معماری
خانه ---> به شی کوردی ---> په‌یامێک بۆ هاوسه‌ران له ڕه‌مه‌زان

په‌یامێک بۆ هاوسه‌ران له ڕه‌مه‌زان

په‌یامێک بۆ هاوسه‌ران له ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا…

ده‌بێت سوپاسی خوای گه‌وره‌بکه‌ین به‌هۆی گه‌شتنمان به‌م مانگه‌پڕ به‌ره‌که‌ته‌که‌بتوانین تیایدا کاری باش و به‌سوود بۆ خۆمان و ده‌وروبه‌ریشمان پێشکه‌ش بکه‌ین … چونکه‌باش ده‌زانین که‌هه‌ندێ له‌هاوڕێیانمان پێش گه‌شتنیان به‌م نیعمه‌ته‌چاوه‌کانیان لێکناو ئه‌م دنیایه‌یان به‌جێ هێشت هه‌رچه‌نده‌له‌لوتکه‌ی لاویدا بوون!!

 

سایه‌ فارس

 به‌ناوی په‌روه‌دگاری به‌سۆزو میهره‌بان …

سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ ئه‌و خوایه‌ی که‌خولقێنه‌ری ئاسمان و زه‌ویه‌، که‌خاوه‌نی گه‌وره‌ترین و پڕ نورترین مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌، ئه‌و مانگه‌ی که‌تێیدا دڵه‌کان به‌نووری ئیمان ده‌گه‌شێنه‌وه‌و نه‌رم ده‌بن به‌هاتنی…. ئه‌و مانگه‌ی که‌تێیدا چاوه‌کان له‌پێشوازیدا فرمێسکی شادمانی ده‌بارێنن .. چونکه‌ده‌زانن له‌و مانگه‌دا پشوو وه‌رده‌گرن له‌روانینی حه‌رام و ماندووکردنیان به‌ته‌ماشاکردنی بێسوود و زیان به‌خش…

 

درودو سه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی (محمد) درودی خوای له‌سه‌ر بێت، هه‌وه‌ڵانی و شوێن که‌وتوانی تا رۆژی دوایی ….

 

خوشکانی زێده‌ئازیزم …. برایانی زۆر به‌ڕێزم

 

هه‌موو ده‌زانین له‌پێشوازی هاتنی مانگی پیرۆزو پڕنووری ره‌مه‌زانداین ئه‌و مانگه‌ی که‌سه‌رچاوه‌ی به‌خته‌وه‌ری دڵه‌کان و لێبورده‌یی و لێخۆش بوون و له‌یاد کردنی ناخۆشی و ئازارو پته‌و بوونی په‌یوه‌ندیه‌کانه‌…

 

ده‌بێت سوپاسی خوای گه‌وره‌بکه‌ین به‌هۆی گه‌شتنمان به‌م مانگه‌پڕ به‌ره‌که‌ته‌که‌بتوانین تیایدا کاری باش و به‌سوود بۆ خۆمان و ده‌وروبه‌ریشمان پێشکه‌ش بکه‌ین … چونکه‌باش ده‌زانین که‌هه‌ندێ له‌هاوڕێیانمان پێش گه‌شتنیان به‌م نیعمه‌ته‌چاوه‌کانیان لێکناو ئه‌م دنیایه‌یان به‌جێ هێشت هه‌رچه‌نده‌له‌لوتکه‌ی لاویدا بوون!!

 

که‌واته‌با ره‌مه‌زانی ئه‌مجاره‌مان زۆر جیاوازتر بێت و خاڵی وه‌رچه‌رخان بێت … بیکه‌ینه‌وێستگه‌یه‌ک بۆ سڕینه‌وه‌ی گوناهو تاوانه‌کانمان … بیکه‌ینه‌ئه‌و ئارامگه‌یه‌ی که‌به‌هۆی سه‌ختی و ئازاره‌کانی ژیانه‌وه‌ماندووی کردووین … بیکه‌ینه‌کانیاوێک بۆ خامۆش کردنی ئاگری رق و کینه‌له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که‌به‌هۆی وته‌یان ره‌فتاریانه‌وه‌برینداریان کردووین… ئایا ئێمه‌ی زه‌لیل و ملکه‌چی باره‌گای په‌روه‌ردگار له‌ئاستی لێخۆشبون و لێبورده‌یی خوای میهره‌باندا توانیومانه‌دڵۆپێک بین له‌ده‌ریای لێبوردن؟؟

 

که‌واته‌ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ ئاسووده‌بیت، دڵ ئارام و به‌خته‌وه‌ر بیت، ئه‌وا له‌به‌رامبه‌ره‌که‌ت خۆش ببه‌هه‌رچه‌نده‌تۆ بێ تاوان بیت، دڵنیا بن گه‌وره‌ترین تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌بریتی یه‌له‌لێخۆش بوون!

 

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ده‌بیته‌خاوه‌نی جوانترین ئاکار که‌یه‌کێکه‌له‌ئاکاره‌کانی خوای گه‌وره‌که‌( الغفار _ العفو) ه‌.

 

هاوسه‌رانی ئازیز…

 

ئه‌م مانگه‌بکه‌نه‌هۆی پته‌وکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی یه‌کانتان و چاوپۆشی کردن له‌هه‌ڵه‌و ناخۆشیه‌کانی رابردوو، هه‌وڵ بده‌ن به‌هۆی به‌گه‌وره‌و پیرۆز راگرتنی ئه‌م مانگه‌وه‌منداڵه‌کانتان هه‌ست به‌و جیاوازیه‌بکه‌ن، ئه‌ویش به‌دڵخۆش بوون و زۆر ستایش کردنی و رازاندنه‌وه‌ی ماڵ و پێشوازی لێ کردن …

 

هه‌روه‌ها به‌باسکردن و روون کردنه‌وه‌بۆیان که‌بۆچی له‌م مانگه‌دا خۆمان برسی و تینوو ده‌که‌ین؟

 

ئایا ئامانج له‌وه‌چیه‌؟ ئایا ته‌نها داواکردن له‌ره‌مه‌زاندا ئه‌وه‌یه‌خۆمان بۆ ماوه‌یه‌ک له‌خواردن و خواردنه‌وه‌ده‌پارێزین؟ یان ده‌بێت ده‌ست و چاوو پێکانمان و ئه‌ندامه‌کانی تریش برسی بن ؟!

 

تۆ به‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌بۆ منداڵه‌که‌ت وا ده‌که‌یت که‌به‌رنامه‌ڕێژیه‌ک له‌خودی منداڵه‌که‌تاندا بکه‌ن…

 

سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی هاوسه‌رانیش به‌تایبه‌تی ئافره‌تان چونکه‌کلیلی به‌خته‌وه‌ری خێزان به‌ده‌ست ئه‌وانه‌…چه‌ند پێشنیارێکی زۆر ئاسان و ساده‌هه‌یه‌به‌ڵام بێگومان کاریگه‌ری یه‌کی باشی بۆ به‌خته‌وه‌ری خێزانیتان هه‌یه‌پشتیوان به‌خوای گه‌وره‌ئه‌وانیش:

 

یه‌که‌م: ده‌توانن له‌م مانگه‌دا په‌یوه‌ندیه‌کانتان له‌گه‌ڵ دایک و باوکی هاوسه‌ره‌کانتان پته‌و بکه‌ن و ره‌زامه‌ندیان به‌ده‌ست بهێنن، هه‌ندێ کات به‌کردنی ئه‌و خواردنانه‌ی که‌ئه‌وان ئاره‌زووی ده‌که‌ن یان به‌سه‌ر کردنه‌وه‌یان و گرنگی پێدانیان ئه‌مه‌خۆی له‌خۆیدا به‌رامبه‌ر زۆر دڵخۆش ده‌کات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کاتێک هاوسه‌ره‌که‌ت ئه‌و مامه‌ڵه‌جوانه‌ت لێ ده‌بینێ زیاتر رێزت ده‌گرێت و ئه‌و کارانه‌ی که‌تۆ دڵخۆش ده‌کات بێ داواکردن لێی جێبه‌جێیان ده‌کات، وه‌ک ده‌ڵێن به‌خته‌وه‌ری تۆ به‌ده‌ست دایکی هاوسه‌ره‌که‌ته‌وه‌یه‌، واته‌که‌ئه‌و له‌تۆ رازی بو بێگومان کوڕه‌که‌ی زیاتر به‌خته‌وه‌رت ده‌کات.

 

دووه‌م: به‌خشین له‌م مانگه‌دا پاداشتێکی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه‌، مه‌رج نیه‌ئه‌و به‌خشینه‌ته‌نها پاره‌بێت، ده‌توانرێت خوانی ئێواره‌بۆ ماڵێکی هه‌ژار ئاماده‌بکرێت، یان دراوسێیه‌کت که‌ده‌زانیت منداڵی بچوکیان هه‌یه‌و ناتوانن هه‌موو پێویستیه‌کانیان بۆ دابین بکه‌ن تۆ ده‌توانی یارمه‌تیان بده‌یت، دڵنیابه‌سه‌ره‌رای پاداشتی زۆر ئاسوده‌ده‌بیت و به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش که‌به‌خشیوته‌زیاترتت ده‌ست ده‌که‌وێته‌وه‌، زۆر به‌تایبه‌تی تر پێویسته‌هاوکاری منداڵانی بێ باوک بکرێت، خه‌نده‌بخرێته‌سه‌ر لێوانیان ئه‌و سۆزو خۆشه‌ویستیه‌ی لێی بێ به‌ش بووه‌هیچ نه‌بێت ببینه‌هۆکاری ئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ریان بکه‌ین ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌سڕینی فرمێسکه‌کانیان بێت.

 

سێیه‌م: هه‌موو ده‌زانین ڕۆژوو به‌واتای ئه‌وه‌نیه‌ته‌نها خۆمان برسی بکه‌ین، به‌ڵکو ده‌بێت هه‌موو ئه‌ندامه‌کانمان برسی بن، با له‌م مانگه‌دا دورر بین له‌قسه‌ی بێ سود و غه‌یبه‌ت کردن و کات به‌سه‌ر بردن به‌هۆی دراما و که‌ناڵه‌ئاسمانیه‌کانه‌وه‌…

 

زۆر جار بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان له‌سه‌ر کارێک یان گۆڕینی ئاکارێکمانه‌وه‌که‌باش نیه‌رابهێنین، ئامۆژگاری ئه‌وه‌ده‌کرێین که‌بۆ ماوه‌ی مانگێک به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر چه‌ند هه‌نگاوێک، ره‌مه‌زانیش هه‌مان شێوه‌یه‌ماوه‌ی یه‌ک مانگه‌له‌م مانگه‌دا تۆ ئه‌گه‌ر سور بیت له‌سه‌ر وازهێنان له‌هه‌ندێ کاری بێ سوود و ئاکاری ناشرینت ئه‌وا ده‌توانیت سه‌رکه‌وتوبیت.

 

چواره‌م: کردنی هه‌ندێک له‌عیباده‌ته‌کان پێکه‌وه‌به‌تایبه‌تی شه‌ونوێژ، یان قورئان خوێندن…

 

زۆر جار ئافره‌ت سه‌رقاڵی کاری ناوماڵ و ئاماده‌کردنی خوانی به‌ربانگ و پارشێوان ده‌بێت، زۆر ئاسایی ده‌بێت بۆ یارمه‌تیدانی له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی کاتێکیش بۆ په‌رستشه‌کان دابنێت، بۆیه‌یه‌کێکی تری خاڵه‌کان هاوکاری و یارمه‌تیدانی یه‌کتره‌له‌م مانگه‌پیرۆزه‌دا، چونکه‌هاوکاری رۆحی خۆشه‌ویستی له‌نێوانیان دا زیندوو ده‌کاته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌جێ هێنانی سیله‌ی ره‌حم خۆ ئه‌گه‌ر کاتی سه‌ردان کردنت نه‌بوو ده‌توانیت به‌کردنی ته‌لیفۆن یان ناردنی مه‌سجێک به‌سه‌ریان بکه‌یته‌وه‌،ئه‌مه‌ش خۆی بۆ خۆی ئاسوده‌ییت پێ ده‌به‌خشێ.

 

پێنجه‌م: هه‌موو ده‌زانین کاری باش پاداشتی خۆی هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ره‌مه‌زاندا پاداشته‌که‌ی چه‌ندباره‌ده‌بێته‌وه‌، قوئان خوێندن بێت یان زیکر کردن یان…. هتد، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌وسلم) ده‌فه‌رموێ:" هه‌ر که‌سێک رۆژانه‌12 ره‌کات نوێژی سوننه‌ت بێجگه‌له‌فه‌رزه‌کان بکات ئه‌وا خوای گه‌وره‌له‌به‌هه‌شتدا ماڵێکی بۆ بنیات ده‌نێ" له‌وانه‌یه‌هه‌ندێکمان بڵێین چۆن ده‌توانین ئه‌وه‌نده‌نوێژ بکه‌ین له‌کاتێکدا فه‌رزه‌که‌ش ئاسان نیه‌، به‌ڵام من دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه‌هه‌رکه‌سێک بیه‌وێ نوێژه‌فه‌رزه‌که‌ی ئاسان بێت ئه‌وا با سوننهت‌ی له‌گه‌ڵ بکات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌م سونه‌ت و زیکرانه‌ده‌بنه‌قه‌ڵغانێکی پته‌و بۆت شه‌یتان ناتوانێت به‌ره‌نگارت بێته‌وه‌… سونه‌ته‌کانیش ئه‌مانه‌ن:

 

پێش نوێژی به‌یانی دوو ره‌كات

.پێش نوێژی نیوه‌ڕۆ چوار ره‌كات ، به‌ڵام دوو ركات دوو ركات ده‌یكات واته‌به‌یه‌ك جار چوار ره‌كاته‌كه‌ناكات.

وه‌دوو ره‌كات پاش نیوه‌ڕۆ

.پاش نوێژی مه‌غریب دوو ره‌كات

.پاش نوێژی عیشــا دوو ره‌كات

.بێجگه‌له‌م 12 ره‌کاته‌ده‌توانیت 2 ره‌کات نوێژی چێشته‌نگا(ضحی) بکه‌یت، به‌کردنی ئه‌م دوو ره‌کاته‌ئه‌و رۆژه‌له‌بێ ئاگایان نانوسرێیت.

له‌کۆتایی دا/ له‌خوای گه‌وره‌داواکارم ئه‌م مانگه‌ببێته‌هۆی سڕینه‌وه‌ی تاوانه‌کانمان و گوناهه‌کانمان، وه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆشی و به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌ماڵانه‌ی به‌هۆی کێشه‌و ناخۆشیه‌کانی ژیانه‌وه‌په‌رته‌وازه‌بوون، به‌هیوام ئه‌م نوسینه‌هیچ نه‌بێت هێنده‌ی دڵۆپێ له‌ئاوی ده‌ریا سوودی خۆی بگه‌یه‌نێت …

و آخر دعوانا ان الحمد لله‌رب العالمین

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

تلگرام نوگرا »»» مطالب سایت + عکس + کلیپ + نوشته های کوتاه متنوع + با ما همراه باشید . eslahe@

قالب وردپرس