌وێت ده‌یانه‌وێت له‌ رێگه‌ى (دین) و پێش خستنى زه‌مینه‌ى چاره‌سه‌رى رِاى
گشتى کورد قازانج بکه‌ن، بوَیه‌ زه‌مینه‌ى گفتوگوَ له‌ (تورکیا) بوَ چاره‌سه‌رى
ئاشتى کێشه‌ى کورد پێش که‌وتوه‌.

————–

 

ده‌رنجامى ئه‌م هوَکارانه‌ (ته‌له‌فیزیوَنى
کورد، باش کردنى رِه‌وشى زیندانى (ئوَجه‌لان) پێش خستنى زه‌مینه‌ى ئابورى له‌
کوردستان له‌ لایه‌ن (ده‌وڵه‌تى تورکیا) پێشکه‌وت، هه‌روه‌ها دورست بوونى زه‌مینه‌ى
چاره‌سه‌رى ، دروست بوونى زه‌مینه‌ى په‌یوه‌ندى نێوان (حکومه‌تى هه‌رێم و ده‌وڵه‌تى
تورکیا )، هه‌ڵوێستى (حکومه‌تى هه‌رێم و ده‌وڵه‌تى تورکیا و ئه‌مه‌ریکا) یه‌ک هه‌ڵوێستن
به‌رامبه‌ر ئه‌م رِه‌وشى دواى دروست بوه‌ به‌ڵام هه‌ڵسه‌نگاندنى (په‌که‌که‌).

 

هه‌ڵسه‌نگاندنى (په‌که‌که‌)

 

(په‌که‌که‌) وه‌ک گشتى ئه‌م رِه‌وشى گفتوگوَ
له‌ بن هه‌ر ناوێک بێت پێ باشه‌ وه‌کو له‌سه‌ر زارى (ئه‌ندامى کوَنسه‌ى په‌که‌که‌)وه‌
راگه‌یه‌ندرا ده‌ڵێت (که‌ ئه‌وان له‌به‌ر رِه‌وشى نێو نه‌ته‌وه‌یى و رِه‌وشى هه‌رێم
ئێمه‌ حساسى ئه‌م رِه‌وشه‌ له‌ به‌ر چاو ده‌گیرین، بوَیه‌ ئێمه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین
که‌ زه‌مینه‌ى ئاشتى پێش بخه‌ین)، به‌ڵام هه‌ندیک بىَ باوه‌رن به‌م رِه‌وشه‌ى که‌
له‌ (تورکیا) هاتوَته‌ پێشه‌وه‌ (ده‌ڵێن رِاسته‌ هه‌ندیک هه‌نگا و نراوه‌ وه‌ک پێش
خستنى (ته‌له‌فیزوَنى کوردى) و کردنه‌وه‌ى چه‌ند که‌ناڵێک بوَ گفتوگوَ و باسکردن
له‌ باشکردنى رِه‌وشى (ئوَجه‌لان)، به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بێ بنه‌ما ده‌بینین
چونکه‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بنه‌ماى قانونى ده‌ستورى نیه‌، به‌ره‌سمى دان به‌ ناسنامه‌ى
گه‌لى کورد له‌ سیسته‌م و ده‌ستورى (تورکیا) نیه‌ و هیشتا گه‌لى کورد سیاسه‌تى
ئینکارى له‌سه‌ره‌، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش بوَ پێش خستنى زه‌مینه‌ى سه‌رکه‌وتنى (پارتى
داد و گه‌شه‌پێدان)ه‌، بوَیه‌ هێرشى فراوان ده‌که‌نه‌ سه‌ر ئه‌م (که‌ناڵى ته‌له‌فیزوَنى
کوردى) و ده‌ڵێن (جاران به‌زمانى تورکى پرِوپاگه‌نده‌ و هێرش ده‌کرایه‌ سه‌ریان ئه‌مروَ
ده‌خوازن ئه‌م رِه‌وشه‌ به‌ زمانى کوردى بکه‌ن ئه‌مه‌ش مانى هێچ گوَرانکارى بوَ گه‌لى
کورد ناهێنێت) ، سه‌باره‌ت به‌ رِه‌وشى (چه‌کدانانى په‌که‌که‌) ئه‌وان به‌ره‌سم
رِایانگه‌یاندوه‌ که‌ لێدوانه‌کانى (مام جه‌لال)ى ئه‌م دوایه‌ى که‌ناڵى (س ئن ئن)
تورکى رِاگه‌یاندبوو به‌م چوارچێوه‌یه‌ ئه‌گه‌ر که‌میش بێت هه‌ندێک به‌ڵام رِازین،
به‌ رِاى (په‌که‌که‌) ئه‌گه‌ر (پارتى داد و گه‌شه‌پێدان) له‌ هه‌ڵبژاردن سه‌رکه‌وێت
ئه‌وا واتاى شکاندنى ئیراده‌ى گه‌لى کورده‌ له‌ (تورکیا) و هێرشێکى فراوان ده‌ست
پێده‌که‌ن، بوَیه‌ به‌رامبه‌ر به‌م هه‌وڵانه‌ (قانونى نوىَ بوَ هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌کات
که‌ قانونێکى نوێیه‌ که‌ به‌ پێى ئه‌م قانونه‌ (هه‌رچاودێرى سندوقى هه‌ر (پارتی)ه‌ک
ده‌بێت ۲۰۰ مه‌تر له‌ سندوقى هه‌ڵبژاردن دور بێت و ئه‌نجا موَڵه‌تى چاودێرى پێده‌درێت)
ئه‌مه‌ش واتاى ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ رِیگه‌ شاراوه‌ى هه‌یه‌ بوَ به‌ده‌ست
هێنانى هه‌ڵبژاردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندى ده‌وڵه‌ت.

———

 

به‌پێى ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ ئه‌مه‌ ده‌گه‌یه‌نێت
که‌ (ئه‌مه‌ریکا)ش له‌گه‌ڵ دروست بوونى زه‌مینه‌ى چاره‌سه‌ریه‌ بوَ (کورد له‌
تورکیا) ئه‌گه‌ر (په‌که‌که‌) قبوڵ بکات ئه‌وا ئه‌ویش ده‌که‌وێته‌ نێو ئه‌م پروَسه‌یه‌
ئه‌گه‌ر (په‌که‌که‌) له‌سه‌ر سیاسه‌تى خوَى به‌رده‌وام بێت ئه‌وا له‌ ده‌ره‌وه‌ى
(په‌که‌که‌) ئه‌م کێشه‌ چاره‌سه‌ر ده‌کرێت و هێرشێکى وه‌ک (حماس) (په‌که‌که‌) رِوو
به‌رِوو ده‌بێته‌وه‌. چونکه‌ سیاسه‌تى ئێستاى (په‌که‌که‌) ئاسته‌نگه‌ بوَ پیش
خستنى رِه‌وشى چاره‌سه‌رى کێشه‌ى کورد له‌ باکورى کوردستان و زه‌مینه‌ى هاوپه‌یمانى
نێوان (تورکیا و ئه‌مه‌ریکا و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و عێراق) که‌ به‌م هاوپه‌یمانیه‌
نوێیه‌ (ئه‌مه‌ریکا) ده‌خوازێت رێگه‌ له‌ فراوان بوونى (نفوزى ئێران) بگرێت له‌ هه‌رێمه‌که‌.

سه رچاوه : یکگرتووی ئیسلامی کوردستان

 

نمایش بیشتر

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا