دروسته زه‌كات سه‌رف بكرێت بۆ ئه‌م جیهه‌ته ئیسلامییانه كه خزمه‌تی ئیسلام ئه‌كه‌ن
دروسته زه‌كات سه‌رف بكرێت بۆ ئه‌م جیهه‌ته ئیسلامییانه كه خزمه‌تی ئیسلام ئه‌كه‌ن
دكتۆر علی قه‌ره‌داغی
پرۆفیسۆر دكتۆر قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان،ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه مه‌سروفی"فی سبیل الله"هه‌موو لایه‌نی ئه‌گرێته‌وه كه كار ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر بانگه‌وازكردنی ئیسلام و بونه‌ته ئامرازێكی خیر وه‌كو ئیعلامی موجه و ئیسلامیی و مهراكیزی ئیسلامیی و داكوكی ئه‌كه‌ن له ئیسلام و رێگا ئه‌گرن له رێگای گومڕا و چه‌نده‌ها فه‌توای جه‌ماعیش هه‌یه كه دروسته زه‌كات سه‌رف بكری بۆ ئه‌م جیههتانه كه خزمه‌تی ئایینی به‌زری ئیسلام ئه‌كه‌ن،راشیدهگهێنێت ئه‌و فهتاوانهی كه رێگه ئه‌گرێ له سه‌رف كردنی زه‌كات بو ئه‌م لایه‌نه خیرخوازییانه ئیعتباریكی نییه،مادام به‌ڵگه‌یه‌كی وه‌هایان به‌ده‌سته‌وه نییه،پێویسته ئێمه هه‌میشه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ خاوه‌ن عیلم و ئه‌وانه‌ی كه‌وا قوڵبوونه‌ته‌وه له زانستی ئیسلامیی.
له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی هه‌ندێك خه‌ڵك و لایه‌ن و گروپ و هه‌ندیك له سه‌له‌فیه‌كان به‌ناوی(مه‌دخه‌لیه‌كان)باس له‌وه ده‌كه‌ن كه زه‌كات به ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌كانی حیزبه ئیسلامییه‌كان و پڕۆژه‌ی خێرخوازی و بانگه‌واز و ده‌زگای خێرخوازی هه‌تیوان ناشێ و ته‌نها به‌هه‌ژاران ده‌شێت به‌مه‌ش پیلانی عه‌لمانییه‌كان په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات بۆ لاوازكردنی حیزبه ئیسلامییه‌كان ئایا ئه‌مه تاچه‌ند وایه له‌ئیسلامدا؟فی سبیل الله له شه‌ریعه‌تی ئیسلام دا چی ده‌گریته‌وه ؟واته به‌خشینی زه‌كات به‌و كه‌سانه‌ی ناوهێنران ده‌شێت؟
پرۆفیسۆر دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان تایبه‌ت به‌ئاژانسی دهنگوباسی(ئیسلام په‌یك)وتی:"گومانی تیا نییه كه خوای گه‌وره هه‌شت لایه‌نی داناوه كه زه‌كاتی پێ بدرێ،نه‌ك ته‌نیا دوو چین كه هه‌ژار و كه‌سێكی موحتاج بێت،خوای تعالی ئه‌فه‌رموی:
"انما الصدقات للفقرا‌و والمساكین والعاملین علیها والمۆلفه قلوبهم وفی الرقاب والغارمین وفی سبیل الله وابن السبیل"كه‌وابوو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه زه‌كاتی پێ ئه‌درێ 8 جیههتن نه‌وه‌ك 2 یان 3 لایه‌ن،و هه‌روه‌ها زانایانی ئایینی به‌رزی ئیسلام له كۆنه‌وه تا ئێستا باسیان كردووه كه مه‌سروفی"فی سبیل الله"هه‌موو لایه‌نی ئه‌گرێته‌وه كه كار ئه‌كا له‌سه‌ر بانگه‌وازكردن، یان بوه‌ته ئامرازێكی خیر، وه‌كو ئیعلامی موجه،وه‌كو مهراكیزی ئیسلامیی كه داكوكی ئه‌كا له ئیسلام و رێگا ئه‌گری له رێگای گومڕان.
جا له‌به‌ر ئه‌وا چه‌نده‌ها فه‌توای جه‌ماعی هه‌یه له نهدهوات و كۆنگره‌ی ئیسلامیی و لهمهجامیعی فیقهی كه دروسته زه‌كات سه‌رف بكری بۆ ئه‌م جیههتانه كه خزمه‌تی ئیسلام ئه‌كه‌ن،خزمه‌تێكی ئاشكرا و ئیسلام بڵاو ئه‌كه‌ن و داكوكی ئه‌كه‌ن له ئایینی به‌زری ئیسلام، جا له‌به‌ر ئه‌وه وائه‌زانم كو ئه‌و فهتاوانهی كه رێگه ئه‌گرێ له سه‌رف كردنی زه‌كات بو ئه‌م لایه‌نه خیرخوازییانه ئیعتباریكی نییه، مادام به‌ڵگه‌یه‌كی وه‌هایان به‌ده‌سته‌وه نییه،وه‌پێویسته ئێمه هه‌میشه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ خاوه‌ن عیلم و ئه‌وانه‌ی كه‌وا قوڵبوونه‌ته‌وه له زانستی ئیسلامیی وك‌و ئه‌وه‌ی خوای تعالی ئه‌مری پێكردووین"واسئلوا أهل الژكر ان كنتم لا تعلمون".
فۆتۆ:كۆچه‌ر عه‌لی / ئیسلام په‌یك