به‌ره‌و هه‌ڵوێستێکی یه‌کگرتووا
به‌ره‌و هه‌ڵوێستێکی یه‌کگرتووانه‌ی کوردستانی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری
دا
سمایل شه‌ره‌فی
دوای کشانه‌وه‌ی سه‌ید محه‌مه‌د خاته‌می، سه‌رۆکۆماری پێشووی ئێران له
کاندیدابوون بۆ پۆستی سه‌رکۆماریی ئه‌م ده‌وه‌ره‌یه، فه‌زای تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کان
شۆکێکی گه‌وره‌ی وێکه‌وت و به‌تایبه‌ت بۆ به‌ره‌ی به‌ناو رێفۆرمخواز که خه‌ریکبوون خۆیان رێک ده‌خست زۆر به گران
ته‌واو بوو.
ئه‌وه‌ش بووته هۆی ئه‌وه‌ی زۆرێک له لێکدانه‌وه‌و
پێش بینییه‌کان پێش ئه‌وه‌ی بخرێنه سه‌ر کاغه‌زو له راگه‌یه‌نه‌کان دا بڵاوببنه‌وه
هه‌ڵوه‌شێنه‌وه‌و به‌گشتی فه‌زاکه سه‌رله‌نوێ بێده‌نگییه‌کی ره‌ها به سه‌ری
دا زاڵ بوو.
خاته‌می دوای ئه‌وه‌ی کشانه‌وه‌ی خۆی له کاندیدابوون بۆ پۆستی سه‌رکۆماری
رایگه‌یاند به ده‌ربڕینی پشتیوانیی خۆی له میر حوسێنی موسه‌وی تا راده‌یه‌ک
یارمه‌تیی به لایه‌نگرانی خۆی و رێفورمخوازان کرد که زووتر خۆیان له سه‌رلێشێواوی
رزگار بکه‌ن و بڕیاری خۆیان بده‌ن. ئه‌وه‌یش نه‌ک له سه‌ر کۆبوونه‌وه له ده‌وری
موسه‌وی، به‌ڵکو ساغبوونه‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌یکه بێ خاته‌میش به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کان
دا بکه‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه قۆڵی ده‌سه‌ڵاتداری رێژیم تا ئێستا جیا له مه‌حمود
ئه‌حمه‌دی نژاد ¬ـ ئه‌ویش نه‌ک به شێوه‌ی ره‌سمی ـ وه‌ک کاندیدای خۆیان
چاویان له که‌س نه‌بڕیوه‌و به پێی لێکدانه‌وه‌ی خۆیان نایانه‌وێ پڕوپاگه‌نده‌ی
پێشوه‌خت ده‌ست پێ بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی تا ئیستا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژادنه‌کانی ئه‌م ده‌وره‌یه
له هه‌ڵبژادنه‌کانی سه‌رۆکۆماری‌دا قسه و باسی له سه‌ر کراوه چۆنیه‌تی
خۆپێناسه کردن و ده‌رکه‌وتنی رێفۆرمخوازانه که به بوونی مێهدی که‌ڕوبی و
پێداگری له سه‌ر مانه‌وه‌ی له گۆڕه‌پانه‌که‌دا به جۆرێک یه‌کریزی و یه‌کهه‌ڵوێستیی
رێکخراو و لایه‌نه رێفۆرمخوازه‌کانی خستۆته مه‌ترسییه‌وه.
به‌و هۆیه ئه‌وه‌ی که خاته‌می داوای له رێفۆرمخوازان و لایه‌نگرانی
خۆی کردوه له ده‌وری موسه‌وی کۆبوونه‌وه و هه‌روه‌ها راگه‌یاندنی پشتیوانیی
چه‌ند لایه‌نێکی وه‌ک “کارگوزارانی سازه‌نده‌گی” و “رێکخراوی
موجاهدینی ئینقلابی ئیسلامی” و چه‌ند کۆڕ‌و لایه‌نی دیکه، وێده‌چێ
میر‌حوسێن موسه‌وی توانیبێتی تا راده‌یه‌ک وه‌ک دیارترین کاندیدای پۆستی سه‌رکۆماری
ده‌رکه‌وێ. به‌ڵام ئه‌م ده‌رکه‌وتنه وێناچێ ساغبوونه‌وه‌یه‌کی ره‌های له پشت
بێ.
موسه‌وی جیا له‌وه‌یکه زیاتر له ۲۰ ساڵه دوور له ناوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵات
و بڕیاردان کاری کردوه‌و تاراده‌یه‌ک بۆ به‌ره‌ی نوێ نه‌ناسراوه، تا ئیٍَستا
نه‌یتوانیوه ـ به پێچه‌وانه‌ی خاته‌می ـ به ئاخێوێکی نوێ و تایبه‌ته‌وه
بێته مه‌یدان و جیا له هێندێک دروشمی وه‌ک “هه‌ڵگرتنی گه‌شته‌کانی
ئیرشاد” و باسکردن له گۆڕینی سیاسه‌تی ده‌ره‌کی، ئه‌ویش به شێوه‌ی
ناڕوون، شتێکی کۆنکرێتی ئه‌وتۆو روونی وه‌ک به‌رنامه‌ی کار باس نه‌کردوه که
بتوانێ سه‌رنجی ئاڵوگۆڕخوازان و بژارده‌کان بۆ لای خۆی راکێشێ. به شێوه‌یه‌ک
که هێندێک له لایه‌نگرانی خاته‌می به گومانه‌وه ده‌ڕواننه رێفۆرمخوازبوونی
موسه‌وی و پێیان وایه خاوه‌نی ” گوتار” َکی کۆنسێرڤاته.
داوای هێندێک له رێفۆرمخوازان له عه‌بدوڵڵا نووری بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بۆ پۆستی سه‌رکۆماری کاندیدا بکا، سه‌لمێنه‌ری
ئه‌و راستییه‌یه که موسه‌وی ناتوانێ ببێته ناوه‌ندێک بۆ کۆکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م
رێفۆرمخوازانی حکوومه‌تی له ده‌وری یه‌ک. ئه‌وه‌ش تا راده‌یه‌ک دووره دیمه‌نی
هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دوره‌یه‌شی لێڵ و ئاڵۆزتر کردوه.
به‌ڵام هه‌مووی ئه‌مانه‌ی باسکران ریزبه‌ندی
و لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی توێژێک له خه‌ڵکی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران بوون که به
هۆی نه‌بوونی حیزب و رێکخراوی ئازاد، ناکرێ به نوێنه‌ری خه‌ڵکی ئێران و
پێکهاته جۆراوجۆره‌کانی نێو ئه‌م وڵاته‌یان له قه‌ڵه‌م بده‌ین. بۆیه بێگومان
ده‌توانین بڵێین هه‌روه‌ک ده‌وره‌کانی پێشوو له‌م قۆناغه‌ش له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا خه‌ڵک هیچ رۆڵێکی پێ نه‌دراوه‌و
له قۆناغی دوایش دا که به قۆناغی “ته‌ئید سه‌لاحییه‌تی
کاندیداکان” ناسراوه، ئه‌وه شورای نیگابانه که دیاریی ده‌کا کێ له مه‌یدانه‌که‌دا
بمێنێته‌وه‌و به خه‌ڵک راده‌سپێری که له نێو ئه‌م چه‌ند که‌سه‌دا که ئێمه ـ
نه‌ک ئێوه ـ دیاریمان کردوه ده‌توانن یه‌کیان هه‌ڵبژێرن.
کۆی ئه‌م هۆکارانه‌ش بۆنه‌ته هۆی ئه‌وه که
تا ئێستا هه‌ڵوێستی خه‌ڵکی ئێران به گشتی به نیسبه‌ت هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه
ناڕوون بێ و له‌م باره‌یه‌وه بێ مه‌یلییه‌کی زۆر به سه‌ریان دا زاڵ بێ.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی خه‌ڵکی کوردستان و جۆری روانینی کورده‌کان
بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژادن له ئێران دا ده‌بێ بڵێین که کوردستان هه‌میشه له چاو
شوێنه‌کانی دیکه‌ی ئیران هه‌ڵوێست و روانگه‌ی جیاواز‌و تایبه‌ت به خۆی هه‌بووه‌و
هه‌یه. خه‌ڵکی کوردستان وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی به‌شخوراو و ژێرده‌ست هه‌میشه ئه‌و
مافه‌ی به خۆی داوه که له روانگه‌ی “شوناسخوازییه‌وه” له
رووداو و مه‌سه‌له‌کانی ده‌ورووبه‌ری بڕوانێ و به قازانجی ده‌سته‌به‌رکردنی
مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و شوناسه‌که‌ی هه‌ڵوێست بگرێ. بۆیه له زۆربه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان
دا که باسێک له ماف و ئازادییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی نه‌هاتۆته گۆڕی به هه‌ر
شێوه‌یه‌ک که بۆی لوابێ “نا” ی به ده‌سه‌ڵاتی داسه‌پێنه‌ر گوتوه‌و
له ژێر رووناکایی ئه‌م مه‌نتقه سیاسییه‌دا خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی دژ به
رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران گرتۆته پێش و به رێنمایی وه‌رگرتن له حیزب و
لایه‌نه سیاسییه‌کانی خۆی له مه‌جالی جۆراوجۆردا لێبڕاوانه هه‌ڵوێستی
گرتووه.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌وره‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکۆماری
دا ـ هه‌رچه‌ند تا ئێستا هیچ کام له کاندیدا دیاره‌کانی ئه‌م پۆسته له به‌نامه‌کانیان
دا شتێکیان به قازانجی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌کانی نێو چوارچێوه‌ی
“ئێران” نه‌کردوه ـ ئه‌مجاره‌یان حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی
کوردستان هه‌وڵیان ئه‌وه‌یه که به وردبینی زیاتره‌وه لێی بڕوانن و له‌گه‌ڵ
خوێندنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجه‌که‌دا به “قورسایی زیاتره‌وه” هه‌ڵوێست
بگرن. هه‌ر بۆیه تا ئێستاش ئه‌م پرۆسه‌یه له ژێر چاودێری و خوێندنه‌وه دایه‌و
هه‌ڵوێستی یه‌کلاییکه‌ره‌وه له حیزبه کان و ته‌نانه‌ت ورده ته‌یفه کوردییه‌کانی
نێوخۆی وڵاتیش به چاو ناکه‌وێ.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌کرێ لێره‌دا هه‌ڵوه‌سته‌ی له سه‌ر بکه‌ین و ده‌کرێ
وه‌ک جیاوازی له‌گه‌ڵ قۆناغه‌کانی پێشووی هه‌ڵبژاردنه‌کان سه‌یری بکه‌ین جۆری
روانینی کورده‌کانه بۆ ئه‌م جۆره مه‌جالانه. “هه‌ڵوێستی چالاکانه”
بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌جاله سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و یه‌ک له‌وان
هه‌ڵبژاردنه‌کان، خوێندنه‌وه‌یه‌کی مه‌نتقییه که له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی
رابردوودا به نیسبه‌ت ئه‌م قۆناغه له خه‌باتی سیاسیی نه‌ته‌وه‌ی کورد له
رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه هاتۆته گۆڕێ.
ئه‌م جۆره له مه‌نتقی سیاسی لانیکه‌م له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی رابردوودا
چه‌ند ده‌سکه‌وتێکی سیاسیی به‌رچاوی لێ که‌وتۆته‌وه که ده‌کرێ به کورتی
ئاماژه‌یان پێ بکه‌ین: دانیشتن و دیالۆگی
نێوان حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان به مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش
له‌سه‌ر پرسه گرینگه‌کان، هاندانی ناڕاسته‌وخۆی ورده ته‌یفه‌کانی نێوخۆی
کوردستان بۆ فورمووله‌کردنی داخوازییه‌کانیان له چوارچێوه‌ی ئامانجه کانی نه‌ته‌وه‌که‌یان
دا‌و دانوستان له‌گه‌ڵ هێندیک له‌کاندیداکان و له هه‌مووی گرینگتر په‌ره‌پێدان به
گوتاری سیاسی ـ مه‌ده‌نی له نێو بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی وه‌ک ژنان،
خوێندکاران و چالاکانی مه‌ده‌نی دا.
دوا وته:
به پێی ئه‌وه که له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان (۲۲‌ی جۆزه‌ردان) نزیک ده‌بینه‌وه
و به تێگه‌یشتن له‌و راستییه که له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان پرۆسه‌ی رێکخستن و سازماندانی خه‌ڵک ـ له رێگای جۆراوجۆره‌وه ـ زۆر
به خێرایی ناچێته پێش، پێویسته حیزب و رێکخراوه‌کانی کوردستان، ره‌وته‌کانی
نێوخۆی وڵات و بژارده‌کانی کۆمه‌ڵگه خێراتر هه‌ڵوێستی یه‌کگرتووانه‌ی خۆیان
ده‌رببرَن و به دانیشتن و پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ یه‌کتری و ساغبوونه‌وه له سه‌ر
هه‌ڵوێستێکی هاوبه‌ش “به به‌شداریکردن یان هه‌ڵبژاردنی سیاسه‌تی
بایکۆت”، نیشان بده‌ن که خه‌ڵکی کوردستان
ده‌توانن یه‌کگرتووانه ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌ییان بخه‌نه‌ڕوو.