بیست ئامۆژگاری زێرِین بۆخوشک و برایان
بیست ئامۆژگاری زێرِین بۆخوشک و برایان
ئاماده‌کردنى : مامۆستا فه‌ره‌یدون موحه‌ممه‌د
خوشک و برای موسوڵمان ، ئه‌م چه‌ند
ئامۆژگاری یه دیاریه بۆ بهرِێزت بوچیه پێویسته که تۆش رِچاوی بکه‌یت و له
کرده‌وه‌ی رِۆژانهتدا کاریان پێ بکه‌ی ، وه‌بشزانه به ئه‌نجام دانی ئه‌م چه‌پکه
ئامۆژگاریه ژیانت له سه‌ر پێچی و ناخۆشی و دڵ ته‌نگیه‌وه گهگۆرِێت بۆ ژیانێکی
ئاسووده‌و ئارام و به‌خته‌وه‌ر ، بۆیه هیوا خوازم که سوودی هه‌بێ بۆت فه‌رموو:
۱- ئاگادار‌و وشیاربه نه‌که‌ی ته‌وبه
دوابخه‌یت ، به‌ڵکو به‌رده‌وام به له‌سه‌ر گهرِانهوه بۆلای خوای گه‌وره و
میهره‌بان ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆنازانی که‌ی ده‌مریت وه‌بشزانه ئه‌گه‌ر ته‌وبه نه‌که‌یت
و نهگهرِێیتهوه ئه‌وه ده‌چیته رِیزی سته‌م کارانه‌وه وه‌ک خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت
: [ وَمَن لَّمْ یَتُبْ فَأُوْلَئِکَ هُمُ
الظَّالِمُونَ ] الحجرات /۱۱ واته / ئه‌وانه‌ی که ته‌وبه ناکه‌ن و ناگهرِێنهوه
بۆلای خوا بهرِاستی ئه‌وانه لهرِیزی سته‌م کارانن ، وه‌بشزانه زانایان ( رِهحمهتی
خوایان لێبێت ) کۆرِان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ته‌وبه واجبه .
۲- ئاگادار به فریو نه‌خۆی و هه‌ڵ نه‌خه‌ڵه‌تێی
به‌چه‌ند شتێکی کاتی و شوێن که‌وتن و لاسایی کردنه‌وه ی تاوان باران ، چونکه
بزانه که‌تۆ زۆر گه‌وره‌و بهرِێزی وه زۆر له‌وه‌ش گه‌وره‌تری که بچیته رِیزی
ئاژه‌ڵانه‌وه ،هه‌روه‌ک خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت :[إِنْ هُمْ إِلَّا
کَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ سَبِیلًا ]
الفرقان /۴۴ واته/ئه‌وانه وه‌ک ئاژه‌ڵ وان به‌ڵکو له ئاژه‌ڵیش خراپتر‌و
گومرِاترن .
۳- هه‌وڵ بده له‌زۆربه‌ی ووته‌و کرده‌وه‌کانتدا
شوێن سوننه‌ت بکه‌ویت دوور بکه‌وه‌وه له و شتانه‌ی که زیانیان بۆ دینت هه‌یه
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه که‌خوای گه‌وره ده‌فه‌رمویت :[ وَمَا آتَاکُمُ الرَّسُولُ
فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاکُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا ] الحشر /۷ واته /ئه‌وه‌ی که پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله علیه وسلم)” ئه‌نجامی داوه و کردوویه‌تی تۆش ئه‌وه ئه‌نجام بدهووهری
بگره وه‌شوێن پێی هه‌ڵگره و شوێن رِێبازهکهی بکه‌وه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی که نه‌هیشی
لێ کردوه تۆش دووربکه‌وه‌وه لێی و خۆتی لێ بپارێزه .
۴- به‌رده‌وام به له‌سه‌ر یادو زیکری خوا
له‌هه‌موو کاتێکدا جا چ به نهێنی یاخود به‌ئاشکرا یان چبهپێوهبویت یاخود به
دانیشتنه‌وه ، وهئاگادربه نه‌چیته رِیزی بێ ئاگایانه‌وه ، به‌رده‌وام زوبانت
به یادو زیکری خوا برِازێنهوه، چونکه سهرهرِای پاداشتی خوایی قورس بوونی تای
تهرازووا چاکه‌ت ده‌شبێته هۆی پاراستنت له شه‌یتان خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت
:[ فَاذْکُرُونِی أَذْکُرْکُمْ وَاشْکُرُواْ لِی وَلاَ تَکْفُرُونِ ] البقره
/۱۵۲ واته /یادوزیکرم بکه‌ن ، باس و
یادتان ده‌که‌م ،سوپاسم بکه‌ن و بێ باوهرِمهبن .
۵- خۆت بپارێزه له زۆر چوون بۆ بازارِ مه‌گه‌ر
بۆکاری پێویست نه‌بێت ، وه‌ئه‌گه‌ر هه‌ر چویته بازارِ ئه‌وا ئاگات له‌خۆت بێت له‌کاتی
چوونه بازارِدا هه‌وڵبده به‌پێی فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه
وسلم)” بچیت و بگه رِێیته وه ، وه ئاگادار به زۆر به‌ملاو لادا مهرِوانه
.چونکه چاو کاری خۆی ده کات .
۶- سوور به له‌سه‌ر وه‌رگرتنی زانست و
زانیاری وه هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی بده ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها ده‌توانی به‌هۆی
زانسته‌وه به هه‌ورازی ناههمواریهکاندا سه‌ربکه‌ویت ، وه‌هه‌ر زانستی به
سوودیشه ده‌بێته هۆی پاراستنی مرۆڤ له‌دونیاو دوارِۆژدا . وهدهشبێته هۆی
چوونه به‌هه‌شتی به‌نده وخوای گه‌وره به‌هۆی ئه‌و زانسته‌وه رِێگای به‌هه‌شتی
بۆ ئاسان ده‌کات وه‌ک پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم)” ده‌فه‌رموێت: [
من سلک طریقا یلتمس فیه علما سهل الله له طریقا الى الجنه ] صحیح جامع الصغیر
/للشیخ الالبانی ..واته / هه‌ر که‌سێک رِێگایهک بگرێت بۆفێربوونی زانستێک ئه‌وه
خوای گه‌وره رِێگای به‌هه‌شتی بۆ ئاسان ده‌کات .
۷-خۆت بپارێزه له خۆبه‌زل زانین و له‌خۆبایی
بوون ، له‌به‌رئه‌وه‌ی بهرِاستی هۆکارێکی زۆر گرنگه بۆ تورِهبوونی خوا‌و پوچه‌ڵ
بوونه‌وه‌ی کرده‌وه‌کان ، هه‌روه هۆکریشه بۆ گه‌یشتن به دۆزه‌خ ، وه بشزانه
خوای گه‌وره به‌هیچ جۆرێک که‌سانی خۆبه‌زل زانی خۆش ناوێت .وه‌ک ده‌فه‌رموێت :[
إِنَّ اللَّهَ لَا یُحِبُّ کُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ ] لقمان /۱۸ واته / بهرِاستی
خوای گه‌وره ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی خۆش ناوێت که لووت به‌رزو له خۆبایین .بۆیه
خۆبه‌زل زانین نکۆڵی کردنه له حه‌ق و رِاستی به که‌م ته‌ماشاکردنی به‌رامبه‌ریشه
، که‌واته زۆر ئاگات له‌م رِهوشته بێزراوه بێت پێش ئه‌وه‌ی پێت رِابگهیهنرێت
که تۆ ئه‌هلی دۆزه‌خیت .وه‌ک پێغه‌به‌ری خوا ” ده‌فه‌رموێت :[ الا أخبرکم
بأهل النار ؟ کل عتل جواظ مستکبر ] رواه البخاری( ۴۹۱۸ ) ومسلم ( ۳۸۵۳ ) واته /
ئایا پێتان رِا بگه‌یه‌نم کێن ئه‌هلی دۆزه‌خ ؟ فه‌رمووی : هه‌موو که‌سێکی دڵ رِهق
و ووشکی ماڵ کۆکهرۆهوهو خه‌یر نهکهرێکی خۆبه زل زان .
۸- به‌رده‌وام به له‌سه‌ر خه‌یر کردن که
ئه‌مه زیاتر به ماڵ و پاره ده‌کرێت ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت زیاتر له خوای کارجوان
نزیک بیته‌وه ، چونکه به‌هۆی ئه‌و کاره‌وه تاوانه‌کانت دهسرِێنهوه وه‌ک خۆشه‌ویستمان
” ده‌فه‌رموێت : [ الصدقه تطفیء الخطیئه کما یطفیء الما‌ء من النار ] رواه
امام احمد والترمذی وصححه الشیخ الالبانی فی تخریج ( مشکیله الفقر ۳۷۳۲
) واته / خه‌یر کردن تاوان ده‌کوژێنێته‌وه
هه‌روه‌ک چۆن ئاو ئاگر ده‌کوژێنێته‌وه .
۹- ئاگاداری گفتوگۆ‌و قسه‌کردنت به هه‌وڵ
بده که‌م بدوێ و زۆر ببیسته ، چونکه هه‌رکه‌س زۆربدوێت زۆریش هه‌ڵه ده‌کات
زۆریش هه‌ڵه‌ی کرد زۆر تاوانبار ده‌بێت ، هه‌وه‌ک به‌وه‌ی که خوای میههرهبان
چۆن دووگوێی پێداوی به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا یه‌ک ده‌می پێداوی که به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی زۆر ببیسته به‌ڵام که‌م بدوێ ! پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه
وسلم)” ده‌فه‌رموێت : [ من کان یؤمن بالله والیوم الاخر فالیقل خیرا او لیصمت
] رواه البخاری فتح ( ۸/۶۰) واته / هه‌رکه‌س
باوهرِی به‌خواو به رِۆژی دویی هه‌یه با قسه‌ی چاک بکات یاخود بێ ده‌نگ بێت .
۱۰- نه‌که‌ی بێ ئومێدبیت له رِهحمهتی خوا
، نا به‌ڵکو به‌رده‌وام به ئومێده‌وه بژی و بشزانه که خوای میهره‌بان خاوه‌ن
رِهحمی خۆیه‌تی و زۆریش لێ بوورده‌یه ، وه ته‌نها بێ باوهرِانن که له رِحمهتی
خوا بێ ئومێد ده‌بن ، وه‌ک خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت :[ إِنَّهُ لاَ یَیْأَسُ مِن
رَّوْحِ اللّهِ إِلاَّ الْقَوْمُ الْکَافِرُونَ ] یوسف/ ۸۷ واته / بهرِاستی که‌س
له رِهحمهتی خوا مه‌ئیوس و بێ ئومێد نابێ ته‌نها بێ باوهرِان نه‌بێت .
۱۱- خۆت بپارێزه له‌باس کردنی تاوان بۆ خه‌ڵکی
جا چ تاوانێک که خۆت ئه‌نجامت دابێت یاخود تاوانێک که که سێکی تر ئه‌نجامی
دابێت ، چونکه ده‌بێته هۆی هه‌ڵنانی خه‌ڵکی بۆ ئه‌و تاوانه‌و تاوانه‌کانی تر و
وهدهشبێته هۆی به سانایی ته‌ماشاکردنی تاوان و به‌ره‌و سزای خواییت ده‌بات وه‌ک
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت :[ إِنَّ الَّذِینَ یُحِبُّونَ أَن تَشِیعَ الْفَاحِشَهُ
فِی الَّذِینَ آمَنُوا لَهُمْ عَذَابٌ أَلِیمٌ فِی الدُّنْیَا وَالْآخِرَهِ
وَاللَّهُ یَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ]
النور /۱۹ واته /ئه‌و که‌سانه‌ی ئاره‌زوویانه که خراپه‌و فاحشه له ناو
موسوڵماناندا بڵاو بێته‌وه به‌وه‌ی که باسی خراپه‌که‌یان بکه‌ن ، ئه‌وا سزایه
کی زۆر به‌ئێش و ئازار ده‌چێژن له‌دونیاو دوارِۆژدا وه ئه‌وه‌ش خوای گه‌وره ده‌یزانێت
وه ئێوه نایزانن .
۱۲ – دوور بکه‌وه‌وه له شایه‌دی دان به
درۆ ، له‌به‌رئه‌وه‌ی بهرِاستی رِهوشتێکی بێزراوهو ناشیرینه وه ده‌شبێته هۆی
تێک دانی نێوان که‌سه‌کان و دارِوخانی ته‌واوی کۆمه‌ڵگه ، وه‌بشزانه شایه‌دی دان
به‌درۆ تاوانێکی گه‌وره‌یه‌و به‌ره‌و درۆکردن و قسه هه‌ڵبه‌ستن و شتی نارِهوا ده‌تبات
، خوای گه‌ورش ده‌فه‌رموێت :[
وَاجْتَنِبُوا قَوْلَ الزُّورِ ]
الحج /۳۰ واته / دوور بکه‌ونه‌وه له شایه‌دی دان به درۆ.
۱۳- خۆت بپارێزه له خۆ شوبهاندن به رِهگهزی
به‌رامبه‌رت هه‌ر له قسه‌کردن و پۆشاک و ههڵسو که‌وتت تا ده‌گاته هۆکاره‌کانی
جونکاری، چه‌نکه زۆر به‌داخه‌وه له‌م سه‌رده‌می پێشکه‌وتن و جیهانگیریه‌دا مرۆڤ
واخۆی لێ وون بووه ته‌نانه‌ت به رِهگهزی خۆشی رِازی نیه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌ویش
ناوبنێ لاسایی ، بۆیه تکاتان لێ ده‌که‌م ووریابن به‌ر له‌عنه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى
الله علیه وسلم)” نه‌که‌ون وه‌ک له‌فه‌رمووده‌یه‌کی بهرِێزدا هاتووه [ أن
رسول الله لعن المتشبهات من النساء
بالرجال والمتشبیهن من الرجال بالنسا‌ء ] أخرجه البخاری ( ۵۸۸۵) واته/ پێغه‌مبه‌ری
خوا (صلى الله علیه وسلم)” نه‌فره‌تی کردووه له‌و ئافره‌تانه‌ی که خۆیان ده‌شوبهێنن
به پیاوان و وه ئه‌و پیاوانه‌شی که خۆیان ده‌شوبهێنن به ئافره‌تان.
۱۴- ئاگاداربه شه‌رم نه‌که‌یت له رِاپهرِاندنی
کاری دینداریتدا هه‌میشه که‌سێک به له‌وانه‌ی که شانازی ده‌که‌ن به‌و رِوشته
ئیسلامیه‌ی هه‌ڵیان گرتووه‌و له‌دونیادا پێی ده‌ناسرێنه‌وه‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆیان
باشتره ، بۆیه نه‌که‌ی ئامان شتێک له دینه‌که‌ت له‌به‌ر شه‌رم و تانه‌و ته‌شه‌ری
خه‌ڵکی بشاریته‌وه‌و، چونکه هه‌رچی بکه‌ن [ وَأَنتُمُ الأَعْلَوْنَ إِن کُنتُم
مُّؤْمِنِینَ ] ال عمران /۱۳۹ واته / هه‌ر
ئێوه سه‌ربه‌رزو سه‌رفرازن ئه‌گه‌ر باوهرِدار بن .
۱۵- نه‌که‌ی به‌بێ پێویستی داوا له‌خه‌ڵکی
بکه‌یت ، خۆت بپارێزه له‌و جۆره داواکردنانه هه‌میشه پشت به ده‌ست و بازووی
خۆت ببه‌سته‌و مه‌به بارگرانی بۆ خه‌ڵکی تر هه‌روه‌ک رسول الله ” ده‌فه‌رموێت
:[ من سأل وله مایغنیه جائت یوم القیامه خدشا أو کدشا فی وجه ] رواه امام احمد
صحیح الجامع ( ۶۲۵۵)) واته /ئه‌وه‌ی به‌بێ پێویستی داوا له‌خه‌ڵکی بکات ئه‌وا لهرِۆژی
دواییدا ده‌م و چاوو رِووی رِوشێندراوه .
۱۶-هه‌وڵ بده که‌سێکی رِاست گۆبیت له‌هه‌موو
ووته‌و کرده‌وه‌کانتدا ، چونکه بهرِاستی هیچ سیفه‌تێک نیه له‌ناو سیفه‌ته به‌رزو
بهرِێزو جوانه‌کاندا به‌وێنه‌ی رِاستگۆیی .به‌وه‌ی رِاستگۆیی به‌وێنه‌ی ئه‌و که‌شتی
یه گه‌وره‌یه‌یه کهسواربووانی خۆی ده‌گه‌یه‌نێته دوامه‌نزڵ که‌ئه‌ویش به‌هه‌شته
وه‌ک خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت :[ وَالَّذِینَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ
أُوْلَئِکَ هُمُ الصِّدِّیقُونَ ] الحدید/۱۹ واته / ئه‌وانه‌ی که برِوایان به‌خواو
نێردراوه‌کانی هه‌یه به رِاستی رِاست گۆن .هروهها پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله
علیه وسلم)” ده‌فه‌رموێت :[ الصدق طمأنینه والکذب ریبه ] رواه الترمذی قال
حدیث صحیح. واته / رِاستگۆیی دڵ ئارامیه و درۆش دڵ ته‌نگی و گومانه .
۱۷ – خوت بپارێزه له غه‌یبه‌ت و باس کردنی
پاش مله ، له‌به‌رئه‌وه‌ی جگه له‌وه‌ی که رِهوشتێکی بێزراوه ده‌شبێته هۆی
سزای دوارِۆژو هه‌روه‌ها خواردنی گۆشتی براکهشته له‌دونیادا ، وه ده‌م درێژی
کردنیشه بۆسه‌ر شه‌ره‌ف و نامووسی به‌رامبه‌رت .وه‌ک پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله
علیه وسلم)” فه‌رمووی :[ أتدرون مالغیبه ؟ أن تذکر أخاک بما یکره ] رواه
مسلم ( ۴/۲۰۰۱) واته / ئایا ئه‌زانن غه‌یبه‌ت
چی یه ؟ فه‌رمووی : باسی براکه‌ت بکه‌ی به‌و جۆره‌ی که‌پێی ناخۆشه .
۱۸- خۆت رِازاوه بکه به زه‌رده خه‌نه‌و
ده‌م به‌پێکه‌نین ، چونکه ده‌بێته هۆی خه‌یرو سه‌رنج رِاکێشانی به‌رامبه‌رت وه‌بشزانه
تورِهیی و مرِو مۆچی له موسوڵمان نایه‌ت ، به‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله
علیه وسلم)” ده‌فه‌رموێت [ تبسمک فی وجه اخیک لک الصدقه ] صحیح سنن الترمذی ( ۱۵۹۴ ) واته / زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک به‌ره‌و
رِووی براکه‌ت بۆت ده‌بێت به خه‌یر .
۱۹ – زۆر یادی مردن بکه‌وه و به‌بیری خۆتی
بهێنه‌وه ئه‌ویش به‌سه‌ردانی هاورِێی و خزم و که‌س وکاری نه‌خۆشت یان به‌سه‌ردانی
گۆرِستان و بیرلێکردنه‌وه له له‌ناوچوونی گه‌لانی پێشوو ، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت
: [ کُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَهُ الْمَوْتِ ]
ال عمران / ۱۸۵ واته : هه‌موو نه فسێک دبێت مردن بچێژێت .هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری
خوا (صلى الله علیه وسلم)” سه‌باره‌ت به سه‌ردانی گۆرِستان ده‌فه‌رموێت :[
فانها تذکر بالاخره ] واته / یادی دوارِۆژتان ده‌خاته‌وه .
۲۰- پارێزگاری له نوێژه‌کانت بکه‌و له‌کاتی
خۆیدا ئه‌نجامی بده بۆ برایان له مزگه‌وت و ئافره‌تانیش له‌ماڵه‌وه ، به‌تایبه‌تیش
هه‌ردوو نوێژه که ( به‌یانی و عه‌صر ) وه‌ک خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت :[
وَالَّذِینَ هُمْ عَلَى صَلَوَاتِهِمْ یُحَافِظُونَ ] المؤمنون /۹ واته / ئه‌وانه‌ی پارێزگاری له نوێژه‌کانیان
ده‌که‌ن . نیشته جێی به‌هه‌شتی هه‌تاهه‌تایین . هه‌روه‌ها پرسیار کرا له‌پێغه‌مبه‌ری
خوا (صلى الله علیه وسلم) ” کام کرده‌وه زۆر چاکه لای خوا : ئه‌ویش فه‌رمووی
: [ الصلاه على وقتها ] متفق علیه .
سه رچاوه :به هه شت