دیمۆکراسی خهساوو لاوازی گه‌شه‌ی
دیمۆکراسی خهساوو لاوازی گه‌شه‌ی کولتوری
سیاسی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی
مه‌ولوود به‌هرامیان / کیله شین
دیمۆکراسی ئه‌مڕۆ له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی
بیستویه‌که‌می زایینی‌دا بهڕهواجترینو په‌سندترین سیستمی سیاسییه. دیمۆکراسی
مودێرن له‌سه‌ره‌تادا دیارده‌یه‌کی ڕۆژئاوایی‌و ئه‌وروپایی بوو به‌ڵام ئێستا بۆته
ڕه‌وتێکی جیهانی. له سه‌ده‌ی ڕابردوودا ڕێژیمه سه‌ره‌ڕۆ، توتالیتێر، فاشیست‌و تاکحیزبییهکان
ماوه‌یه‌ک به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیدا زاڵ بوون به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانه
جۆراوجۆره‌کان جێگای خۆیان داوه به ڕێژیمه دیمۆکراتیکه جۆربه‌جۆره‌کان.
ئێمه‌ی کوردی به‌شمه‌ینه‌تیش له‌باری
جوغرافیای سیاسییه‌وه ده‌که‌وینه ئه‌م به‌شه له جیهان که ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی
پێده‌وترێ. له‌م به‌شه له جیهاندا هه‌موو شتێک گهشهسهندنو ڕه‌وتێکی نائاسایی
به‌خۆوه بینیوه؛ دیمۆکراسیش له‌م خانه‌یه ناچێته ده‌رێ. له ڕۆژئاوا ڕه‌وتی
مێژوو ڕه‌وتێکی سروشتییه، به‌م مانایه که
دوای دۆخه جیاجیاکانی کۆمه‌ڵگه‌ی خۆرئاوا‌و تێپه‌ڕاندنی زۆر قۆناغی سهختو دژواری
وه‌کو چاخی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست، فیۆدالیزم، فاشیزم‌و نازیسم‌و ده‌یان شتی دیکه‌ی
له‌م چه‌شنه به ئه‌نجامدانی نوێبوونه‌وه‌و ڕێنسانسێکی بنه‌ره‌تی گه‌یشتن به‌م جێگه‌یه
که ئێستا له هه‌موو بوارێک‌دا بوونه‌ته نموونه‌و ئێمه‌ی خۆرهه‌ڵاتی به هه‌موو شێوه‌یه‌ک
ده‌خوازین لاسایی مودێلی گه‌شه‌سه‌ندنی گشتی ئه‌وان بکه‌ینه‌وه؛ چوونکه سیسته‌می
ده‌سه‌ڵات، زانست، تهکنۆلۆژییو فه‌رهه‌نگیی ئه‌وان بۆته پارادایمی زاڵ‌و گوتاری
سه‌رده‌م.
لێره‌دا ده‌مهه‌وێ ئاماژه به‌و ڕاستییه بده‌م
که ئێمه‌ی کورد به‌بێ فه‌راهه‌مکردنی بوار‌و ڕه‌خساندنی هه‌لی گونجاو ده‌مانهه‌وێ
به ڕێگایه‌کدا بڕۆین که به ڕای من که‌مترین کاری بۆ کراوه. به‌ر له هه‌موو شتێک
ئێمه پێویستیمان به گۆڕانکارییه‌کی باش له باری فه‌رهه‌نگییه‌وه هه‌یه. ئێمه ده‌بێ
له بواری سه‌قامگیرکردنی دیمۆکراسیدا که‌سایه‌تیی دیمۆکرات په‌روه‌رده بکه‌ین. که‌سایه‌تیی
دیمۆکرات به جۆره که‌سایه‌تییه‌ک ده‌وترێت که لانیکه‌می ئه‌م فاکته‌رانه‌ی خواره‌وه‌ی
تێدا هه‌بێ:
– تاکی دیمۆکرات ده‌بێ له باری بیر‌و
بۆچوونه‌وه لیبراڵ‌و ئازاد بێت، به‌م مانایه که له‌جیاتی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها، ده‌سه‌ڵاتی
کۆنکرێت‌و کۆنتڕۆڵکراوی بوێت. له ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆ بێزار بێت‌و ده‌سه‌ڵاتی
یاسایی لای ئه‌و سه‌روه‌ر بێت. تاکی دیمۆکرات لایه‌نگری سه‌روه‌ری یاسا، جوێکردنه‌وه‌ی
دهسهڵاتهکانو به‌گشتی ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانی مرۆڤه.
– تاکی دیمۆکرات له باری بیر‌و هزره‌وه
پلۆراڵهو هه‌م له ئه‌ندێشه‌ی زانستی، واته فه‌لسه‌فه‌ی زانست‌دا پێیوایه که گه‌یشتن
به سه‌رچاوه‌ی حهقیقهتو خودی حه‌قیقه‌ت هه‌روا ساکار نییه. حه‌قیقه‌ت دیارده‌یه‌کی
چهندتوێییو نادیاره که دیتنه‌وه‌ی زۆر ئه‌سته‌مه‌و پێویستی به گه‌ڕانێکی بهردهوامو
هه‌وڵێکی بێوچانه، بۆیه ئه‌و شته‌ی که مرۆڤ پێیوایه حه‌قیقه‌ته له‌وانه‌یه ته‌نیا
به‌شێک له حه‌قیقه‌ت بێت‌و هه‌مووی نه‌بێت. دیاره هه‌ر که‌سیش به پێوه‌ری زانسته‌کان،
ئه‌زموونه‌کان، داخوازیی‌و دڵخوازه‌کانی خۆی بۆ دیارده‌کان دهڕوانێتو سروشتییه
که هه‌ر که‌س له گۆشه‌نیگایه‌که‌وه به به‌شێک له حه‌قیقه‌ت ده‌گا یان ناگا. بۆیه
ده‌بێ مرۆڤه‌کان ڕێز له بۆچوونهکانو بیر‌و باوه‌ڕی یه‌کتر بگرن. تاکی دیمۆکرات
له باری سیاسیشه‌وه ده‌بێ پلۆڕاڵ بێ، به‌م مانایه که هه‌موو ئه‌و کهسو لایه‌نانه‌ی
که وه‌کو ئه‌و بیر ناکه‌نه‌وه تووڕههڵنهداو
ڕێز له به‌رانبه‌ری خۆی‌و لایه‌نی به‌رانبه‌ری خۆی ده‌گرێت.
– مرۆڤی دیمۆکرات پراگماتیسته، یانی به‌رژه‌وه‌ندیی
خۆی‌و کۆمه‌ڵگه‌که‌ی خۆی‌و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی، مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌و مافهکانو
ئازادییه‌کانی ئینسانی لای ئه‌و به‌نرخترین به‌هاکانن. جاران زیاتر دیفاع له‌و
بیرۆکه‌یه ده‌کرا که “زۆرترین شادی بۆ زۆرترین مرۆڤه‌کان” به‌ڵام ڕوون‌و
ئاشکرایه که به‌شێکی زۆر له ئینسانه‌کان له سه‌ره‌تایترین پێداویستییه‌کان ته‌نانه‌ت
پێداویستییه فیزیۆلۆژیکییهکانی خۆیان بێبه‌ش کراون. ئه‌مڕۆ مرۆڤی دیمۆکرات ئه‌و
که‌سه‌یه که “له ڕهنجو ئازاره‌کانی مرۆڤایه‌تی” که‌م بکاته‌وه چون
ئاوه‌زی سه‌لیم وا حوکم ده‌کات که “لابردنی ئێش‌و ئازاره‌کان له پێش گه‌یاندنی
خۆشی‌و شادی به ئینسانه‌کانه”.
– تاکی دیمۆکرات که‌سێکه به هیچ شێوه‌یه‌ک
ئازادیی سروشتیی خۆی ناکاته قوربانی‌و له‌نێو کۆمه‌ڵ یان گروپ یان لایه‌نی خۆیدا
ناتوێته‌وه؛ له هه‌ر شوێنێک دیدی ڕه‌خنه‌یی خۆی دهپارێزێتو خاوه‌نی دهنگو ڕای
خۆیشی دهبێتو نابێته ئامرازێک به ده‌ست که‌سانێکی تره‌وه؛ وه‌کوو ئیمانۆییل کانت
ده‌ڵێت “بوونه ئامراز‌و وه‌سیله گه‌وره‌ترین بێ ڕێزیکردنه به مرۆڤ.”
– دیمۆکرات که‌سێکه له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا
هاوکاریو نه‌خشی چالاکی هه‌یه‌و له خۆداسه‌پاندنی خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵکداو به وه‌داوکه‌وتنی
کوێرانه له دهسهڵاتخوازانو ده‌سه‌ڵاتداران خۆ ده‌پارێزێت.
دیاره له به‌رانبه‌ر که‌سایه‌تی دیمۆکرات‌دا
که‌سایه‌تی تۆتالیتێر‌و شموولی هه‌یه که زه‌مینه‌خۆشکه‌ره بۆ سازان‌و پێکهێنانی
سیستمێکی پاوانخوازو تۆتالیتێر. ئه‌م جۆره که‌سایه‌تییه پێیخۆشه له خه‌ڵک وه‌کو
ئامرازێک بۆ گه‌یشتن به ئامانج‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی که‌ڵک وه‌ربگرێت. دیاره
که‌سایه‌تی نادیمۆکرات پابه‌ندی هیچ به‌هاو پرینسیپێکی ئه‌خلاقی نییه‌و ڕاو بۆچوونی که‌سی به‌لاوه گرینگ نییه‌و له
ئاکامدا خۆی له فاشیزمدا ده‌بینێته‌وه.
به بڕوای من تا ئێمه‌ی کورد نه‌بینه خاوه‌نی
که‌لتورو فه‌رهه‌نگێکی سیاسیی دیمۆکرات قه‌ت ناتوانین بنه‌ماو ڕێساکانی
دیمۆکراسی له‌نێو ڕیزو کۆمه‌ڵگه‌ی خۆماندا سه‌قامگیر بکه‌ین. ئێمه‌یه‌ک که سیبه‌ری
داری ڕه‌شی ئیستێبداد، دیکتاتۆری‌و کۆلۆنیالیزم به درێژایی ۳۰۰۰ ساڵ به‌سه‌رماندا
زاڵ بووه‌و فه‌رهه‌نگێکی ڕزیوو ناشارستانی دواکه‌وتوویی سیاسیمان بۆ به میرات
ماوه‌ته‌وه، به داخێکی گرانه‌وه دیکتاتۆریه‌ت له میشک، بیر‌و ئاکارماندا رۆچۆته خوارێ‌و له هه‌سته نه‌ستی کۆییماندا
ئاماده‌یی هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته کوشه‌نده‌یه به‌رده‌وام بێ هه‌رگیز نابینه
خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات، سیاسهتو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیمۆکراتو شارستانی.
به‌ختیار عه‌لی، بیرمه‌ندو ڕۆماننووسی
کورد، پێیوایه که حیزبایه‌تی کورد له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا گه‌وره‌ترین زه‌ربه‌ی له
ناسیۆنالیزمی کوردی داوه‌و مه‌سه‌له‌ی ئه‌منی قه‌ومی کورد بۆته قۆچی قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندیی
به‌رته‌سکی حیزبی. به باوه‌ڕی منیش ئێمه له‌باتی کاری حیزبی له‌سه‌ر بناغه‌ی له‌رزۆکی
شه‌ڕی دهسهڵاتو پله‌خوازی پێویستیمان به کاری فه‌رهه‌نگیی به‌رده‌وام بۆ پێگه‌یاندنی
نه‌سلێکی نوێ هه‌یه که له‌ژێر په‌روه‌رده‌یه‌کی ئازاد‌و سروشتی‌دا بتوانێ توانایی
وتنی “نه‌خێر”ی ههبێتو له هه‌مان کاتیش‌دا ڕێز له که‌سی “به‌رامبه‌ر”یشی
بگرێت‌و ئینسانهکانو بۆچوونه‌کانیان بۆ ئه‌و جێگای ڕێز‌و حورمه‌ت بن. نه‌وه‌یه‌ک
که بۆ پێکهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نیی پێشکه‌وتوو تێبکۆشێو حیزب له‌لای ئه‌و
هه‌موو شتێک نهبێو هه‌تا بۆی بکرێ ده‌سه‌ڵات چکۆڵه بکاته‌وه‌و قودرهرتی سانتراڵ
بشکێنێو حه‌وزه‌ی ژیانی تاکه‌که‌سی له جه‌معی جوێ بکاته‌وه‌و خهسارو نه‌خۆشی
سیاسهتزهدهگی له‌نێو کورددا ڕیشه‌کێش بکا.
ئه‌و کێشانه‌ی ئێستا له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ده‌بینرێن زۆرتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه
بۆ نه‌بوونی ڕووحی دیمۆکراسی‌و فه‌رهه‌نگی سیاسی‌و نه‌بوونی ڕێز بۆ ئازادی بیر‌و
ڕاو به‌گشتی. به‌ڵام هیوادارم که هه‌موومان له ڕابردوو که باشترین مامۆستای مرۆڤه
ده‌رس وهربگرینو چیدی به‌رژه‌وه‌ندیی کۆیی تهتهوهیی نه‌که‌ینه قۆچی قوربانیی
به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی خۆمان‌و بۆ مێژوو تۆماری که‌ین”که کۆمه‌ڵه
مرۆڤێکی دڵسۆزی خۆنه‌ویستی خزمه‌تکاری گه‌له‌که‌مانین” نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه…
به هیوای ئه‌و ڕۆژه.