چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی نێوان شیعه
چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی نێوان شیعه‌و سوننی
له نێوان وههمو واقیعدا
مه‌ولوود به‌هرامیان
له
هه‌واڵه‌کاندا هاتبوو رۆژی چوارشه‌ممه؛ ۲۱‌ی ره‌شه‌ممه‌ی ئه‌مساڵ له مه‌هاباد کۆبوونه‌وه‌یه‌کی
دووقۆڵی به مه‌به‌ستی چارهسهرکردنو تاووتوێکردنی کێشه مه‌زهه‌بیه‌کانی نێوان
شیعه‌و سوننه به‌ڕێوه چووه‌و مه‌لایه‌کی به‌ناوبانگی حه‌وزه‌ی عیلمیه‌ی قوم به‌ناوی
سه‌ید محه‌ممه‌د حوسینی قه‌زوینی به‌شدارو بێژه‌ری سه‌ره‌کی سمیناره‌که بووه‌و
هاتووه ئیمامی شافیعی‌و ئه‌هلی سوننه‌ت به زانایانی سوننهمهزهبو ڕێڕه‌وی شافیعی
مههابادو ده‌وروبه‌ری بناسێنێ‌و مامۆستایانی ئایینی مههابادو ده‌ورووبه‌ری به‌رپه‌رچی
قسه‌کانی ناوبراویان داوه‌ته‌وه‌و له کۆتاییشدا تۆمارێکیشیان به نیشانه‌ی ناره‌زایه‌تی
له شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنه‌که واژۆ کردوه‌و بۆ ڕای گشتی بڵاویان کردۆته‌وه.
هه‌موومان که‌متا زۆر ده‌زانین که ئه‌م کێشه
مه‌زهه‌بیانه، سه‌دان ساڵه له‌سه‌ر یه‌ک که‌ڵه‌که بوونه‌و که‌م که‌س له زانایانی ئایینی شیعه‌و سوننی،
هه‌وڵی جیددیان بۆ چاره‌سه‌رکردنیان داوه، هه‌رچه‌ند له ۱۵۰ساڵی ڕابردوودا که‌سانێکی
وه‌کوو سه‌ید جه‌ماڵی ئهفغانیو دوابه‌دوای ئه‌ویش شێخ محه‌ممه‌دی عه‌بده له‌هه‌مبه‌ر
پێشکه‌وتنه‌کانی رۆژئاوادا وه‌کوو دژه‌کرده‌وه‌یه‌ک، هه‌ستیان به پچڕپچڕ بوونی گه‌لانی
موسوڵمان‌و داڕزانی ئوممه‌تی ئیسلام کرد‌و هه‌وڵیاندا نێوماڵی ئه‌وان یه‌کبخه‌نه‌وه،
به‌ڵام هیچ ئاکامێکی به‌رچاوی لێنه‌که‌وته‌وه‌و دواتر شێخ مه‌حموود شه‌لتووت موفتی
جامیعه‌ی ئه‌زهه‌ر هه‌وڵێکی چڕوپڕی له پێناو نیزیک کردنه‌وه‌ی دوو ده‌سته‌ی سه‌ره‌کی
موسوڵمان واته شیعه‌و سوننی دا، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م چه‌شنه کارانه
هیچ ژێرخانێکی تیۆریکی نه‌بوو بینای تهقریبو لیک نیزیکبوونو یه‌کبوون جار به
جار تووشی داڕمان هاتووه.
له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا له ساڵی
1357 کاک ئه‌حمه‌دی موفتیزادهو هه‌روه‌ها کاک ناسری سوبحانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
واته یه‌کێتی موسوڵمانانی ئێران به شیعه‌و سوننه‌وه له هیچ چه‌شنه هه‌وڵێک نه‌وه‌ستان.
ته‌واوی هه‌وڵی کاک ئه‌حمه‌د ئه‌وه بوو که
شوورا بێته‌وه سه‌رکارو ئه‌و پێیوابوو که له‌دوای نه‌مانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، حوکم
ده‌بێ ببێته ده‌سه‌ڵاتی شورایی‌و چه‌ندین ووتارو کتێبیشی له‌م باره‌دا پێشکه‌ش
کرد. هه‌ر وه‌ها کاک ناسری سوبحانیش به دانانی نامیلکه‌ی «الولایه والإمامه» به
دوو زمانی فارسی‌و عهرهبیو به چه‌ندین ووتار، سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی له ئیسلامدا
به شوورا ناوه‌زه‌د کرد‌و به‌شێوه‌یه‌کی تیۆریک جه‌ختی له‌سه‌ر نه‌مانی مه‌زه‌ب له
ئیسلامدا کرد‌و پێیوابوو که موسوڵمانان ئه‌رکی سهرشانیانهو واجیبی شه‌رعیانه که
بۆ پێکهێنانی ئاتۆریتهیهکی شوورایی بۆ جێبه‌جێکردنی فهرمانو یاساکانی خوا، هه‌وڵبده‌ن
شوورا زیندوو بکه‌نه‌وه‌و مه‌زهه‌ب-شیعه یان سوننی- نهمێنێو داکۆکی له‌سه‌ر ئه‌وه
ده‌کرد که له‌دوا نه‌مانی خهلافهتو شوورا موسوڵمانان به ناچاری بوونه‌ته ڕێڕه‌وی
یه‌کێک له‌و رێچکه‌و مهزههبانهو مه‌زهه‌ب به پێناسه‌ی ئه‌و بریتیه له چه‌ند
ده‌قێک له قورئان‌و سوننهتو بۆچوونی تاکه‌که‌سی موجتههیدو موجتههیدهکانیش
وه‌کوو ئه‌بووحه‌نیفه، مالیکی کوڕی ئهنهسو ئیمامی شافیعی‌و ئه‌حمه‌دی کوڕی حهنبهلو…
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که هه‌وڵی جیددیان بۆ دووباره هاتنه‌وه کایه‌ی شووراو خیلافه‌ت
داوه، به ناچاری راو بۆچوونی ئیجتیهادیی خۆیان سه‌باره‌ت به کێشه‌کان باس کردوه‌و
دواتر شاگرده‌کانیان کۆیانکردوونه‌ته‌وه. جێگه‌ی ڕامانه که ئه‌و به‌ڕێزانه هه‌رگیز
ئیجتیهادی فه‌ردی خۆیان به دین نه‌زانیوه.
له‌دوای ئه‌وه که شۆڕش ئیسلامی له ئێران،
سه‌ری گرت‌و شیعه دوازده ئیمامی بوو به مه‌زهه‌بی فه‌رمی ئێران‌و بارودۆخ بۆ
زانایان‌و چالاکوانانی سوننه‌مه‌زهه‌ب گرژ بوو و که‌وتنه ژێر گوشار، کاک ئه‌حمه‌د
له نامیلکه‌ی «وه‌سیه‌تنامه»دا که له هاوینی ساڵی ۱۳۶۲ههتاوی واته دوای تێپه‌ڕبوونی
ساڵێک له زیندان بوونی بۆ یارانی نووسیوه؛ به راشکاویهوه دهنووسێو جه‌خت له‌سه‌ر
ئه‌وه ده‌کاته‌وه که به دوو شه‌رت، ئێمه له پهرتهوازهبوونو فیرقه‌گه‌رایی
رابردوو و ئێستای ئوممه‌تی موسوڵمان تاوانبار نابین: “
۱- هه‌وڵدانێکی چرو پڕ‌و شیلگیرانهو جیددی،
به‌پێی ره‌وش‌و شێوازی ئیسلامی بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی تارمایهکانو لێکتر دابڕانهکانو
بیگانهبوونهکانو…
۲- هه‌وڵدان بۆ له‌بارکردنی هه‌لومه‌رجێکی
وه‌ها که زانایانی هه‌موو فیرقه‌کانی ئیسلامی به گهرمو گوڕییو شه‌وقی ئیمانیه‌وه،
دانه‌دانه‌ی کێشه‌کان بێننه بهرباسو لێکۆڵینه‌وه.. تا ئوممه‌تی ئیسلامی‌و دین
زیندوو ببنه‌وه.”
کاک
ئه‌حمه‌د هه‌ر له‌و نامیلکهیدا ده‌رباره‌ی ئیختیلافی نێوان دوو موسوڵمان پێداگری
له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کا که موسوڵمانان به‌پێی ده‌قی قورئان “انما المؤمنون
إخوه فأصلحوا بین أخویکم”، ” حه‌رامه تۆوی دووبه‌ره‌کایه‌تی له‌نێوان
موسوڵماندا بچێنن..”
کاک ئه‌حمه‌د له وه‌سیه‌ته‌که‌یدا ده‌نووسێ:
” ده‌بێ زیاتر باسی ئه‌و گرفت‌و پرسانه بکه‌ن که هۆی میهرهبانیو عاتیفه‌ی
زیاتره‌و له باسگه‌لی ئیختیلافی دووره‌په‌رێزی بکه‌ن، مه‌گه‌ر به مسۆگه‌ربوونی
هه‌لومه‌رجی شه‌رعی که بریتیه له بوونی زانست، حوسنی نییهتو بۆ چاره‌سه‌رکردنی
کێشه‌کان؛ له‌هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک که مومکینه ببێته هۆی سارد‌و سڕبوونی خۆشه‌ویستی
برایه‌تی نێوان دوو فیرقه‌ی ئیسلامی‌و هه‌روه‌ها ببێته هۆی که‌ڵکی خراپ لێوه‌رگرتنی
ناحه‌زان‌و نه‌یاران به مه‌به‌ستی هه‌ڵخڕاندنی دووبهرهکییو دوژمنایه‌تی، ده‌بێ
دووره‌په‌رێزی لێبکه‌ن.”
کاکه ئه‌حمه‌د له دوا چرکه‌ساته‌کانی ژیانیدا
که له چاره‌سه‌رکردنی کێشه سه‌رکییه‌کانی نێوان شیعه‌و سووننه نائۆمێد ببوو و
له باردۆخێکی نائاساییدا، له‌باسی کوفر‌و ئیماندا، فه‌توای به نه‌بوونی ته‌نانه‌ت
یه‌ک کافریش له دونیا دا. به پێی خوێندنه‌وه‌یه‌کی فه‌رمی به‌شێک سه‌ره‌کی له یارانی
کاک ئه‌حمه‌د؛ کاکه ئه‌حمه‌د دین‌و ئیمانی به ئه‌خلاق گۆڕی‌و شه‌رتی ئیمانداربوونی
به حه‌ق قهبوڵکردنو ههقپهزێری دانا‌و “سیدق” واته راستگۆیی که چه‌مکێکی
ئه‌خلاقیه، کرده پێوه‌ر بۆ به ئیمانبوون یان نه‌بوون. به‌و پێیه هه‌رکه‌سێک
نه‌ک هه‌ر موسوڵمان، شوێنکه‌وتووی هه‌ر ئایین‌و ئایینزایهکیش بێ، به‌و پێششهرته
که له باوه‌ڕی خۆیدا سادق بێ، به ڕزگاربوو و به باوه‌ڕدار حیسابی بۆ ده‌کرێ. به
واتایه‌کی دیکه گرنگ نییه باوه‌ڕی ئه‌م که‌سه چه‌نده له‌گه‌ڵ «واقیع» واته ئه‌و
شته‌ی له ئه‌رزی واقیعدا هه‌یه بێته‌وه، به‌ڵکوو ته‌نیا چوون به‌ره‌و لای حه‌ق،
گه‌وره‌ترین پێوانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م که‌سه به مرۆڤێکی رزگاربوو حه‌ساو
بکرێ‌و دوو که‌سی سوننی‌و شیعه ده‌توانن له‌په‌نای یه‌کتر به قوبوڵکردنی یه‌کتر
به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌سێکیان باوڕی خۆی به‌سه‌ر ئه‌ویدی دا بسه‌پێنێ، بژین.
به تێرامانێکی سه‌رپێی به مێژووی دین له
جیهاندا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که هه‌موو ئایینێک-به‌تایبه‌ت ئه‌و ئایینانه‌ی کتێبیان
هه‌یه‌و ده‌قێک سه‌رچاوه‌ی دینهکهیهو ده‌قیش(متن) ده‌کرێ جۆره‌ها خوێندنه‌وه‌ی
لێبکرێ-تووشی لێکدابڕانو به‌دیهاتنی ده‌یان ڕێباز‌و خوێندنه‌وه، مهزهبو ئایینزا
بوونه.
ئیسلامیش که قورئان سه‌نته‌ری ئیسلامه‌تیه،
“ده‌ق”ێکه که “مرۆڤ” له “واقیع”ێکی که تێدا ده‌ژی،
خوێندنه‌وه‌ی خۆی لێده‌کا، ئه‌گه‌ر ئه‌و راستییه‌ی پێشه‌وه‌مان وه‌رگرتبێ ده‌بێ ئه‌وه‌شمان
قه‌بووڵ بێ که مرۆڤی خوێنه‌ری قورئان کۆمه‌ڵێک حه‌ز، ئاره‌زوو،چاوه‌ڕوانیه‌کانی
له دین، پێخۆشبوونو… له‌خۆی گرتووه‌و به‌پێی راده‌ی زانست‌و مه‌عریفه‌تی خۆی
له قورئان تێده‌گا، ئه‌مه راستیه‌کی هێرمنۆتیکیهو دیارده‌یه‌کی زانستی حاشاهه‌لنه‌گری
راڤه‌و ته‌فسیری دهقو مه‌تنه.
واقیع‌و سه‌رده‌میش دهگۆردرێو دیسانه‌وه
راده‌ی زانستی مرۆڤ‌و به‌ره‌وپێشچوونی که‌ژاوه‌ی زانست، فه‌لسه‌فه‌و هونه‌ر، پرسیار‌و
ئاسته‌نگی نوێ بۆ ده‌ق سازدهکهنو کۆمه‌ڵێک پرسیاری نوێ ده‌خه‌نه به‌رده‌می دهقو
ده‌ق ده‌بێ وڵامی ئه‌م پێداویستی‌و پرسانه بداته‌وه.
ئه‌وه‌تا ئێستا پرسیارگه‌لێک له‌به‌رده‌م دینی
ئیسلام داهه‌ن که پێشوو، بوونیان نه‌بووه؛ له‌وانه باسی مرۆڤناسی نوێ، جیهانبینیو
جیهانناسی نوێ، ئازادی، مافی مرۆڤ، مافی ژن‌و ….
ئه‌گه‌ر ئه‌و راستیانه‌ی له‌سه‌ره‌وه
ئاماژه‌یان پێدرا وهرمانگرتبن، بۆمان ئاساییه که بۆچوونی جیاواز‌و خوێندنه‌وه‌ی
جیاواز له دین هه‌بێ، هه‌رچه‌ند ده‌بێ بۆ تۆخکردنه‌وه‌ی پێششهرتهکانی تێگه‌یشتن
هه‌وڵی جیددی بدرێ‌و ته‌نیا به زانینی زانستی ئوسوڵی فیقهی کۆن -که به پێناسه‌یه‌کی
کۆن له مرۆڤ‌و واقیعی سه‌رده‌می دانانی خۆی دانراوه-و له‌چوارچێوه‌ی زانینی زمانی
عه‌ره‌بیدا ناتوانین به‌و ده‌ره‌نجامه بگه‌ین که هه‌موومان بێنه سه‌ریه‌ک بۆچوون.
به‌ڕای من هه‌رکه‌سێک پێیوابێ که له کاتی
بوونی خهلافهتو شووراشدا ته‌نیا یه‌ک بۆچوون بۆ پرسه‌کان هه‌بووه ئه‌وه فه‌توای
به نه‌بوونی بۆچوون‌و بیرکردنه‌وه‌ی هه‌مووان داوه.
خاڵێکی دیکه‌ی که ده‌بێ باسی لێبکهینو
حاشای لێناکرێ ئه‌وه‌یه که زۆر که‌س له زانایانی هه‌ردووک لا لایان وایه که شیعه‌و
سوننه بوونه‌ته دوو خوێندنه‌وه‌ی دژبهرو پارادۆکسیکاڵ له ئیسلام، ته‌نانه‌ت
له باره‌ی بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانیش وه‌کوو خواناسی(زات و سیفاتی خوا‌و…)، پێغهمبهرناسین(عیسمه‌ت،
وهحیو…)، ئیمامه‌ت(واتای ئیمامهتو چه‌مکه‌کانی پێوه‌ست به‌و)… دژایه‌تی(تناقض
نه‌ک تضاد)یان هه‌یه. ده‌ی ئه‌گه‌ر وابێ ئێمه له‌باری لۆژیکیه‌وه هه‌رگیز
ناتوانین دوو خوێندنه‌وه‌ی پارادۆکس(متناقض) له‌یه‌ک کات‌و شوێندا کۆبکه‌ینه‌وه،
به‌ڵام با دڵمان فره‌وان بێ‌و ئیختلافهکان به سنگێکی ئاوه‌ڵاوه به خیلافی فره‌چه‌شنی
واته تهنووعو ته‌زادی مه‌نتیقی وه‌ربگرین نه‌ک به به پارادۆکس.
فه‌یله‌سووفه‌کانی دین به دوو شێوه ده‌رباری
دین باس‌و خواسی مه‌عریفی ده‌که‌ن: یه‌کێکیان شێوازی ئیستقرایی که پاڵپشتی ئه‌م
ستایله له‌سه‌ر “ده‌لیل”ه و شێوازی دوهه‌م باس له ڕێگاکانی متمانه‌پێکراوی
مه‌عریفه(وثاقت تاریخی)و زانینه که له‌سه‌ر “عیلله‌ت” واته «هۆکار» پێداگری
ده‌کا، شێوه‌ی یه‌که‌م شێوازێکی کۆنه‌و له زانسته‌کاندا ده‌کار هێنراوه.
ئه‌گه‌ر شێوازی یه‌که‌م ده‌کار بێنین ده‌بێ «وثاقت»مێژوویی
واته متمانه‌پێکراویی مێژوویی بۆ ده‌قه‌کان (قورئان‌و سوننه) دابین بکهینو هه‌ریه‌ک
له‌و دوو فیرقه‌یه که هه‌رکام کتێبگه‌لی فه‌رمووده‌ی (حه‌دیس)ی تایبه‌تی خۆیان
هه‌یه‌و ده‌بێ بیسه‌لمێنن که ئه‌م کتێبانه له متمانه‌ی مێژوویی(وثاقت تاریخی) به‌هره‌مه‌ندن‌و
ئه‌وانی دی نین.
خاڵێکی دیکه‌ی که ده‌بێ باسی لێوه بکه‌ین
ئه‌وه‌یه که به درێژایی مێژوو ئایینهکانو ئایینزاکان بوونه‌ته ئایدۆلۆژیا‌و زۆرتر
خۆیان له شوناس‌و پێناسه‌ی په‌یڕه‌وانیاندا دیتۆته‌وه، سه‌ره‌نجام ئه‌وه‌ی زیاتر
له شه‌ڕی ڕێره‌وانی ئایینه‌کاندا زه‌ق بۆته‌وه، ئیمان[۱] بووه نه‌ک ده‌لیل‌و
به‌ڵگه، به واتایه‌کی دیکه خه‌ڵک به دیفاع له دین‌و مه‌زهه‌بی خۆیان به‌رگریان
له شوناس‌و بوونی خۆیان کردوه‌و نه‌ک له‌ڕووی به‌ڵگه‌وه بۆیان سه‌لما بێ که دین
یان ڕیبازه‌که‌ی ئه‌وان حه‌قه‌و ئه‌وانی دی ناهه‌قن، شه‌ڕ شه‌ڕی باوه‌ڕه‌کان بووه
نه‌ک هی به‌ڵگه‌و ده‌لیله‌کان.
فه‌یله‌سووفان ده‌ڵێن؛ ئیدئۆلۆژی هه‌ڵگری زۆر
بیرۆکه‌ی به‌تاڵ یان به‌ڵگه‌نه‌ویسته[۲] ، ئه‌م جۆره بیرۆکانه یان ئهرزیشین یان
نائهرزشین یان به واتای کانتی فیلسووف، پرسی ئانتینۆمیکو دوولا جه‌ده‌لی(جدلیالطرفین)و
ئیبتاڵناپهزێرن. به‌مانایه‌کی دیکه چوونکه زانستی نین، نه ده‌توانین به‌تاڵیان
که‌ینه‌وه‌و نه‌ده‌شتوانین وه‌کوو مه‌عریفه‌ت وه‌ریانبگرین.
له‌وانه‌یه ئه‌م پرسیاره بێته پێشه‌وه
که چۆن ئه‌و هه‌مووه دهمارگرژیو شه‌ڕو پێکدادان‌و نووسینی کتێب دژی یهکتریو
هه‌مووی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی شوێنکه‌وتووانی مه‌زهه‌به‌کان دژی یه‌کتری داویانه، هه‌موویان
بۆ به‌رگری له شتی بهتاڵو نازانستی بوون؟ وڵام ئه‌وه‌یه که ئێمه بۆ
روونکردنه‌وه(تبیین) ده‌بێ له‌جیاتی به‌ڵگه‌کان باس له هۆکاره‌کان بکه‌ین،
چوونکه هه‌مووی ئه‌و دیاردانه هۆکاریان هه‌یه نه‌ک ده‌لیل‌و به‌ڵگه‌یه‌کیان له
پشت بێ، هیچ که‌س ناتوانی بۆ ئه‌وانه به‌ڵگه‌ی مه‌عریفی بێنێته‌وه، هۆکاری ئه‌م دۆخه‌ش
ئه‌وه‌یه که ئێمه‌ی موسوڵمان، له کهشو هه‌وایه‌کی ئیدئۆلۆژیک دا دهژینو ژیاوین،
ئێمه له‌گه‌ڵ دیارده‌گه‌لێکی مهعریفهتنێما ڕووبه‌ڕووین که بۆ بوونیان هۆکار هه‌یه
نه‌ک ده‌لیل‌و به‌ڵگه‌ی مه‌عریفی، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئێمه موسوڵمان به شیعه‌و
سوننیوه تووشی “به ئیدئۆلۆژیکردنی دین” بووینه‌و له‌و وهزعهشدا هه‌رگیز
ناتوانین به‌ره‌و مه‌عریفه بگه‌رێنه‌وه.
ره‌نگه پرسیارێکی دیکه له مێشکی خوێنه‌ری
به‌ڕێز دا به‌دی بێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که باشه گریمان هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی باسیان
لێ‌کرا راستن، چار چیه؟ به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و راستیانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌بێ ئێمه
موسوڵمان فرهچهشنیو پلۆڕالیزمی مهعریفیو خوێندنه‌وه‌کانی یه‌کترمان له دین
قوبوڵ بێ(هێرمنۆتیک) ئه‌شێ ئه‌و راستیه بزانین که له وێستگه‌ی راڤه‌و ته‌فسیردا،
تهفسیرهکانو خوێندنه‌وه‌کان جۆراو جۆرنو ئێستا موسوڵمانانی سوننی‌و شیعه، هیچیان
ناتوانن ئه‌ویدی له‌ناو بهرنو وه‌کوو دوو ته‌فسیری سه‌ره‌کی له ئیسلام ده‌مێننه‌وه‌و
جگه له‌وه‌ش له‌ناو ئه‌و دوو فیرقهیهشدا، ده‌یان خوێندنه‌وه‌ی جیاواز لهدینو ڕێباز
هه‌یه که ده‌بێ هه‌موویان به فه‌رمی وه‌ربگیرێن. ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌به‌ر چاو بێ
که بۆ حه‌قانیه‌تی دین یا مه‌زهه‌ب ناتوانین ده‌لیل بێنینه‌وه، دینداری فه‌قه‌ت
هۆکاری ده‌روونی، میراتی، موحیتیو… هه‌یه. با واز له‌وه بهێنین که شیعه سوننی
بکاته شیعه یان به پێچه‌وانه‌وه. ڕێز له خوێندنه‌وه‌ی یه‌کتر بگرین‌و له شته
هاوبه‌شه‌کاندا هاوکاری یه‌کتر بین‌و له‌و شتانه‌ش که‌وا وه‌کوو یه‌ک بیریان لێناکه‌ینه‌وه،
عوزر بۆ یه‌کتری بێنینه‌وه‌و له ئاکامدا یه‌کترمان وه‌کوو ئه‌و جۆره‌ی هه‌ین قه‌بووڵ
بێ‌و هه‌وڵیش بده‌ین ده‌سه‌ڵاتێکی مه‌ده‌نی نه‌ک مه‌زهه‌بی به‌سه‌رماندا حاکم بێ‌و
هه‌موومان بۆ جارێکی تر دووپاتی که‌ینه‌وه” مووسا به دینی خۆی‌و عیساش به
دینی خۆی.”
کیله شین
په‌راویزه‌کان:
[۱] له‌م پێناسه‌یه‌دا بۆ ئێمان؛ ئیمان زۆرتر
ئاشق بوون‌و دڵدانه به سه‌نته‌ری خیتاب، گوێگرتن‌و سرنجدانه به‌و ئه‌و زاته‌ی خۆشمان
ده‌وێ، پێده‌چێ زۆر جار ده‌ره‌نجامی زانین
نه‌بێ.
[۲] دلیل برندار
سه‌رچاوه‌کان:
۱- قورئانی پیرۆز
۲- وه‌سیه‌تنامه‌ی کاکه ئه‌حمه‌دی موفتیزاده
۳- درسو وانه‌کانی کاک ناسر سوبحانی(۱۱ کاسێت
مناظره، کتێبی ولایت و امامت، شریته‌کانی
نظام سیاسی در اسلام)
۴- صراطهای مستقیم، عبدالکریم سروش، تهران،
مؤسسه‌ی فرهنگی صراط، تهران، چاپ دوم۱۳۷۷
۵- درسهایی در فلسفهی علم الاجتماع (روش
تفسیر در علوم اجتماعی)، عبدالکریم سروش، تهران، نشر نی، چاپ دوم ۱۳۷۶