په‌یامبه‌ری شمشاڵ! قاله مه‌ڕه&z
په‌یامبه‌ری شمشاڵ! قاله مه‌ڕه
یه‌که‌م شه‌وی چله‌ی زستان, شه‌وی یه‌لدا,
شه‌وی له دایک بوونی میترا, هاوکاته له گه‌ل له دایک بوونی شمشاڵ ژه‌نێکی بێ
نازی مه‌زن! رۆژ, یان شه‌وی ۲۱مانگی دسامبری ساڵی ۱۹۲۵قادر عه‌بدوڵازاده به پێی
ئهوناسنامهیه که بۆیان نووسیوه له دایک بوه! ژیان و به‌سه‌رهاته‌کانی و ئه‌وه‌ی
چۆن بۆته شمشاڵ ژه‌ن و چۆن سروشت ومێژوو و رووداوه‌کان له گه‌روی شمشاڵه‌که‌یدا
خول ده‌خۆنه‌وه‌و ده‌بنه موسیقا چیرۆکی مرۆڤێکی به‌رز ده‌نوێنێ که خوێندنه‌وه‌ی
فه‌رزه. ماڵپه‌ری بۆکان رۆژی له دایکبوونی مامه قاله رێز ده‌گرێ و روو ده‌کاته
ئه‌وکه‌سانه له رۆژهه‌ڵات و باشوری وڵات وده‌ڵێ:گه‌لۆ مامه قاله کۆنگره و
سمیناری نه‌گه‌ره‌که! بچن گوێ بۆ قسه‌کانی راگرن! بچن گوێ بیستی ئه‌و مێژوو و
روداوانه بن که له گه‌روی شمشاڵه‌که‌ی
دێته ده‌ر! بێ گوومان مامه قاله هێنده‌ی
شت پێیه که چه‌ندان که‌س ده‌توانن دوکتورای پێ وه‌رگرن قاله مه‌ڕه وه‌ک زۆر له
په‌یامبه‌ران شوان بووه, به‌ڵام ئه‌و په‌یامبه‌ری شمشاڵه ده‌نگی حه‌وت ته‌به‌قی
عه‌رز وحه‌وت ته‌به‌قی ئاسمانی وڵاته‌که‌ی له شمشاڵدا ده‌نگ ده‌داته‌وه
به پێی ناسنامه‌ی ژماره ۳۶۰ پێناسه‌ی قاله
مه‌ڕه به‌م جۆره‌یه
ناو: قادر
ناوی بنه ماڵه: عه‌بدوڵازاده
رۆژی له دایکبوون: هه‌وه‌ڵ رۆژی چله‌ی
زستان ساڵی۱۳۰۴
(۲۱/۱۲/۱۹۲۵)
شوێنی له دایکبوون: ئاوایی کولیجه,به‌خشی
ناوه‌ندی,دێهستانی ئاختاچی, به‌خشی بۆکان, شارستانی مه‌هاباد
ناوی باوک: محه‌مه‌د, ژماره‌ی ناسنامه ۳۵۶
ناوی دایک: مرۆت, ژماره‌ی ناسنامه ۳۵۷
کاتی ده‌رکردنی ناسنامه: ۷ی مانگی خاکه‌لێوه
ساڵی ۱۳۰۹(۱۹۳۰)
شوێنی وه‌رگرتن: به‌خشی ناوه‌ندی شارستانی
مه‌هاباد,محاڵی ئاختاچی,گوندی کولیجه.
ناوی نووسه‌ری ناسنامه: ره‌حیم ده‌باغیان
قاله مه‌ڕه خۆی کوته‌نی له گوندی کولیجه
له دایک بوه, به مه‌زنده‌ی خۆی ده‌بێ ۱۲۹۵ی هه‌تاوی ۱۹۱۶ هاتبێته سه‌ر دنیا به‌ڵام
سجیل نووسی ده‌وره‌ی ڕه‌زاشا رۆژی یه‌کی چله‌ی گه‌وه‌ره‌ی زستانی ساڵی ۱۳۰۴واتا
1925 زایینی بۆدیاری کردووه.
هه‌رچه‌ند قاله مه‌ڕه کاتی له‌دایکبوون
شمشاڵی به ده‌سته‌وه نه‌بووه, به‌ڵام هه‌ر ئه‌وده‌مه که گیانی له گیانی دایکی
گرێ‌دراو بووه گوێی له ده‌نگی شمشاڵی کاک محه‌مه‌دی باوکی و مامه سوڵتان و مامه
ڕه‌حمانی و کاکه‌کانی بووه. ئه‌وانه شمشاڵ ژه‌نی به‌ناوو ده‌نگ و لێزان و
لێهاتووی مه‌ڵبه‌نده‌که بوون. خۆی ده‌بێژێ: « ئوستادم خوڵا بووه» ئه‌وجا ئه‌م
چێرۆکه به شایه‌د ده‌هێنێته‌وه:
« منداڵ بووم له قوڵقوڵه‌ی نزیک عه‌وڵاباد
بۆشایی لێیان گێڕابووینه‌وه, مه‌حموودی ته‌ها و غه‌فوره خڕه شمشاڵێکی سه‌یریان
لێده‌دا, منیش ویستم شمشاڵ لێده‌م نه‌یانهێشت. ئه‌وده‌م زۆر منداڵ بووم, چوومه
نێو قه‌ڵاغه تهپاڵهیهکهوه, ده‌ستم کرد به گریان, هێنده گریام شه‌که‌ت بوو,
تهپاڵهیهکم له بن سه‌رم ناو له خهوهکهشدا هه‌ر هه‌نیسکم ده‌دا, که‌سێکم لێ
په‌یدا بوو, سوور‌و سپی, هه‌رای لێکردم :“ عه‌بدوڵقادر, عه‌بدوڵقادر هه‌سته, هه‌سته
مه‌گری, به گریانی تۆ دار‌و به‌رد وه‌گریان هاتوون!“ هه‌ستام ده‌ستم به لێدانێ
کرد به که‌س ڕانه‌ده‌وه‌ستام! سبه‌ینێ چوومه شایی, به خودای نه غه‌فوور ده‌یوێرا
نه مه‌حموود له به‌رانبه‌رمدا ڕاوه‌ستن! جا نازانم, یا خوڵا کۆمه‌کی کردم یا شه‌یتان!
ئه‌ڵبه‌ت شه‌یتان ناتوانێ شمشاڵ لێدا!» ( وتوێژی قاله مه‌ڕه له گه‌ڵ م.ڕه‌مه‌زانی)
ده‌ڵێ: « ناوم قادری عه‌بدوڵازاده‌یه, شێخ
محه‌مه‌دی شێخی بورهان ناوی قاله مه‌ڕه‌ی لێنام! له ماوه‌ی ۸۲ و ۸۳ساڵی ته‌مه‌ندا,
ناڕه‌حه‌تی نه‌ما نه‌یبینم. له گه‌ڵ حه‌سه‌ن زیره‌کی زۆر به یه‌که‌وه بووین, ئه‌و
کاته که له به‌غدا گۆرانی “ له کووچه‌و شاری به‌غدایه خۆم غه‌ریب و بێگانه
خۆم“ی کوت به یه‌که‌وه بووین! ( وتوێژی قاله مه‌ڕه له گه‌ڵ م.ڕه‌مه‌زانی)
هه‌رچه‌ند مامه قاله زۆر که‌م قسه ده‌کا
و قسه‌کانی له ڕێگای شمشاڵه‌وه ده‌گاته بیسه‌ر, به‌و حاڵه‌ش قسه‌ی زۆری له دڵ
دایه و بۆ هه‌ر هه‌وایه‌کی که به شمشاڵه‌که‌ی ده‌یژه‌نێ چیرۆکێکی هه‌یه, ئه‌و
خوی زۆر حه‌زی له هه‌وای “کانه‌بی خوازه“ ئه‌وه‌ش چیرۆکێکی نه‌ته‌وایه‌تی کوردیه
و زامه‌کانی کورد ده‌نوێنێ که زامه‌کانی قاله مه‌ڕه‌شه! ئه‌و هه‌رچه‌ند وه‌ک حه‌سه‌ن
زیره‌کی دۆستی سه‌ودای نووسین و خوێندنی نیه, به‌ڵام مێشک و دڵێکی گه‌وره‌ی هه‌یه
که خۆشه‌ویستی وڵات و سروشت وبه‌سه‌رهاته‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ی تێدا جێگا بۆته‌وه!
قاله مه‌ڕه هه‌تا ته‌مه‌نی ۷۴ ساڵی ژنی نه‌هێناوه و هه‌موو خۆشه‌ویستی ژیانی له
شمشاڵ لێدان و گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکی ژیانی گه‌له‌که‌ی دیتۆته‌وه چیرۆکێک خۆی گوته‌نی
له زه‌مانی ساسانیه‌کانه‌وه ده‌ست پێده‌کا.
له وتوێژ له گه‌ڵ رادیو کرماشان له
ساڵانی ۱۹۷۵دا له وه‌ڵامی ئه‌وپرسیاره‌دا که بۆ ژنت نه‌هێناوه ده‌ڵێ:
« ئه‌گه‌ر ژنم هێنابا له شمشاڵه‌که‌م دور
ده‌که‌وتمه‌وه»
به‌رهه‌مه‌کانی لای خۆی ده‌سته‌به‌ندی
کراون,له ئه‌وینداریه‌وه بگره هه‌تا نه‌ته‌وایه‌تی! له گه‌ڵ گۆڕینی ده‌وران
ژیانی قاله مه‌ڕه‌و و شمشالهکهشی گۆرانی به سه‌ردا هاتوه, ئه‌و کاته که
گوڕوتینی لاوتی دڵ ومێشکی گه‌رم ده‌کرد شمشاڵهکهشی ئه‌ستورتر بووه, ئێستا له
گه‌ڵ پیری خۆی شمشاڵیش کز‌و لاوازتر بۆته‌وه! چیرۆکی قاله مه‌ڕه و شمشاڵه‌که‌ی هه‌م
شیرین و هه‌میش دڵته‌زینه!
« جارێکیان نه‌خۆش ده‌که‌وێ و له نه‌خۆشخانه‌ی
شاری مه‌راغه ده‌که‌وێ دوکتور ده‌لێ: “ تۆ نه‌خۆشی سیلت گرتووه و ئه‌گه‌ر چاکیش
بیته‌وه له ڕێگای شمشاڵهکهتهوه دهیگرێوه, ده‌بێ شمشاڵه‌که‌ت فڕێ ده‌ی“
قاله مه‌ڕه که له گه‌ڵ شمشاڵه‌که‌ی گه‌وره
بووه ناتوانێ له خۆی دوری خاته‌وه, له‌ورۆژه‌وه هیچ کات شمشاڵی له خۆی دوور نه‌خستۆته‌وه
یا له باخه‌ڵی دایه یان له قۆڵی که‌واکه‌ی ڕاکردووه.»
(گێڕانه‌وه‌ی خۆی بۆب.فه‌رشی و وتوێژ له گه‌ڵ
رادیو کرماشان)
قاله مه‌ڕه هه‌م هه‌وا کۆنه‌کان ده‌ژه‌نێ
و هه‌میش خۆی هه‌وا داده‌نێ و ناویان لێده‌نێ.به‌ڵام جێگای داخه سه‌رڕای ئه‌وه‌ی
ده‌وروبه‌ری پڕی نووسه‌ر ورۆژنامه‌نووس و لێکۆڵنهره تا ئێستا نه‌بووه دانیشن له
گه‌ڵی ودانه دانه هه‌واکان وناوهکان و چیرۆکی به‌سه‌رهاته‌کان بنووسنه‌وه!!
ڤالهمهڕه کتێبخانه‌یه‌کی زیندووی موسیقا, فۆلکلۆر و ئه‌ده‌بیاتی زاره‌کی و
روداوه‌کانی ۷۰ساڵی ڕابوردووه و هه‌م شایه‌دی روداوه‌کانی ئه‌مڕۆیه که هه‌مووی
له مێشک و گه‌رووی شمشاڵه‌که‌یدا پاراستراون و له کووچه و کوڵانه‌کانی بۆکان و
شاره‌کانی کوردستان له گه‌ڵ خۆی ده‌یانگێڕێ! بێ گومان ئه‌م کتێبخانه‌یه ده‌توانێ
بابه‌تی ده‌یان سمینار و کونگره بێ, که له وڵاتی کونگره و سمیناردا به قه‌ست فه‌رامۆش
کراوه! پاش مردنی بێ گومان ده‌یان و سه‌دان شاعیر‌و نووسه‌ر وگۆرانی بێژ و لایه‌نگری
فه‌رهه‌نگ و به‌رپرسانی ورد‌و درشت , په‌یدا ده‌بن که به سه‌ر و باڵای خۆی و
شمشاڵه‌که‌یدا هه‌ڵبڵێن. به‌ڵام ئه‌مڕۆ به وته‌ی خۆی
“ جنێو و قسه‌ی ناخۆشی“ پێده‌ڵێن هه‌ر ئه‌وکاره‌ی
که له گه‌ڵ حه‌سه‌ن زیره‌ک و ده‌یانی وه‌ک ئه‌وانه‌مان کرد وده‌یکه‌ین.!
خۆی ده‌ڵێ: « ئه‌گه‌ر خۆم له ئیختیاری
قودرهتهکانی وه‌خت دابنایه ئه‌مڕۆ هه‌موو شتم ده‌بو,به‌ڵام من هێنده‌م له کوچه
و کوڵان وقاوهخانهکان شمشاڵ لێداوه, خه‌ڵک ته‌قه‌م له بابی دێنن, شه‌وی وایه
به ته‌له‌فون جنێوم پێده‌ده‌ن, جنێوم به …ده‌ده‌ن, جنێو به …ده‌ده‌ن, یا له خه‌یابان
و کوچه و کوڵان و قاوه‌خانه ده‌ڵێن ئه‌و سه‌گ بابه به‌خۆی و ئهوشمشاڵهوه مێشکی
سه‌ری عاله‌می بردووه» (وتووێژ له‌گه‌ڵ م.ڕه‌مه‌زانی)
باوه‌کو زۆر له سه‌رده‌می ده‌روێش عه‌بدوڵا
وگۆرانی شاعیر دوور کهوتوینهوه به‌ڵام گۆران وده‌رویش و مامه قاله‌ی ئه‌مرۆش هه‌ر
ناڵه‌ی کۆن له ده‌روون وههناویانهوه دێ.
مامه قاله ده‌ڵێ: « میلله‌تی کورد پیاوی
زۆر چاکی تێدا هه‌ڵکه‌وتووه و هه‌ڵده‌که‌وێ به‌ڵام کورد قه‌دری نازانێ! به
خودای,خودا میلله‌تی له میلله‌تی کورد بێ ڕه‌حم تر دانه‌ناوه!» (وتووێژ له‌گه‌ڵ
م.ڕه‌مه‌زانی)
زیره‌ک ده‌یکوت: « هونه‌ر له ناو کورددا قه‌دری
نه‌ماوه ده‌مه‌وێ بمرم و له‌و دونیاش چاوم به به‌شه‌ری کورد نه‌که‌وێته‌وه !(نه‌واری
قسه‌کانی له بانه)
گۆران ده‌ڵێ: « له ناو قه‌ومی به‌سیتا هونه‌ر
وه‌ک عه‌کسی قهمهر وایه له ناو حه‌وزێکی لیخندا»
قادر عهبدوڵاراده به گوێگرتن و دیتن و
بیستن سه‌دان به‌یت و باووحهیران وبه‌سه‌رهات و راز‌و سه‌ربورده و گۆرانی
فێربووه, له ڕاستیدا له ڕێگای ئه‌ده‌بیاتی زاره‌کی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه, مێژووی
گه‌له‌که‌ی فێربووه. ئازاره‌کانی میلله‌ته‌که‌ی ئازاری ده‌ده‌ن که زمان ده‌گێڕی
هه‌ست و بیر وفیکری شاعیران و نووسه‌رانێک وه‌ک پیره‌مێرد وحاجی قادر و هێمن وهه‌ژار
له گوێدا ده‌زرینگێنه‌وه!! به‌ڵام قسه‌کانی و هه‌ست و نه‌ستی ده‌روونی کڕیاریان
نیه! ئه‌و به شمشاڵه‌که‌ی که‌س هه‌ڵناپه‌ڕێنێ به‌ڵکو مرۆڤ ده‌خاته بیر‌و
بیرکردنه‌وه! لێرهوهتهنیایی هونه‌رمه‌ند ده‌ست پێده‌کا! ده‌بێ ئه‌ویش وه‌ک باب
وباپیرانی به هیوای پاشه رۆژبێ هه‌تا تێیبگه‌ن و له جێگای خۆی دایبنێن جێگایه‌ک
که هه‌میشه پاش مه‌رگ ده‌دۆزرێته‌وه!!
قادر عه‌بدوڵازاده سه‌وادی نیه, زانستگاش
نه‌چووه و ده‌وره‌ی دوکتورای له هێچ زانستگاێکی ناونه‌ته‌وه‌ی نه‌دیوه. به‌ڵام
زیاتر له ۷۷ساڵ شه‌و و رۆژ شمشاڵی ژه‌ندووه! ئه‌وه‌ش ته‌مه‌نی چوارجار دوکتورا
وه‌رگرتنه!به مه‌ش قاله مه‌ڕه ده‌بێته مرۆڤێکی که‌م وێنه له دنیای هونه‌ردا
و له شمشاڵ ژه‌ندنی کوردی‌دا له سه‌رده‌می خوی‌دا ده‌بێته تاقانه‌ی تاقانه.
۷۷ساڵ شمشاڵ ژه‌ندن و وه‌ڕه‌ز نه‌بوون ده‌بێ
نهێنییه‌کی گه‌ه‌وره‌ی تێدا بێ, نهێنییه‌ک که ته‌نیا خۆی ده‌توانێ بیدرکێنێ!
نهێنییه‌ک که له لای زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی گه‌وره‌ی دنیا هه‌بووه‌و هه‌یه!!
قادر عه‌بدوڵازاده له دواقسهکانیدا روو
ده‌کاته کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات وده‌ڵێ:« له سه‌ر کوردایه‌تی خۆیان برۆن!
کتیبه‌کان به چاپ بگه‌ینن, با وه‌ک قورئانه‌که‌ی ماموستا هه‌ژاری لێ نه‌یا که که‌س
نه‌یزانی چیان لێکرد(۱)! به هومێدی خودا له‌ورۆژه ڕه‌شه نه‌جاتمان ده‌بێ و
ئیشاڵا به یه‌ک شاد و شوکر ده‌بینه‌وه!!» (وتووێژ له گه‌ڵ م.ڕه‌مه‌زانی)
سه‌رچاوه‌ی: ماڵپه‌ری بۆکان